|
1 – (سوفیا
ماسترنیالی) چۆن بوو به (خالده رحمها الله)
پزیشكی پسپۆری
ژنان ومناڵ بوون بووم, ناوم (سۆفیا ماسترنیالی) بوو
له‌وه‌فدێكی
نێردراودا بووم بۆ به‌نگلادیش به‌مه‌به‌ستی گۆڕینی بیر‌و باوه‌ڕی خه‌ڵكه‌كه‌ی,
به‌ڵام به‌ڕواڵه‌ت وا نیشانم ئه‌دا كه‌بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ژنه هه‌ژارانه
چووین. مه‌به‌ستمان بوو كه ئیسلام بشێوێنین وا بیخه‌ینه بهردیدهیان كه‌هۆی
سه‌ره‌كی و ڕاسته‌وخۆی نه‌هامه‌تی یه‌كانی ئه‌و خه‌ڵكه به‌گشتی وه‌ی ئافرهتانیسش
به‌تایبه‌تی له‌هه‌ژاری ونه‌زانین ونه‌خۆشی ته‌نها ئیسلامه. بهدهمهوهچونێكی
دیارم له‌و ژنه نه‌خۆشه هه‌ژارانه‌وه پێ نه‌گه‌یشت, به‌ڵكو یه‌كێك
له‌نه‌خۆشه‌كان له‌مه‌به‌ستی شاراوه‌م تێگه‌یشت بۆیه هه‌وڵی دا بۆم ڕوونی
بكاته‌وه كه‌ئیسلام په‌یامێكی له‌بن نه‌هاتوو نه‌بڕاوه‌یه, پێغه‌مبه‌ر (صلى الله
علیه وسلم) كاتێك كه بێ باوه‌ڕان ویستیان لهباوهڕهكهی ساردی بكه‌نه‌وه
به‌مامی فه‌رموو: (يا عم والله لو وضعوا الشمس في يميني والقمر في يساري على أن
أترك هذا الأمر حتى يظهره الله أو أهلك فيه ما تركته) واته: (والله مامه‌گیان,
گه‌ر خۆر بخه‌نه لای ڕاست ومانگ بخه‌نه لای چه‌پم به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی واز له‌م
دینه بهێنم, وازی لێ ناهێنم ئه‌وا وازی لێ ناهێتم تاكو خوای گه‌وره ده‌ری ئه‌خات
وسهرئهكهوێت، یان سه‌رم له پێناویدا دائه‌نێم).
ئه‌و ژنه
نه‌خۆشه به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر ڕوونكردنه‌وه‌كانی و ووتی هه‌رچه‌نده هه‌ژارو
نه‌خۆشم واز لهدینهكهم ناهێنم, ئه‌م ئاینه مه‌زنه‌ی ئێمه نكولی له‌ئاینه
پێشینه‌كان ناكات به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌ی موسڵمان ئیمانی ته‌واو بێ، پێویسته بڕوای
به‌هه‌موو پێغه‌مبه‌ران وبهرنامهكانیان هه‌بێت.
ئه‌م لێدوانه
بووه هۆی ئه‌وه‌ی كههانم بدات به‌گیانێكی بێ لایه‌ن و دوور له‌ڕق وكینه هه‌وڵی
ناسینی وتێگه‌یشتنی ئیسلام بده‌م. بۆیه كاره‌كه‌م به‌جێ هێشت له (دكا)ی پایته‌ختی
به‌نگلادیش ڕۆیشتم بۆ مه‌ڵبه‌ندی ئیسلامی له‌شاری (له‌نده‌ن), هه‌ر له‌وێ خوای
په‌روه‌ردگار دڵ وڕۆحمی واڵاكرد بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلام وژیاننامه‌ی
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم), یه‌كتاپه‌رستی بووه مایه‌ی دڵنیایی و‌دڵ ئارامیم.
بۆیه یه‌كسه‌ر له (سۆفیا ماسترنیالی) بوم بهموسڵمانێكی یه‌كتاپه‌رست به‌ناوی
(خالده رحمه الله).
موسڵمان بوونم
وه‌ك بێ‌دار بوونه‌وه بوو پاش بێ ئاگایی ولههۆش خۆچوون. له‌هه‌مان كاتدا زه‌برێكی
سه‌خت بوو بۆ لێپرسراوانم كه هیوای زۆریان بهمن بوو كاره‌كه‌مان له بنگلادیش
سه‌ركه‌وتوو بكه‌م. من نه‌خۆش بووم به‌لێ, نه‌خۆش بووم, ژنه هه‌ژارو نه‌خۆشه‌كانی
به‌نگلادیش به‌هێزی ئیمانیان چاره‌سه‌ریان كردم. پاش ئه‌وه گه‌ڕامه‌وه بۆ (دكا).
مه‌به‌ستم خزمه‌تی خه‌ڵك وهه‌وڵدانه بۆئه‌وه‌ی ئه‌م ئاینه مه‌زنه هه‌موو دونیا
بگرێته‌وه.
خوشكانی ئازیزم،
ده‌توانین چه‌ند وانه‌یه‌ك له‌چیرۆكی ڕێنموونی ئه‌م پزیشكه وه‌رگرین له‌وانه:
1- جێگیری
وخۆڕاگری ئه‌و ئافره‌ته موسڵمانه هه‌ژارو نه‌خۆشه له‌سه‌ر بیر‌و باوه‌ڕه‌كه‌ی,
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌پێویستی یه‌كی زۆری به‌چاره‌سه‌ری ئه‌وان بوو, ئه‌وه‌ی
ڕه‌تكرده‌وه كه‌چاره‌سه‌ر به‌رامبه‌ر گۆڕین و وازهێنان بێت لهبیروباوهڕهكهی.
2- ئه‌و ئافره‌ته
موسڵمانه نه‌خۆشه پارێزگاری لهئیمانی كرد‌و هه‌ژاریی نه‌بووه ڕێگرێك له‌به‌رده‌م
تێگه‌یشتن وناسینی ئاینه‌كه‌یدا، وه نه‌خۆشیش نه‌بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه هه‌ڵنه‌سێت
به‌ئه‌ركی بانگه‌وازی وڕوونكردنه‌وه‌ی په‌یڕه‌وه‌كانی ئیسلام.
3- وانه‌یه‌كی تر
هه‌ڵوێستی ئه‌و پزیشكه پێش ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره دڵی به‌نووری ئیسلام ڕۆشن
بكاته‌وه، له‌پێناوی به‌دی هێنانی مه‌به‌سته‌كه‌ی وڵاته‌كه‌ی خۆی به‌جێ هێشت
ژیانێكی سه‌ختی پڕ له‌نه‌زانین ونه‌خۆشی ده‌برده‌سه‌ر بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی
بیروباوه‌ڕه‌كه‌ی پاش ئه‌وه‌ی كهوهڵامدانهوهیهكی دڵخۆشكه‌ری نه‌بینی له‌خه‌ڵكی
به‌نگلادیش، ڕق و كینه وای لێ نه‌كرد كه‌هه‌وڵی لێكۆلینه‌وه‌ی ئیسلام نه‌دات,
هه‌تا گه‌یشت به‌هه‌قیقه‌ت وئیمانی هێنا وتامی دڵنیایی و‌دڵ وده‌روون ئارامی
لهبیررو باوه‌ڕی یه‌كتاپه‌رستی دا چه‌شت.
4- هه‌ر له هه‌وڵ
ولێكۆڵینهوهدا به‌رده‌وام بوو تا تێگه‌یشت كه ئیسلام ئاینی تێكۆشان وبانگ خوازی
یه, بۆیه كاره‌كه‌ی خۆی سه‌ركه‌وتوانه وه‌ك پزیشكێك ئه‌نجام ده‌دا وله
بانگخوازیشدا بۆ ئیسلام به‌رده‌وام بوو شیفاو ڕێنموونی له‌سه‌ر ده‌ستی ژنه هه‌ژارو
نه‌خۆشه‌كانی پێ به‌خشرا كه پابه‌ند بوون به‌ئاینه‌كه‌یان وخۆڕاگربوون له‌سه‌ر
بیروباوه‌ڕه‌كه‌یان.
خوای گه‌وره‌ش
هه‌میشه دڵ وده‌روونمان پڕ به‌نوور وڕوناكی ئیسلام ڕۆشن بكاته‌وه‌و زیاتر له
ئایینی خۆمان شاره‌زا ببین وئه‌م دینه‌ش وه‌كو مه‌شخه‌ڵێك هه‌ڵیبگرین بۆ ڕووناك
كردنه‌وه‌ی ژیانی دونیا وئاخیرهتمان..
ئاماده‌كردنی:
ماڵپه‌ڕی خوشكان
|