|
ماریا/ له‌دایكبووی 1974 له فه‌ڕه‌نسا له‌ساڵی 1996 موسڵمان ده‌بێت.
ماریا
به‌م شێوه ده‌دوێت بۆمان:
كاتێك كه منداڵ
بووم هه‌موو كارێكی خراپه‌م ده‌كرد، ده‌مخوارده‌وه‌و ده‌ڕۆشتم بۆ دیسكۆ و ره‌قسم
ده‌كرد، هه‌ر كارێكم بویستایه ده‌مكرد وه‌كو هه‌موو كچێكی گه‌نجی ئه‌وروپی و
له‌ئه‌وروپا بژێت...
بۆیه پاش ئه‌وه
هه‌ستم به ماندوبوون كرد له‌هه‌موو شتێك له ژیاندا، هه‌روه‌ها له ژیانی تایبه‌تی
خۆم و هه‌ستم به دڵته‌نگی و نه‌خۆشی ده‌روونی ده‌كرد.
له‌م كاته‌دا بوو
ڕۆشتم قورئانم خوێنده‌وه كه نوسخه‌یه‌كی ته‌رجه‌مه‌كه‌یم لابوو پێشتر ده‌ستم
كه‌وتبوو، ئه‌وه‌بوو هه‌ستم كرد باری ده‌روونیم باشتر بوو. بۆیه بۆم ده‌ركه‌وت كه
قورئان یارمه‌تی داووم هه‌رچه‌نده موسڵمان نیم.. وه هه‌ركاتێك قورئانم
بخوێندایه‌ته‌وه باری ده‌روونیم زۆر باش ئه‌بوو وه ئاسایی ده‌بووه‌وه.
وه خۆشم
له‌لایه‌كی تره‌وه ده‌سه‌ڵاتم هه‌بوو به‌سه‌ر خۆم له ئاراسته‌كردنی و ده‌مویست
كاری چاكه بكه‌م له ژیانمدا.
هه‌روه‌ها ورده
ورده زانیاریم زیاتر له‌سه‌ر قورئان په‌یدا ئه‌كرد، تاكو گه‌شته ئه‌و ئاسته‌ی كه
ئه‌وه‌ی له قورئاندایه ڕاست و ڕه‌وایه و هیچ كه‌م و كوڕییه‌كی تیا نیه، بۆیه
باوه‌ڕم هێنا به قورئان و ئه‌وه‌ی تیایدایه، وه باوڕم هێنا به پێغه‌مبه‌ر محمد
(صلى الله علیه وسلم). له‌گه‌ڵ خۆم دووام و ووتم: ته‌نها هه‌ل و ئاواتێكم هه‌بێ
ته‌نها ئیسلامه. ته‌نها ئیسلامه بتوانێت له‌تاریكی بمهێنێته ده‌ر به‌ره‌و
ڕووناكی.
پاش ئه‌وه
سه‌ردانی چه‌ند وڵاتێكی ئیسلامیم كرد و ده‌مبینی چۆن له‌وێ خه‌ڵكی به‌كامه‌رانی
وبه‌خته‌وه‌ری ده‌ژێن سه‌ره‌ڕای ناڕه‌حه‌تی باری بژێویان و هه‌میشه ده‌یانه‌وێت
یارمه‌تیم بده‌ن. هه‌ر له‌و وڵاتانه‌شدا كۆمه‌ڵێ شت فێر بووم، ده‌مبینی له‌وێ
خه‌ڵكی زۆر ده‌ست كراوه‌و به‌خشنده‌ن، هه‌روه‌ها هه‌میشه حه‌ز ده‌كه‌ن یارمه‌تی
یه‌كتر بده‌ن و پێكه‌وه ده‌گونجێن.
پاشان شتی زۆر و
زۆرتر فێر بووم له‌سه‌ر چه‌نده‌ها كار و بابه‌ت له ئیسلامدا، لێره‌دا ڕێگام بۆ
ڕوون بوویه‌وه‌و بڕیارم دا واز بهێنم له‌و كاره خراپ و نابه‌جێ یانه‌ی ده‌مكرد
له‌ژیانمدا، پێشتر وه‌كو كوێر وابووم به‌ڵام ئێستاكه ده‌توانم ڕاستی ببینم. چاوم
كه‌وت به‌زۆر له موسڵمانان و باوه‌ڕم وایه كه خوای گه‌وره ڕاستی و حه‌قیقه‌تی
بۆ ڕوون كردمه‌وه له‌م جیهانه‌دا تاكو باوه‌ڕم به‌هێز بكات. ئه‌وه‌م ده‌زانی كه
هه‌ركات قورئانم ده‌خوێنده‌وه هه‌ستم ده‌كرد كه حه‌ق و ڕاسته، به‌ڵام كێشه‌كه‌م
ئه‌و كاته ئه‌وه‌بوو كه هێشتا كاری خراپه و تاوانم ئه‌نجام ئه‌دا و هێشتا لاواز
بووم و ئه‌وه‌نده پێنه‌گه‌شتبووم تا به‌ته‌واوه‌تی شتی چاك و كاری چاكه هه‌ڵبژێرم
له‌ژیانی نوێی ئیسلامه‌تیمدا، هه‌رچه‌نده ده‌مویست ژیان بگۆڕم به‌ڵام نه‌مده‌زانی
چۆ.
ماریا له
منداڵیه‌وه چاوی ده‌كه‌وێت به ئافره‌تێكی موسڵمان
كاتێك منداڵ بووم
دایكم نه‌خوش بوو، له‌و كاته‌دا ئافره‌تێك ده‌هات یارمه‌تی ده‌داین، به‌یادم
دێته‌وه كه زۆر خۆشی ده‌ویستم، به‌ڕاستی خۆشه‌ویستی و سۆزێكی زۆر پێ ده‌به‌خشیم،
ئێستا به‌بیرم دێته‌وه كه ئه‌و ئافره‌ته (موسڵمان) بوو، چونكه ده‌مبینی نوێژی
ده‌كرد هه‌روه‌ك چۆن ئێستا من نوێژ ده‌كه‌م. به‌ڕاستی ئافره‌تێكی ئێجگار به‌رز و
چاك بوو له‌ژیانمدا ئافره‌تی وام نه‌بینیوه ته‌نانه‌ت له دایكیشم دا.
ئه‌م ئافره‌ته‌ی
كه یارمه‌تی ده‌دام زۆر به‌هێز و سه‌یر بوو له به‌هێزیدا. وه هه‌میشه قورئانی
ده‌خوێنده‌وه‌و نوێژی ده‌كرد، ئه‌مه‌ش وای لێ كرد هێزێكی گه‌وره‌ی پێ ببه‌خشێ، زۆر
منی خۆش ده‌ویست ... (لێره‌دا ماریا چاوه‌كانی پڕ فرمێسك ده‌ڕێژێت) زۆر یارمه‌تی
ده‌دام.
گه‌شتێكم كرد بۆ
وڵاتی میسر له‌وێ چاوم كه‌وت به هاوسه‌ره‌كه‌م كه ئه‌سڵی سویدی یه و ئه‌ویش بۆ
گشت و گوزار هاتبووه میسر، له‌وێ شوم پێ كرد و پاشان سه‌فه‌رم كرد بۆ سوید. له
سویدیش دراوسێ یه‌كم هه‌بوو ناوی (ئـێـڤا) بوو، ده‌یزانی من گرنگی ده‌ده‌م به
ئیسلام، ڕۆژێكیان پێی وتم شێخێك هاتووه بۆ سوید بۆ سه‌ردانێكی كورت و ده‌توانیت
سه‌ردانی بكه‌یت و قسه‌ی له‌گه‌ڵ بكه‌یت، (ئێڤا) موسڵمان نه‌بوو به‌ڵكو باوه‌ڕیشی
به بوونی خوا نه‌بوو، به‌ڵام مرۆڤێكی زۆر چاك بوو.
كاتێك ماریا موسڵمان ده‌بێت
كاتێك موسڵمان
بووم زۆر دڵخۆش بووم، چونكه ئیسلام سه‌رتاپای ژیانی گۆڕیم به‌ره‌و باشتر و چاكتر.
ئه‌وه‌ی ئیسلام
پێی به‌خشیم نه سه‌رده‌م و ڕه‌فاهیه‌ت و پێشكه‌وتن توانی پێم ببه‌خشێت، ئیسلام پاك
و خاوێنی كردمه‌وه له‌هه‌موو پیسی و خراپه‌یه‌ك. ڕێگای من به‌ره‌و ئیسلام
جیاوازتره له كه‌سانی تر، كێشه‌كه‌م له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌كه‌یه كه تیایدا ده‌ژیم
پیسه، خۆمم ده‌بینیه‌وه پیسم، سه‌ردانی كه‌سانی ترم ده‌كرد پیس بوون، ده‌بینی
مرۆڤ به‌ره‌و پیسی ده‌ڕوات و له‌ناو پیسی ده‌ژێت و هه‌موو شتی ده‌وروبه‌ری پیسه.
خوای گه‌وره
هه‌لێكی پێ دام و تۆزێك له ڕۆشنایی پێ به‌خشیم، ئه‌مه‌ش شتێكی زۆر جوانه چونكه
خوای گه‌وره هه‌لی زۆر ده‌دا به مرۆڤ به‌ڵام مرۆڤه‌كه پشت گوێی ده‌خات.
ئه‌وه‌یشی لام زۆر گرنگه خوای گه‌وره به‌جێی نه‌هێشتم له‌ناو تاریكی و گومڕایی
وون ببم به‌ڵام پێویسته له‌سه‌ر مرۆڤ خۆیشی ده‌ست پێ بكات. پێشتر هه‌ڵوێست و
ڕه‌خنه‌م هه‌بوو له ئایینی مه‌سیحیه‌ت چونكه له‌و باوه‌ڕه‌دا نه‌بووم مه‌سیح كوڕی
خوا بێت، استغفر الله، من زۆر سه‌یدنا عیسا (علیه السلام)م خۆشم ده‌وێت وه‌كو
پێغه‌مبه‌رێك هه‌روه‌ك چۆن قورئان ده‌ڵێت و باسی ده‌كات هه‌روه‌ها دایكیشی (ماریا)م
خۆش ده‌وێت به‌ڵام هه‌رگیز عیسا كوڕی خوا نیه.
یه‌كه‌م جار
قورئانم خوێنده‌وه كاریگه‌ری یه‌كی گه‌وره‌و ڕاستی كرده سه‌رم، ئه‌مڕۆش قورئان
له ژیانمدا هه‌موو شتێكه، بۆنمونه جارێكی گوێم له كاسێتی قورئان ده‌گرت له
ماڵه‌وه‌و له‌هه‌مان كاتدا ئیشی ناو ماڵم ده‌كرد، له‌ناكاوێكدا هاته‌وه‌بیرم له‌دڵی
خۆمه‌وه ووتم ئه‌مه هه‌ڵه‌یه خۆ من ئه‌و ئایه‌ته‌م خوێندۆته‌وه كه ده‌ڵێ گه‌ر
كاتێك قورئان خوێندرایه‌وه به‌سه‌رتانه‌وه گوێ‌بگرن و بێ ده‌نگ بن (وَإِذَا
قُرِىءَ الْقُرْآنُ فَاسْتَمِعُواْ لَهُ وَأَنصِتُواْ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ)
بۆیه وازم هێنا له‌هه‌موو كارێك و گوێم ده‌گرت، ئه‌مڕۆش زۆر ڕێز ده‌گرم له قورئان
چونكه چاك ده‌زانم قورئان مانای چیه، هه‌ركات بمه‌وێت گوێ بگرم له قورئان
ده‌مه‌وێت زۆر بێ ده‌نگ بم و هیچ جوموجۆڵ نه‌كه‌م و به‌هێمنی دانیشم گوێی لێ بگرم،
زمانی عه‌ره‌بی زۆر تێناگه‌م به‌ڵام ده‌زانم مانای چیه گوێگرتن له قورئان یان
خوێندنه‌وه‌ی قورئان.
ئیسلام سه‌ربه‌ستی
و ئازادیمه، ساكار و عه‌مه‌لی یه، زۆر جار ده‌مه‌وێت كاری چاكه زۆر بكه‌م به
ئه‌نجامدانی نوێژه‌كان و نوێژم زۆر خۆش ده‌وێت، هێچ شتێك نیه به‌ئه‌ندازه‌ی نوێژ
لام خۆشه‌ویست بێت. ده‌زانم كه ئیسلام هاوسه‌نگی یه به‌ڵام جار واهه‌یه
ده‌مه‌وێت زیاتر خواپه‌رستی بكه‌م، ده‌زانم كه باوه‌ڕدار هه‌موو كارێكی خێر بكات
بۆی ده‌ژمێردرێت.
ئیسلام ژیانی
هه‌موو گۆڕیم له ڕه‌شه‌وه بۆ سپی، پێشتر هیچم نه‌ده‌بینی ته‌نها ڕه‌ش نه‌بێت، وه
ژیانیشم له ڕووی ڕه‌شه‌وه بوو، به‌ڵام ئێستا گۆڕاوم به‌ته‌واوه‌تی، پێش ئیسلام
هه‌موو شتێك جیاواز و شڵه‌ژاو بوو، پێش ئیسلام نه‌م ده‌توانی شت تێ بگه‌م، وه
ڕاستیم نه‌ده‌بینی و له‌هیچ شوێنێك نه‌م ده‌بینیه‌وه، ئیسلام خه‌به‌ری كردمه‌وه و
وه‌ڵامی هه‌موو پرسیاره‌كانی پێ دام و قورئانیش دڵی كردمه‌وه. له ئیسلامدا ده‌بێت
میان ڕه‌و و چاكه‌خواز بیت و میهره‌بان بیت، هه‌روه‌ها ته‌نازول نه‌كه‌یت له‌سه‌ر
ئایینه‌كه‌ت هه‌رچیت به‌سه‌ر بێت. ئیمانیش كه‌م و زیاد ده‌كات ده‌كه‌وێته سه‌ر
ئه‌وه‌ی چ كارێك ده‌كه‌یت. هیچ كات بیری ڕۆژانی پێش ئیسلامه‌تیم ناكه‌م، به‌ڵگو
په‌شیمانم له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو كاته‌ی به‌سه‌رم برد به‌بێ ئیسلام، هه‌ر شتێكی چاك
بێت له‌خواوه‌یه و هه‌ر كارێك خێری تیادا بێت هه‌ر له خواوه‌یه.
شادی و كامه‌رانیم
واته ئیسلام وه گه‌ر بته‌وێت به‌خته‌وه‌ر و شادمان بیت ده‌بێت له‌گه‌ڵ
موسڵمانه‌كان بیت. من له‌گه‌ڵیان ده‌ڕۆم و نوێژیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م و تێكه‌ڵاویان
ده‌كه‌م و پێكه‌وه ده‌ژین، لێیان فێر ده‌بم و كاته‌كانم له‌گه‌ڵ خوشكانی موسڵمانم
دابه‌ش ده‌كه‌م. به‌ڕاستی خۆشی و شادی ڕاسته‌قینه له‌م دونیایه‌دا نیه به‌ڵكو له
ڕۆژی دواییه، چونكه ئێمه لێره ته‌نها بۆ تاقیكردنه‌وه لێره‌ین و ده‌با كاری
چاكه بكه‌ین. شادی و به‌خته‌وه‌ری ئه‌وه‌یه په‌یوه‌ندی یه‌كت له‌لایه‌ن خواوه
له‌گه‌ڵدا بێت، چونكه به‌خته‌وه‌ری و خۆشی له‌لایه‌ن خواوه دێت و له‌نوێژ و
به‌ندایه‌تی كردنه‌وه دێت. به‌ڵام گه‌ر خواپه‌رستی نه‌كه‌یت هه‌میشه دڵه‌ڕاوكێ و
شڵه‌ژاویت، گه‌ر خوا نه‌په‌رستیت ده‌بینیت ڕاڕایت، به‌خته‌وه‌ری و سه‌رفرازی كاتێك
ڕووت تێ ده‌كات كه خوای گه‌وره به‌ڕاستی له‌دڵه‌وه خۆش بوێت.
كتێبێكم
خوێندۆته‌وه به‌ناوی (له كاره چاكه‌كان) باسی سه‌حابه بڕێزه‌كان ده‌كات به‌ڵام
ئه‌و كتێبه‌ش لام خۆشتره كتێبی (سه‌لامه‌تی بۆ به‌نده) كه محمد نجیب حكم نوسێتی
و زۆر زۆر گرنگه بۆ ڕۆژئاواییه‌كان، ئازادی له ئیسلامدایه، تۆ نا‌توانیت هیچ كات
ئازاد بیت گه‌ر گوێڕایه‌ڵی خوا نه‌بیت و نه‌یپه‌رستیت، به‌بێ گوێڕایه‌ڵی خوا ئازاد
نابیت هه‌رگیز.
ئیسلام ئه‌وه‌ش
ده‌گه‌یه‌نێت كه هه‌وڵ و كۆششی ده‌روونی خۆم بكه‌م، چونكه كۆششی ده‌روون زۆر
گرنگه. هه‌ست به دڵنیایی و ئه‌مان ده‌كه‌م هه‌ركات ناوه پیرۆزه‌كانی خوا
ده‌خوێنمه‌وه، خه‌ڵكی زۆر خۆبه‌زل ئه‌زانن، پێویسته خۆیان بپارێزن له خۆبه‌زل
زانین. وه ئیسلامیش كار ده‌كات بۆ نه‌هێشتنی خۆبه‌زلزانین له مرۆڤدا بۆیه
پێویسته زۆر دوعا و زیكره‌كان و قورئان بخوێنین و خواپه‌رستی زۆر بكه‌ین تاكو
دڵه‌كانمان نه‌رم بێته‌وه.
پێویسته میان
ڕه‌و بین، ده‌بینم ئه‌مڕۆكه كۆمه‌ڵگه‌ی شێتۆكه‌مان ئافره‌تی گه‌یاندۆته چ ئاستێكی
ترسناك، چونكه ئافره‌ت كه له كجیهانی ڕۆژئاوا ده‌ژێت وه‌كو ئافره‌تێك ئه‌وا
وه‌كو كۆیله‌یه‌ك ده‌ژێت، وه كاتێك وه‌كو كۆیله ده‌ژێت ده‌بێت خۆی ده‌رخات، جل
وبه‌رگی لاببات، به‌ڵكو خۆی ڕووت بكاته‌وه، ده‌بێت هه‌موو شتێك ده‌ربخات هه‌روه‌ك
بیه‌وێت خۆی بفرۆشێت به‌هه‌موو كه‌سێك وه‌كو ئافره‌تی به‌دڕه‌وشت، چونكه ئافره‌ت
ناتوانێت خۆی بپارێزێت له‌كه‌س به‌ڵكو ده‌بێت خۆی ڕووت بكاته‌وه و هه‌موو لاشه‌ی
ده‌ربخات، تێگه‌شتیت!
كاتێك سه‌ردانی
میسرم كرد زۆر دڵخۆش بووم، چونكه له‌گه‌ڵم زۆر چاك و به‌سۆز بوون، خۆم به‌راورد
كرده‌وه له‌گه‌ڵ ئافره‌تی موسڵمان له میسر، ئافره‌ت له‌وێ سه‌ربه‌سته و ئازادی
خۆی هه‌یه، وه به‌خته‌وه‌ره له ژیانیدا و هیچ كات پێویستی به‌وه نیه خۆی ڕووت
بكاته‌وه و لاشه‌ی ده‌ربخات. به‌ڵكو لاشه‌ی خۆی ده‌پارێزێت له‌پێناوی خوا. بۆیه
ئیسلام ئافره‌ت ده‌پارێزێت و كه‌سایه‌تی یه‌كه‌ی به‌هێز ده‌كات و كار ده‌كات
بۆئه‌وه‌ی له كه‌ش و ژینگه‌یه‌كی ئه‌مین و ئارام بژێت.
هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر موسڵمانان و برایه‌تی له ئیسلامدا
برایه‌تی
له‌ئیسلامدا زۆر خۆشم ده‌وێت و زۆر ڕا و بۆچونم له‌سه‌رێتی، چونكه موسڵمانان زۆر
به‌ڕێزن بۆیه‌كتر و مافی برایه‌تی یه‌كتر ده‌پارێزن، هه‌مووشمان نه‌وه‌ی ئاده‌مین و
ئاده‌میش له گڵ بووه، نه خه‌ڵك پۆلێن ده‌كه‌ن به‌پێی ڕه‌گه‌ز یان جنسێ و
نه‌ته‌وه ... وه نه باش و خراپ هه‌یه ته‌نها به ترسان له خوا نه‌بێت (ته‌قوا).
موسڵمانانم خۆش
ده‌وێت چونكه باوه‌ڕیان هێناوه به خوای گه‌وره و خوای گه‌وره‌ش به هه‌ژار و
ده‌وڵه‌مه‌ندی دروستیانی كردووه، موسڵمانان به‌خته‌وه‌ر و دڵخۆشن و داواكارییان
له‌ژیاندا زۆر نیه و ساده‌و ساكارن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌ست به‌خش و میهره‌بانن،
به‌درێژایی هه‌موو ته‌مه‌نم كه‌سێكم نه‌بینی له ئه‌وروپا شتێكت بداتێ و به‌وه‌ی
كه داوێتی پێت دڵخۆش بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شتێكی داویته‌تێ! به‌ڕاستی شتی زۆر
هه‌یه له ئیسلامدا و ئه‌وه‌ی لای موسڵمانان هه‌یه مرۆڤ سه‌رسام ده‌بێت پێی.
موسڵمانی هه‌ژار
هه‌رگیز توڕه نابێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌سێكی ده‌وڵه‌مه‌ند هه‌یه، چونكه خوای
گه‌وره خۆی كه‌سانێكی ده‌وڵه‌مه‌ند كردووه‌و ئه‌وانی تری به‌هه‌ژار داناوه.
ئیسلام میان ڕه‌و و دادپه‌روه‌ره، سه‌یری ئه‌وروپا یان سوید بكه ده‌بینی چینی
ناوه‌ندی قینیان له ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانه و خۆشیان ناوێن لێره‌شه‌وه ژیان قورس
ده‌بێت. به‌ڵام موسڵمان بیت كاتێك ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بیت و له‌خوا ده‌ترسیت، بێگومان
بیر له خزم و كه‌سوكار و دراوسێكانت و خه‌ڵكی تر ده‌كه‌یته‌وه. بۆیه تۆ به‌و
شێوه ده‌ژیت كه خوای گه‌وره فه‌رمانت پێ ده‌كات و ده‌شته‌وێت كه‌سێكی چاكه‌خواز
و باش بیت، وه ئیسلامیش خۆی له خۆیدا گه‌نجینه‌یه‌كی گران به‌هایه بۆ مرۆڤ.
ئیسلام هه‌موو شتێكت پێ ده‌به‌خشێت له دڵ ئارامی و ئه‌مان و به‌خته‌وه‌ری، بێگومان
ئیسلام به‌رز و به‌نرخه، فێرت ده‌كات چۆن نان بخۆیت و چۆن خۆت بشۆیت، سوپاس بۆ خوا
ئه‌مه‌ش به‌هره‌یه‌كی خواییه، ئیسلام به‌ته‌واوه‌تی هاتووه بۆ مرۆڤه‌یاتی و
ئایینێكی گه‌شه چونكه مافی خۆت ده‌بینیته‌وه‌و هه‌روه‌ها چ به‌رپرسیاری‌یه‌ك
له‌سه‌رت بێت. له ئیسلامدا ئافره‌ت گرنگی ده‌دات به منداڵ وپه‌روه‌رده‌ی ده‌كات،
زۆر حه‌زم له ڕۆڵی ئافره‌ته له ئیسلام و به‌ڕاستی وه‌كو خه‌یاڵێك وایه كه
دایكێك گرنگی بدات به منداڵی و په‌روه‌رده‌ی بكات. وه من خۆشم ئێستا ژنی
ماڵه‌وه‌م و له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانم، ئه‌مڕۆ دراوسێكه‌شم (ئێڤا) وه‌كو موسڵمان ده‌ژێت
به‌ڵام شایه‌تمانی نه‌هێناوه.
ڕا و بۆچونی ماریا به‌رامبه‌ر به نوێژ
ڕێگایه‌ك هه‌یه
به‌ره‌و خوای گه‌وره ئه‌ویش نوێژه، گه‌ر نوێژ نه‌كه‌یت و داوا له خوا بكه‌یت
بێگومان خوا وه‌ڵامت ناداته‌وه‌و لێت خۆش ناوێت، وه ناشتوانیت داوای یارمه‌تی لێ
بكه‌یت له‌كاتێكدا هه‌موومان پێویستیمان به یارمه‌تی هه‌یه.
پوره‌كه‌شم زۆر
دینداره و كچێكی هه‌یه و سه‌ردانم ده‌كات و ده‌ڵێت پێم من تۆم زۆر خۆش ده‌وێت،
چونكه ده‌ست نوێژ ده‌گرم و پاشان به‌رماڵ داده‌نێم بۆ نوێژ به‌ره‌و ڕووی مه‌ككه و
نوێژ ده‌كه‌م. ئه‌مه‌ش شتێكی زۆر جوانه! چاكترین شت له‌ژیانمدا له‌م ڕۆژه‌دا
ئه‌وه‌یه كه نوێژ ده‌كه‌م و دڵم پێی خۆشه. پێشتر پرسیارم ده‌كرد كه نوێژ چ
ده‌گه‌یه‌نێت؟ وه چی یه؟ وه په‌یوه‌ندی نێوان تۆ و په‌روه‌ردگار چیه؟ ئێستا
ده‌زانم كه كاتێك موسڵمان ده‌وه‌ستێت له‌ناو نوێژدا بۆ خوا له‌به‌رده‌م خوا
وه‌ستاویت و ده‌توانیت داوای چی لێ بكه‌یت بته‌وێت. كاتێكیش نوێژه‌كانم ده‌كه‌م
خۆشی و شادییه‌كی گه‌وره‌م ڕوو تێ ده‌كات كه پێشتر هه‌ستم پێ نه‌ده‌كرد.
ئاواتی ماریا
خۆشترین ڕۆژ له
ژیانمدا ئه‌وه‌یه كه ڕۆژێك سه‌فه‌ر بكه‌م بۆ حه‌ج، چونكه ده‌مه‌وێت خۆم خاوێن
بكه‌مه‌وه له تاوان، هه‌موومان ڕۆژانه تاوان ده‌كه‌ین.
جوانترین ئایه‌ت
به‌لامه‌وه له سوره‌تی (النور)ه: (نُّورٌ عَلَى نُورٍ يَهْدِي اللَّهُ
لِنُورِهِ مَن يَشَاء) هه‌روه‌ها سوره‌تی (الفاتحه) كه گرنگه بۆمان و له‌ناو
نوێژدا ده‌یخوێنینه‌وه.
ئامۆژگاریم بۆ ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان نه‌هێناوه/
كه من خۆشم پێشتر باوه‌ڕم نه‌هێنابوو، تۆ ده‌توانیت سه‌یاره‌ت هه‌بێت و جلی جوان و
ماڵ و بڕۆیت بۆ بۆنه وئاهه‌نگ بۆ ڕابواردن و خۆشی، به‌ڵام هێشتا هه‌ر له بۆشایی و
ته‌نگی ده‌ژیت و پاش ئه‌وه به‌ته‌نها ده‌بیته‌وه له ماڵ. گه‌ر خۆشه‌ویستی
ڕاسته‌قینه‌ت نه‌بێت ئه‌وا نه‌خۆش ده‌بیت له لاشه و ڕوح و ده‌روونت، هه‌روه‌ها
له هه‌ست و هه‌ڵسوكه‌وتت، هیچ ڕیگه‌چاره‌یه‌كت نیه ته‌نها ڕووكردنه خوای گه‌وره
نه‌بێت، وه داوای ڕێنمووی لێ بكه‌یت و خوا ڕێگه‌ی ڕاستت پێ نیشان بدات. مرۆڤ كاتێك
باوه‌ڕی به‌خوای گه‌وره نیه ژیانی پڕه له تاوان و خراپه‌كاری. بۆیه له خراپه
به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕوات، به‌ڵام ئیسلام ئه‌مان و دڵئارامیت پێ ده‌به‌خشێت و ژیانت
سه‌قامگیر ده‌كات، گه‌ر باوه‌ڕ نه‌هێنیت هه‌رگیز تام وچێژی باوه‌ڕ ناچێژیت.
ئامۆژگاریم بۆ ئه‌و موسڵمانانه‌ی كه ئیسلام جێ به‌جێ
ناكه‌ن:
ئه‌وانه‌ی كه
قورئانیش ناخوێننه‌وه و نوێژیش ناكه‌ن، ئاواته‌خوازم هه‌موو دروشمه‌كانی ئیسلام
ئه‌نجام بگه‌یه‌نن، ئاواته‌خوازم سونه‌ته‌كه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا محمد (صلى الله علیه
وسلم) بێته دی له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا، پێویسته خزم و كه‌سوكار و دراوسێكان بانگ
بكرێن بۆ ئیسلام، ئاواته‌خوازم جارێكی تر بگه‌ڕێینه‌وه بۆ زیكر و یادی خوا و
هه‌روه‌ها زیكره‌كانی شه‌وان و ڕۆژان و بۆنمونه كاتێك ده‌چنه ده‌ره‌وه، و دێینه
ماڵه‌وه‌و ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌رمان (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی كه زۆر ئاسان
و ساكارن له ژیاندا. هه‌روه‌ها پاڕانه‌وه زۆر پێویسته و تا زووه بیكه‌ین چونكه
له‌وانه‌یه سبه‌ینێ دره‌نگ بێت.
داواكارم له‌خوای
گه‌وره لێم خۆش ببێت گه‌ر شتێكم وتبێت و مافی من نه‌بوبێت بیڵێم، یان شتێكم
نه‌وتبێت كه پێویست بووه له‌سه‌رم بیڵێمی. به‌رپرسیارێتی من ئه‌وه‌یه كه
منداڵه‌كانم فێری ئیسلام بكه‌م و ڕێگایان پێ نیشان بده‌م، ڕێگای دڵنیایی و
به‌خته‌وه‌ری به‌پێی كیتابی خوای گه‌وره و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی محمد (صلى
الله علیه وسلم).
لێره‌دا
چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی خوشكه ماریا كۆتایی پێ دێت و داواكارین له‌خوای گه‌وره ئه‌و و
ئێمه و ئێوه‌ش له‌سه‌ر ئیسلام پابه‌ند و سه‌قامگیر بكات تا ماڵ ئاوایی ده‌كه‌ین
له دونیا پڕ تاقیكردنه‌وه‌و پڕ فیتنه‌یه. ئامین.
ئاماده‌كردنی:
ماڵپه‌ڕی خوشكان
سه‌رچاوه:
كتێبی (إدراك الغایة) چاپی
عه‌ره‌بی، نوسینی: ابراهیم عبدالله
|