|
دایكێك ده‌ڵێت
كاتێك ده‌چمه سه‌ر كچه‌كه‌م له ژووره‌كه‌ی خۆیدا ده‌بینم له لایه‌كه‌وه
دانیشتووه‌و هه‌ر بیر ئه‌كاته‌وه‌و بیر‌و هۆشی لێره نیه..
به‌ڵكو ده‌بینم
وه‌كو جاران نه‌ماوه‌و وه‌كو پێشتر قسه‌و شتم بۆ ناگێڕێته‌وه‌و گۆڕنكاری زۆر
به‌سه‌ر هاتووه له‌م ماوه كه‌مه‌دا... !!
كه‌واته چی
به‌سه‌ردا
هاتووه؟
به‌ڵێ چووه‌ته
ناو قۆناغێكی
نوێی ژیانێوه، ئه‌ویش قۆناغی
موراهقێتی و
هه‌رزه‌كاریه،
وه ئه‌و
گۆڕانكاری و تێكچوونانه‌ی توشی ده‌بێت به‌ستراوه به‌گۆڕانكاری لاشه‌یی و ده‌روونیی
تیایدا به‌ره‌و پێگه‌یشتن و ده‌رچوون له قۆناغی منداڵێتی
وبه‌ره‌و
قۆناغی باڵغ بوون..
قۆناغی باڵغ
بوونیش له‌وانه‌یه گرنگترین ڕووداو بێت له ژیانی مرۆڤدا، كه‌وا بریتی یه له
چوونه‌ناو قۆناغیه‌كی تازه‌ی ژیانه‌وه، كه پڕه له تێك هه‌ڵچوون و گۆڕانكاری و
هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه..
هه‌روه‌ها كامڵ
بوون و پێگه‌یشتنی جنسیش ڕوو ده‌دات له‌و كچه كه له‌مه‌ولا ئاماده‌یی تێادا دروست
ده‌بێت بۆ دایكایه‌تی و توانای سك پڕی و هێنانی منداڵ..
به‌ڕاستی شۆڕشێكه
له لاشه ڕوو ده‌دات و چه‌ند
ڕژێنه‌رێك (غُدة)
ده‌یبات به‌ڕێوه كه‌وا چالاكی‌یه‌كی كوتوپڕی بۆ دروست ده‌بێت، زۆر جاریش له
كچاندا له‌نێوان ساڵانی ته‌مه‌ن یانزه بۆ پانزه ده‌ست پێ ده‌كات.
وه له ناوچه
گه‌رمی‌یه‌كان له‌وانه‌یه زووتریش ببێت.
له كه‌ناڵی (بی
بی سی) هه‌واڵێكم خوێنده‌وه ده‌ڵێت: لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تازه ئاشكرای كردووه‌كه
(یه‌ك كچ له شه‌ش كچ)دا له به‌ڕیتانیا له ته‌مه‌ن هه‌شت ساڵی باڵغ ده‌بێت،
به‌به‌راوردكردنی له‌گه‌ڵ (یه‌ك كچ له سه‌د كچ) له‌م ته‌مه‌نه‌دا پێش سه‌د ساڵێك!
وه‌هه‌روه‌ها (یه‌ك كوڕ له چوارده كوڕ) له‌ته‌مه‌ن هه‌ژده ساڵی باڵغ ده‌بێت
به‌به‌راورد كردنی له‌گه‌ڵ (یه‌ك كوڕ له سه‌د و په‌نجا كوڕ) له‌ته‌مه‌تی باب و
باپیراندا!
برۆفیسۆره
(گولدنگ) به‌تێڕوانینی له‌سه‌ر ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه ده‌ڵێت: نیوه‌ی كچانی
به‌ڕیتانیا ده‌گه‌نه ته‌مه‌ن باڵغ بوون و پێگه‌ییشتنی جنسی له‌ته‌مه‌ن نزیكه‌ی ده
ساڵاندا! ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌ش هه‌زار و پێنج سه‌د كچی گرته‌وه.
بۆیه له‌وانه‌یه
كچ یان كوڕ له قۆناغێكی پێشوو بگاته باڵغی و هه‌رزه‌كاری، وه‌كو ده‌ڵێین قۆناغی
سه‌ره‌تایی له قوتابخانه‌دا.
وه له هه‌ردوو
(صحیح)ه‌كه‌دا هاتووه كه‌وا پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) چووه‌ته لای دایكی
ئیمانداران خاتوو عائیشه (ڕه‌زای خوای لێ بێت) كاتێك ته‌مه‌نی نۆ ساڵان بووه.
وه خاتوو عائیشه
ده‌ڵێت: (بنت تسع سنین امرأة) واته: كچی ته‌مه‌ن نۆ ساڵان ژنه، واته باڵغ و
پێگه‌یشتووه.
له‌م قۆناغی باڵغ
بوونه‌دا كچ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو گه‌شه ده‌كات و باڵای درێژ ده‌بێت و مێ‌یینه‌ی
ته‌واوه‌تی ده‌بێت له ده‌نگی و سێنگی و كه‌مه‌ری و خوارووی كه‌مه‌ری و قژی،
هه‌روه‌ها بێ نوێژیش ده‌ست پێ ده‌كات كه نیشانه‌یه‌كی ته‌واوه له باڵغ بوونی
كچه‌كه.
خوێنی بێ نوێژیش
گرنگترین نیشانه‌ی باڵغ بوونی كچه له‌لایه‌ن زانا و فه‌قیه و بزیشكان وه‌كو یه‌ك.
بێگومان
قۆناغيیه‌كه كچ پێی ده‌چێته باڵغ بوون و پێشگه‌یشتن و كه‌ماڵ و به‌رپرسیارێتی.
(ثُمَّ
أَنْشَأْنَاهُ خَلْقاً آخَرَ
فَتَبَارَكَ اللَّهُ أَحْسَنُ الْخَالِقِينَ) (المؤمنون: 14).
قۆناغێكی جوان و
نوێ‌یه، پڕه له ڕه‌نگی گه‌شبینی و هه‌ڵهاتن.
وه‌كو له‌دایك
بوونێكی تازه‌یه له‌كاتێكدا هه‌روه‌ك چۆن تۆش ده‌یبینی كه‌وا خوای گه‌وره چۆن
كرمی (دودة القز)ی دروست كردووه‌و كرمێكه له قۆناغی سه‌ره‌تایی و پاشان ده‌چێته
قۆناغێكی تر ئه‌ویش قۆناغی په‌پوله‌یه‌تی‌یه، ده‌بێته په‌پوله‌یه‌كی تازه هه‌موو
سه‌رنج و مێشك ڕاده‌كێشێت به‌و ڕه‌نگه جوان و كراوه‌یانه‌ی له‌كاتێكدا ده‌یبینی
له‌م گوڵ بۆ ئه‌و گوڵ ده‌فڕێت..
زۆر له دایكان و
مامۆستایانی ئافره‌ت جورئه‌ت ناكه‌ن باسی لێوه بكه‌ن و له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی
موراهقێتی و باڵغ بوون بدوێن..
له‌وانه‌یه له
كۆمه‌ڵگه‌ی خۆشمان یان له زۆر وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست مامۆستایانی ئافره‌ت
باسی بێ‌نوێژی به شه‌رمه‌وه بكه‌ن كاتێك ده‌رس به كچان ده‌ڵێنه‌وه،
له‌وانه‌یشه هه‌ندێ له قوتابیانی كچیش له‌و ڕۆژه‌دا خۆیان بدزنه‌وه له‌و
وانه‌یه، هه‌ر یه‌كه‌شیان ده‌ڵێن: شه‌رم ده‌كه‌ین له‌م باسه.
كاتێك خاتوو
عائیشه (ڕه‌زای خوای لێ بێت) بێ‌نوێژ بوو له‌كاتێكدا له حه‌ج بوو، به پێغه‌مبه‌ر
(صلى الله هلیه وسلم)ی ووت كه بێ‌نوێژه. پێغه‌مبه‌ریش پێی فه‌رموو: (إِنَّ
هَذَا
أَمْرٌ كَتَبَهُ اللَّهُ عَلَى بَنَاتِ آدَمَ) واته: ئه‌مه كارێكه و خوای
گه‌وره له‌سه‌ر كچانی نه‌وه‌ی ئاده‌می داناوه.
بۆیه هیچ شتێك
نیه جێی شه‌رم بێت، به‌ڵكو ده‌بینین خاتوو عائیشه (ڕه‌زای خوای لێ بێت) زۆر
وه‌سفی ئافره‌تانی ئه‌نساری ده‌كرد و ده‌یووت: (نِعْمَ
النِّسَاءُ
نِسَاءُ الأَنْصَارِ، لَمْ يَمْنَعْهُنَّ الْحَيَاءُ أَنْ يَتَفَقَّهْنَ
فِي الدِّينِ) واته: چاكترین ئافره‌ت ئافره‌تانی ئه‌نسار
بوون، حه‌یا و شه‌رم ڕێی پێ نه‌گرتن كه‌وا فێری زانست بن له ئایینه‌كه‌یان.
بێگومان حیكمه‌تی
خوای گه‌وره‌یه ئه‌م كاروباره‌ی په‌یوه‌ست كردووه به ئافره‌تانه‌وه: (يَا
أَيُّهَا
الإِنْسَانُ مَا
غَرَّكَ
بِرَبِّكَ الْكَرِيمِ * الَّذِي خَلَقَكَ فَسَوَّاكَ فَعَدَلَكَ* فِي أَيِّ
صُورَةٍ مَا شَاءَ رَكَّبَكَ) (الانفطار: 6 - 8).
(لَقَدْ
خَلَقْنَا الْإِنْسَانَ
فِي
أَحْسَنِ تَقْوِيمٍ) (التین: 4).
بۆیه خوای
گه‌وره هه‌موو شتێكی به جوانی و ڕێكوپێكی دروست كردووه، ئه‌مه‌ش به‌شێكه له
دروستكردنی خوای گه‌وره‌و له سوننه‌ت و ڕێساكانێتی له به‌نده‌كانی له پیاوان و
ئافره‌تان.
جا جار وایه
له‌وانه‌یه كچ كاتێك باڵغ ده‌بێت و پێ ده‌گات هه‌واڵه‌كه بشارێته‌وه له دایكی،
ئه‌مه‌ش حه‌ره‌جێكی گه‌وره‌و كێشه‌یه‌كی ده‌روونی بۆ دروست ده‌كات.
هه‌ندێكیان
له‌كاتی ده‌وره‌ی مانگانه (بێ‌نوێژی) نه خۆی ده‌گۆڕێت، نه قژی ونه خۆی ده‌شوات،
و نه خۆی جوان ده‌كات. هه‌روه‌ها هه‌ندێك تا ئه‌مڕۆ وا ده‌زانن كه‌وا ماره‌یی
(عه‌قد الزواج) دروست نیه گه‌ر كچه‌كه له بێ‌نوێژی بێت، ئه‌مه‌ش ڕاستێتی نیه‌و
هه‌ڵه‌یه.
وه كچانی تر
هه‌یه له‌وانه‌ی نوێژ ده‌كه‌ن، له‌م ماوه‌ی بێ‌نوێژی‌یه‌دا به‌رده‌وام نوێژ بكه‌ن،
ئه‌ویش له‌به‌ر شه‌رم له ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی تاكو برا یان باوكی نه‌زانن
كه‌وتۆته ده‌وره‌ی مانگانه‌ی خۆیه‌وه.. له‌كاتێكدا زانایان هه‌موو یه‌ك ڕایان
هه‌یه كه ئافره‌ت له بێ‌نوێژیدا بۆی نیه نوێژ وڕۆژوو بكات، پاش ته‌واوبوونی
ماوه‌كه‌ی ته‌نها ڕۆژوو ده‌گرێته‌وه گه‌ر كه‌وته مانگی ڕه‌مه‌زانه‌وه.
زۆر له ئافره‌تان
له‌به‌ر نه‌شاره‌زایی ته‌واف ده‌كه‌ن و سوڕ ده‌خۆن به‌ده‌وری كه‌عبه‌ی پیرۆزدا له
حه‌ج و عومره، به‌ڵام پاشان پرسیار ده‌كه‌ن له‌م كاره.. كه ئه‌ویش ئافره‌ت بۆی
نیه ته‌واف بكات به‌ده‌وری ماڵی خوا گه‌ر بێ‌نوێژ بوو. به‌ڵام تیایاندا هه‌یه
ده‌ڵێت هۆكه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆشه‌رمیی، چونكه باوك یان برا یان مه‌حره‌مێكی
له‌گه‌ڵ بووه‌و پێی شه‌رم بووه بزانێت كه ئه‌م كه‌وتۆته بێ‌نوێژی‌یه‌وه هه‌ر
ته‌وافی كردووه‌و ئاگاداریانی نه‌كردۆته‌وه.
بۆیه شه‌رم زۆر
جار دروست ده‌بێت به‌هۆی ئه‌م كاره‌وه‌و كێشه دروست ده‌كات، هه‌ر وه‌ك كچێك تووشی
گرێیه‌كی ده‌روونی هاتبوو به‌هۆی ده‌وره‌ی مانگانه‌یی (بێ‌نوێژی)، كاتێك دایكی
ئاگادار كرده‌وه كه ئێستا وه‌كو جاران منداڵ نه‌ماوه‌و تووشی بێ‌نوێژی ده‌بێت،
هه‌رچه‌ند ته‌مه‌نی هێشتا منداڵ بوو، دایكی به ڕوویدا هاواری كرد و پێی ووت: بۆ
هه‌ر له ئێستاوه تووشی بوویته؟
خۆ تۆ هێشتا
منداڵێت!! وه‌كو وابێت ئه‌م ده‌وره‌ی مانگانه‌یه‌ی به‌ویستی كچه‌كه خۆی بووه،
بۆیه سه‌رزه‌نشتی ده‌كات له‌جیاتی ئه‌وه‌ی یارمه‌تی بدات ده‌روونی به‌هێز بكات و
كێشه‌كه‌ی لا ئاسان بكات و زاڵ ببێت به‌سه‌ریدا..
هه‌روه‌ها كچێكی
تر كاتێك به‌دایكی ڕاگه‌یاند كه‌وا بۆ یه‌كه‌م جاره تووشی بێ‌نوێژی بووه‌و زانیاری
له‌سه‌ر نه‌بووه پێشتر، ئه‌ویش دایكی به‌گژیدا هاواری كرد‌و پێی ووت: كۆست بكه‌وێت
ئه‌وه به‌ناخێر گیانت گه‌وره بویت وبویته ژن و كاتی به‌شوودان و سكپڕیت بۆ
هاتووه.. له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ئه‌میش یارمه‌تی كچه‌كه‌ی بدات و ئه‌و ترسه‌ی لا كه‌م
بكاته‌وه‌و مه‌سه‌له‌كه‌ی بۆ ڕوون بكاته‌وه كه هه موو كچێك له‌م ته‌مه‌نه باڵغ
ده‌بێت و خوێنی بێ‌نوێژی ده‌بێت و فێری بكات چۆن خۆی پاك ڕا بگرێت و ....
هه‌ر له‌وڵاتێكی
ڕۆژهه‌ڵاتی لای خۆمان.. كچێكی قوتابی پۆلی شه‌شی سه‌ره‌تایی له (سه‌راو)ه‌كه
به‌توندی ده‌گریا و مامۆستا ئافره‌ته‌كه‌یشی په‌له‌ی لێ ده‌كرد بڕواته‌وه
پۆله‌كه‌ی...
كچه داماوه‌كه‌ش
به هه‌نسكی گریانه‌وه سه‌ر داده‌گرێت و ڕوو ده‌كاته پۆله‌كه‌ی و جله‌كه‌ی هێشتا
به خوێنه‌وه‌یه‌و له (سه‌راوه‌كه) به‌ته‌واوی بۆی پاك ناكرێته‌وه چونكه هه‌ر
خوێنی هه‌یه به‌رده‌وام.
مامۆستاكه‌یشی
هه‌ر هاواری لێ ده‌كرد و توڕه ده‌بوو لێی.. له‌بیری نیه كه‌وا كاری ئه‌م بریتیه
له پێگه‌یاندنی ئه‌م كچه و فێركردنی و په‌روه‌رده‌كردنی..
كچێك كه‌وا
نازانێت ئه‌م خوێنه چیه! وه بۆ له‌ناكاوێكدا لێی هاتووه؟!! بێ ئه‌وه‌ی پێشتر
گوێی له هیچ بوبێت ده‌رباره‌ی.. به‌ڵكو وای ده‌زانی كه‌وا تووشی برینێك هاتووه
به‌هۆی شه‌ڕێك له‌نێوان خۆی و خوشكه گه‌وره‌كه‌ی.
به‌ڵام خوێنه‌كه‌ی
هه‌ر به‌رده‌وام بوو له (سه‌راوه‌كه) بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر و ئه‌میش هه‌ر ئاوی
به‌سه‌ردا ده‌كرد و نه‌ده‌ڕۆشت و ماوه‌یه‌كی زۆر به‌رده‌وام بوو ئه‌میش نه‌ی
ده‌ویست (سه‌راوه‌كه) به‌جێ بهێڵێت به‌و شێوه‌وه.
بۆیه به‌ڕاستی
پێناساندن و شاره‌زابوون زۆر پێویسته له‌ڕووی شه‌رعی‌یه‌وه، تاكو كچ بزانێت چی
له‌سه‌ره وه‌كو به‌رپرسیارێتی و چ مافێكی بۆ هه‌یه، وه تاكو بزانێت چووه‌ته ناو
قۆناغی باڵغی و قه‌ڵه‌م له‌مه‌ولا ده‌نوسێت له‌سه‌ری هه‌ر تاوانێك بكات..
تاكو
ئه‌حكامه‌كانی نوێژ و ڕۆژوو فێر ببێت، هه‌روه‌ها حه‌ج و قورئان خوێندن و شتی تر له
ئاییندا. وه سه‌باره‌ت به قورئان خوێندن بۆی هه‌یه بخوێنێت به‌بێ ئه‌وه‌ی ده‌ستی
له قورئانه‌كه بدات به‌پێی ڕای ئیمام ابن تیمیه (ڕه‌حمه‌تی خوای لێ بێت).
بێگومان قورئانیش دڵنیایی و دڵ ئارامی ده‌روونی پێ ده‌به‌خشێت له‌م ماوه‌یه‌دا و
ڕاڕا و ماندوبونی له‌سه‌ر كه‌م ده‌كاته‌وه.
هه‌روه‌ها له‌ڕووی
پزیشكیه‌وه‌ش گرنگه كچ شاره‌زابێت له‌سه‌ر ده‌وره‌ی مانگانه (بێ‌نوێژی) تاكو
بزانێت چ جۆره خواردنێك گرنگه بیخوات له‌م ماوه‌یه‌دا و هه‌روه‌ها چ جۆره
چاره‌سه‌رێك بكات و چۆن مامه‌ڵه بكات له‌گه‌ڵ ده‌وره‌ی مانگانه‌كه‌یدا كه‌وا
كاریگه‌ر ده‌كاته سه‌ر لاشه‌ی و ده‌روونی و بارودۆخی.
جووله‌كه
(یه‌هود) هه‌ر ئه‌وان بوون مێژوویان پڕ قین و ڕق بوو به‌رامبه‌ر ئافره‌تی بێ‌نوێژ،
ته‌نانه‌ت ده‌یان ووت: ئافره‌ت گه‌ر بێ‌نوێژ بێت (حه‌یزدار)، پیاو نابێت له‌گه‌ڵی
دابنیشێت و له‌گه‌ڵی بخوات و تێكه‌ڵاوی بێت.
بۆیه كاتێك
سه‌حابه تێكه‌ڵاوی جووله‌كه‌یان كرد و ئه‌مه‌یان لێ زانین، پرسیاریان له
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) كرد ده‌رباره‌ی ئافره‌تی پێ‌نوێژ (حه‌یزدار)،
ئه‌ویش پێی فه‌رموون: (اصْنَعُوا
كُلَّ شَيْءٍ إِلاَّ النِّكَاحَ). واته: هه‌موو هه‌ڵسوكه‌وتێك
بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئافره‌تدا ته‌نها جیماع نه‌بێت واته جووت بوون.
وه پێغه‌مبه‌ر
(صلى الله علیه وسلم) سه‌ری ده‌خسته سه‌ر ڕانی عائیشه (ڕه‌زای خوای له‌سه‌ر بێت)
وه قورئانی ده‌خوێند له‌كاتێكدا عائیشه بێ‌نوێژ بوو، هه‌روه‌ك له سه‌حیحی بوخاری
هاتووه. (كان
صلى
الله عليه
وسلم يتّكئ في حِجر عائشة؛ فيقرأ القرآ‌ن وهي حائض). بۆیه زانین و تێگه‌یشتن گرنگه
له‌ڕووی شه‌رعی و پزیشكی‌یه‌وه.
گۆڕانكاری‌یه
لاشه‌یی و ده‌روونی و كه‌سایه‌تیی‌یه‌كانی قۆناغی باڵغ بوون وموراهقێتی
وه ئه‌و
گۆڕانكاری‌یه لاشه‌یی‌یه‌ی كه په‌یوه‌سته به قۆناغی باڵغ بوون یان موراهقێتی
كۆمه‌ڵێ گۆڕانكاری ده‌روونی و كه‌سایه‌تیی له‌گه‌ڵ خۆی ده‌هێنێت، وه‌كو:
- حه‌زی كچه‌كه
بۆ سه‌لماندنی كه‌سایه‌تی و زاتی خۆی، جا چ له‌ڕێگه‌ی چوونه ناو جیهانێك یان
كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك یان كۆمه‌ڵێك بێت جگه له كۆمه‌ڵی خێزانه‌كه‌ی خۆی، یان له‌ڕێگه‌ی
یاخی بوون له هه‌ندێ یاسای خێزان و كۆمه‌ڵگه، یان حه‌ز و خۆشه‌ویستی بۆ
ڕه‌گه‌زه‌كه‌ی تر (كوڕ)، هه‌روه‌ها حه‌زكردن له دروست كردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵیان
به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ.
كچیش به‌م كار‌و
كرده‌وه‌یانه ده‌یه‌وێت په‌یامێك بنێرێت بۆ دایك كه‌وا:
- من گه‌وره
بوومه‌و بوومه‌ته ئافره‌تێكی ته‌واو.
- وه من ئیتر
خاوه‌نی كیانێكی سه‌ربه‌خۆم.
- وه من ئیتر
ئه‌و منداڵه نه‌ماووم كه له ڕووانگه‌ی منداڵێتی‌یه‌وه هه‌ڵس وكه‌وتتان له‌گه‌ڵ
ده‌كرد.
به‌ڕاستی لێره‌وه
مه‌ترسی دروست ده‌بێت.
چونكه
له‌وانه‌یه كچه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڵه شێوازی ئه‌م په‌یامه ده‌ر ببڕێت و خۆی
بخاته ناو هه‌ڵه‌و كێشه‌یه‌كی زۆره‌وه كه پێویسته یه‌كسه‌ر فریای بكه‌وێت.
ته‌مه‌ن بچوكی، و
كه‌می ته‌جره‌به، و لاپه‌ڕه‌ی سپێتی كه كچ تیایدا ده‌ژێت، وا له كچه‌كه ده‌كات
له‌م قۆناغه‌دا به‌تایبه‌ت -قۆناغی موراهقێتی، قۆناغی قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی زۆر
جار- وا ده‌كات له كچه‌كه بڕوا بكات به هه‌موو شتێك له ده‌وروبه‌ری ده‌یبیستێت.
هه‌روه‌ها هه‌ستی
به‌رز و عاتیفه‌ی جۆشدراو، و مه‌یلی فیتڕی بۆ ڕه‌گه‌زه‌كه‌ی تر له‌وانه‌یه
په‌لكێشی بكات بۆ ئینحیراف و له‌ڕێگه‌لادان، گه‌ر چاودێڕی كردنێكی باشی نه‌بێت.
زۆر له‌و شتانه‌ی
له كچان ده‌یبینین، له‌م مه‌رحه‌له زووه‌دا (قۆناغی موراهقێتی) مه‌رج نیه مانای
ده‌رچوون و دووركه‌وتنه‌وه بێت له ڕه‌وشتی به‌رز، به‌ڵكو به‌و مه‌به‌سته‌شه‌وه
نیه به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی كه دیارده و نیشانه‌ی ئه‌م مه‌رحه‌له ته‌مه‌نی‌یه و
گۆڕانكاری‌یه‌كانێتی.
بۆیه كچ له
ته‌مه‌نی موراهقێتی دا پێویستی به چه‌ند شتێك هه‌یه:
یه‌كه‌م:
بینینه‌وه‌ی پێشه‌نگ و قدوه‌ی چاك له دایك و باوك، وه له مامۆستا و كه‌سانی
گه‌وره‌تر له خۆ، چونكه ته‌مه‌نێكی هه‌ستیاره بۆ وه‌رگرتنی هه‌ر حاڵه‌تێكی خراپ
له قسه‌و كرده‌وه‌ی پێچه‌وانه‌ی یه‌كتر بن
بۆ نمونه گه‌ر
دایك وباوك یان مامۆستا و كه‌سانی گه‌وره‌تر له‌خۆی، ئامۆژگاری بكه‌ن به
دووركه‌وتنه‌وه له گۆرانی و خۆی نه‌به‌ستێته‌وه پێی، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا
گه‌ر جه‌ڕه‌سێك بۆ ته‌له‌فۆنه‌كی خۆی بێت ده‌بینی مۆسیقای گۆرانی‌یه‌كی له‌سه‌ره.
دووه‌م:
ڕه‌فیقایه‌تی و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ دایك، دایك نابێت هه‌رچی بییه‌وێت فه‌رزی بكات
به‌سه‌ر كچه‌كه‌ی، به‌ڵكو پێویسته ئاراسته و ڕێنمایی بكات، هه‌وڵ بدات قه‌ناعه‌تی
پێ بكات، وه شێوازی هه‌ڵسوكه‌وت و مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ كچه‌كه‌ی بگۆڕێت له‌و
شێوازه‌ی له قۆناغی منداڵێتی له‌گه‌ڵیدا بوو، چ په‌یوه‌ندی هه‌بێت به خوێندنی یان
جل وبه‌رگی وبه‌رنامه‌ی، یان به براده‌رایه‌تی كردنی له‌گه‌ڵ كچاندا و
په‌یوه‌ندی‌یه‌كانی، یان ته‌نانه‌ت به هه‌ڵه‌كانشی كه له‌وانه‌یه كچ له‌م
قۆناغه‌دا تێی بكه‌وێت.
پێویسته
هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ بكرێت به ووریای و حه‌ساسیه‌ت و هه‌وڵدان بۆ قه‌ناعه‌تكردنی
نه‌ك هه‌وڵ دان بۆ فه‌رزكردنی ڕا. هه‌روه‌ها كچ له‌م ته‌مه‌نه‌یشدا قه‌ت گوێی له‌و
ووشانه نه‌بێت: تۆ هێشتا منداڵیت.. تۆ هێشتا بچوكیت.
سێیه‌م:
دان نان و ئیعتیراف كردن به كچ له‌ڕێگه‌ی:
- وه‌سف كردنی
كه‌سایه‌تییه‌كه‌ی، و چالاكییه‌كانی و هه‌روه‌ها ئه‌و خاڵه چاكانه‌ی تیایدا
هه‌یه.
- ڕێزگرتن له
تایبه‌ت مه‌ندییه‌كانی، و كه‌سایه‌تییه‌كه‌ی.
- ڕێزگرتن له
هه‌ر شتێك په‌یوه‌ندی به كاروباری كچه‌كه خۆیه‌وه هه‌بێت.
چواره‌م:
چاودێڕیكردن و موراقه‌به‌ی به‌ووریاوه، به‌تایبه‌ت گه‌ر كاتێك دایك ده‌بینێت
هه‌ڵسوكه‌وتی كچه‌كه‌ی ده‌گۆڕێت، له‌باشه‌وه بۆ خراپی، یان جۆری كچه
براده‌ره‌كانی ئه‌گۆڕێت كه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵیان هه‌یه، یان له‌م ڕۆژگاره‌دا
كه‌وا ته‌له‌فۆنی مۆبایل ئاسانه به‌كارهێنانی و كچه‌كه به‌رده‌وام ئیدمان بووه
له‌به‌كارهێنانی مۆبایل و ته‌له‌فۆن و زۆر خۆی به‌ته‌نها ده‌كاته‌وه‌و له
ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی و له‌ژووری خۆی ده‌بێت. چونكه ئه‌مڕۆ بێگومان په‌یوه‌ندی و
ڕه‌فیقایه‌تی له‌نێوان گه‌نجاندا زۆر شت دروست ده‌كات له بێ ئاگایی و غه‌فڵه‌تی
خێزانه‌كان.
پێنجه‌م:
چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و هه‌ڵانه‌ی كچه‌كه تێی ده‌كه‌وێت به لێزانین و
لێبورده‌یی‌یه‌وه، نه‌ك به‌رده‌وام كچه‌كه كه‌م بكرێته‌وه‌و قسه‌ی پێ بكرێت و
ناشیرین بكرێت له‌به‌رچاوی خوشك و براكانی، یان توند‌و تیژی له‌دژ به‌كار بهێنرێت
له لێدان و ڕێگه‌گرتنی له مافه‌كانی خۆی.
هه‌ندێ
له كچان له‌م ته‌مه‌نه‌دا ده‌كه‌ونه ناو كێشه‌یه‌كی دیاری كراودا، بۆ نمونه:
كێشه‌ی
جگه‌ره‌خواردن، ئه‌مه‌ش به‌ڕاستی دیارده‌یه‌كی جیهانییه.
گه‌وره‌ترین
توێژینه‌وه ئاشكرای كردووه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه ئه‌نجام دراوه جگه‌ره‌كێشن له
جیهاندا كه‌وا كچان ئه‌مڕۆ جگه‌ره زیاتر ده‌كێشن وه‌ك له ساڵانی ڕابردوو، ئه‌م
توێژینه‌وه‌ش به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ زیاتر له یه‌ك ملیۆن له لاوانی موراهیق ئه‌نجام
دراوه له زیاتر له سه‌د و په‌نجا وڵاتی جیهانی.
وه له وڵاتی
سعودیه كه وڵاتێكی زۆر پابه‌نده به ئیسلام وه‌كو گه‌ل و دیارده دزێوه‌كانی
كه‌متره له‌چاو وڵاتانی تره‌وه، ده‌ركه‌وتووه كه نزیكه‌ی (20%) له كوڕانی
موراهیق و (4%) له كچانی موراهیق و تازه پێگه‌یشتوو جگه‌ره ده‌كێشن.
هه‌روه‌ها
توێژینه‌وه‌كه دووپاتی ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر هه‌بوونی په‌یوه‌ندی نێوان
جگه‌ره‌كێشان و خواردنی مادده بێ‌هۆشكه‌ره‌كان (موخه‌دده‌رات)
بێگومان
جگه‌ره‌كێشانیش لای كچی تازه پێگه‌یشتوو له‌وانه‌یه ئامانجێك نه‌بێت له‌خۆیدا،
كاتێك فێری ده‌بێت، چونكه ئه‌و ده‌یه‌وێت له‌م ته‌مه‌نه‌دا یاخی ببێت به‌سه‌ر
عادات و ته‌قالیدی خێزاندا، یان كه‌سایه‌تی خۆی بسه‌لمێنێت، یان چاو له‌كه‌سانی تر
بكات.
ته‌جروبه‌ی كچێك:
كچێك كه ئێستا
له ده‌رمان خانه كار ده‌كات (سه‌یده‌لی)، ته‌مه‌نی هه‌ژده ساڵه.
ده‌ڵێت: له
قۆناغی موراهقێتی هه‌میشه هه‌ست و شعورێكم بۆ دروست ده‌بوو له حه‌زكردن له
شكاندنی هه‌ر به‌ربه‌ست و كۆتێك به‌سه‌رمدا سه‌پێندراوبو له‌لایه‌ن خێزانه‌كه‌م
وهه‌میشه ده‌ربچم.
- ده‌مویست له
ماڵ ده‌ربچم بۆ ده‌ره‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئیزن له دایك و باوكم وه‌ر بگرم یان
پرسیان پێ بكه‌م.
- هه‌ر كات
بمویستایه سه‌ردانی ڕه‌فیقه‌كانم بكه‌م یان بۆ بۆنه‌و موناسه‌به‌یه‌ك بڕۆشتمایه،
ده‌مویست قه‌ت پابه‌ند نه‌بم به كاتێكی دیاریكراودا، له گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ ماڵه‌وه.
به‌ڵام ئێستا هه‌ر
هه‌مان كچ ده‌ڵێت:
گه‌شتمه ئه‌و
قه‌ناعه‌ته‌ی كه‌وا داواكردنی ئازادی‌یه‌كی ڕه‌ها جۆرێكه له شێتی.
چونه كچ له‌م
قۆناغی موراهقێتی و پێگه‌یشتنه‌دا -یان كوڕ- نازانن چ سود و قازانجی هه‌یه و چ
زه‌ره‌ر و زیانی هه‌یه، له‌وانه‌یه نه‌توانن به چاكی و ته‌واوی هه‌ڵسوكه‌وتی چاك
و پێویست ئه‌نجام بده‌ن، وه له‌وانه‌یه حه‌زێكی زۆریان بۆ دروست بێت بۆ ناسینی
جیهانی ده‌وروبه‌ریان به‌بێ هیچ چاودێڕی‌یه‌ك به‌سه‌ریانه‌وه‌و هه‌موو شتێك حه‌ز
بكه‌ن تاقی بكه‌نه‌وه.
جا ئه‌م كچه
توانی قۆناغی موراهقێتی تێپه‌ڕ بكات به‌شێوه‌یه‌كی ساغ بێ ئه‌وه‌ی خۆی تووشی هیچ
كێشه‌و هه‌ڵه‌یه‌ك بكات.
به‌ڵام دیكی
ده‌ڵێت: له ماڵمان هیچ چه‌وساندنه‌وه‌و خۆسه‌پاندن نه‌بوو، یان توند‌و تیژی
به‌رامبه‌ر منداڵانمان، به‌ڵكو زۆر شتمان به ڕاپرسی و به ئاگاداری هه‌موو
ئه‌ندامانی خێزانه‌كه ده‌كرد و ڕای منداڵانیشمان وه‌رده‌گرت له هه‌ر كاروبارێكی
خێزانی ته‌نانه‌ت له كڕینی شتومه‌كی ناوماڵیش، وه ده‌رچون و گه‌شته‌كانمان یان
چۆنیه‌تی هه‌ڵسوكه‌وتی ناوماڵمان و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دراوسێ و خزم و كه‌سوكاردا،
بۆیه كچه‌كانیشمان به‌شدار ده‌كرد له ڕاوێژكاری و ڕای ئه‌وانیشمان وه‌ر ده‌گرت.
بێگومان ڕاوێژكردن
و شورا له‌نێوان ئه‌ندامانی خێزاندا و به‌شداری كردنی كوڕ و كچانیش له مه‌سه‌له
په‌یوه‌ندی داره‌كانی خێزا كاریگه‌ری باشی هه‌یه بۆسه‌ر كچیش، چونه‌ك هه‌ست به
پایه و كه‌سایه‌تی خۆی ده‌كات، و تێڕوانینی به‌ره‌و به‌رژه‌وه‌ندی‌یه
داهاتویه‌كانی بۆ دروست ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا فێرده‌بێت كه چۆن شتێكی باش پێش
بخات به‌سه‌ر شتێكی تر به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و شته چاكتر و باشتره له‌وه‌ی تر.
بێگومان
شورا و ڕاوێژكردن له‌ناو ئه‌ندامانی خێزاندا چاكترین قوتابخانه‌یه.
هه‌ر وه‌ك خوای
گه‌وره له‌م ئایه‌ته‌دا ده‌فه‌رموێت: (فَبِمَا
رَحْمَةٍ
مِنَ اللَّهِ لِنْتَ لَهُمْ وَلَوْ كُنْتَ
فَظّاً
غَلِيظَ الْقَلْبِ لانْفَضُّوا مِنْ حَوْلِكَ فَاعْفُ عَنْهُمْ
وَاسْتَغْفِرْ لَهُمْ وَشَاوِرْهُمْ فِي الْأَمْرِ) (آل عمران:
159). لێره‌دا وه‌سفی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌كات و ئامۆژگاری ده‌كات
كه‌وا به‌هۆی ڕه‌حمه‌تی خواوه دڵی نه‌رمه له‌گه‌ڵ باوه‌ڕدارانی و گه‌ر دڵ ڕه‌ق و
توند بووایه هه‌موو له‌ده‌وروبه‌ری بڵاوه‌یان پێ ئه‌كرد و ده‌وریان چۆڵ ده‌كرد،
پاشان فه‌رمانی پێ داكات كه‌وا لێبورده بێت و داوای لێخۆش‌بوونیان بۆ بكات و
هه‌روه‌ها شورا و ڕاوێژكارییان له‌گه‌ڵدا بكات و پرسیان پێ بكات له‌هه‌ر بڕیار و
كاروبارێك.
جا پێویسته
له‌سه‌ر دایكی به‌ڕێز له‌م ئایه‌ته‌دا دوو خاڵ وه‌كو په‌ند وه‌ربگرێت:
یه‌كه‌م: نه‌رم و
نیانی و له‌سه‌رخۆیی، وه دوور بێت له‌هه‌ر توند‌و تیژی و دڵ ڕه‌قی‌یه‌ك، یان
هه‌ڵسوكه‌وتی ڕه‌ق له‌گه‌ڵ كچاندا، به‌تایبه‌ت له قۆناغی موراهقیدا.
دووه‌م: شورا و
ڕاوێژكاری له‌گه‌ڵ كچاندا، به‌تایبه‌ت شتێك په‌یوه‌ندی به كچانه‌وه هه‌بێت، وه‌كو
مه‌سه‌له‌ی شووكردن و شتی تر، به‌ڵكو هه‌ر شتێك په‌یوه‌ست بێت به خێزان و ناوماڵ
به‌گشتی.
وه له
ته‌جروبه‌یه‌كی خۆییه‌وه و به به‌راوردكردنی چه‌ند خێزانێكه‌وه كه تاكه‌كانی
ناو خێزانیان ده‌ناسین، ده‌ركه‌وتووه كه:
- چه‌ند خێزانێك
كه له‌ناو خۆیاندا هێمنن و له‌سه‌رخۆن به‌رامبه‌ر یه‌ك و نه‌رم و نیانن له
مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كچان و كوڕانیاندا، ده‌بینی كچ و كوڕه‌كانیان زۆرتر پابه‌ند و
چاكترن و زیاتر دوورن له ڕێگه‌لادان و ئینحیراف.
- به‌ڵام ئه‌و
خێزانانه‌ی تر كه‌وا توند و تیژن له‌نێو خۆیاندا و هه‌میشه ڕه‌قی ده‌نوێنن له
مامه‌ڵه‌كردن به‌رامبه‌ر منداڵانیان و ڕای گه‌وره ده‌سه‌پێنرێت به‌سه‌ر بچوكدا
به‌بێ قه‌ناعه‌ت پێ كردن، ده‌بینی كچ و كوڕه‌كانیان خۆیان ده‌دزنه‌وه‌و نزیكترن
له‌وه‌ی كێشه و گرفت دروست بكه‌ن و زۆر شت ئه‌نجام ده‌ده‌ن به بێ ئه‌وه‌ی دایك و
باوكیان بزانن پێیان.
ئاماده‌كردنی:
ماڵپه‌ڕی
خوشكان
سه‌رچاوه‌ی
بابه‌ته‌كه: ده‌قێكی نوسراوی شێخ (سلمان بن فهد العودة) له سایته‌كه‌ی (الاسلام
الیوم)، به‌ده‌ستكاری یه‌كی كه‌مه‌وه له هه‌ندێ ڕووداو. |