|
دوا ووته:
پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو كچانمان له سه‌ره‌تای پێگه‌یشتن و هه‌رزه‌كاریدا زۆر
ووریا بن و نه‌كه‌ونه داوی كه‌سانێكه‌وه ده‌یانه‌وێت به فیڕۆیان به‌رن..
پێویسته خۆیان جوان بكه‌ن به خو و ڕه‌وشتی به‌رز و داب و نه‌ریته جوانه‌كانی ناو
كۆمه‌ڵگه‌مان و ڕێزی گه‌وره و به‌زه‌یی به بچوكدا لایان ڕوابێت..
خۆیان ڕازاوه بكه‌ن به شه‌رم و حه‌یا و ئه‌ده‌ب كه هه‌موو شه‌ریعه‌ت و
ئایینه‌كان بانگه‌وازی بۆ ده‌كه‌ن چونكه هه‌ر ئه‌مانه‌یه ڕی له مرۆڤ ئه‌گرن
له‌وه‌ی بكه‌وێته ناو خراپه و كاری نابه‌جێوه، جۆرێكه له به‌رزبوونه‌وه‌و
شارستانیه‌ت، هه‌روه‌ها ئه‌بێت له جل‌و به‌رگ و خۆداپۆشیدا وریا بن و جلوبه‌رگێك
له‌به‌ر بكه‌ن كه لاشه و گیانیان به‌ده‌ر نه‌خات. هه‌روه‌ها زیان نه‌به‌خشن به
خه‌ڵكانی تر به‌تایبه‌ت له شوێنه گشتیه‌كاندا..
هه‌وڵ بده‌ن مرۆڤێكی چالاك و به‌سوود بن بۆ ئایینده‌ی گه‌له‌كه‌یان
نمونه‌ی ڕه‌وشت به‌رزی و مرۆڤی چاكه‌كار بن بۆ خێزانه‌كانیان..
له‌لایه‌ن:
ماڵپه‌ڕی خوشكان
|