داڕوخان وهه‌ڵوه‌شانی خێزان یه‌كێكه له گرنگترین فاكته‌ره‌كانی وونبونی منداڵ و
له‌ڕێ لادانیان له‌ڕووی ڕه‌فتاره‌وه له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا، چونكه خێزان وه‌كو
دیوارێكی پته‌وه‌و ئه‌بێته به‌ربه‌ستێك ڕێی لێ ئه‌گرێت له‌وه‌ی بكه‌وێته ناو
بازنه‌ی مه‌ترسیه‌كانی ژیانه‌وه.
كاتیك خێزان درز و هه‌ڵوه‌شانه‌وه ڕووی تێ ئه‌كات به‌هۆی كه‌م وكوڕی كردنی یه‌كێك
له دایك و باوكی منداڵه‌كه له ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیه‌كه‌ی له‌ڕووی ئه‌و
كه‌سانه‌ی به‌رپرسه لێیان و به‌خێویان ئه‌كات، بۆنمونه كاتێك باوك هه‌میشه و
ته‌نها سه‌رقاڵ بێت به كار و ئیشه‌وه له‌ئه‌ره‌وه‌ی ماڵ و هیچ كاتێك نه‌په‌رژێته
سه‌ر منداڵه‌كانی و كات نه‌به‌خشێته ماڵ و خێزانه‌كه‌ی به‌بیانووی گه‌ڕان و كۆشش
به‌دوای ڕزق و ڕۆزی و كه‌سابه‌تدا، یان دایكێك هیچ خه‌می منداڵه‌كانی ناخوات جگه
له بینین و قسه‌كردن نه‌بێت له‌گه‌ڵ دراوسێ و برائه‌ره‌كانی، یان خۆخه‌ریك كردن
به بازاڕ و گه‌ڕان به‌دوای دواهه‌مین مۆدێلی جل و شتومه‌كی نێوماڵ، ئا لێره‌دا
زه‌نگی مه‌ترسی لێ ئه‌دات و منداڵه‌كان هه‌ست به‌وه ئه‌كه‌ن كه هیچ پێشه‌نگێكی
باش شك نابه‌ن تا شوێنی بكه‌ون و ئامۆژگاری لێ وه‌رگرن، هیچ مامۆستایه‌ك به‌دی
ناكه‌ن ئه‌ستیان بگرێت و چاكه‌كاری و خراپه‌كاریان بۆ جیا بكاته‌وه، بۆیه
ئه‌سته‌وسانی برائه‌ری خراپ ئه‌بن ئه‌وانه‌ی به‌ره‌و ڕێگای نه‌هامه‌تییان ئه‌به‌ن و
وونیان ئه‌كه‌ن له‌نێو نه‌خۆشیه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا و نمونه‌ش زۆره كه بیستبێتمان
یان به‌چاوی خۆمان له‌م ڕۆژگاره‌دا بینیبێتمان.
هه‌روه‌ها هۆكارێكی تریش هه‌یه بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خێزان و داڕمانی تاكه‌كانی،
ئه‌مه‌ش كه‌م مه‌ترسیدارتر نیه له‌وه‌ی پیشوو كه باسمان كرد ئه‌ویش بریتیه له
تێنه‌گه‌یشتنی دایك و باوك له منداڵه‌كانیان به‌تایبه‌ت كاتێك ئه‌گه‌ن به قۆناغی
پێگه‌یشتن و باڵغ بوون، هه‌ر لاوێك چ كچ یا كوڕ بێت له‌م قۆناغه مه‌ترسیه‌دا به
چه‌نئه‌ها گۆڕانكاری فه‌سیۆلۆجی ترسناك تێئه‌په‌ڕێت، هه‌ندێ له باوكان حاڵی نابن
له‌مه و ئه‌ست ئه‌كات به په‌ستان و خۆسه‌پاندن به‌سه‌ر كوڕه‌كه‌ی یا كچه‌كه‌ی و
هه‌روه‌كو منداڵه‌كه‌ی دوێنێ ڕه‌فتاری له‌گه‌ڵ ئه‌كات ئه‌مه‌ش گرێ و كێشه‌ی
ئه‌روونی دروست ئه‌كات لای منداڵه‌كه‌ی و ئه‌بێته هۆی دووركه‌وتنه‌وه‌ی له دایك و
باوكی و دروست بوونی دیوارێك له‌نێوانیان، وه هه‌ندێكی تر له دایك و باوكان
به‌پێچه‌وانه‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناپرسنه‌وه له منداڵه‌كانیان و هاوكاریان نابن
و بگره ڕێگه‌یان بۆ چۆڵ ئه‌كه‌ن بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ژیانی نوێیان به ته‌نهایی
و به‌مه‌ش دوچاری شكست و هه‌ڵه‌ی گه‌وره ئه‌بن. بێگومان هه‌ردوو ڕێگه‌كه شێوازێكی
هه‌ڵه‌ن.
پاشان نه‌مانی شێوازی گفتوگۆ و دواندن له‌نێو خێزاندا ئه‌مه‌ش خۆی بۆخۆی كێشه‌یه‌كی
گه‌وره‌تره، چونكه تێڕوانین و بۆچونی جیاواز دروست ئه‌كات لای ئه‌ندامانی
خێزانه‌كه له دایك و باوك و منداڵه‌كانیان سه‌باره‌ت به‌و بارودۆخه جیاوازیانه‌ی
خێزانه‌كه پێیدا تێئه‌په‌ڕێت، وه هه‌ركه‌سه و ڕێگه‌یه‌ك بۆخۆی ئه‌گرێته به‌ر
دوور له‌وی تر و هه‌ڵگری بیروڕا وبۆچونێك ئه‌بێت جیاواز له تاكه‌كانی تری ناو
خێزانه‌كه‌ی، ئه‌مه‌ش ئه‌بێته هۆی په‌یدابونی ئه‌مه‌ته‌قێ و ڕه‌نگه
ڕكه‌به‌رایه‌تی یه‌كتریش بكه‌ن، یان هه‌ر هیچ نه‌بێت خۆی كه‌نارگیر ئه‌كات به
لاشه و بیركردنه‌وه‌ی له ئه‌ندامانی تری ناو خێزانه‌كه‌ی.
چه‌نده‌ها تاقیكردنه‌وه‌ش سه‌لماندویه‌تی كه خێزانی سه‌ركه‌وتوو و به‌خته‌وه‌ر
ئه‌و خێزانه‌یه كه هه‌ر تاكێك له‌نێوه‌ندیدا ئه‌ركه‌كانی خۆی ئه‌ناسێته‌وه‌و
هه‌ڵئه‌ستێت به ڕۆڵی خۆی، وه هه‌ست به كۆسپ و ناڕه‌حه‌تیه‌كان ئه‌كات و
یارمه‌تیده‌ری ئه‌بێت.
جا كه‌واته گه‌ر خێزان توانی به‌سه‌ركه‌وتووی هه‌ستێت به ڕۆڵی خۆی بێگومان
كۆمه‌ڵگه‌ش سه‌ركه‌وتوو ئه‌بێت و ئه‌و گه‌له‌ش به‌رز ئه‌بێته‌وه‌و ڕۆڵه‌كانی
باشترین ڕۆڵ ئه‌بینن و نابنه گیرۆده‌ی نه‌خۆشیه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.
- له‌لایه‌ن: ماڵپه‌ڕی خوشكان
23/2/2008
|