|
چۆن ئاگاداری سوڕی مانگانه‌ت ده‌بیت و دیاری ئه‌كه‌یت؟
ئه‌و كچانه‌ی تازه پێ ئه‌گه‌ن و سوڕی مانگانه‌یان ده‌ست پێ ئه‌كات شتێكی ئاساییه
له سه‌ره‌تاوه سوڕی مانگانه لایان ناڕیك بێت له ماوه‌كه‌یدا.. چونكه لاشه‌ی
ئافره‌ت دوو ساڵی ئه‌وێت تا سوڕه‌كه ڕێك ده‌خات. بۆیه هه‌ركات كاتی سوڕه‌كه
پێشبكه‌وێت یان دوابكه‌وێت پێویست به هیچ خۆسه‌غڵه‌ت كردن و ڕاڕایی ناكات، به‌ڵكو
به‌رواری سه‌ره‌تا و كۆتایی سوڕه‌كه بنوسرێت تا له‌یاد بێت. نوسینی به‌رواره‌كه و
زانینی ماوه‌كانی مانگ له‌پاش مانگ یارمه‌تی ئه‌دات بۆ زانینی ڕاده‌ی ڕێك بونه‌وه‌ی
ماوه‌ی سوڕه‌كه هه‌موو مانگێك..
خۆگه‌ر ماوه‌ی ناڕێكی له دوو ساڵ تێپه‌ڕێ پێویسته سه‌ردانی پزیشكی تایبه‌ت بكرێت،
چونكه ڕێكی سوڕه‌كه كاری سك پڕ بوون له‌بۆ ئاینده ئاسانتر ئه‌كات.
پێویست به دڵه‌ڕاوكیی و دڵسه‌غڵه‌ت بون ناكات
ماوه‌ی سوڕی مانگانه‌و دابه‌زینی خوێن له پێنج تا حه‌وت ڕۆژ به‌رده‌وام ئه‌بێت..
ئه‌م ماوه‌ش له ئافره‌تێكه‌وه بۆ یه‌كێكی تر جیاوازه، زۆری ڕیژه‌ی خوێن زیاتره
له ڕۆژانی یه‌كه‌می سوڕه‌كه پاشان كه‌متر ئه‌بێته‌وه تاكو كۆتایی پێ دێت
به‌یه‌كجاری، كاتێك كچه‌كه‌ش هه‌ستی كرد به‌ته‌واوه‌تی پاك بۆته‌وه پێویسته
له‌سه‌ری خۆی پاك بكاته‌وه له حه‌یز و خۆی بشوات.
پێویست به ترس و له‌رز ناكات كاتێك كچه‌كه ئه‌بینێت ئه‌و هه‌موو خوێنه‌ی لێ
به‌ربووه، چونكه ئه‌و خوێنه‌ی هاتۆته ده‌ره‌وه له ده‌ره‌وه‌ی پێویستی لاشه‌یه
و لاشه‌ش ورده ورده جێی ئه‌و خوێنه‌ی له‌ده‌ستی داوه ئه‌كاته‌وه.
ئازاره‌كانی سوڕی مانگانه
هه‌ندێ له كچان هه‌ست به دڵته‌نگیه‌كی زۆر ده‌كه‌ن له‌ماوه‌ی سوڕی مانگانه‌یان
به‌هۆی ئه‌و ئێش و ئازارانه‌ی توشی ئه‌بن.
له‌وانه‌یه ئه‌م ئازاره به‌رده‌وام بێت له‌ماوه‌ی دوو ڕۆژی یه‌كه‌می سوڕه‌كه،
له‌وانه‌یه كچه‌كه هه‌ست به قورسیه‌ك بكات له خوارووی سك و پشتی. تا ئێستا هۆی
ئه‌م ئازارانه ده‌رنه‌كه‌وتووه به‌ڵام هه‌ندێ لێكۆڵینه‌وه ئاماژه به‌وه
ئه‌كه‌ن كه هه‌ندێ له ئافره‌تان مادده‌ی (پرۆستاگلاندین) به ڕێژه‌ی زۆر
ده‌رئه‌كه‌ن كه مادده‌یه‌كی كیمیائیه‌و لاشه به‌رهه‌می ئه‌هێنێت، ئه‌م مادده‌یه
كار ئه‌كاته سه‌ر ئه‌وه‌ی ڕه‌حم گرژ بكاته‌وه‌و به‌هۆی ئه‌مه‌شه‌وه هه‌ستكردن به
ژان دروست ئه‌بێت.
لای هه‌ندێ له ئافره‌تان توشی بێ ووزه‌یی ئه‌بن، گۆڕانكاری له ڕه‌فتار و
هه‌ڵسوكه‌وت، سه‌رئێشه و ئێڵنجدان و هه‌ندێ جار ڕشانه‌وه یان سكچوون.
كچان له‌م قۆناغه‌دا ئه‌توانن خۆیان له‌م ئێش و ئازارانه ڕزگار بكه‌ن له‌ڕێی ئه‌م
چه‌ند ڕێنماییانه‌وه:
1. ئه‌نجامدانی هه‌ندێ ڕاڤه‌ی وه‌رزشی
2. مه‌له‌كردن به ئاوی گه‌رم ( لاشه خاو ئه‌كاته‌وه )
3. دانانی كیسێكی ئاوی گه‌رم له‌سه‌ر سك.
4. خواردنه‌وه‌ی شتی گه‌رم وه‌كو چا و قاوه‌و ... هتد ( خۆپاراستن له
خواردنه‌وه‌ی شتی سارد وه‌كو پیپسی و شه‌ربه‌ت وهاوشێوه‌كانی )
5. هه‌ندێ له كچان داوده‌رمانی هێوركه‌ره‌وه (مُسَكِّن) به‌كاردێنن، گه‌ر
یه‌كێكی له‌وانه هه‌وڵ بده ئه‌مه دواهه‌مین جارت بێت چونكه پێویست ناكات لاشه‌ت
فێری خواردنه‌وه‌ی داوده‌رمانی بكه‌یت به‌تایبه‌ت له ماوه‌ی سوڕی مانگانه،
هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه له‌لایه‌ن چه‌نده‌ها كه‌سه‌وه ببیستیت كه خۆششتن و ڕاڤه‌و
وه‌رزش زیانبه‌خشن بۆ كچان له‌م ماوه‌یه‌دا به‌ڵام ئه‌م قسانه هیچ ڕاست نین،
چونكه سوڕی مانگانه كارێكی ته‌ندروستی و سروشتی لاشه‌یه و پێویسته ژیان و
چالاكی ڕۆژانه‌ت به‌رده‌وام بێت.
گۆڕانكاری له هه‌ست و سۆزدا
هه‌ندێ له كچان له قۆناغی پێگه‌یشتن و بالغ بوون گۆڕانكارییه‌كی توند ڕوو ئه‌دات
له هه‌ست و سۆز و هه‌ڵسوكه‌وتیان، بۆنمونه له كاتێكدا هه‌ست به خۆشی و
به‌خته‌وه‌ری ئه‌كه‌ن به‌ڵام پاش تۆزێكی تر یه‌كسه‌ر هه‌ست به بێ ئومێدی و
دڵته‌نگی ئه‌كه‌ن.. هۆی ئه‌م دیارده‌یه‌ش ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هۆرمۆنه‌كان كه له‌م
ماوه‌یه‌دا گۆڕانكاری پێگه‌یشتن و باڵغ بوون ئه‌نجام ئه‌ده‌ن و به‌هه‌مان شت
كاریگه‌ر ئه‌كه‌نه سه‌ر هه‌ست و سۆزی كچه‌كه، بۆیه ئه‌و كچانه‌شی تازه پێ
ئه‌گه‌ن گه‌ر توشی ئه‌م گۆڕانكارییانه بێن پێویست به‌هیچ دڵسه‌غڵه‌ت بوون و ڕاڕایی
ناكات چونكه پاش ماوه‌یه‌ك لاشه هێور ئه‌بێته‌وه‌و زاڵ ئه‌بێته‌وه به‌سه‌ر
هه‌موو كاره‌كانیدا.
له‌لایه‌ن:
ماڵپه‌ڕی خوشكان
|