|
چیرۆكی سارا كه
ئافره‌تێكه له نیوزله‌ندا ده‌ژێت و پاش ژیانێكی پڕ لهنهفامێتی و تاوان
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لای خوای خۆی.. به‌ڵام
قه‌ده‌ری خوای گه‌وره وابوو كه
چه‌ند حه‌فته‌یه‌ك نابات به نه‌خۆشی
شێرپه‌نجه (سه‌ڕه‌تان)
گیان له‌ده‌ست ده‌دات.. بابه‌ته‌كه به ده‌قی نامه‌ی ده‌ستی (سارا) خۆیه‌وه كه
له‌جێگایه‌كی تره‌وه ده‌ستمان كه‌وتووه ده‌یخه‌ینه به‌ر ده‌ستی هه‌مووان تاكو
ببێته چیرۆكی په‌ند و هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتیمان به‌رامبه‌ر به خوای
گه‌وره‌و به خێزان و كۆمه‌ڵگه‌ی خۆمان.. ئه‌م ڕووداوه‌ش له به‌رواری حه‌فته‌ی
یه‌كه‌می مانگی (9)ی
ساڵی 2003
به‌دواوه ڕووی داوه.
ڕۆژێك
ڕۆژنامه‌نوسێك پرسیارێك له بانخواز (عه‌مرو خالید) ده‌كات: باسی شتێكمان بۆ بكه
زیاتر كاریگه‌ری كردبێته سه‌رت له‌ماوه‌ی په‌خشی كه‌ناڵه ئاسمانیهكانت؟
مامۆستا عه‌مرو
خالید سه‌ری داگرت وماوه‌یه‌ك بێده‌نگ بوو، پاشان فه‌رمووی: پاش ئه‌وه‌ی باسی
(داوێن پاكێتی و عففهت)م ده‌كرد له‌یه‌كێك له زنجیره بابه‌ته‌كانم له كه‌ناڵی (L,B,C)
نامه‌یه‌كم بۆ هات له‌ڕێگه‌ی ئیمهیلهوهو تیایدا كچێك نوسیبوی:
من كچێكم ناوم
(سارا)یه وباوكم لوبنانیه‌و موسڵمانه، وه دایكم لوبنانی و مه‌سیحیه، له لوبنان
ده ساڵی سه‌ره‌تای ژیانم له‌وێ ژیاوم پاشان له‌گه‌ڵ دایك وباوكم كۆچم كرد بۆ
ئوسترالیا، ئیتر هه‌موو په‌یوه‌ندیم بچڕا به‌كلتوری عه‌ره‌بی و ئیسلامی له‌و
كاته‌وه، ئێستاش
ته‌مه‌نم (22) ساڵه
و ته‌نها
به‌ناو موسڵمانم و شێوه‌ی قورئان نازانم وه ته‌نانه‌ت نازانم سوره‌تی فاتحه چۆنه
وه نازانم چۆن نوێژ بكه‌م و ئه‌م ئایینه‌ش هیچ ڕۆڵێكی نیه له ژیانمدا، پاشان
دایك وباوكم جیابوونه‌وه له‌یه‌ك و هه‌ریه‌ك ڕه‌فیقی ژیانی بۆخۆی دۆزیه‌وه، تاكو
من گه‌شتمه زانكۆ و له‌و كاته دایك وباوكم ئوسترالیایان به‌جێ هێشت و منیشیان به
ته‌نیا به‌جێ هێشت لێره به‌بێ خێزان و به‌بێ خوشك وبرا و ته‌نانه‌ت هیچ ده‌رباره‌ی
باوباپیرانم نازانم له لوبنان.. به‌ته‌نیایی ده‌ژیام و ناچاربووم كاربكه‌م تاكو
له‌سه‌ر باری خۆم ببه‌م به‌ڕێوه، به‌ڕۆژ ده‌وامم ده‌كرد له كۆلیژ و به‌شه‌و كارم
ده‌كرد له (باڕ) و براده‌رێكی كوڕم هبوو پێكه‌وه ده‌ژیاین وه هیچ حه‌رامێك
نه‌مابوو نه‌یكه‌م به‌بێ هیچ شه‌رم وئازارێك چونكه من بوومه‌ته ڕۆژئاوایی
به‌تاواوی.. عه‌ره‌بی به‌شێوه‌یه‌كی ساده‌و ساكار ده‌زانم، وه‌له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
جوانیه‌كی زۆرم هه‌یه به‌شداری پێشبڕكێی شاجوانیی نیوزلهندام كرد و بردمه‌وه
له‌و شارۆچكه‌ی تیایدا پێشبڕكێیه‌كه‌ی تیا ئه‌نجام درا، ئێستاش خۆم ئاماده‌كردووه
بۆ گه‌وره‌ترین پێشبڕكێی شاجوانی له نیوزله‌ندا و بومه‌ته مۆدێل بۆ به‌رگی زۆر
گۆڤاری به‌دڕه‌وشتی وه له‌و كاته‌شدا سه‌ردانی خێزانێكی به‌ئه‌سڵ لوبنانیم ده‌كرد
ده‌ژێن له ئوسترالیا و زنجیره‌یه‌كی مانگی ڕمهزانم بینی له‌سه‌ر عیففه‌ت وداوێن
پاكێتی ده‌دوا وناونیشانی ماڵپه‌ڕه‌كه‌تی تیا‌بوو، توشی ڕوخاندنێكی گه‌وره هاتم و
وامده‌زانی ئه‌م ووتاره له‌گه‌ڵ من ده‌دوێت به‌تایبه‌ت.. ئێستاش پرسیارتان لێ
ده‌كه‌م ئایه خوای گه‌وره لێم خۆش ده‌بێت و وه‌رم ده‌گرێت؟
(ده‌قی
نامه‌ی ئیمه‌یله ئه‌سلیه‌كانی ساره كه ناردوویه‌تی له حه‌فته‌ی یه‌كه‌می مانگی
9ی 2003 بۆ عه‌مرو خالید)
I am a Lebanese girl with a
Muslim father and Christian mother, I lived in Lebanon for the first 10 yrs of
my life and then I migrated with my parents to Australia where I was completely
cut off from any Arabic Culture or Islamic teachings, until I am 22 yrs old now,
for I am a Muslim by name only, I do not know how the Quran looks life, I do not
know the fatiha and do not know how to pray and religion does not play any role
in my life whatsoever. Then my parents got divorced and they each re-married, I
entered university and both my parents left Australia, they left me alone with
no family or siblings and without knowing anything about my family in Lebanon.
I lived alone and was forced
to work to afford living by myself for I go to university in the morning and
work at a bar at night and I have a boyfriend and have not left anything harram,
except that I have done it, for I have completely adapted the Western way of
living. I know very simple Arabic and I am very beautiful and I participated in
a beauty queen's contest in New Zealand and I won in the city I live in. I am
now preparing to enter a bigger contest in NewZealand, and I have become a
supermodel on the cover of many inappropriate magazines, and through all this, I
was visiting a family of Lebanese origin in Australia and they were watching a
halaqua for Amr Khaled about 3ifa (modesty, purity, chastity) and it had the
website on it, and I completely fell apart b/c I felt he was speaking to me.
I ask if allah can accept me
له‌و ڕۆژه‌شدا
مامۆستا عه‌مڕو خالید وه‌لامی دایه‌وه كه: خوای گه‌وره له‌هه‌موو تاوانه‌كان خۆش
ده‌بێت وه له‌ناوه جوانه‌كانی خوا (الغفور)ه و زۆر به‌ڕه‌حم وبه‌زه‌ییه و خوا
ده‌فه‌رموێت: ڕه‌حمه‌ت وبه‌زه‌یی پێش غه‌زه‌ب و قینم كه‌وتووه، خوا ته‌وبه‌كارانی
خۆش ده‌وێت، چیرۆكی كۆمه‌ڵێ كه‌سی بۆ باس كرد كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆلای خوا و
ته‌وبه‌یان كردووه.
پاش دوو ڕۆژ
(سارا) نامه‌یه‌كی ئیمهیلی نارد تیایدا هاتووه: باوه‌ڕناكه‌م خوای گه‌وره لێم
خۆش ببێت، ناتوانم له‌گریان بووهسم، ده‌مه‌وێت فێری نوێژبم؟
I cant Belive that allah can
forgive me ,I cant stop crying, I need to learn How to pray to allah
پاشان مامۆستا
عه‌مرو خالید وڵامی دایه‌وه‌و داوای لێ كرد ناونیشانی پۆستی بداتێ له نیوزله‌ندا
تاكو كاسێتی خه‌تمی قورئانی بۆ بنێرێت به‌ده‌نگی سعود الشریم وسعد الغامدی و مشاری
را‌شد العفاسی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له زنجیره ووتاره‌كانی خۆی..
سارا ناونیشانی
خۆی نارد بۆ مامۆستا عه‌مرو خالید:
The address is: 28a cornhill
st,North east valley,
Dunedin,
New Zealand
ئه‌وه‌بوو مامۆستا
عه‌مرو خالید هه‌موو كاسێته‌كانی نارد بۆ ئه‌و ئه‌دره‌سه‌ی له ئیمهیلهكدا سارا
بۆی نوسیبو.
سارا وڵامی
مامۆستا عه‌مرو خالیدی دایه‌وه و بۆی نوسیبو:
I dont know how to thank
you... No one takes care of me like you... I wish if I have a brother like you..
به‌ڕاستی نازانم
چۆن سوپاست بكه‌م... هیچ كه‌سێك موراعاتی منی نه‌كردووه وه‌كو تۆ.. خۆزگه
برایه‌كم ده‌بوو وه‌كو تۆ..
پاش ته‌نها دوو
ڕۆژ سارا ئیمه‌یلێكی تری نارد تیایدا ده‌ڵێت:
السلام علیكم،
باشن ان شا‌ء الله؟ موژده‌یه‌كی گه‌وره‌م هه‌یه بۆت.. فێری سوره‌تی (النبأ- عم
يتسائلون) بوومه.. ده‌توانم له‌به‌ر بێڵێمهوه بێ ئه‌وه‌ی سه‌یری قورئان بكه‌م.
هه‌روه‌ها ئێستا ده‌ستم به‌نوێژكردن كردووه.
Salam aleekom, are u ok? I
have a big surprise for you.. I learned sorat al naba.. I can say it without
looking to quran.Im gonna pray with it.
پاش حه‌فته‌یه‌ك
سارا نامه‌ی نارده‌وه بۆ مامۆستا عه‌مرو خالید تیایدا ده‌ڵێت:
السلام علیكم،
سوره‌تی (یوسف)یشم له‌به‌ر كرد، له‌و بڕوایه‌دا بووم بۆم له‌به‌ر ناكرێت به‌ڵام
سوپاس بۆ خوا.
Salam aleekom ,I learned surat
youssif , I thought that I will not but alhamd lellah
پاش ڕۆژێكی تر
سارا نامه ده‌نێرێته‌وه‌و ده‌ڵێت:
السلام علیكم، وا
حیجابیشم پۆشیوه ئێستا، هه‌روه‌ها وازم له كوڕه براده‌ره‌كه‌م هێنا، وه
تهنازولیشم كرد له نازناوی شاجوان.
Salam aleekom ,Iwear heejab
,and left my boy friend, and I left the comptetion
سارا پاش سێ ڕۆژ
نامه‌یه‌كی جیاواز له‌نامه‌كانی تر ده‌نێرێت وده‌ڵێت:
السلام علیكم،
به‌ڕاستی نازانم چۆن سوپاست بكه‌م، زۆر حه‌زم ده‌كرد زیاتر بژێم تاكو
خزمه‌تێكم بكردایه به ئیسلام. به‌ڵام وادیاره خوای گه‌وره شتێكی تری ده‌وێت.
به‌هه‌رحاڵ سوپاس بۆ خوا.
Salam aleekom, really I dont
know how 2 thank u. I wish if I can live more 2do something to islam,But it
seems god wants something else. Anyway alhamd lellah
بۆیه مامۆستا
عه‌مرو خالید خۆی و ژنه پزیشكه‌كه‌ی ته‌له‌فۆنی بۆ ده‌كه‌ن تاكو دڵنیابن
له‌ته‌ندروستی سارا، ئه‌ویش پێیان ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه تووشی سه‌رێشه‌و ئازارێكی زۆر
هاتووه له سه‌ری، كه پاش لێكۆڵینه‌وه‌و پشكنین ده‌ركه‌وتووه تووشی نه‌خۆشی
سه‌ڕه‌تان هاتووه له مێشكی وه ده‌بێت نه‌شته‌رگه‌ری بۆبكه‌ن، به‌لام ڕێژه‌ی
سه‌ركه‌وتن تیایدا له سه‌دا ته‌نها بیسته
(20).
پاشان سارا
له‌ماوه‌ی ئه‌و دوو ڕۆژه‌ی كۆتایی پێش نه‌شته‌رگه‌ری به‌كۆمه‌ڵێ نامه‌ی تر
به‌رده‌وام ده‌بێت كه‌پاش دوو ڕۆژ مه‌وعدی نه‌شته‌رگه‌ری یه‌كه‌یه‌تی، لهیهكێكیدا
ده‌ڵێت:
السلام
علیكم، له‌و باوه‌ڕه‌دای خوای گه‌وره لێم خۆش ببێت؟ له‌و باوه‌ڕه‌دای بڕۆم بۆ
به‌هه‌شت یان خوای گه‌وره فڕێم ده‌داته ناو دۆزه‌خه‌وه؟ من خوام خۆش ده‌وێت،
ده‌مه‌وێت دایكم په‌یوه‌ندیم پێوه بكات پێش ڕۆژی هه‌ینی چونكه دڵنیام زۆر خه‌مبار
ده‌بێت و له‌وانه‌یه سهردانیشم بكات بۆ بینینم، له ساڵی 1997ه‌وه
نه‌مبینیه‌وه.
Salam aleekom, do you think that god will forgive me? Do u
think that iI will go to janna? or God will put me in the hell? I love God , Iam
talking 2 him now hope he loves me too. I want my mother to call me before
friday Iam sure she will be sad and May be she will come to see me I didn't see
her since 1997
لێره‌دا
مامۆستا عه‌مرو خالید ده‌گێڕێته‌وه كه زۆر سه‌یر بوو له‌و دوو ڕۆژه‌دا سارا
پێمانی ووت: دڵته‌نگ نیم به‌ڵكو دڵخۆشم، چونكه خوای خۆم ناسیه‌وه‌و خۆشم ده‌وێت و
گه‌ڕامه‌وه بۆلای پێش نه‌خۆشی یه‌كه‌م، دوو ڕۆژی تر نه‌شته‌رگه‌ری ده‌كه‌م، زۆر
ده‌ترسم بمرم و خوای گه‌وره لێم خۆش نه‌بێت.. عه‌مرو خالید ده‌ڵێت: پێم ووت: چۆن
خوا له ته‌وبه‌كاران خۆش نابێت؟ خوای گه‌وره ڕێزی لێت ناوه به‌م گهڕانهوهیهت
بۆی و ئه‌و چه‌ند سورهتهت له‌به‌ر كردووه.. ئیتر ئێستا له‌به‌رده‌ستی ڕه‌حمه‌تی
خوای گه‌وره‌ی كه زۆر به‌ڕه‌حم وبه‌به‌زه‌ییه. پاشان سارا ووتی: هه‌موو
كاسێته‌كانی خه‌تمی قورئان وووتارهكانتم به‌خشی به مزگه‌وتێك، چونكه له‌وانه‌یه
ژیان به‌جێ بهێڵم، تاكو پاش خۆم ببێته سه‌ده‌قه‌و خێرێكی به‌رده‌وام.
دوانامه‌ی سارا ده‌خوێنینه‌وه كه تیایدا دڵی خۆی ده‌داته‌وه‌و په‌یمانی خۆی
له‌گه‌ڵ خوا توندتر ده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت:
السلام
علیكم، وا من ده‌ڕۆم بۆ نه‌خۆشخانه، من 22 ساڵ ژیاوم دوور له خوای گه‌وره،
به‌ڵام له‌ماوه‌ی سێ حه‌فته‌ی ڕابردوو ته‌وبه‌م كردووه‌و سوێند ده‌خۆم وازم هێناوه
له كوڕه براده‌ره‌كه‌م، وه حیجابم پۆشیوه ته‌نها له‌به‌ر خوا، هیچ موسڵمانێكی
تر ناناسم جگه له تۆ و ئه‌م (یانه‌ی ماڵپه‌ڕه‌ت) نه‌بێت، بۆیه تكام وایه دوعام
بۆ بكه‌ن وه‌هه‌روه‌ها بۆ دایكم.
Salam aleekom, Im going to the hospital,I live 22 years away
from god but from 3 weeks I swear that I left my boy friend , and I wear hjaab
only for allah ,I don't know muslims except you and the visitors in the forum ,
so please pray for me and for my mother
پاش
ڕۆژێكی تر نامه‌یه‌ك ده‌گات له كچێكی مه‌سیحی براده‌ری سارا و تیایدا هاتووه:
به‌داخه‌وه سارا مردوه. زۆر به‌داخه‌وه بۆ خه‌م و په‌ژاره‌تان..
Sarah is dead,Im so sorry for your loss
ئه‌و
ڕۆژنامه‌نووسه‌ش ده‌ڵێت كاتێك به‌یه‌كه‌وه بوین جارێك له‌گه‌ڵ عه‌مرو خالید لێیم
پرسی چی ده‌توانین پێشكه‌ش به سارا بكه‌ین؟ عه‌مرو خالیدیش چرپانی به‌گوێمدا و
فه‌رمووی: تاكو ئێستا دوو كه‌س (عومره)ی بۆ كردووه‌و پاداشتی عومره‌كه‌یان پێشكه‌ش
كردووه به سارا. ده‌ڵێت لێم پرسی كێن؟ ووتی: من و خێزانم.. ئه‌وه‌ش كاریگه‌ریه‌كی
خسته دڵی ئێمه‌شه‌وه له‌گه‌ڵ بیستنی..
داواكارین له‌خوای گه‌وره له سارا و هاوتای سارا و ئێمه‌ش خۆش ببێت.. خوای
گه‌وره به‌هه‌شتی به‌رینی پێ ببه‌خشێت.. امین.. خوای گه‌وره پاداشتی خێری
ئه‌وانه‌ش بداته‌وه بوونه هۆی هیدایه‌ت و ڕێ نیشاندان بۆ سارا..
ئاماده‌كردنی:
ماڵپه‌ڕی خوشكان
سه‌رچاوه:
كتێبی (إدراك الغایة) چاپی
عه‌ره‌بی، نوسینی: ابراهیم عبدالله
|