|
حاخامێكی یه‌هودی
نیشته‌جێ له‌یه‌كێك له كۆمه‌ڵگه‌كانی ئیسرائیل له غه‌ززه خه‌ونی به ده‌وڵه‌تی
ئیسرائیلی گه‌وره‌وه ده‌بینی موسڵمان ده‌بێت
به‌ڵكو ده‌بێته
بانگخوازێكی چالاك له‌ناو جولهك ه‌كاندا
له ئیسرائیل
بانگخواز یوسف
خطاب پێشتر ناوی (كوهین) بووه.
موسڵمانان له
جیهاندا سته‌میان لێ ده‌كرێت
كار ده‌كه‌م بۆ
دامه‌زراندنی سه‌نته‌رێك له‌ناو (قودوس) بۆ بانگهێشكردنی جوله‌كه بۆناو ئیسلام و
ده‌یان كه‌س موسڵمان بوون.
چه‌ند
جارێك گیراوم له بازگه‌كانی سه‌ر ڕێگا به‌هۆی گومانی سوپای ئیسرائیلی كه من
كه‌سایه‌تییه‌كی یه‌هودیم بۆخۆم داناوه‌و مه‌به‌ستم كارێك وه‌ك ته‌قاندنه‌وه
هه‌یه.
یوسیف كوهین كه پێشتر حاخام بووه و ته‌مه‌نی 35 ساڵه له دانیشتووی گۆمه‌ڵگه‌ی
(قطاع غزة) بووه له‌شوێنكه‌وتووانی (ساطمار) تیاری سۆفیه‌تی یه‌هودی بووه
له (1998)
هاتووه
بۆ ئیسرائیل له ئه‌مریكاوه و پاش ماوه‌یه‌ك له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی (شاس)ی
دینداریی زۆر كاریگه‌ری كرایه سه‌ر به‌ڵام زۆری پێ نه‌چوو تاكو یوسف كوهین كه
ناوی خۆی گۆڕیوه بۆ یوسف خه‌تاب ئیسلامبونی خۆی و خێزانی ڕاگه‌یاند.
سه‌ره‌تا یوسف كوهین په‌یوه‌ندی به شوێنكه‌وتووانی (ساطمر) كردووه و خێزانی
ناسیوه (لۆنا كوهین) له‌ڕێگه‌ی ئافره‌تێكه‌وه و پێش 12 ساڵ ژیانی خێزانیان پێك
هێناوه و چوار منداڵیان هه‌یه. یوسف كوهین بڕیاری دا بێت بۆ ئیسرائیل ساڵی 1998 و
ڕاسته‌وخۆ له ناوچه‌ی (غزه) نیشته‌جێ بوو له كۆمه‌ڵگه‌ی (غوش قطیف) و بیرۆكه‌ی
زایۆنیزمی له‌مێشكدا گرتبوو بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیلی گه‌وره، به‌ڵام
ژیانی له ناوچه‌ی (غزه) بوار هه‌موار نه‌بوو بۆ باری خێزانی كه تازه له
ئه‌مریكاوه هاتوون. پاشان گواستیانه‌وه بۆ ناوچه‌ی (نتیفوت) له باكوری ئیسرائیل،
له‌و كاته‌شدا هاتوچۆی ده‌كرد بۆ گه‌ڕه‌كی یه‌هودی له‌قودسی كۆن، له‌و كاته‌وه
یه‌كه‌م په‌یوه‌ندی ده‌ست پێ كرد له‌گه‌ڵ موسڵمانان. له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا یوسف
كۆهین ده‌ستی كرد به نامه‌گۆڕینه‌وه و په‌یوه‌ندی به پیاوانی ئایینی و زانایانی
موسڵمان له‌ڕێی ئینته‌رنێته‌وه، وه ده‌ستی كرد به خوێندنه‌وه‌وی قورئانی پیرۆز
به زمانی ئینگلیزی. پاش ئه‌وه هه‌موو ڕێبهستهكانی بڕی و موسڵمانبوونی خۆی
ڕاگه‌یاند و ناوی خۆی گۆڕی بۆ یوسف خطاب، و خێزانیشی ناوی خۆی گۆڕی بۆ قهمهر
(قمر)، هه‌روه‌ها ناوی هه‌موو منداڵه‌كانیشیان گۆڕی كه ئه‌مڕۆ له خوێندنگای
ئیسلامی ده‌خوێنن و به‌زمانی عه‌ره‌بی پاراو ده‌دوێن و خۆیشی له ئاستی
سه‌ره‌تاییه بۆ فێربوونی زمانی عه‌ره‌بی.
پاشان خێزانه‌كه
گواستیانه‌وه بۆ گه‌ڕه‌كی (حي الطور) له قودسی ڕۆژهه‌ڵات، و یوسف خه‌تاب ده‌ستی
كرد به كاركردن له كۆمه‌ڵه‌یه‌كی خێرخواز له شاره‌كه، ته‌نها بهوهوش ڕا
نه‌وه‌ستا ببێته موسڵمان و ته‌نها، به‌ڵكو دینی ئیسلامی زۆر به پاكی وه‌رگرت و
بووه بانگخوازێكی ئیسلامی و له قودس سه‌نته‌رێكی دامه‌زراند بۆ بانگه‌وازی
ئیسلامی و چالاكیه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی جوله‌كه‌دا و سوپاس بۆ خوا
ده‌یان جوله‌كه موسڵمان بوونه.
به‌ڵام
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیسرائیلی زۆر جار به‌ربه‌ستی بۆ داده‌نێن و ڕازی نه‌بوون دانی پێ
بنێن وه‌كو موسڵمانێك تاكو به‌م دواییانه‌دا وه‌زاره‌تی ناوخۆ دانی پێ دانا.
چۆن موسڵمان بوو خۆی و خێزانه‌كه‌ی؟
پێش
گه‌یشتنی به ئیسرائیل وای ده‌ڕوانی كه حزبی (شاس)ی
موته‌ده‌ین
نزیكترن له هه‌موو لایه‌ن لهبیروبۆچونهكانی، به‌گه‌یشتنی به ئیسرائیل
په‌یوه‌ندی پێ كردن و بووه ئه‌ندام و ده‌ستی كرد به كار‌و چالاكی ڕۆژانه تاكو
چه‌نده‌ها خه‌ڵاتی بۆ هاته‌وه به‌هۆی چالاكیه‌كانی، به‌ڵام ورده ورده گه‌شته
ئاستێك كه بڕیرای دا و وتی: (ناتوانم له‌مه زیاتر ته‌حه‌مول بكه‌م، چیتر نامه‌وێت
به جوله‌كه‌یی بمێنمه‌وه) و ده‌ڵێت: (ئه‌م بڕیاره وا زوو به په‌له نه‌هات بۆم
یان به‌شێوه‌یه‌كی خۆڕایی و عه‌فه‌وی، به‌ڵكو زۆر كاتم ده‌برده سه‌ر به
موراسهله و سه‌ردانی ماڵپه‌ڕه جیاجیاكان له‌سه‌ر ئینته‌رنێت، له‌و ماوه‌یه‌شدا
چاوم كه‌وت به كه‌سێك به‌ناوی (زهاده) و په‌یوه‌ندیمان توند‌و تۆڵ بووه‌وه و
ڕۆژانه موناقه‌شه‌مان ده‌كرد له‌سه‌ر مه‌سه‌له جیاوازه‌كان و یه‌كێكیش له‌وانه
له‌سه‌ر ئایین بو)، له‌و كاته‌وه یوسف كۆهین ئایینی ئیسلامی ناسی و ڕۆژ له‌دوای
ڕۆژ حه‌زی زیاتر ده‌بوو كه زیاتر قوڵ ببێته‌وه‌و زانیاری زیاتر وه‌رگرێت وه‌كو
ده‌ڵێت: (زیاتر قسه‌كانمان له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی ژیان بوو وه گرنگێتی و جوانێتی
ژیان و تا چ ئاستێك ئیسلامی كاریگه‌ری هه‌یه به‌سه‌ر مرۆڤه‌وه. پاش ئه‌وه
په‌یوه‌ندیمان زیاتر قوڵ بووه‌وه تاكو زانیم كه (زهاده) زانا و شێخێكه له
وڵاتی ئیماراتی عه‌ره‌بی له خه‌لیج و زانیارییه‌كی زۆری هه‌یه له‌سه‌ر ئایین) شێخ
زهادهش پێییوتبو كه په‌یوه‌ندی به شێخ و زاناكانی قودس ده‌كات تاكو بتوانێت یوسف
كۆهین سه‌ردانیان بكات وباسی ئیسلامی بۆ شی بكه‌نه‌وه و ئه‌م شێوه‌یه‌ش ئاسان تره
له ئینته‌رنێت و یوسف ڕازی بوو به پێشنیاره‌كه و مه‌یلی بۆ دروست ببو به‌لای
ئیسلامه‌وه‌و نزیك بوو له‌وه‌ی قه‌ناعه‌تی پێ بكات، پاشان سه‌ردانی زانا و
شێخه‌كانی قودسی كرد و توانیان به پشتیوانی خوا قه‌ناعه‌تی پێ بكه‌ن واز له
یه‌هودیه‌ت بێنێت و ئیسلام بگرێته دڵ، یوسف كۆهێنیش هیچ دوو دڵ نه‌بوو به‌ڵكو
یه‌كسه‌ر به خێزانیشی ڕاگه‌یاند كه موسڵمان بووه، ئه‌ویش نه‌بووه ڕێگر و
به‌ربه‌ست به‌ڵكو ئه‌ویش زۆر به‌حه‌ماسه‌ت بوو كه موسڵمان ببێت، به‌م شێوه
هه‌ردووكیان موسڵمان بوون و ده‌ستیان كرد به شاره‌زابون له ئیسلام و قوڵ
بوونه‌وه تیایدا تاكو بڕیاریان دا بڕۆن بۆلای (مه‌حكه‌مه‌ی شه‌رعی) له قودس و
خێزانه‌كه‌یان به خێزانێكی موسڵمان ناونوس بكرێ.
چاوپێكه‌وتن
له‌گه‌ڵ یوسف خه‌تاب
ماڵپه‌ڕی (دنیا
الوطن) چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ یوسف ئیسلام ئه‌نجام داب‌و به‌باشمان زانی ئه‌و
چاوپێكه‌وتنه‌ش لێره‌دا بڵاوبكه‌ینه‌وه بۆ كه‌سێك بیه‌وێت زیاتر له خودی
بیروبۆچونی یوسف خه‌تابیش ئاشنا بێت و له عه‌ره‌بیه‌وه تهرجهمهمان كرد بۆ
كوردی به‌م شێوه‌یه:
* تۆ ئێستا
بانگخوازێكی موسڵمانیت له‌ناو كه‌شێكی جوله‌كه‌دا، ئایه داخوازیهكهت وه‌ڵامی
ده‌درێته‌وه بۆ بانگه‌وازه‌كه‌ت؟
- ئێستا هه‌وڵ
ده‌ده‌م سه‌نته‌رێك دامه‌زرێنم بۆ بانگه‌وازی ئیسلامی له‌ناو جوله‌كه‌دا له قودس
له بازاڕی كۆن نزیك دیواری (البراق) تاكو ئیسلام بناسێنم و چه‌نده‌ها كه‌سایه‌تی
عه‌ره‌بی و یه‌هودیم هه‌یه ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕی بۆ یارمه‌تیدانم له‌م
باره‌یه‌وه و یه‌هودیه‌ك هه‌یه كه موسڵمان بوو ئێستا له گه‌ڕه‌كی (السبع) و
یه‌كێكی تر له حه‌یفا و هه‌روه‌ها له قودسی ڕۆژئاواوه.
* چه‌ند جوله‌كه
تا ئێستا به‌هۆی تۆوه موسڵمان بوونه؟
- تا ئێستا ده‌یان
كه‌س وبه‌ڵكو هه‌ندێكیان ناناسم وته‌نها له‌ڕێی ئینته‌رنێت له ئیسرائیله‌وه
په‌یوه‌ندیم پێوه كردون و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌و له‌سه‌ر داواكاریان ده‌مه‌وێت
سه‌نته‌رێكی بانگه‌واز بۆ ئیسلام دامه‌زرێنم و تاكو چاومان به‌یه‌ك بكه‌وێت و ئه‌سڵ
و بنوبنچینهكانی ئیسلام و نوێژ و عیباداتیان پێ بناسێنم و ناشتوانم چاوم به‌و
خه‌ڵكانه بكه‌وێت به‌ڵكو ته‌نها له‌ڕێی ئینته‌رنێته‌وه قسه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م
چونكه تاكه كه‌سێكم و حزب و لایه‌نێكی سیاسی نیم.
* ئه‌و جوله‌كانه
له‌ناو ئیسرائیلن یا له ده‌ره‌وه له ئۆروپا و ئه‌مریكا؟
- ده‌مه‌وێت ئه‌و
سه‌نته‌ره بانگه‌وازه دامه‌زرێنم له قودس بۆ ڕاكێشانی خه‌ڵكی زیاتر له جوله‌كه
بۆ بانگه‌وازی ئیسلامی له ئه‌مریكا بن یا له ئۆروپا یان له‌ناوه‌وه‌ی ئیسرائیل بن
به‌ڵام زۆربه‌یان له‌ناو ئیسرائیلن و تاكو لێره بانگه‌واز به‌هێز بكه‌ین و بۆیه
زۆر له‌وانه‌ی موسڵمان بوون پابه‌ند بوون به ئایینی خۆیانه‌وه به‌ڵام له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا موسڵمان بوون.
* چ مهزههبێكت
گرتۆته به‌ر؟
- مه‌زهه‌بی
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم)م گرتۆته به‌ر مه‌زهه‌بی سوننه و جه‌ماعه‌ت.
زیاتر شوێنی ڕا و بۆچونه‌كانی ئیمام احمد بن
حنبل ده‌كه‌وم.
* كه‌ی و له‌كوێ فێری ئسوڵ و بنچینه‌كانی ئیسلام بویت؟
ئایه له‌ڕێی زانایه‌كی ئایینیه‌وه یان له‌ڕێی كتێبه‌وه؟
- زیاتر
شاره‌زا بووم له‌ڕێی فه‌توا و كتێبی شێخ (عثمان بن عبدالعزیز بن باز) و شێخ
(ناصرالدین الألباني) و (شێخ منذر) و (شێخ قاسم الحكیم).
* ده‌توانیت
هه‌ندێك له‌باره‌ی ئه‌و سه‌نته‌ری بانگه‌وازه بدوێیت كه به‌نیازیت به‌م زووانه
دایمه‌زرێنیت؟
- له
ئیسلامدا بانگه‌واز پێش جیهاده، وه‌له ئیسرائیل چوار ملیۆن یه‌هودی هه‌یه به‌ڵام
یه‌ك سه‌نته‌ری ئیسلامی نیه بۆ دواندن له‌گه‌ڵ جوله‌كه و ئه‌وانه‌ی تازه دێنه
وڵاته‌وه‌و هانیان بده‌ن بۆلای ئیسلام و ئه‌م سه‌نته‌ره‌ش په‌یوه‌ندی نیه به هیچ
حزب و لایه‌نێك یان ئه‌وقاف و ئه‌وانه‌ش كه دێنه ناو ئیسلامه‌وه به قه‌ناعه‌تی
خۆیان موسڵمان ده‌بن و ئێمه‌ش له‌ڕێی ئه‌م سه‌نته‌ره‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ین فێری
عیبادات و عه‌قائد و شه‌هاده‌ت و چۆن ده‌ڕۆن بۆ مزگه‌وت و چۆن ئیمانیان به‌هێز
ده‌كه‌ن، هه‌وڵ ده‌ده‌م كاری نابه‌جێ كه‌م بكه‌مه‌وه‌و بانگه‌واز بۆ ئیسلام بكه‌م.
* پێشتر
تۆ حاخامێكی جوله‌كه بویته له كۆمه‌ڵگه ده‌ژیایت له غه‌ززه و بهكوتوپڕی
بویته بانگخوازێكی ئیسلامی، هۆكه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆچی؟
- من
له كۆمه‌ڵگه‌ی (قطیف) له (غزه) ژیاوم و ئێستاش من له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه زۆر
ڕق لێ گیراوم چونكه موسڵمان بووم و ئه‌وه‌یشی هانی دام بێمه ناو ئایینی
ئیسلامه‌وه یه‌كخواپه‌رستی بوو (توحید) وه ته‌نها خوا بپه‌رسترێت.
* ئایه یه‌هود
یه‌كخواپه‌رست نین؟
-
نه‌خێر.. ئه‌گه‌ر به‌ڕاست یه‌كخواپه‌رست بوونایه به‌ڵگه چیه له‌سه‌ر ئه‌وه!
* تۆ
وه‌كو كه‌سێكی موسڵمان جل وبه‌رگی ئیسلامی له‌به‌ر ده‌كه‌یت هه‌روه‌ها خێزانه‌كه‌ت،
ئایه توشی كێشه ده‌بن له‌م باره‌یه‌وه له‌لایه‌ن بازگه‌ی ئیسرائیلیه‌وه كاتێك
سه‌فه‌ر ده‌كه‌ن یان له‌ماڵ ده‌رده‌چن یان له‌لایه‌ن دام و ده‌زگا
ئیسرائیلیه‌كانه‌وه؟
- به‌ڵێ كاتێك
ده‌مبینن سه‌ریان سوڕده‌مێنێت وه
كاتێك ده‌زانن ناوم (یوسف كوهین)ه گومان ده‌به‌ن كه عه‌ره‌ب بم و پسوله‌ی كه‌سێكی
ئیسرائیلیم دزیبێت، بۆیه ڕام ده‌گرن سه‌عاتێك دوو سه‌عات له ڕێگه و بازگه‌كان و
گومان ده‌به‌ن كه نیازی كارێكی ته‌قاندنه‌وه ئه‌نجام بده‌م. جارێكی گرتمیان له
پۆلیسخانه‌ی قودس له‌نزیك مزگه‌وتی ئه‌قسا بۆماوه‌ی
(5) سه‌عات
و له‌و ماوه‌یه‌دا پرسیاری ده‌رباره‌ی ئیسلامیان لێ ده‌كردم
تاكو دڵنیا بن
دڵنیابن من
موسڵمانم و جارێكی كوڕه‌كه‌م له‌گه‌ڵ بوو ناچار ئه‌ویش نوێژی كرد تا دڵنیابن چونكه
گومان ده‌به‌ن من
فه‌له‌ستینی بم و كه‌سایه‌تییه‌كی یه‌هودیم بۆخۆم
دانابێت تاكو
كارێكی ته‌قاندنه‌وه ئه‌نجام بده‌م له‌ناو ئیسرائیل.
* ئه‌و
جوله‌كانه‌ی موسڵمان ده‌بن ئایه بۆیان هه‌یه له سوپای ئیسرائیلی خزمه‌ت بكه‌ن؟
- تا ئێستا داوا
نه‌كراوه لێیان، وه سه‌باره‌ت به منداڵه‌كانم حه‌ز ناكه‌م خزمه‌ت بكه‌ن له
سوپای ئیسرائیل وه ئاواتیش ناخوازم.
* به‌نیازیت بڕۆیت
بۆ حه‌ج؟
- ئێستا پسولهم
وه‌رگرتووه و هیوادارم به‌م زووانه بۆم بڕه‌خسێت.
* گه‌ر بانگهێشت
كرایت له وڵاتێكی عه‌ره‌بیه‌وه بۆ وتنه‌وه‌ی موحازه‌ره‌ی ئیسلامی ئایه ڕازی
ده‌بیت بڕۆیت؟ وه ئایه تا ئێستا بانگهێشت كراویت؟
- ان شا‌ء الله
گه‌ر په‌ساپۆرتم وه‌رگت ده‌توانم سه‌فه‌ر بكه‌م، وه چه‌نده‌ها بانگهێشتم بۆ
هاتووه به‌ڵام تاكو ئێستا هه‌ر په‌ساپۆرته ئهمریكیهكهم لابووه نه‌مده‌توانی
ئیسرائیل به‌جێ بهێڵم.
|
 |
 |
 |
|
عبدالرحمن، عبدالعزيز و عبدالله. |
* چۆن په‌یوه‌ندی
نێوات خۆت و دراوسێ عه‌ره‌به‌كان وه‌سف ده‌كه‌یت؟
- له‌گه‌ڵ دراوسێ
عهرهبهكانم وه‌كو هه‌ر موسڵمانێك ده‌ژیم وپه‌یوه‌ندیم زۆر باشه.
* كێشه‌ت له‌گه‌ڵ
ده‌وڵه‌تی ئیسرائسل كۆتایی پێ هاتووه؟
- كێشه‌ی پسوله
وا خه‌ریكه ته‌واو ده‌بێت و به‌ڵام كێشه‌ی ئیستام ئه‌وه‌یه چۆن بۆیان بسه‌لمێنم
كه من موسڵمانم!
* توشی هیچ
پاڵه‌په‌ستۆیه‌ك هاتویت له‌لایه‌ن گه‌وره به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیله‌وه تاكو
پاشگه‌ز بیته‌وه له ئایینی ئیسلام له‌و كاته‌وه‌ی موسڵمانیتێت ڕاگه‌یاندووه؟
- حاخامێكی
كۆمه‌ڵه‌ی (ناگوری كارتا) حاخام هیرش كه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پاڵه‌په‌ستۆی
ده‌كرده سه‌رم به‌ڵكو داوای له پۆلیس كرد كه منداڵه‌كانم لێ بستێننه‌وه،
ئه‌وه‌بوو پۆلیس هاته سه‌ر ماڵم و هه‌وڵیان دا منداڵه‌كانم لێ بستێنن به‌ڵام
به‌پێی یاسا نه‌یان توانی. ئه‌و حاخامهش كێشه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌موو جوله‌كه‌كان
هه‌یه، وه منیش ده‌ڵێم قورئان له‌گه‌ڵ هه‌موو نه‌وه‌ی ئیسرائیل و جوله‌كه
ده‌دوێت نه‌ك له‌گه‌ڵ (ناگوری كارتا) و (شینوی) و (شاس) وه هیچ جیاوازی نیه
له‌نێوانیان به‌ڵكو هه‌موو یه‌كن و داوایان لێ ده‌كه‌م بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئیسلامی
دادپه‌روه‌ر.
* چه‌ند له‌و
جوله‌كانه موسڵمان بوونه له‌م ساڵه دواییانه‌دا؟
-
سه‌رژمێرێكی ئه‌وتۆم لانیه به‌ڵام زیاترن له ده‌یان سه‌د كه‌سی و ده‌زانم كه 150
جوله‌كه ئافره‌تی عه‌ره‌بی موسڵمانیان هێناوه و موسڵمان بونه له ساڵی پار و
به‌ڵام زۆر نازانن له‌سه‌ر ئیسلام، وه خێزانێكی تر ده‌ناسم جوله‌كه به‌ته‌واوی
موسڵمان بوونه له قودسی ڕۆژهه‌ڵات و پێویستیان به كه‌سانێك هه‌یه فێری
ئیسلامیان بكات.
شایه‌نی باسه
یوسف كوهین له‌ڕێی مهحامیهكهیهوه دینا الشبلی توانی ئایینی خێزانه‌كه‌ی بگۆڕێت
له جوله‌كه‌وه بۆ موسڵمانێتی و ناوی خۆی و خێزانی و چوار منداڵه‌كه‌ی بگۆڕێت،
یوسف كوهین ناوی خۆی گوڕی بۆ یوسف محمد خطاب، وه خێزانه‌كه‌شی ناوی خۆی گۆڕی له
(لۆنا كوهین)ه‌وه بۆ قمر محمد خطاب، وه كوڕه گه‌وره‌كه‌ی رحامیم شالوم (11 ساڵ)
گۆڕی بۆ عبدالرحمن، وه كچه‌كه‌ی حسیبه
(9) ساڵ
به‌ناوی خۆی هێڵرایه‌وه، وه كوڕه‌كه‌ی تری عزرا (7 ساڵ) بۆ عبدالعزیز و عوفادیا
(7 ساڵ) بۆ عبدالله.
یوسف
خطاب له 1998 هاته ئیسرائیله‌وه.
له
مانگی 10ی ساڵی 2001 چون بۆ مه‌حكه‌مه‌ی شه‌رعی له قودس و ئیسلامی خۆیان ڕاگه‌یاند
وه پاش چه‌ند
مانگێك هه‌موو منداڵه‌كانی موسڵمانبوونی خۆیان ڕاگه‌یاند له مه‌حكه‌مه.
ئاماده‌كردنی:
ماڵپه‌ڕی خوشكان
سه‌رچاوه:
ماڵپه‌ڕی دنیا الوطن (عه‌ره‌بی)
|