|
به‌م شێوه‌یه
وبه‌ڕاشكاوی كامیللا ده‌دوێت بۆمان :
كامیللا بوو به
(امنیة)/ مامۆستا له
باخچه‌ی
ساوایانه،
له‌دایكبووی 1973 له دانیمارك، له 1998 موسڵمان ده‌بێت.
من كچێكی
دانیماركیم، كاتێك سه‌یری ژیانی پێشووی خۆم ده‌كه‌م زۆر سوپاسی خوای گه‌وره
ده‌كه‌م كه‌وا موسڵمان بووم
كچێكی گه‌نج بووم،
هه‌میشه ده‌چووم بۆ دیسكۆ ودهمویست كاتێكی خۆش ڕابوێرم له‌گه‌ڵ براده‌ره‌كانمدا،
نهم ده‌زانی چی بكه‌م وچیم ده‌وێت، هه‌ر له
(17)
ساڵیمه‌وه دایك وباوكم به‌جێ هێشت، بپاشان گه‌ڕامه‌وه بۆ ماڵه‌وه پاش ئه‌وه‌ی
ده‌رباره‌ی ئیسلامم خوێنده‌وه‌و زیاتر له تواناكانی ئیسلام شاره‌زا بووم، بۆیه
هه‌موو شتێكم ته‌نها له ئیسلام بینیه‌وه، لێره‌دا هیدایه‌تم پێ گه‌یشت، ده‌مبینی
رۆژ له‌دوای ڕۆژ زیاتر دڵ وده‌روونم پڕ ده‌بێت له ئارامی. پێشتر هاوڕێیه‌تی هیچ
مانایه‌كی نه‌بوو لام، به‌ڵام ئێستا وه له‌ژێر سایه‌ی ئیسلامدا، برایه‌تی
وخوشكایهتی ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه گرنگیی بده‌یت به خه‌ڵكی تر، هه‌روه‌ها گرنگی
بده‌ین به‌یه‌كتر له‌زۆر جاردا، له‌ژێر سێبه‌ری ئیسلامدا موسڵمان بیرده‌كاته‌وه‌و
هه‌موو شتێك ده‌كات بۆ یارمه‌تیدانی خه‌ڵكی.
له‌و بڕوایه‌دام
كه‌وا كاتێك ئینسان باوه‌ڕ دهێنێت به خوای گه‌وره زۆر به‌لایه‌وه ئاسان ده‌بێت
كه‌وا مامه‌ڵه بكات له‌گه‌ڵ شتی تردا. به‌ڵام دایك وباوكم به‌داخه‌وه باوه‌ڕیان
به‌هیچ شتێك نیه، ئه‌مڕۆ گه‌ر باوه‌ڕ بهێنیت به خوای گه‌وره وه‌كو موسڵمانێك زۆر
له كافران به بێ مێشكت ده‌زانن، كاتێك زانیان كه‌وا بووم به موسڵمان لێم توڕه
بووم.
یه‌كه‌م جاره
له‌ژیانم به‌و شێوه گه‌وره‌یه دڵ خۆش ده‌بم، به‌ڵام له‌سه‌ره‌تاوه زۆر ده‌ترسام
له ڕه‌نگدانه‌وه‌ی دایك وباوكم، به‌ڵام سوپاس بۆ خوا كاتێك به‌باوكم ڕاگه‌یاند
قه‌ناعه‌تی هێنا به ویسته‌كه‌م ویارمه‌تی دام وزانی كه‌وا ده‌مه‌وێت حیجاب بپۆشم
به‌یه‌كجاری.
براده‌ره‌كانم
هه‌موویان له‌سه‌ره‌تاوه به‌سه‌رسامیه‌وه
تێ‌یان
ڕوانیم،
به‌ڵام جێبه‌جێ كردنی ئیسلامیش هه‌نگاو به هه‌نگاو ئه‌نجامم دا، له‌سه‌ره‌تاوه
ده‌ستم كرد به نوێژكردنی پێنج نوێژه‌كه‌و پاشان حیجاب پۆشین، وه‌كاتێكیش هاوڕێكانم
بینیان كه‌وا دلخۆش بوومه ئه‌وانیش دڵخۆش بوون پێم، لێمیان ده‌پرسی كه‌وا چۆن ئه‌م
ڕێگایه‌م هه‌ڵبژارد؟ له‌سه‌ره‌تاوه زه‌حمه‌ت بوو به‌لایانه‌وه لێم تێ بگه‌ن،
به‌ڵام ئێستا زۆر ئاساییه به‌لایانه‌وه، ئه‌و كاته‌ش زۆربوو بۆیان تا ڕایان بگۆڕن
ده‌رباره‌ی من.
كاتێك شههادهتم هێنا خۆم له ژیانێكی زۆر
تازه‌و نوێ بینی یه‌وه‌و موسڵمانان زۆر به‌گه‌رمی یه‌وه پێشوازی یان لێ كردم، له
ئیسلامدا هه‌رچیه‌ك بكه‌یت له پێناوی خێزانت دا زیاتر ڕێزت به‌رزتر ده‌بێت، بۆیه
ئێستا زیاتر ده‌مه‌وێت دایك وباوكم ببینم، ئێستا زیاتر گرنگی یان پێ ده‌ده‌م به‌ڵام
پێش ئیسلام هیچ بیرم له‌وان نه‌ده‌كرده‌وه، بۆ نمونه كاتێك باوكم پێویستیی به
پاره بێت هاوكاری ده‌كه‌ین، گه‌ر من ومێردهكهم خواردنێك دروست بكه‌ین به‌شێكی لێ
ده‌به‌م بۆیان به‌ڵام پێش ئیسلامبوونم ئه‌مه‌م نه‌ده‌كرد هه‌رگیز.
دایك وباوكم ئێستا
ده‌مبینن زیاتر دڵ خۆش وشاد ترم، ته‌نانه‌ت هاوڕێكانی دهوروبهرشم ده‌بینن چۆن
ئێستا ژیانێكی پڕ ئاسووده‌یی وهێمنی ده‌به‌مه سه‌ر.
من وای ده‌بینم
كه‌وا زه‌حمه‌ت نیه به موسڵمانی بژییت له دانیماركدا، من خۆم كارد ده‌كه‌م
وحیجابیش ده‌پۆشم ئه‌مه گران نیه لام، به‌ڵام گران وزه‌حمه‌ت ئه‌وه‌یه كاتێك بیر
له‌خه‌ڵكی تر ده‌كه‌یته‌وه كه‌وا ئه‌وان چۆن سه‌یری تۆ و حیجابه‌كه‌ت ده‌كه‌ن،
كاتێك ده‌تبینن زۆر سه‌یره به‌لایانه‌وه، به‌ڵام زۆربه‌یان ڕووخۆش وگونجاون
له‌گه‌ڵت، چونكه من خۆم به تێڕوانینێكی غه‌ریب وسهیرهوه ده‌مبینی، به‌ڵام
ئێستا ده‌یبینم هیچ نامۆ وغه‌ریب نیه به‌لامه‌وه.
به‌داخه‌وه ژنان
له ڕۆژئاواوه به‌چاوی كه‌م وسوكایهتیهوه سه‌یری ئه‌و ئافره‌ته ده‌كه‌ن كه‌وا
گرنگیی ده‌دات به خێزانی و ژنی ماڵه‌وه‌یه، وا ده‌زانن كه ئه‌م ئاقره‌ته شێته
یان غه‌ریبه، چونكه له ڕۆژئاوادا ژنان هه‌موو ئیشێكی پیاوان ده‌كه‌ن
وده‌یانه‌وێت هه‌مان ئیشی پیاوان بكه‌ن، بۆیه ژنان وه‌كو پیاوانیان لێ دێت،
ئه‌مه‌ش سوكایه‌تی كردنه به ژن له‌ڕۆژئاواوه، به‌ڵام له‌ئیسلامدا ده‌بینی
ئافره‌تان ڕێزێكی زیاتریان هه‌یه چونكه ئیسلام بۆ ئه‌وه كارده‌كات تا ئافره‌تان
بحه‌سێنه‌وه.
كاتێك سه‌یری
برایه‌تی ده‌كه‌یت له ئیسلامدا، ده‌بینی كه‌وا خوشكان وبرایان زۆر به‌خه‌می
یه‌كترن، گه‌ر یه‌كێكیان پێویستی به هاوكاری ویارمه‌تی ئه‌وانی تر بێت ئه‌وا
به‌خۆشی وشادیهوه یارمه‌تی ئه‌ده‌ن، بۆیه به ئیسلامه‌وه ئێستا هه‌ست به‌و
خوشكی وبرایه‌تیه ده‌كه‌م وئیسلام چووه‌ته ناخمه‌وه.
پێنج نوێژه‌كان
به‌شێك بوون له‌وه‌ی ئاشتی وئارامی پێم به‌خشی، دهمحهوێنێتهوه وگه‌ر ترسم
هه‌بێت دڵ ئارامیم پێ ده‌به‌خشێت، گه‌ر نوێژ نه‌كه‌م ئه‌وا هه‌ست به ئارامی ناكه‌م
و‌دڵ ته‌نگ ده‌بم، مرۆڤ توڕه ده‌بێت به‌بێ نوێژ كردن.
من له (باخچه‌ی
ساوایان)ی
مناڵان كار ده‌كه‌م وئومێدهوارم له دایك وباوكان كه بۆ منداڵه‌كانیان ڕوون
بكه‌نه‌وه كه بۆچی له ئیسلامدا هه‌موو شتێك زۆر جوانه. پێویسته له‌سه‌ر دایك
وباوكان قوربانیه‌كی زۆر بده‌ن بۆ مناڵانیان به‌بێ ئه‌وه‌ی پێیان بڵێن ئه‌مه بكه‌و
ئه‌وه بكه.
جیاوازی له‌نێوان
ئیسلام وئایینه‌كانی تر ئه‌وه‌یه كه له ئیسلامدا له‌نێو یاسایه‌ك ده‌ژیت هه‌موو
شتێكت پێ ده‌ڵێت وهه‌موو شتێكی تیادایه، بۆ نمونه من وه‌كو دایك وباكم وا بووم
باوه‌ڕم به هیچ نه‌بوو، به‌ڵام كاتێك ئیسلامم ناسی كه دڵنیایی ودڵئارامی
ده‌به‌خشێ زانیم ڕوو له‌كوێ بكه‌م وبۆ كوێ ده‌چم كه ان شا‌ء الله به‌ئومێدی
به‌هه‌شتین.
پێغه‌مبه‌ری خوا
(صلى الله علیه وسلم) له‌هه‌موو كه‌سێكی تر كامڵ وتهواوتر بووه، ئه‌گه‌ریش كه‌سێك
هه‌بێت كامل بێت ئه‌وه هه‌ر ئه‌و ده‌بێت.
قورئان ئه‌و
كتێبه‌یه كه هه‌موو وه‌ڵامی تیا ده‌بینمه‌وه، من ته‌نها قورئانم هه‌یه له‌م
ژیانه‌دا، له‌پاش نوێژی هه‌موو به‌یانیه‌ك قورئان ده‌خوێنم. تا ئێستاش شه‌ش سوره‌تم
له‌به‌ر كردووه، ئه‌و سوورهتهشی كه زۆر حه‌زم لێ یه‌تی (سوره‌تی الكافرون)ه:
(قُلْ يَا أَيُّهَا
الْكَافِرُونَ. لَا
أَعْبُدُ مَا تَعْبُدُونَ. وَلَا
أَنتُمْ عَابِدُونَ مَا أَعْبُدُ. وَلَا أَنَا
عَابِدٌ مَّا
عَبَدتُّمْ. وَلَا أَنتُمْ عَابِدُونَ مَا أَعْبُدُ. لَكُمْ دِينُكُمْ
وَلِيَ دِينِ)،
ئیسلامم زۆرم خۆش ده‌وێت، چونكه ئیسلام كامله وكه‌م وكوڕی تیادا نیه ونابێت
یه‌كسانی بكه‌ینه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ر شتێكی تر چونكه ئیسلام تاك وته‌نهایه..
خۆشترین ڕۆژ به‌لامه‌وه پاش ئه‌وه‌ی موسڵمان
بووم كاتێك سگم پڕ بوو، پزیشكه‌كه‌م پێی ڕاگه‌یاندم كه منداڵه‌كه‌م له سگمدا
ئاسایی نی یه وبهناتهواوی له‌دایك ده‌بێت، به‌رده‌وام له‌ماوه‌ی نۆ مانگه‌كه‌دا
فهحسمیان ده‌كرد ووێنه‌ی منداڵه‌كه‌یان ده‌گرت به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانن هه‌ڵه‌كه له
چیدایه، به‌ڵام پێش مناڵبوون به سێ حه‌فته پزیشكه‌كه پێی ڕاگه‌یاندم كه وه‌كو
موعجیزه‌یه‌ك ڕووی داوه، ئه‌گه‌ر كه‌سێك باوه‌ڕی به خوایه‌ك هه‌بێت، چونكه
له‌وانه‌یه كه‌سێك دوعای كردبێت وپاڕابوبێتهوه كه ئه‌و منداڵه لهسكمدا چاك
ببێت وكێشهكه چاره‌سه‌ر بێت، زۆر باشیش له‌یادمه كه زۆر ده‌پاڕامه‌وه له خوای
گه‌وره تا شیفام بداته‌وه‌و منداڵه‌كه‌م چاك ببێت، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر
ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره له‌گه‌ڵمانه‌و ئاگای لێمانه‌و وه‌ڵامی دوعاكانمان
ده‌داته‌وه.
ئه‌و شته‌ی كه
زۆر كاریگه‌ری له‌سه‌رم كرد له‌ئیسلامدا، په‌یوه‌ندی نێوان ژن وپیاو بوو، پێشتر زۆر
به‌هه‌ڵه زانیاریم وه‌رگرتبوو له‌باوكمه‌وه له‌سه‌ر هاوسه‌رێتی له‌ئیسلامدا،
وه‌زۆر ده‌ترسام شوو بكه‌م له ئیسلامدا، به‌ڵام زۆر دڵخۆش بوومه‌وه كاتێك زانیم
باوكم له‌سه‌ر هه‌ڵه‌یه ده‌رباره‌ی ئیسلام. په‌یوه‌ندی نێوان پیاو و هاوسه‌ری
ودایك وباوك و ڕۆڵی ئافره‌ت له ئیسلامدا زۆر گرنگه له‌ئیسلاما، به‌ڵام
به‌داخه‌وه له‌ڕۆژئاوادا ئافره‌ت هه‌وڵ ده‌دات دوو شێوه ببینێت، واته شوێنی پیاو
بگرێته‌وه‌و ئافره‌تیش بێت، ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا جێی سه‌رسوڕمانه.
من زۆر پێغه‌مبه‌ر
(محمد): (صلى الله علیه وسلم)م خۆش ده‌وێت وه‌هه‌روه‌ها خێزانه‌كه‌ی عائیشه، وه
زۆر ئه‌م ناوه‌م خۆش ده‌وێت (عائیشه).
خۆشی وشادی
له‌ژیاندا مانای ئه‌وه‌یه لام كه موسڵمان بم به قسه‌و كرده‌وه‌و هه‌رچی یه‌ك
خوای گه‌وره پێی خۆشه. بێ گومان خۆشحاڵ بووم كاتێك شووم كرد وكاتێك منداڵم بوو
وه‌كاتێك شتێ باش وچاكم زانی ده‌رباره‌ی ئیسلام. كاتێكیش من وهاوسهرهكهم
تێگه‌شتین له‌سه‌ر ئیسلام زۆر شتی باشمان كرد.
ئه‌و كتێبه‌ی كه ئامۆژگاری كه‌سانی تر ده‌كه‌م
بیخوێننه‌وه كتێبی پیاوێكی ئه‌مریكیه وموسڵمان بوو وه ناوی (جیفری لانگ)ه،
كتێبێكی له‌سه‌ر ژیانی خۆی نوسیوه‌ته‌وه وتهرجهمه كراوه بۆ دانیماركی وناوی
كتێبه‌كه: (جه‌نگی من وسهركهوتنم)ه كه چۆن سه‌ركه‌وت به‌سه‌ر هه‌موو
ناهه‌مواریه‌كانی ژیانی تا موسڵمان بوو.
زۆر گرنگه كه مه‌شروب وخواردنه‌وه حه‌رام كراوه له
ئیسلامدا، چونكه مه‌شروب خێزان تێك ده‌دات وهه‌ڵی ده‌وه‌شێنێته‌وه
وژیان زۆر گران ده‌بێت كاتێك خوای گه‌وره‌ت له‌یاد نامێنێت وكار وكرده‌وه‌ی خراپ
ده‌كه‌یت، چونكه كاتێك ئیسلام جێ به‌جێ ده‌كه‌یت له ژیانتدا ژیان زۆر ئاسان
وساكار ده‌بێت له‌سه‌رت. یه‌كگرتنه‌وه‌و یه‌كبوونی موسڵمانان شتێكی زۆر جوانه
له‌ئیسلامدا كه‌وا موسڵمانان یارمه‌تی وهاوكاری یه‌كتر ده‌كه‌ن وموسڵمانان له‌نزیكی
یه‌كتر ده‌بن.
ئامۆژگاریم بۆ منداڵه‌كانم ئهوهیو كه
ئیسلام له ناخی دڵیان‌دا بێت وئه‌وه‌ی خوا پێی خۆشه بیكه‌ن ویادی خوا بكه‌ن
وفه‌رمانه‌كانی جێ به‌جێ بكه‌ن وئه‌و كرده‌وانه نه‌كه‌ن كه خوا پێی ناخۆشه.
ئامۆژگاریم بۆ ئه‌وانه‌ی به‌دوای مانای ژیان ده‌گه‌ڕێن:
با سه‌ردانی مزگه‌وت بكه‌ن وپرسیار بكه‌ن له موسڵمانه‌كان ده‌رباره‌ی
ئیسلام، له‌وانه‌یه له‌سه‌ره‌تاوه هه‌ست به قه‌له‌ق ودوودڵی بكات به‌ڵام كاتێك
ده‌ڕوات بۆ مزگه‌وت ڕاستیه‌كان ده‌زانێت، وه ته‌نها كتێب بخوێنیته‌وه به‌س نی
یه، به‌ڵكو گرنگه له‌گه‌ڵ موسڵمانه‌كان بدوێن وپرسیار بكه‌ن له‌سه‌ر ئیسلام.
ئامۆژگاریم بۆ ئه‌و موسڵمانانه‌ی كه ئیسلام جێ به‌جێ
ناكه‌ن: ئه‌وه‌یه كه براده‌رایه‌تی ئه‌و كه‌سانه نه‌كه‌ن كه
ئیلتیزام وپابه‌ندبوونیان نی یه، به‌ڵكو كاتێك له‌گه‌ڵ موسڵمانه مولته‌زیمه‌كان
ده‌بن حه‌ز ده‌كه‌ن ههمویشه له‌گه‌ڵیان ببن، وهه‌ست ده‌كات نایه‌وێت دوور
بكه‌وێته‌وه لێ یان، باشتر وایه زۆر سه‌ردانی مزگه‌وت بكه‌ن ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ
چونكه گۆڕانكاریه‌كی باش ڕوو ده‌داته له‌ژیانتان.
ئامۆژگاریم بۆ موسڵمانان له جیهاندا: پێویسته
پێكه‌وه كار بكه‌ن ونهوهك به‌پێچه‌وانه‌وه، پێویسته ئیسلام له‌خۆماندا
ده‌ربخه‌ین وئاشكرا بێت، ده‌بێت زۆر دڵ گه‌وره بین به‌رامبه‌ر یه‌كتر وبدوێین
له‌گه‌ڵ یه‌كتر، پێویسته ڕاستێتی ئیسلام ده‌ربخه‌ین له‌خۆماندا. من وای ده‌بینم
كه گه‌نجان له‌دانیمارك بوونه‌ته مایه‌ی خێر بۆ ئیسلام، ئێستا ده‌بینم كه ئه‌وز
گه‌نجانه ورده ورده دهگهرێنهوهبۆ ئیسلام وبه باوه‌ڕو ئیمانێكی به‌هێزه‌وه
ده‌ستیان پێ كردووه.
هیوادارم له موسڵمانان كه كۆبینه‌وه‌و
وچاوپێكهوتنمان هه‌بێت له‌گه‌ڵ موسڵمانانی ولاته ئهسكهندهنافیهكان، من زۆر
به شانازی ده‌زانم كه په‌یوه‌ستم به‌م ئایینه‌وه وه وا هه‌ست ده‌كه‌م كه زۆر
به‌هێز بوومه‌و هیچ كاتێك خه‌ڵك ناتوانێت كاریگه‌ری بكاته سه‌رم بهڕهخنهیان
له‌وه‌ی موسڵمان بوومه.
ئیسلام دینێكه كه‌م وكوڕی تیادانیه وده‌بێت
شانازی پێوه بكه‌ین كه خۆمان به یه‌كێكی هه‌ڵگرانی ئه‌م ئایینه ده‌زانین،
به‌داخه‌وه ئه‌و وڵاتانه‌ی كه موسڵمانن ئیسلام به‌شێوه‌یه‌كی ناشیرین پێشانی
جیهانی ده‌ده‌ن، پێویسته له‌سه‌ر وڵاتانی ئیسلامی وموسڵمانان دیراسه‌ی ئیسلام
له‌سه‌ره‌تاوه بكه‌ن وزۆر له‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌نجامی ده‌ده‌ن دووره له‌ئیسلام
وپه‌یوه‌ندی پێ یه‌وه نی یه، وهه‌روه‌ها پێویسته له خوا بترسن.
به‌م شێوه‌یه
خوشكه كامیللا - امنیه كۆتایی ده‌هێنێت به قسه وهه‌ڵوێسته‌كانی له‌سه‌ر ئیسلام
وبهئومێدی ئه‌وه‌ی ببێته وانه‌و په‌ندێك بۆ هه‌موو لایه‌كمان.
ئاماده‌كردنی:
ماڵپه‌ڕی خوشكان
سه‌رچاوه:
كتێبی (إدراك الغایة) چاپی
عه‌ره‌بی، نوسینی: ابراهیم عبدالله
|