|
پیێ ڤۆگل (Pierre
Vogel)
كه ئێستا نازناوی (ئه‌بو حه‌مزه)ی له‌خۆ ناوه، گه‌نجێكی ئه‌ڵمانی له ساڵی
(1978) له كۆڵن له‌دایك بووه و له ساڵی (2002) موسڵمان ده‌بێت.
پیێه له خێزانێكی مه‌سیحی دا گه‌وره ده‌بێت و سه‌ره‌تایی و ئاماده‌یی له
قوتابخانه‌یه‌كی سه‌ر به كڵێسا ته‌واو ده‌كات و تا ئه‌و قۆناغه‌ی ته‌مه‌نیشی هه‌ر
له‌سه‌ر مه‌سیحیه‌ت په‌روه‌رده ده‌بێت، پاشان له‌گه‌ڵ گه‌وره‌بونیدا زۆر پرسیاری
لا دروست ده‌بێت كه له ئایینه‌كه‌ی خۆی دا وه‌ڵامێكی ته‌واو و دروستی ناگاته
ده‌ست. ئه‌مه‌ش وای لێ ده‌كات كه هێدی هێدی له دونیای مه‌سیحیه‌ته‌وه دوور
بكه‌وێته‌وه‌و خۆی به‌دوای ڕاستیه‌كان دا بگه‌ڕێت. به‌تایبه‌ت له كاتێكدا كه
ڕۆژێك قه‌شه‌یه‌ك كه وانه‌ی لا ده‌خوێنده‌وه پێی ڕاده‌گه‌یه‌نێ كه ئینجیل (كتێبی
ئاسمانیی مه‌سیحیه‌كان) گۆڕانكاری تیادا كراوه.
پاشان پیێ هه‌ڵده‌ستێ به خوێندنه‌وه‌و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئایینه‌كانی تر وه‌كو
جوله‌كه‌و بودیزم، به‌ڵام دڵی هه‌ر ئارامی پێدا نایات و به‌رده‌وام ده‌بێت له
گه‌ڕان به‌دوای ڕاستی دا. دواجار له چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامێكی پارتی
مه‌سیحی توندڕه‌وی ئه‌ڵمانی (پارتی مه‌سیحیانی ئه‌ڵمانیای ناوه‌ڕاست) پێی
ڕاده‌گه‌یه‌نێ كه ئه‌ركی سه‌ره‌كی پارته‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئیسلام له ئه‌ڵمانیا
ته‌شویهـ بكات و ڕێ له كردنه‌وه‌ی مزگه‌وت بگرێت، ئه‌مه وا له پیێ ده‌كات كه
له ئیسلام بكۆڵێته‌وه‌و بزانێ ئه‌م ئایینه‌ش چی پێیه بۆ مرۆڤایه‌تی، بڕیاری خوای
گه‌وره وابوو كاتێك ده‌گه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه خوشكێكی قورئانێكی به ته‌رجه‌مه‌ی
ئه‌ڵمانی له‌لا ده‌بێت، ئه‌میش هه‌ڵده‌ستێت به خوێندنه‌وه‌ی، چه‌ند جارێك قورئان و
ئینجیل ده‌خوێنێته‌وه‌و له ووشه‌كانی قورئان ده‌كۆڵێته‌وه‌و بیری لێ ده‌كاته‌وه‌و
هه‌ست ده‌كات كه ئه‌م ووشانه هی مرۆڤ نیه و هیچ كتێبێك به‌و شێوه‌یه به پڕ و
به‌هێز نیه.
دوو ساڵ تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر پیێ و ئه‌و هه‌ر له لێكۆڵینه‌وه‌دایه‌و تاكو وای لێدێ
هه‌ستێت به نوێژكردن و باس كردنی ئیسلام بۆ كه‌سانی تر بێ ئه‌وه‌ی شه‌هاده‌ت بێنێت
و به‌ئاشكرا موسڵمانێتی خۆی ڕاگه‌یه‌نێت، تا ئه‌و كاته‌ش سه‌ردانی هیچ مزگه‌وتێكی
نه‌كردووه.
ڕۆژێك به‌بۆنه‌ی هاوڕێیه‌كێوه ناچار ده‌بێت كه
بچێته مزگه‌وته‌وه، دوای نوێژكردن پیاوێكی پیر له‌ناو مزگه‌وته‌كه لێی ده‌پرسێت:
تۆ تاكه موسڵمانی له‌ناو خێزانه‌كه‌تدا؟
پیێ یه‌ك خورپه به‌دڵیا دێ چونكه تاكو ئێستا شه‌هاده‌تی نه‌هێناوه‌و موسڵمانێتی
خۆی ڕانه‌گه‌یاندوه، پاش كه‌مێك وه‌ڵامی پیاوه‌كه ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێ: به‌ڵێ هه‌ر
من موسڵمانم اشهد ان لا اله الا الله واشهد ان محمد رسول الله.
به‌م شێوه‌یه ئه‌بو حه‌مزه ڕێی ڕاستیی ئیسلام ده‌دۆزێته‌وه‌و ده‌ڵێت ته‌نها له
ئیسلامدا وه‌ڵام وه‌رده‌گریت كه بۆچی دێیته دونیاوه‌و هۆی دروستبونی ئه‌م
بونه‌وه‌ر و گه‌ردوونه چیه.. ئه‌وه‌ی به‌دوای ڕاستیدا بگه‌ڕێ ئه‌وا ڕێی ئیسلام
ده‌دۆزێته‌وه. پاشان ئه‌بو حه‌مزه ده‌چێت بۆ سعودیه و (3) ساڵ له‌سه‌ر ئیسلام
ده‌خوێنێت و فێری زمانی عه‌ره‌بی ده‌بێت و هه‌ر له‌و كاته‌وه خۆی ته‌رخان ده‌كات
بۆ گه‌یاندنی ئه‌م ئایینه پیرۆزه‌و ڕوونكردنه‌وه‌ی ڕاستیه‌كان له‌ناو گه‌لی خۆیدا.
چه‌ندین وانه‌و موحازه‌راتی هه‌یه له‌سه‌ر بابه‌تی هه‌مه‌جۆر به
ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی ئیسلامیانه‌و به تایبه‌تی
له زانكۆكانی ئه‌ڵمانیا. هه‌ر له‌و كاته‌وه چه‌ندین كه‌س له‌سه‌ر ده‌ستی موسڵمان
بوونه. زیاتریش خۆی ته‌رخان كردووه بۆ ئه‌و گه‌نجانه‌ی كه به‌ناو موسوڵمانن
به‌ڵام ڕێی ئیسلامیان وون كردووه‌و هه‌وڵیان له‌گه‌ڵ ده‌دا تاكو بگه‌ڕێنه‌وه
بۆسه‌ر ڕیگا ڕاسته‌كه‌ی.
وانه‌كانیشی ده‌توانرێت به‌زمانی ئه‌ڵمانی له سایتی (
www.diewahrereligion.de
) ببینرێت و گوێبیست بێت.
خه‌وای گه‌وره نمونه‌ی وه‌ك ئه‌بو حه‌مزه زیاد بكات و یارمه‌تی گشت لایه‌ك بدات
بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئایینه ڕاسته‌كه‌ی ئیسلام.. امین.
نوسینی:
دایك بڕوا - ئه‌ڵمانیا
1/6/2007
|