|
﴿إِنَّ
الْمُسْلِمِينَ وَالْمُسْلِمَاتِ وَالْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ
وَالْقَانِتِينَ وَالْقَانِتَاتِ وَالصَّادِقِينَ وَالصَّادِقَاتِ وَالصَّابِرِينَ
وَالصَّابِرَاتِ وَالْخَاشِعِينَ وَالْخَاشِعَاتِ وَالْمُتَصَدِّقِينَ
وَالْمُتَصَدِّقَاتِ وَالصَّائِمِينَ وَالصَّائِمَاتِ وَالْحَافِظِينَ فُرُوجَهُمْ
وَالْحَافِظَاتِ وَالذَّاكِرِينَ اللهَ كَثِيراً وَالذَّاكِرَاتِ أَعَدَّ اللهُ
لَهُمْ مَغْفِرَةً وَأَجْراً عَظِيماً﴾ [الأحزاب:35].
واته: (به‌ڕاستی پیاوان و ئافره‌تانی موسڵمان, و پیاوان و ئافره‌تانی
ئیماندار, وپیاوان و ئافره‌تانی ملكه‌چ و فه‌رمانبه‌ردار, و پیاوان و ئافره‌تانی
ڕاستگۆ, و پیاوان و ئافره‌تانی خۆگر, و پیاوان و ئافره‌تانی له‌خواترس, و پیاوان و
ئافره‌تانی به‌خشنده, و پیاوان و ئافره‌تانی ڕۆژوه‌وان, و پیاوان و ئافره‌تانی
داوێنپاك, وه ئه‌و پیاو و ئافره‌تانه‌ی كه زۆر یادی خوا ده‌كه‌ن, به‌خشین و
لێبورده‌یی و پاداشتی زۆر مه‌زن و بێ سنوریان لای خوای گه‌وره بۆ ئاماده كراوه).
هه‌روه‌ها
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: "النساء شقائق الرجال". واته:
(ئافره‌تان خوشكی پیاوانن و وه‌ك ئه‌وانن, هاوتا و یه‌كسانن).
ئه‌ی كچی موسڵمان
ئا ئه‌مه‌یه ئایینی تۆ, ئه‌ی په‌روه‌رده‌بوو به قورئان, ئه‌ی كه‌س و دۆستانی
پیاوچاكان و تێكۆشه‌ران و زانایان.
ئا ئه‌مه‌یه
ئایینه‌كه‌ت كه هاوتا و یه‌كسانی كردووی له‌گه‌ڵ پیاواندا له پاداشت و كار و
به‌رپرسیاریدا, پیاو چاودێره له ماڵه‌كه‌یدا وه به‌رپرسه له‌و چاودێریه, وه
ئافره‌تیش چاودێره له ماڵه‌كه‌یدا و به‌رپرسه له‌و چاودێرییه, به‌ڵام هه‌موو
ئه‌مانه له چوارچێوه‌یه‌كی گشتی فیتره‌تی ڕاست و سوننه‌تی بوونه‌وه‌ردا, كه به
هیچ جۆرێك شیاو نییه بۆ گۆڕان, بێگومان بونیه‌ت و دروست بوونی ئافره‌ت وه‌كو پیاو
نییه بۆیه ئیسلامیش ڕه‌چاوی ئه‌م بواره‌ی كردوه و هه‌ر یه‌كه‌یانی له شتێك‌دا
به‌رپرس كردوه كه له توانای ئه‌نجام دانی هه‌یه.
وه ئه‌وانه‌ی
له‌م هاوكێشه‌یه تێنه‌گه‌یشتوون ئافره‌تیان كڕیوه به نرخێكی كه‌م و هیچ و
كردویانه‌ته شتومه‌كێك بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه پاره‌ی پێده‌دات, به‌م شێوه‌یه
سته‌میان لێكردوه و هێشتا درۆش ئه‌كه‌ن و بانگه‌وازی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئازادیان
كردوه و سه‌ربه‌ستیان پێداوه, وه درۆیان كرد كاتێك كه ئه‌و فیتره‌ته‌یان گۆڕی
كه خوای گه‌وره مرۆڤی له‌سه‌ر دروست كردوه‌و پێچه‌وانه‌ی ئه‌و سوننه‌ته‌یان كرد
كه خوای گه‌وره ئه‌م بوونه‌وه‌ره‌ی له‌سه‌ر پێك هێناوه, وه ئه‌م ژیانه‌ی
له‌سه‌ر ڕێك خستوه, هه‌ر بۆیه سه‌رئه‌نجامی ئه‌وانه‌ی ئه‌م گۆڕانه سته‌م
كارانه‌یان ئه‌نجام دا شه‌ڕی دوای شه‌ڕ و داماوی و تیاچوونییه‌ك له‌دوای یه‌ك بوو,
هه‌رگیز خوای گه‌وره سته‌م له به‌نده‌كانی ناكات.
ئا ئێستا
سه‌ره‌ی تۆیه ئه‌ی هه‌ڵگری مه‌شخه‌ڵی هیدایه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی تاریكی ئه‌م
جیهانه هه‌یه به ڕووناكی و ڕۆژی یه‌كتاپه‌رستی ڕووناك كه‌یته‌وه, وه بۆ
ئه‌وه‌ی كه ئه‌م خواری و خێچیه ڕاست بكه‌یته‌وه كه خه‌ڵكی به بێ ئاگایی و
كوێریی له‌سه‌ری ده‌ڕۆن.
به‌ڵێ ئێستا سه‌ره‌ی تۆیه بۆ ئه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕی له خه‌وی بێ ئاگای به‌ره‌و ڕۆژێكی
ڕووناك هه‌ستیته‌وه له‌كاتێكدا په‌ڕتووكی خوای گه‌وره‌ت له‌به‌رده‌ست دایه بۆ
ئه‌وه‌ی فێری دینه‌كه‌ت بیت و فێری كه‌سانی تریش بكه‌یت و ئایینی خوا له‌سه‌رتاپای
جیهان بڵاو بكه‌یته‌وه, چونكه بانگه‌واز كردن بۆ لای خوا پێویستی به هه‌وڵ
و تێكۆشانێكی زۆر هه‌یه, وه هیچ كه‌سێك ناتوانێت هه‌ستێ به ئه‌نحام دانی ڕۆڵی تۆ
ته‌نها خۆت نه‌بێت, تۆ له ده‌روازه‌یه‌ك له ده‌روازه‌كانی ئه‌م دینه‌دای, گرنگ
ئه‌وه‌یه كه هیدایه‌تی كه‌سانی تر له‌سه‌ر ده‌ستی تۆ به‌دی بێت, خۆشی له خۆت
ئه‌گه‌ر بوویته هۆكاری كه‌وتنه سه‌ر شه‌قامی ڕاستی هه‌ر كه‌سێك و مژده‌ی
به‌هه‌شتیش بۆ ئه‌وه‌ی هیدایه‌ت ده‌بێته میوانی كه ده‌یگه‌یه‌نێت به به‌هه‌شتێك
كه زه‌ویه‌كه‌ی له ئه‌رز و ئاسمان گه‌وره‌تره و بۆ پارێزكاران ئاماده كراوه.
له‌لایه‌ن:
ماڵپه‌ڕی خوشكان
|