|
هیچ جیاوازی‌یه‌ك
نی یه له نێوان ئافره‌ت و پیاو، وه كچ و كوڕدا بۆ بانگه‌وازكردنی دینی خوا،
هه‌روه‌ك خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (وَلْتَكُن
مِّنكُمْ أُمَّةٌ يَدْعُونَ إِلَى الْخَيْرِ وَيَأْمُرُونَ بِالْمَعْرُوفِ
وَيَنْهَوْنَ عَنِ
الْمُنكَرِ وَأُوْلَـئِكَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ) (سورة ال عمران، ایة/ 104)، واته:
پێویسته له ئێوه ئوممه‌تێك پێك بێت، یاخود با هه‌مووتان ئومه‌تێك بن كه
بانگه‌واز بكه‌ن بۆ خێر‌و چاكه، فه‌رمان بده‌ن به‌هه‌موو كارێكی باش و دروست،
قه‌ده‌غه‌ی هه‌موو نادروستیه‌ك بكه‌ن، ئا ئه‌وانه هه‌ر سه‌رفرازن.
به‌ڵێ ئایه‌ته پیرۆزه‌كه باس له‌وه ناكات با پیاوان یان
ئافره‌تان به‌م كاره هه‌ستن به‌ڵكو جیای نه‌كردۆته‌وه و هه‌موو ڕێگه پێدراون بۆ
گه‌یاندن و ئه‌نجام دانی ئه‌م كاره گرنگه به‌مه‌رجێك نیه‌تیان پاك و دروست بێ بۆ
خوا.
زۆر ڕێگه و
بیرۆكه هه‌ن كه بانگخواز ئه‌توانێت به هۆیانه‌وه بانگه‌واز بكات بۆ به‌رنامه‌ی
ئیسلام، جا ئێمه لێره‌دا وه‌كو ئافره‌تان باسی هه‌ندێ بیرۆكه ئه‌كه‌ین كه كچانی
مسوڵمان ئه‌توانن له ڕێگایانه‌وه و به‌هۆیانه‌وه بانگه‌واز بۆ دینی خوا بكه‌ن:
یه‌كه‌م:
ئه‌گه‌ر
قوتابی بوویت له قوتابخانه یان له په‌یمانگا.... ئه‌توانیت هه‌ندێ په‌ڕه‌ی
ڕه‌نگا و ڕه‌نگ بهێنیت و بیان ڕازێنیته‌وه و پاشان له‌سه‌ری هه‌ندێك ئایه‌تی
قورئان بنوسیت كه ده‌بنه هۆی بێ‌دار كردنه‌وه‌ی مرۆڤ و به خوێندنه‌وه‌ی مرۆڤ
ڕاده‌چه‌ڵه‌كێنن بۆ نمونه (كل
نفس ذائقة الموت)، خۆ ئه‌گه‌ر هاوڕێكانت له زمانی عه‌ره‌بی تێنه‌ده‌گه‌شتن ئه‌توانی واتاكه‌ی به
كوردی یان به‌و زمانه‌ش بنوسیت كه قوتابیانی هاوڕێت پێ ی ئه‌دوێن و لێ ی تێده‌گه‌ن، پاشان ئه‌و په‌ڕانه دابه‌ش بكه‌یت به‌سه‌ر هاوڕێكانت دا، خۆ ئه‌گه‌ر له زانكۆ
بوویت ئه‌وا زۆربه‌ی كاته‌كان له زانكۆ قوتابیان كۆده‌بنه‌وه و گروپ دروست
ئه‌كه‌ن بۆ ده‌ركردنی گۆڤاری بچوك له ناو زانكۆدا تۆش ده‌توانیت ئه‌م هه‌له
بقۆزیته‌وه و ببیته ئه‌ندامێك له‌و گروپانه و پاشان له‌و ڕێیه‌وه شتی به‌سود
سه‌باره‌ت ئیسلام بڵاوبكه‌یته‌وه.
دووه‌م:
له كۆبوونه‌وه خێزانیه‌كاندا له نێوان خۆت و خزم و كه‌سانت .... ئه‌توانیت
پاكه‌تێكی جوان دروست بكه‌یت و پاشان پڕی بكه‌یت له شریت و سێ دی ئاینی به‌سود،
كاتێك ئه‌و خزم و كه‌سانه‌ت ده‌بنه میوانی ماڵتان له‌گه‌ڵ قسه‌ی خۆش و باس و
خواسته‌كان، تۆش ئه‌توانی په‌كاته‌كه بهێنیت و بیگێڕیت به‌سه‌ریاندا ، خۆ ئه‌گه‌ر
توانات هه‌بوو ئه‌توانی شریت و سێ دیه‌كان هه‌ر به دیاری بده‌یت به خۆیان، به‌ڵام
ئه‌گه‌ر توانای ئه‌وه‌ت نه‌بوو ئه‌توانی مۆڵه‌تێكی زۆریان بده‌یتێ بۆ ئه‌وه‌ی گوێ ی
لێ بگرن و پاشان لێیان وه‌ر بگریته‌وه و پێیان بگۆڕیته‌وه له ناو خۆیاندا.
سێ یه‌م:
تۆ ئێستا یه‌كێكیت له به‌كارهێنه‌رانی تۆڕی ئه‌نته‌رنێت .... هه‌میشه هه‌وڵ بده
سود له لایه‌نی باشی ئه‌نته‌رنێت وه‌ربگریت و وه‌كو هه‌لێك بیقۆزیته‌وه، تا
ڕه‌زامه‌ندی خوا به‌ده‌ست بهێنیت و ئه‌جر و پاداشتیش وه‌ربگریت.
جا لێره‌دا سێ
بیرۆكه هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه بتوانی سود له لایه‌نی باشی ئه‌نته‌رنێت وه‌ربگریت
بۆ بانگه‌وازی دینی خوا:
1- ئه‌توانی له
ڕێگه‌ی ئیمێله‌وه نامه بۆ هاوڕێكانت بنێریت كه تێیدا بابه‌تی دینی، یان
به‌سه‌رهات و ڕووداوی به‌سودی تێدا بنوسیت، كه له ڕێگه‌ی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و
نوسراوانه‌وه به‌رنامه‌ی ئیسلامیان بۆ ڕوون بكه‌یته‌وه.
2-ئه‌توانی له
ڕێگه‌ی پرۆگرامه‌كانی قسه‌كردنه‌وه، گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ بكه‌یت و باسی دینیان بۆ
بكه‌یت، یان كۆیان بكه‌یته‌وه له شێوه‌ی دانیشتن و كۆڕێكی به‌سودا و به‌یه‌كه‌وه
باسی بیر‌و باوه‌ڕی ئیسلامی و هه‌روه‌ها پرسیار و وه‌ڵامی پێویست بكه‌ن، هه‌روه‌ها
ده‌توانی ناونیشانی ئه‌و ماڵپه‌ڕه ئیسلامیانه‌یان بده‌یتێ كه خۆت ده‌یزانی تا
ئه‌وانیش سه‌ردانی بكه‌ن و لێ ی سود مه‌ند بن.
چواره‌م:
ده‌توانی ئه‌و هۆكارانه بگریته به‌ر كه خۆشه‌ویستی له
نێوان هاوڕێ دا زۆر ئه‌كات، بۆ نمونه ئه‌گه‌ر هاوڕێیه‌كت كێشه‌یه‌كی هه‌بوو وه
داوای یارمه‌تی لێ كردیت زۆر دڵسۆزانه به ده‌میه‌وه بچۆ و ئه‌وه‌ی له توانات دا
بوو بیكه، و سه‌ردانی نه‌خۆش و خه‌فه‌تباره‌كان بكه، به‌م یارمه‌تی و
هاوكاریانه خۆشه‌ویسته‌ك بۆ خۆت دروست ئه‌كه‌ی له دڵی هاوڕێكه‌ت دا كه ئه‌مه‌ش
وای لێ ده‌كات زیاتر گوێت لێ بگرێت و قه‌ناعه‌ت به ووته‌كانت بكات،
هه‌روه‌ها به‌خشینی دیاری ( هه‌دیه) ش هۆكارێكی كاریگه‌ره بۆ دروست بوونی
خۆشه‌ویستی هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر ( صلى الله علیه وسلم ) ده‌فه‌رموێت (تهادوا
تحابوا) واته: دیاری ببه‌خشن به یه‌كتری بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر یه‌كتریتان خۆش بوێت،
جا تۆش ئه‌توانی ئه‌م هۆكاره‌ش بگریته به‌ر.
پێنجه‌م:
كۆتا خاڵ كه زۆر گرنگه ئه‌وه‌یه كه تۆ خۆت خاوه‌نی
ڕه‌وشت و هه‌ڵس و كه‌وتی جوان بیت، چونكه گومانی تێدا نی یه ئه‌گه‌ر تۆ خۆت
كه‌سێكی دڵ ڕه‌ق و خۆبه‌زل زان و هه‌لس و كه‌وت ناشرین بویت، ئه‌وا هیچ كه‌سێك
ئاماده نی یه گوێت بۆ بگرێ به‌ڵكو ئه‌وان له‌وانه‌یه بیر له‌وه بكه‌نه‌وه
یارمه‌تی تۆ بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتگۆڕن، به پێچه‌وانه‌شه‌وه خۆ ئه‌گه‌ر خاوه‌ن
ڕه‌وشت وهه‌ڵس و كه‌وتی جوان و شیرین بوویت ئه‌وا هه‌موو كه‌س خۆشی ده‌وێیت و حه‌ز
به هاوڕێیه‌تی و گوێ لێ گرتنت ده‌كه‌ن.
ئه‌مه و
چه‌نده‌ها هبیرۆكه‌ی تر هه‌یه كه كچانی مسوڵمان ئه‌توانن بیكه‌نه هۆكارێك
بۆ گه‌یاندنی به‌رنامه‌ی خوا.
له‌لایه‌ن:
ماڵپه‌ڕی خوشكان
|