|
دكتۆر كای لوهری ئه‌ڵمانی كه پزیشكێكی گشتیه، له‌كاتێكدا ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ
هاوسه‌ره‌كه‌یدا گه‌شتێك به‌ره‌و دوبه‌ی بكه‌ن، داوا له ئیبراهیم ناجی ده‌كه‌ن كه
موراجعێكی عه‌ره‌به له‌لای و بۆ چاره‌سه‌ر هاتبوه لای هه‌ندێ زانیاری ده‌رباره‌ی
ئه‌و وڵاته‌ی بۆ په‌یدا بكات، ئیراهیمیش بانگهێشتی خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌كات بۆ
ماڵه‌وه بۆ ئێواره‌خوانێك و گفتوگۆكردن له‌و باره‌یه‌وه.

دكتۆر لوهر و خێزانه‌كه‌ی (كاترین) زۆر به خۆشحاڵیه‌وه به‌ره‌و ماڵی ئیبراهیم
ده‌كه‌ونه ڕێ. له‌دوای به‌خێرهاتنیان پێیان ده‌ڵێن ئه‌م ئێواره‌یه ته‌نها باس
له‌سه‌ر ئیسلام ده‌كه‌ین. (كای) له‌و كاته‌دا تۆزێ دڵگران ده‌بێت و ده‌ڵێ له‌دڵی
خۆیدا من خۆم بۆ ئێواره‌یه‌كی خۆش ئاماده‌كردبوو به‌ڵام وادیاره به
پێچه‌وانه‌وه‌یه، چونكه وه‌ك زۆبه‌ی ئه‌و كه‌سانه كه له ئیسلام نازانن دڵی پڕ
له گومان و شك ده‌بێت له‌به‌رامبه‌ر ئیسلام.
ده‌ست ده‌كه‌ن به پرسیار كردن ده‌رباری ئیسلام و ئه‌و پرسیارانه‌ی كه له ئایینی
مه‌سیحیه‌ت دا وه‌ڵامی نیه، شایه‌نی باسه دكتۆر كای مه‌سیحیه‌كی باوه‌ڕدار ده‌بێت
تا ئه‌و كاته، له كۆتایی ئێواره‌كه‌دا كای لوهر هه‌ست ده‌كات كه ئه‌م ئێواره‌یه
خۆشترین ئێواره‌ی ژیانی بووه، چونكه هیچ كاتێ وا به‌م شێوه ئازادانه
نه‌یتوانیوه پرسیار و وه‌ڵامی گونجاو وه‌رگرێت.
بۆ ڕۆژی دوایی دكتۆر كای و خاتو كاترین به‌یه‌كتر ده‌ڵێن كه دوێنێ شه‌و
ده‌رگایه‌كی نوێ له ژیانیاندا كرایه‌وه كه بێ ئاگا بوون لێی. پاش ئه‌وه
به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئیسلام و دوای چه‌ند ماوه‌یه‌كی
كورت له ساڵی (2005) هه‌ردوكیان موسوڵمان ده‌بن، به‌تایبه‌ت دكتۆر كای زۆر
كاریگه‌ر ده‌بێت به‌و ئیعجازه زانستیانه‌ی له قورئاندا هه‌ن.
شایه‌نی باسه دكتۆر كای له ڕه‌مه‌زانێكدا هه‌موو قورئانی پیرۆزی به ده‌نگی خۆی
به ته‌رجه‌مه‌ی ئه‌ڵمانیه‌وه تۆمار كردووه‌و به (CD)
ده‌توانرێ بگات به ده‌ستی هه‌موو كه‌سێك، هه‌روه‌ها كتێبێكی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی
كاترین به‌ناوی ئیسلام چیه (was
ist islam?)
ده‌ركردووه به زمانی ئه‌ڵمانی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه موسوڵمان نین وه‌ك
سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆیان.
ده‌كتۆر كای ده‌ڵێت (43) ساڵ مه‌سیحی بووم نه‌م ده‌زانی خوای گه‌وره چی له ئێمه
ده‌وێت و چی حه‌ڵاڵه‌و چی حه‌رامه، وه دوای مردن چی چاوه‌ڕێمانه، به‌هه‌شت چۆنه
و دۆزه‌خ چۆنه... به‌ڵام سوپاس بۆ خوا له ئیسلام دا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌م
هه‌مووی وه‌رگرت. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: گه‌وره‌یی ئیسلام و خۆشیه‌كه‌ی له‌وه‌دایه كه
وه‌ك مه‌سیحیه‌ك واز له دینه‌كه‌ت ناهێنی به‌ڵكو به ئیسلام بوونت ته‌واو كه‌ری
دینه‌كه‌ت ده‌كه‌یت و ئیمانه‌كه‌ت پڕاوپڕ ده‌كه‌یت و ئه‌و كه‌لێنه پڕ
ده‌كه‌یته‌وه كه هه‌ته.
دكتۆر كای له‌گه‌ڵ ئه‌بو حه‌مزه وێبسایتی (www.diewahrereligion.de
) ده‌به‌ن به‌ڕێوه كه سایتێكه زۆر كاری ده‌عه‌وی له‌خۆ گرتووه.
نوسینی:
دایك بڕوا - ئه‌ڵمانیا
30/6/2007
|