|
هه‌موومان وه‌كو مانگ واین.. به‌شێكی تاریكیمان هه‌یه.
ئه‌و
چاوه‌ی كه فرمێسك نابارێنێ.. له ڕاستیدا كوێره ئه‌گه‌ر چاوساغیش بێت.
زه‌رده‌خه‌نه‌ی سته‌م لێكراو له‌زه‌تی سته‌می زاڵمه‌كه‌ی ده‌كوژێت.
ئارام
نه‌گرتن و ناشوكری له‌كاتی به‌ڵا و كاره‌ساتدا خۆی له‌خۆیدا كاره‌ساتێكی تره.
نه‌كه‌ی كاكی برا قه‌ت به‌خێزانت بڵێی هه‌ست و زه‌وقت جوان نیه، چونكه په‌كه‌م
تۆی هه‌ڵبژاردووه.
نا‌توانیت ڕێگری له باڵنده‌ی غه‌م بكه‌یت به‌سه‌ر سه‌رتدا بفڕێ، به‌ڵام ئه‌توانی
نه‌هێڵیت
هێلانه دروست بكات له‌سه‌ر سه‌رت.
وابكه له‌كاتی جێ هێشتنی كورسیه‌كه‌ت خه‌ڵكان خۆشیان بووی وه‌كو كاتی
وه‌رگرتنی
بۆ هه‌موو به‌رپرسانێك.
ئه‌وانه‌ی نه‌فس و ده‌روونیان نزمه و به‌رزییان ناوێ، له‌زه‌ت ئه‌كه‌ن له گه‌ڕان
به‌دوای
عه‌یبی خه‌ڵكیدا.
هه‌موو خوله‌كێك له توڕه‌بوون هه‌نگاوێكی تر نزیكت ئه‌كاته‌وه له پیری.
هه‌ندێك له قسه‌كردن هونه‌ره، تۆش گوێگرتن بكه به هونه‌ر.
زمان درێژی ئاماژه ئه‌كات له ده‌ست كورتی.
ئه‌وه‌ی بێ هیممه‌ت بێت ئه‌وا به غه‌مه‌وه ئه‌ناڵێنێ.
مرۆڤی به‌رز هه‌یه خه‌ڵكی له‌ده‌وروبه‌ری هه‌ست به بچوكی خۆیان ئه‌كه‌ن..
به‌ڵام له‌ڕاستیدا به‌رزی به‌و كه‌سه‌یه كه به ئاماده‌بونی چوارده‌وره‌كه‌ی
هه‌ست به به‌رزێتی ئه‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ی دوای دوو چۆله‌كه بكه‌وێت له‌یه‌ك كاتدا ئه‌وا هه‌ردوكیان له‌ده‌ست ده‌دات.
ئافره‌ت نیوه‌ی كۆمه‌ڵه و مناڵی ئه‌بێ و نیوه‌كه‌ی تریش به‌خێو ده‌كات.
هه‌تا مرۆڤ به‌ره‌و به‌رزێتی بڕوات ئه‌وا خه‌م و هه‌ور چوارده‌وری ئه‌گرێ.
ده‌مه‌ته‌قێ له‌گه‌ڵ كه‌سی (بێ مێشكدا) مه‌كه چونكه دوای خه‌ڵكی لێكتان جیا
ناكاته‌وه.
سه‌رنه‌گرتن له پلاندا ده‌تبات به‌ره‌و نه‌خشه‌دان بۆ سه‌رنه‌گرتنه‌كه.
مرۆڤی ترسنۆك گه‌ر (36) چاره‌سه‌ری هه‌بێت بۆ كێشه‌كه‌ی هیچیانی
به‌دڵ
نیه مه‌گه‌ر یه‌ك دانه نه‌بێت ئه‌ویش ڕاكردنه له‌ده‌ست كێشه‌كه‌ی.
ڕێگاكه‌ت به زه‌رده‌خه‌نه‌وه بیبڕه له‌جیاتی به شمشێر بیبڕیت.
نه‌فه‌رێك بیت له‌ناو كۆی شێراندا زۆر زۆر چاكتره بۆت وه‌ك له‌وه‌ی
سه‌ركرده‌ی
كۆمه‌ڵێك بیت له (نه‌عامه).
شه‌رم مه‌كه له خێر و كرده‌وه‌ی چاكه‌ی كه‌م، بزانه نه‌كردنی زۆر كه‌متره.
لۆمه‌ی هاوڕێكه‌ت بكه له په‌نا و نهێنی، به‌ڵام له‌لای خه‌ڵكاندا به‌رز ڕایگره و
پشتی له‌زه‌وی مه‌ده.
پیاو هێشتا منداڵه هه‌تا دایكی مابێ، دوای مردنی دایكی له پڕێكدا پیر ئه‌بێت.
هه‌میشه خه‌ڵكانێك هه‌ن كه له تۆ ناخۆشتر ئه‌ژین له‌به‌ر ئه‌وه به
زه‌رده‌خه‌نه ڕووت بڕازێنه‌وه
چونكه
ته‌نها تۆ نیت پڕ له خه‌م.
له ئیمام حه‌سه‌ن (خوا لێی ڕازی بێت) پرسیار كرا: سزای زانا چیه؟
ووتی:
مردنی دڵێتی.
ووتیان: نیشانه‌ی مردنی دڵی چیه؟ ووتی: ئیشی ئاخیره‌ت ده‌كات به‌ڵام دونیای پێ
وه‌رده‌گرێت.

- له‌لایه‌ن:
خوشكه عاشقی به‌هه‌شت
23/3/2007
|