|
لاوان جێی
ئومێد وهیوای هه‌موو میلله‌ت وكۆمه‌ڵگه‌یه‌كن، به‌چاكبوونیان بارودۆخی كۆمه‌ڵگه
چاك ده‌بێت و به‌ره‌وپێش ده‌ڕوات، به خراپبوون و لادانیشیان كۆمه‌ڵگه ڕووبه‌ڕووی
هه‌ڵدێرو فه‌وتان ده‌بێته‌وه.. بۆیه پێویسته له‌و پێناوه‌دا وزه‌و توانای زۆر
بخرێته گه‌ڕو داموده‌زگاو ناوه‌ندو سه‌نته‌رو یانه‌كانی تایبه‌ت به گه‌نجان و
لاوان ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ڕۆڵی كاریگه‌رو به‌رچاو بگێڕن بۆ ئه‌وه‌ی
وزه‌و تواناكانی لاوان بقۆزرێته‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی ڕاست ودروست ڕێنوماو ئاڕاسته
بكرێت تا بۆكۆمه‌ڵگه‌و وڵاتیان تاكێكی سوودبه‌خش و به‌كه‌ڵك بن.
واقیعی ئه‌مڕۆی
لاوی ئێمه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پڕیه‌تی له ناسۆرو ناڕه‌حه‌تی و مه‌ینه‌تی،
به‌جۆرێك له چه‌ندین لاوه و چه‌نده‌ها ڕ‌ه‌وتی فیكری و ئاڕاسته‌ی ئایدۆلۆژی دژ
به‌یه‌ك به‌لای خۆیاندا په‌لكێشی ده‌كه‌ن و به ئاقار‌و بارێكی چه‌وت وچه‌وێڵدا
ده‌یبه‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌م حاڵه گه‌نج و لاوه دینداره‌كانیشی گرتووه‌ته‌وه،
گومانی تێدا نییه هه‌ر یه‌ك له خێزان و قوتابخانه و ڕاگه‌یاندنیش به‌تایبه‌تی
كه‌ناڵه ئاسمانییه‌كان به چاك یا خراپ ڕۆڵ و كاریگه‌ری زۆریان هه‌یه بۆ سه‌ر
لاوان ئه‌مه له لایه‌ك، له لایه‌كی تره‌وه گه‌نجانیش وه‌ك پێویست ته‌مه‌نی
لاوێتیان ناقۆزنه‌وه‌و كه‌ڵكی لێوه‌رناگرن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه قۆناغی پێش
هه‌رزه‌كاری وتازه‌لاوی گرنگترین و به‌پێزترین قۆناغی ته‌مه‌نی مرۆڤه، چونكه له‌و
قوناغه‌دا لایه‌نی فیكری وكۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌ست و سۆزی مرۆڤ به‌باشی گه‌شه ده‌كه‌ن
و پێده‌گه‌ن، ئه‌مه‌ش وزه و توانایه‌كی فیكری به‌هێز و هه‌ست وسۆزێكی به‌رزو
لاشه‌یه‌كی تۆكمه‌و پته‌وی وای پێده‌به‌خشێ كه گه‌نجان به‌پله‌ی یه‌كه‌م خۆیان
ئه‌ركی به‌رپرسیارێتی له‌ئه‌ستۆبگرن و بتوانن له ڕێگه‌ی په‌روه‌رده‌و فێركردن و
ده‌سته‌به‌ركردن و دۆزینه‌وه‌ی ژینگه‌ی گونجاو و یارمه‌تیده‌ره‌وه به‌ره‌و به‌رزی
و بڵندی هه‌نگاو بنێن و توانا و لێهاتووییه‌كانیان بره‌و پێبده‌ن.
گه‌نج ولاوی
ئێمه سه‌رباری كێشه‌و قه‌یرانه‌كانی له بواره جیاجیاكاندا، له‌بواری ڕۆشنبیریشدا
گرفتگه‌لێكی زۆری هه‌یه له‌وانه (بێتوانایی له‌ئاست دیاریكردنی مه‌رجه‌عیه‌ت،
نه‌بوونی به‌رنامه‌و نه‌خشه‌و پلان بۆ خوێندن و وه‌رگرتنی زانست و خۆڕۆشنبیركردن،
خه‌یاڵپڵاوی واقیعیی نه‌بوون، بیرنه‌كردنه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی قوڵ و گشتگیرانه،
نه‌بوونی پابه‌ندبوون).
ئه‌ركی
داموده‌زگا و ڕێكخراوه حكومی و ناحكومییه‌كانی تایبه‌ت به لاوانیشه گرنگی زیاتر
وباشتر بده‌ن به‌توێژی لاوان له ڕێگه‌ی ئه‌نجامدانی چالاكی هه‌مه‌چه‌شنه‌و
كردنه‌وه‌ی خولی جۆربه‌جۆر له بواری (ڕۆشنبیری، وه‌رزشی، هونه‌ری، كۆمه‌ڵایه‌تی،
زانستی، په‌روه‌رده‌و فێركردن، گه‌شه‌پێدانی مرۆیی،...هتد) تا له‌و ڕێیه‌وه لاوان
توانا و هێزه ناوه‌كییه‌كانی خۆیان بخه‌نه‌گه‌ڕ و بره‌وی پێبده‌ن، پێویسته
ئه‌وه‌ش باش بزانن كه نه‌زانی ونه‌فامی، لادان و سه‌رگه‌ردانبوون، گه‌نده‌ڵبوون و
له‌ده‌ست ده‌رچوونی توێژی گه‌نجان ولاوان مه‌ترسیییه‌كی زۆر گه‌وره و سامناكه بۆ
سه‌ر داهاتووی كۆمه‌ڵگه و وڵات..
له‌لایه‌ن:
دڵشاد موحه‌ممه‌د - كوردستان - سلێمانی
2008/6/25
|