|
ژن هێنان و
شووكردن به‌رهه‌می زۆره, له‌وانه ئارامی هه‌ر یه‌كێك له دوو هاوسه‌ره‌كه بۆ لای
ئه‌وی تر, وه یه‌كترناسین و هاوكاری كردن له نێوان خه‌ڵكی دا, وه خۆگرتنه‌وه
له حه‌رام و تێركردنی ئاره‌زوو له حه‌ڵاڵ دا, وه بۆ به‌ده‌ستهێنانی وه‌چه‌ی صاڵح
و چاك, كه لێره‌دا باس له هه‌ریه‌كێك له‌مانه ده‌كه‌ین:
به‌رهه‌می یه‌كه‌م: ئارامی هه‌ریه‌كێك له هاوسه‌ره‌كان بۆ لای ئه‌وی تر:
سه‌باره‌ت به‌م
مه‌به‌سته‌ش خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (وَمِنْ آيَاتِهِ أَنْ خَلَقَ لَكُمْ مِنْ
أَنْفُسِكُمْ أَزْوَاجاً لِتَسْكُنُوا إِلَيْهَا وَجَعَلَ بَيْنَكُمْ مَوَدَّةً
وَرَحْمَةً إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآياتٍ لِقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ) (الروم/ 21),واته:
(یه‌كێك له نیشانه و به‌ڵگه‌كانی تری خوای گه‌وره ئه‌وه‌یه): كه هه‌ر له
خۆتان هاوتا و هاوسه‌ری بۆ دروست كردون بۆ ئه‌وه‌ی ئارام بگرن له له‌لایدا, وه
له نێوانتاندا خۆشه‌ویستی و سۆز و میهره‌بانی فه‌راهه‌مهێناوه, به‌ڕاستی ئا له‌و
دیاردانه‌دا نیشانه و به‌ڵگه هه‌یه بۆ كه‌سانێك كه بیرده‌كه‌نه‌وه و
تێده‌فكرن).
ئیمامی شه‌وكانی
(خوا لێی ڕازی بێت) ده‌ڵێت: واتا هاوتا و هاوسه‌ر له ڕه‌گه‌زی خۆتان له‌ناو مرۆڤ
دا ((لِتَسْكُنُوا إِلَيْهَا) واته له‌گه‌ڵی دا بژێ و بێته هاوده‌می و كۆبێته‌وه
له‌گه‌ڵی و مه‌یل و خۆشه‌ویستی بۆی بچێت و ئارام بگرێ لای, چونكه دوو ڕه‌گه‌زی
جیاواز هیچ یه‌كێكیان ئارام ناگرن ته‌نها به‌وی تر نه‌بێت, (وَجَعَلَ بَيْنَكُمْ
مَوَدَّةً وَرَحْمَةً) واته به هۆی خواستن و ماره‌كردن له زیمه‌ت بوون دا
هه‌ریه‌كێكیان سۆزی به‌رامبه‌ر به‌وی تر بۆ دروست ده‌بێت, هه‌رچه‌نده پێش خواستن و
ماره‌كردن یه‌كتریشیان نه‌ناسیبێت..
سه‌یری فتح القدیر (4/312)
بكه.
وه ئیمام (ابن
الكثیر) خوا لێی ڕازی بێت ده‌ڵێت: له ڕه‌گه‌زی خۆتان مێینه‌ی بۆ دروست كردون بۆ
ئه‌وه‌ی ببنه هاوسه‌رتان (لِتَسْكُنُوا إِڵیْهَا), خۆ ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره
نه‌وه‌ی ئاده‌می هه‌مووی به نێری دروست بكردایه و مێینه‌كانی له ڕه‌گه‌زێكی تر
دروست بكردایه یا له جنۆكه یا له ئاژه‌ڵ, ئه‌وا ئه‌م یه‌كگرتنه له نێوانیان
دا ڕووی نه‌ده‌دا, به‌ڵكو ئه‌گه‌ر نێر و مێ له دوو ڕه‌گه‌زی جیاواز بوونایه
له‌یه‌ك دوور ده‌كه‌وتنه‌وه و ڕایان ده‌كرد له یه‌كتری, بۆیه له ته‌واوی
به‌زه‌یی خوای گه‌وره به نه‌وه‌ی ئاده‌م ئه‌وه‌یه كه له جنسی خۆیان مێینه‌ی بۆ
دروست كردون, وه سۆز و به‌زه‌یی له نێوانیان دا دروست كردوه, كاتێك كه پیاوێك
په‌یوه‌ست ده‌بێت به ئافره‌تێكه‌وه و له‌گه‌ڵی ده‌ژی یان له‌به‌ر سۆز و
خۆشه‌ویستیه‌تی به‌رامبه‌ری یان حه‌ز به‌وه ده‌كات كه منداڵی لێ ی هه‌بێت, یان
ده‌یه‌وێت به‌خێوی بكات یان بۆ تێربوونی ئاره‌زووی هه‌ردوولایه وه یان بۆ شتی
تریش. (تفسیر ابن كثیر 3/568 ).
وه ئه‌م سۆز و
خۆشه‌ویستی و موحیبه‌ته‌ش له نێوان ژن و مێردا دروست نابێت ته‌نها به په‌یوه‌ست
بوونی هه‌ریه‌كێك له‌م دوو هاوسه‌ره به به‌رنامه و شه‌ریعه‌تی خواوه, ئه‌مه‌ش
به ئه‌نجام دانی ئه‌و كاروبارانه‌ی له‌سه‌ر هه‌ریه‌كێك له‌م دووانه پێویست
كراوه.
به‌رهه‌می دووه‌م: یه‌كترناسین و هاوكاری كرن له نێوان
خه‌ڵكی دا:
خوای گه‌وره
ویستی وابووه كه مرۆڤی به جۆرێك دروست كردوه كه سروشتی مه‌ده‌نیه‌تی هه‌یه,
حه‌ز به كۆمه‌ڵ ده‌كات و ڕقی له ته‌نیایی ده‌بێته‌وه, وه مرۆڤی به نێری و مێ ی
هێناوه و كردونی به كۆمه‌ڵه هۆز و گه‌لێك بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كتری بناسن, هه‌روه‌ك
ده‌فه‌رموێت: (يَا أَيُّهَا النَّاسُ إِنَّا خَلَقْنَاكُمْ مِنْ ذَكَرٍ وَأُنْثَى
وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوباً وَقَبَائِلَ لِتَعَارَفُوا إِنَّ أَكْرَمَكُمْ عِنْدَ
اللَّهِ أَتْقَاكُمْ إِنَّ اللَّهَ عَلِيمٌ خَبِيرٌ) (الحجرات/13) واته: (ئه‌ی
خه‌ڵكینه ئێمه هه‌مووتانمان له نێر و مێیه‌ك درووست كردوه, وه كردومانن به
گه‌لان و تیره و هۆزانی جۆربه‌جۆر, تا یه‌كتر بناسن و په‌یوه‌ندیتان خۆش بێت
به‌یه‌كه‌وه, به‌ڕاستی به‌ڕێزترینتان لای خوای گه‌وره ئه‌وه‌تانه كه زۆرتر له
خواترسه و پارێزكاره, بێ گومان خوای گه‌وره زانا و به ئه‌گایه به هه‌مووتان).
(ابن الكثیر) خوا
لێی ڕازی بێت ده‌ڵێت: كردونی به گه‌لان كه له هۆز فراوانتره, وه دوای هۆز
پله‌ی تر دێ وه‌ك تایه‌فه و عه‌شیره‌ت و جگه له‌مانه‌ش, (لِتَعَارَفُوا) بۆ
ئه‌وه‌ی له نێوانیاندا یه‌كتر ناسین ڕووبدات.
سه‌یری
تفسیر ابن كثیر (4/277)
بكه.
گومانی تێدا نی
یه كه ژن هێنان و شووكردن له گرنگترین هۆكاره‌كانی یه‌كترناسینن له نێوان
بنه‌ماڵه و خێزانه‌كان دا, وه په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی و خوێنی نێوانیان به‌هێز
ده‌كات, وه عه‌ره‌ب له كۆندا نرخ و به‌های كاریگه‌ری ژنهێنان و شووكردنیان له‌م
بواره‌دا زانیوه قه‌دریان گرتووه, وه ژن هێنانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم)
له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له هاوسه‌ره‌كانی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته بووه, وه په‌نای بردۆته
به‌ر ئه‌م كاره بۆ به‌هێزكردنی پاڵپێوه‌نه‌ر و هۆكاره‌كانی ئاشتی و ئاسایش له
لایه‌ك, وه بڵاوكردنه‌وه‌ی ئیسلام و بانگه‌وازكردن له لایه‌كی تره‌وه, وه
به‌ڵگه‌ی به‌هێزتر له به‌سه‌رهاتی ئه‌و ئافره‌ته‌ی كه ناوی (جوه‌یریه‌ی كچی
حارث)ه بوو ده‌ست ناكه‌وێت, كاتێك كه له شه‌ڕی نێوان مسوڵمانان و كافران دا كه
پاش كوژرانی باوكی و تێك شكانی هۆزه‌كه‌ی (بنی المصطلق) به دیل گیرا, پاشان
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) خواستی, وه هاوه‌ڵان (خوا لێیان ڕازی بێت) سه‌د
كه‌سیان له خزم و كه‌سی ئه‌م ئافره‌ته كه به دیل له غه‌زوه‌كه‌دا گیرابوون
ئازادیان كردن, وه ووتیان ئه‌مانه خزم و كه‌سی پێغه‌مبه‌رن (صلى الله علیه وسلم )
پاش خواستنی جوه‌یریه, وه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) له شه‌ڕ و فرت و
فێڵی ئه‌م هۆزه دڵنیا بوو وه كۆتایی به شه‌ڕ هات له نێوانیان دا به ئیسلام
بوونی هۆزه‌كه, كه هۆكه‌ش خواستنی ئه‌و ئافره‌ته بوو له لایه‌ن پێغه‌مبه‌ره‌وه
(صلى الله علیه وسلم) كه كچی گه‌وره‌ی هۆزه‌كه‌یان بوو.
له
فه‌رمووده‌یه‌كی تردا عائیشه خوا لێی ڕازی بێت ده‌گێڕێته‌وه و ده‌ڵێت: كاتێك ئه‌و
ئافره‌تانه‌ی كه له غه‌زوه‌ی نێوان مسوڵمانان و هۆزی بنی المصطلق كه به‌دیل
گیرابوون پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) دابه‌شی كردن به‌سه‌ر مسوڵمانان دا,
جوه‌یره‌ی كچی حارث كه به‌دیل گیرابوو به‌ر پابتی كوڕی قه‌یسی كوڕی الشماس یان -
كوڕی مامه‌كه‌ی- كه‌وتبوو و بۆ خۆی دانا, عائیشه ده‌ڵێت: جوه‌یره هاته لای
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) و ووتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا من جوه‌یره‌ی
كچی حارسی گه‌وره‌ی قه‌ومه‌كه‌مم, وه ئه‌وه‌م تووش بووه كه خۆشت ده‌یزانی,
هاتومه‌ته لات بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تیم بده‌یت له ده‌س ئه‌و كه‌سه‌ی كه ماوه‌یه‌كی
له‌سه‌ر داناوم, پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رمووی: ئایا شتێكی له‌مه
باشترت ده‌وێ؟ ووتی: چی باشتر هه‌یه ئه‌ی پێغه‌به‌ری خوا؟ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله
علیه وسلم) فه‌رمووی: ئه‌و ماوه‌یه‌ی له‌سه‌رت دانراوه ته‌واوی بكه پاش ئه‌وه من
ده‌تخوازم, جوه‌یریه ووتی: باشه ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم), وه
ئه‌مه‌ی كرد (كردم), عائیشه خوا لێی ڕازی بێت ده‌ڵێ: ئه‌م هه‌واڵه له‌ناو خه‌ڵكی
دا بڵاو بۆیه‌وه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) جویره‌ی كچی حارثى
هێناوه, خه‌ڵكی ووتیان: ئه‌و دیلانه‌ی لامانه كه‌سی پێغه‌مبه‌رن (چونكه له
هۆزه‌كه‌ی جوه‌یریه بوون و ئێستاش جه‌ویریه بۆته خێزانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله
علیه وسلم) كه‌واته كه‌س و خزمی ئه‌ون, بۆیه چی دیلیان له‌لابوو ئازادیان كردن,
عائیشه ده‌ڵێت: به‌هۆی خواستی جویریه‌وه له لایه‌ن پێغه‌مبه‌ره‌وه سه‌د كه‌س
له هۆزی بنی المصطلق ئازاد بوون, به‌ڕاستی نه‌م دیوه -نه‌م زانیوه- ئافره‌تێك
له شێوه‌ی جوه‌یریه كه خێر و به‌ركه‌تی گه‌وره‌تر بێت بۆ هۆزه‌كه‌ی (رواه /
احمد).
ئه‌مه له‌سه‌ر
یه‌كتر ناسین, به‌ڵام هاوكاری ڕوون و ئاشكرایه, كاتێك پیاو هه‌ڵده‌سێ به دابین
كردن و له‌ئه‌ستۆ گرتنی به‌شێكی پێویستیه‌كانی ژیان و ئافره‌تیش نیوه‌كه‌ی تری له
ئه‌ستۆ ده‌گرێ, ئافره‌ت ئه‌و شتانه ئاماده ده‌كات بۆ پیاو كه پێویستی پێیه‌تی و
دڵ خۆشی ده‌كا و هه‌روه‌ها منداڵه‌كانی بۆ په‌روه‌رده ده‌كا, پیاویش خۆی ماندو
ده‌كا و تێده‌كۆشێ بۆ په‌یداكردنی ڕۆزی حه‌ڵاڵ بۆ خۆی و بۆ ماڵ و منداڵه‌كه‌ی, به‌م
جۆره خێزانه‌كان به‌یه‌كه‌وه هاوكاری ده‌كه‌ن بۆ ئاسان كردنی خێزان دروست كردن.
به‌رهه‌می سێیه‌م: دووركه‌وتنه‌وه له تاوان و تێركردنی
ئاره‌زوو له حه‌ڵاڵ دا:
هه‌روه‌ك خوای
گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (فَالْآنَ بَاشِرُوهُنَّ وَابْتَغُوا مَا كَتَبَ اللَّهُ
لَكُمْ) (البقرة/ 187) واته: (له ئێسته به‌دواوه (له شه‌وگاردا) نزیكییان
بكه‌ون (خێزانه‌كانتان)و ئه‌وه داوابكه‌ن خوا بۆی بڕیار داون (له نه‌وه‌ی چاك و
خواناس)، هه‌روه‌ها (وَابْتَغُوا مَا كَتَبَ اللَّهُ لَكُمْ) واته و مه‌به‌ست پێ ی
كۆبوونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ردا (جیماع), هه‌روه‌ك عبدالرحمانی كوڕی زید كوڕی
سه‌له‌مه ووتوویه‌تی.
ژن هێنان و
شووكردن هۆكاری گرتنه‌وه‌ی ده‌روونه‌و گرتنی هه‌واو ئاره‌زوویه‌تی هه‌تا
خاوه‌نه‌كه‌ی به‌ره‌و تیاچوون و هیلاكی نه‌بات, وه ئه‌مه‌ش ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ی
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) تێمان ده‌گه‌یه‌نێت كاتێك ده‌فه‌رموێت: (يا معشر
الشباب من استطاع منكم الباءة فليتزوج فإنه أغض للبصر وأحصن للفرج ، ومن لم يستطع
فعليه بالصوم فإنه له وجاء (متفق عليه), واته: (ئه‌ی كۆمه‌ڵی گه‌نجان كێ توانای
دابین كردنی پێویستیه‌كانی ژن هێنانی و هه‌روه‌ها توانای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ
ئافره‌ت دا هه‌یه) با ژن بخوازێت, چونكه ژن هێنان داپۆشه‌ری چاو و پارێزه‌ری
داوێنه, وه ئه‌وه‌شی توانای ئه‌و كارانه‌ی نه‌بوو ئه‌وا با به‌ڕۆژوو بێت. ئه‌مه‌ش
پارێزه‌ریه‌تی).
وه فه‌رمانی
كردوه به پیاو كه سه‌یری ده‌ست گیران و خێزانه‌كه‌ی خۆی بكات بۆ ئه‌وه‌ی
دڵنیابێت كه ته‌نها ئه‌م ئافره‌ته‌یه كه هۆكارێكه بۆ داپۆشینی چاوی و پاراستنی
داوێنی.
ئیسلام ئاینی
فیتره‌ته, وه هه‌ڵده‌ستێ به‌ڕێك خستنی ئه‌و شتانه‌ی كه مرۆڤی به فیتره‌ت
له‌سه‌ری دروست كراوه, وه ڕێگری ناكات له‌كردنی ئه‌و كارانه‌ی كه له‌گه‌ڵ
فیتره‌تی دا گونجاوه, به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه ئیسلام ئه‌وه ڕه‌ت ده‌كاته‌وه
كه مسوڵمان ڕێگری لێ بكرێ له ئه‌نجام دانی ئه‌و كارانه‌ی كه له‌گه‌ڵ فیتره‌تی
گونجاوه و مه‌به‌ستی پێ ی به‌ندایه‌تی یه بۆ خوای گه‌وره, هه‌روه‌ها له
فه‌رمووده‌یه‌كی تردا هاتووه كه هه‌ندێ له هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه
وسلم) هه‌وڵیان ده‌دا زیاتر له په‌رستش -عیباده‌ت- دا خۆیان ماندو بكه‌ن, وه
خۆیانی بۆ دابڕێنن, وه واز له ئاره‌زووه‌كانی دونیا بهێنن, یه‌كێكیان ووتی: من
هیچ گۆشت ناخۆم, دووه‌م ووتی: منیش هه‌ر نوێژ ده‌كه‌م و ناخه‌وم, سێیه‌م ووتی: من
هه‌موو ڕۆژێ به‌ڕۆژوو ده‌بم, چواره‌م ووتی: من ژن ناهێنم, كاتێك پێغه‌مبه‌ری خوا
(صلى الله علیه وسلم) به‌م قسانه‌ی هاوه‌ڵانی زانی, ووتارێكی دا بۆ خه‌ڵكه‌كه و
تێیدا فه‌رمووی: ئه‌م قسانه‌م پێگه‌شتۆته‌وه (مه‌به‌ستی له قسه‌ی هاوه‌ڵه‌كانی
بوو), به‌ڵام من به‌ڕۆژو ده‌بم و نانیش ده‌خۆم, وه گۆشتیش ده‌خۆم, وه ژنیش
ده‌هێنم, وه نوێژیش ده‌كه‌م و ده‌ش خه‌وم, جا ئه‌وه‌ی پشت بكاته سوننه‌تی من
ئه‌وا له من نی یه (صحیح مسلم), ئه‌م فه‌رموده‌یه بۆمان ڕوون ده‌كاته‌وه كه
ئیسلام هانی ئه‌نجام دانی ئه‌و كارانه ده‌دات كه له‌گه‌ڵ فیتره‌تی مرۆڤ دا
ده‌گونجێ و ئه‌وه‌ش ڕه‌ت ده‌كاته‌وه كه ڕێگری لێ بكرێ.
وه پێغه‌مبه‌ر
(صلى الله علیه وسلم) كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ردا (جیماع)ی به صدقة داناوه,
هه‌روه‌ك ابی ذر له پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (يصبح كل
يوم على كل سلامى من ابن آدم صدقة". ثم قال: "إماطة الأذى عن الطريق صدقة، وتسليمك
على الناس صدقة، وأمرك بالمعروف صدقة، ونهيك عن المنكر صدقة، ومباضعتك أهلك صدقة".
قال: قلنا: يا رسول الله! أيقضي الرجل شهوته وتكون له صدقة؟ قال: نعم، أرأيت لو جعل
تلك الشهوة فيما حرم الله عليه ألم يكن عليه وزر؟ قلنا: بلى. قال: فإنه إذا جعلها
فيما أحل الله عز وجل فهي صدقة. (أخرجه أحمد وأبو داود وأصله في مسلم), واته :
(هه‌موو ڕۆژێك كه له‌سه‌ر هه‌ر ئێسكێكی نه‌وه‌ی ئاده‌م ده‌بێته‌وه خێرێكی
له‌سه‌ره, پاشان فه‌رمووی: لابردنی ئازارده‌رێك -دڕكێك یا به‌ردێك- له‌سه‌ر
ڕێگایه‌ك چاكه‌یه‌كه, سه‌لام كردنت له خه‌ڵكی چاكه‌یه‌كه, وه فه‌رمان كردن به
خێر و كاری باش چاكه‌یه‌كه, وه ڕێگه‌گرتن له خراپه چاكه‌یه‌كه, وه
كۆبوونه‌وه‌ت (جیماع كردنت) له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ت چاكه‌یه‌كه, ئه‌بی زه‌ڕ ده‌ڵێت,
ووتمان: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) ئایا ئه‌گه‌ر پیاوێك ئاره‌زووی
شه‌هوه‌تی تێر بكات ئه‌مه بۆی ده‌بێته چاكه؟ فه‌رمووی: به‌ڵێ, ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌و
شه‌هوه‌ته‌ی له حه‌رام دا تێر بكات گوناهی له‌سه‌ر نانوسرێ و نابێته تاوان
له‌سه‌ری؟ ووتمان : به‌ڵێ, فه‌رموووی: خۆ ئه‌گه‌ر له‌و حه‌ڵاڵه‌دا تێری كرد كه خوا
پێ ی داوه ئه‌وه بۆی ده‌بێته چاكه).
به‌رهه‌می چواره‌م: داواكردنی نه‌وه‌ی چاك:
وه‌چه له
ده‌رئه‌نجامی سروشتی به‌یه‌ك گه‌یشتنی ژن و مێرده, كه ئه‌مه پێویسته بۆ
به‌رده‌وام بوونی ژیانی سه‌رزه‌وی, وه نه‌وه خستنه‌وه به گرنگترین به‌روبوومی
ژن هێنان و شووكردن داده‌نرێت, خوای گه‌وره ئاماژه‌ی بۆ ئه‌مه كردوه هه‌روه‌ك
ده‌فه‌رموێت: (فَالْآنَ بَاشِرُوهُنَّ وَابْتَغُوا مَا كَتَبَ اللَّهُ لَكُمْ)
(البقرة/ 187) واته: (له ئێسته به‌دواوه (له شه‌وگاردا) نزیكییان بكه‌ون و
ئه‌وه داوابكه‌ن خوا بۆی بڕیار داون (له نه‌وه‌ی چاك و خواناس), (ابن عباس ومجاهد
والحكم بن عيينة والحسن والسدي والربيع والضحاك ووتوويانه: واتاى (ابتغوا الولد)
(داوای وه‌چه بكه‌ن), ئه‌م فه‌رموده‌یه جه‌خت له‌سه‌رئه‌م مه‌به‌سته ده‌كاته‌وه
كه پێغه‌مبه‌ر صلى الله علیه وسلم ده‌فه‌رموێت: تزوجوا الودود الولود فإني مكاثر
بكم, (أخرجه أحمد وأبو داود والنسائي), واته: (ئه‌و ئافره‌تانه بخوازن كه
منداڵیان ده‌بێت, حه‌ز ده‌كه‌م ئێوه له‌نێو ئومه‌ته‌كاندا زۆربن).
وه
وه‌چه‌خستنه‌وه لای مرۆڤ وه‌كو ئاره‌زوویه‌كی فیتریه چونكه خوای گه‌وره
قه‌ده‌ری وابووه كه مانه‌وه به ژن هێنان و شووكردنه‌وه و پاشان وه‌چه
خستنه‌وه په‌یوه‌ست بێ, هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێ: (زُيِّنَ لِلنَّاسِ حُبُّ
الشَّهَوَاتِ مِنَ النِّسَاءِ وَالْبَنِينَ وَالْقَنَاطِيرِ الْمُقَنْطَرَةِ مِنَ
الذَّهَبِ وَالْفِضَّةِ وَالْخَيْلِ الْمُسَوَّمَةِ) (ال عمران/14) واته:
(ئاره‌زووی ئافره‌ت و بوونی نه‌وه‌ی نێرینه‌و خاوه‌نێتی ئاڵتون و زێڕو زیووی زۆر‌و
زه‌به‌نده و ئه‌سپی چاك و ره‌سه‌ن و (هۆكانی هاتووچۆ) هه‌روه‌ها ماڵات و زه‌وی و
زاری كشتوكاڵ بۆ خه‌ڵكی رازێنراوه‌ته‌وه، ئه‌وانه هه‌مووی نازو نیعمه‌تی ژیانی
دنیان، خوایش (بۆ چاكه‌كاران) شوێنی گه‌ڕانه‌وه‌ی ڕازاوه‌و خۆشی لای خۆی ئاماده
كردووه (كه به‌هه‌شته).
پێغه‌مبه‌رانی خوا و وه‌چه:
پێغه‌مبه‌ران
(علیهم السلام) مرۆڤن و وه‌كو خه‌ڵكی خۆزگه و خواستیان هه‌یه, به‌ڵام به‌وه له
خه‌ڵكی جیاده‌كرێنه‌وه كه له هه‌موو شتێك‌دا ته‌واوترین و چاكترینی كاره‌كانیان
ده‌وێت وه مه‌به‌ستی پیرۆزیان هه‌یه له‌مه‌دا, بۆیه داوای وه‌چه له خوای
گه‌وره ده‌كه‌ن به‌ڵام ئه‌م داوایه‌یان په‌یوه‌ست ده‌كه‌ن به چاكێتیه‌وه كه
ئه‌م نه‌وه چاكانه ده‌بنه هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی بانگه‌وازه‌كه‌یان, ئه‌وه‌تا
ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر (علیه السلام) ده‌فه‌رموێ: (رَبِّ هَبْ لِي مِنَ
الصَّالِحِينَ) (الصافات/10) واته: (خوای گه‌وره له ساڵح و چاكه‌كانم پێ
ببه‌خشه), وه زه‌كه‌ریاش (علیه السلام) ده‌فه‌رموێ: (رَبِّ هَبْ لِي مِنْ
لَدُنْكَ ذُرِّيَّةً طَيِّبَةً إِنَّكَ سَمِيعُ الدُّعَاءِ) (ال عمران/38) واته:
(په‌روه‌رگارا نه‌وه‌ی چاك و پاكم پێ ببه‌خشه، به‌ڕاستی تۆ بیسه‌ری دوعا و نزایت).
ئه‌وه‌ی پێویسته
لێره‌دا له‌سه‌ری بوه‌ستین و تیشكی بخه‌ینه سه‌ر نزای پێغه‌مبه‌رانه (علیهم
السلام) كه ته‌نها داوای وه‌چه‌یان نه‌كردوه, به‌ڵكو داوای منداڵی چاك و ساڵحیان
كردوه, چونكه به‌رهه‌می ژن هێنان و شووكردن ته‌نها داواكردنی منداڵ نی یه, كه
جوانی ژیانی دنیان, وه به‌هۆیانه‌وه ده‌روون شادمان ده‌بێ, وه دڵ ده‌كرێته‌وه,
به‌ڵام پێویسته ئه‌وه‌ش بزانین كه تێڕوانینی ئیسلام بۆ منداڵ گرنگی نادات به
ژماره‌ی منداڵه‌كان یان نێر ومێ یان, به‌ڵكو به چۆنیه‌تیان, مریه‌م سه‌لامی خوای
گه‌وره‌ی له‌سه‌ر بێت ئافره‌ت بوو وه له هه‌زاره‌ها پیاو باشتر بووه, كه به
هۆیه‌وه یه‌كێك له پێغه‌مبه‌ران هاتۆته دونیاوه.
له‌به‌ر ئه‌مه
پێویسته له‌سه‌ر مسوڵمان گرنگی به ڕۆڵه‌كه‌ی بدات و له‌سه‌ر زانست و خواناسی و
شاره‌زابوون له ئاین په‌روه‌رده و گه‌وره‌ی بكات, وه ئه‌و شتانه‌یان فێر بكات
كه سودی بۆ دونیا و ئاخیره‌تیان هه‌یه, وه یارمه‌تیان بدات بۆ پێشكه‌وتن و
گه‌شه‌سه‌ندنی خێرا له‌م سه‌رده‌مه‌دا, هه‌تا وه‌چه‌یه‌كی به‌هێز و ساڵح له ڕووی
لاشه و ژیری و ده‌روون و ڕه‌وشته‌وه پێ بگات.
وه با
پێغه‌مبه‌ران پێشه‌نگمان بن, ئه‌وان كاتێك كه داوای وه‌چه‌یان كردوه هه‌ر داوای
زۆریان نه‌كردوه, به‌ڵكو داوای وه‌چه‌ی ساڵح و چاكیان كردوه, هه‌روه‌ك پێشتر
باسمان كرد, كه‌واته مه‌به‌سته‌كه زۆری نی یه به‌ڵكو چۆنیه‌تی یه, وه
هه‌میشه پیاوچاكان و به‌نده ساڵیحه‌كان داوای نه‌وه‌ی چاكیان كردوه, چونكه
بوونی نه‌وه‌ی چاك سه‌رچاوه‌ی خۆشی و پته‌وی خێزان وكۆمه‌ڵگا و ئومه‌ته.
وه‌چه‌ی بێ خێری نه‌ویستراو:
له‌و كاته‌ی كه
ئاینی ئیسلام جه‌ختی كردوه له‌سه‌ر وه‌چه زۆرخستنه‌وه, وه به نیعمه‌تێكی
گه‌وره‌ی داناوه له‌سه‌ر دایكان و باوكان, هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێ: (وَاللَّهُ جَعَلَ
لَكُمْ مِنْ أَنْفُسِكُمْ أَزْوَاجاً وَجَعَلَ لَكُمْ مِنْ أَزْوَاجِكُمْ بَنِينَ
وَحَفَدَةً وَرَزَقَكُمْ مِنَ الطَّيِّبَاتِ أَفَبِالْبَاطِلِ يُؤْمِنُونَ
وَبِنِعْمَتِ اللَّهِ هُمْ يَكْفُرُونَ) (النحل/72) واته: (خوای گه‌وره هه‌ر له
خۆتان هاوسه‌رانی بۆ فه‌راهام هێناون, هه‌ر له ڕێگه‌ی هاوسه‌رانتانه‌وه كوڕ و
كوڕه‌زای پێ به‌خشیون, له هه‌موو ڕزق و ڕۆزیه‌كی چاك به‌هره‌وه‌ری كردون, (له‌گه‌ڵ
ئه‌و ڕاستیانه‌دا) ئایا هه‌ر بڕوا به به‌تاڵ و ناهه‌قی ده‌كه‌ن, وه به‌رامبه‌ر
به ناز و نیعمه‌ته‌كانی خوای گه‌وره هه‌ر ناشكور و نا سوپاس گوزار ده‌بن و حه‌ق
پۆشیش ده‌كه‌ن؟), ئیسلام نه‌وه‌یه‌كی زۆری نه‌شاره‌زا و بێ ئاگای ناوێت كه سه‌ر
زه‌وی پڕ بكه‌نه‌وه له نه‌زانی و نه‌خۆشی, به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه, نه‌وه‌یه‌كی
ده‌وێت كه له ڕووی ژیری و لاشه و ده‌روونه‌وه به‌هێز و چاك بن, هه‌روه‌ك
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (يوشك الأمم أن تتداعى عليكم
كما تداعى الأكلة إلى قصعتها، قال قائل: أوَ مِنْ قلة نحن يومئذ يا رسول الله؟ قال:
لا، بل أنتم يومئذ كثير ولكنكم غثاء كغثاء السيل، ولينزعنَّ الله من صدور عدوكم
المهابة منكم، وليقذفنَّ في قلوبكم الوهن. قالوا: وما الوهن يا رسول الله؟ قال: حب
الدنيا وكراهية الموت), (أخرجه أحمد وأبو داود ورواته ثقات) واته: (له ئاخر
زه‌مان دا: وای لێ دێت (نزیك ده‌بێته‌وه له‌وه‌ی ئومه‌ته‌كانی تر) ده‌ست درێژ
بكه‌نه سه‌رتان -په‌لامارتان بده‌ن- هه‌روه‌ك چۆن ئاژه‌ڵی گۆشت خۆری برسی پارچه
گۆشتێك ببینێت په‌لاماری بدات و خۆی هه‌ڵبدات بۆی, یه‌كێك ووتی: ئایا ئه‌مه له
كه‌می ئێمه‌یه له‌و ڕۆژه‌دا؟ فه‌رمووی: نه‌خێر, ئه‌و ڕۆژه ئێوه زۆرن به‌ڵام
وه‌كو كه‌فی سه‌ر ده‌ریا وان, خوای گه‌وره ترسی ئێوه له دڵی دوژمنه‌كانتان دا
ده‌ڕه‌وێنێته‌وه -لێتان ناترسن- وه له دڵی ئێوه‌شدا لاوازی ده‌ڕوێنێت (وه‌هن فڕێ
ده‌داته دڵتانه‌وه), ووتیان: وه‌هن چی یه ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ؟ فه‌رومووی:
خۆشه‌ویستی دونیا‌و ڕق لێبونه‌وه‌ی مردن).
ئاماده‌كردنی:
خوشكی ئازیز ڕه‌یان عبدالرحمن – سوید |