|
ده‌ست تێوه‌ردان و
هاتنه‌ناوه‌وه‌ی كه‌سوكار بۆ ژیانی هاوسه‌رێتی كچ یا كوڕیان له پێنج ساڵی یه‌كه‌می
هاوسه‌رێتیدا
به‌پێی سیراژه‌ی
خێزان و په‌یوه‌ندی تاكه‌كان به‌یه‌كه‌وه له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌كانمادا زۆر جار
له‌لایه‌ن كه‌سوكاره‌وه (به‌تایبه‌ت دایك وباوك) ده‌ست ده‌خه‌نه ناو ژیان و
كاروباری كچ وكوڕانیان
به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی تازه ژیانی هاوسه‌رێتییان پێك هێناوه، به‌ڵام زۆر جار ئه‌و
ده‌ست تێوه‌ردان و ته‌ده‌خوله ده‌ره‌نجامی خراپی لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌و بگره
ده‌گاته ته‌ڵاقیش، به‌ڵكو به‌لامانه‌وه سه‌یر نه‌بێت بووه‌ته یه‌كه‌م هۆكاری
ته‌ڵاق له‌ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌پێی چه‌نده‌ها توێژینه‌وه له‌م
باره‌یه‌وه.
له‌ئه‌نجامی ئه‌م
لێكۆڵینه‌وانه‌ش پله‌ی هۆكاره‌ی (ده‌ست تێوه‌ردانی) كه‌سوكار كه ته‌ڵاقی لێ
بۆته‌وه جیاواز بووه له‌گه‌ڵ هه‌ندێ هۆكاریتردا،
بۆ
نمونه له ئه‌رده‌ن یه‌كه‌م و سه‌ره‌كی‌ترین هۆكاره بۆته هۆی ته‌ڵاقدان له‌ساڵی
(2001)،
وه له سعودیه هۆی دووهه‌می ته‌ڵاقدانه، وه له كوه‌یت و لوبنان هۆكاری سێهه‌م
بووه شاڵی (2003) و
هه‌مووی
ته‌ڵاقی لێ
بووۆته‌وه. وه به‌پێی سه‌رژمێرێكی تر ده‌ركه‌وتووه كه هۆكاره‌كانی ته‌ڵاق له
(66%)
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌ست تێوه‌ردانی كه‌سوكار بۆناو كێشه‌و ژیانی هاوسه‌رێتی كچ و
كوڕیان.
وه پێش
لێكۆڵینه‌وه له‌م دیارده‌یه پێویسته چه‌ند پرسیارێك بكه‌ین سه‌باره‌ت به ده‌ست
تێوه‌ردان وته‌ده‌خولی كه‌سوكار له ژیانی هاوسه‌رێتی منداڵه‌كانیان، بۆ نمونه:
له چ كاتێكدا كه‌سوكار دێنه ناوه‌وه؟ له‌چ كاتێكدا هاتنه‌ناوه‌وه‌كه‌یان ئیجابی
و باشه و چ كاتێك خراپ و سه‌لبیه؟ وه چۆن خێزان و ماڵی خۆمان بپارێزین له
ته‌ده‌خول و ده‌ست تێوه‌ردانی خراپ و سلبی كه‌سوكارمان؟ وه به چ شێوه‌یه‌ك
هاوسه‌نگی ڕاگرین له‌نێوان په‌یوه‌ندی هاوسه‌رێتی و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كه‌سوكاردا؟
ئه‌م پرسیارانه له‌م باسه‌دا وه‌ڵامیان بۆ ئاماده ده‌كه‌ین..
پێش هه‌موو
شتێك، پێویسته ئه‌و یاسای قورئانیه باش تێ بگین له ئایه‌تی پیرۆزدا: (وإن خفتم
شقاق بينهما
فابعثوا حكما من
أهله وحكما من أهلها إن يريدا إصلاحا يوفق الله بينهما إن الله كان
عليما خبيرا)
(النساء: 34-35). به‌پێی ئه‌م ئایه‌ته بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه كه كه‌سوكار بۆیان
نیه ته‌ده‌خول بكه‌ن وده‌ست تێوه‌ربه‌ن له ژیانی هاوسه‌رێتی كچ وكوڕیان مه‌گه‌ر
له‌م حاڵه‌تانه نه‌بێت:
1- گه‌ر
ژن و پیاوه‌كه كێشه‌یان هه‌بوبێت و
پاش
ئه‌وه‌ی نه‌گه‌نه ئه‌نجامی چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كه‌یان.
2-
له‌حاڵه‌تێكدا مه‌ترسی ناكۆكی و شه‌ڕ و ئاژاوه هه‌بێت له‌نێوان ژن و مێرده‌كه،
نه‌ك بێنه ناو ژیانیانه‌وه له‌هه‌موو شتێكی گه‌وره‌و بچوكه‌وه له‌كاتێكدا
پێكه‌وه‌و به‌خۆشی دژێن و له‌یه‌ك گه‌یشتوون و ژیانیان لێ بكه‌ن به دۆزه‌خ،
لێره‌شدا هاتنه‌ناوه‌وه‌یان ده‌بێته هۆی سه‌ره‌كی ناكۆكی و ئاژاوه‌ی نێوان ژن و
مێرده‌كه.
3- له نیه‌ت و
مه‌به‌ستی كه‌سوكار كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ن، نه‌ك كێشه‌یه‌كی تر دروست بكه‌ن یان
تۆڵه بكه‌نه‌وه. خۆ گه‌ر كه‌سوكار بیانه‌وێت بێنه ناو تایبه‌تمه‌ندێتی ژیانی ژن
و پیاوه‌كه‌وه، لێره‌دا پێویسته له‌سه‌ر هه‌ردوكیان ڕێ نه‌ده‌ن پێیان و هه‌میشه
ئه‌م دروشمه‌یان هه‌بێت: (ئه‌مه ژیانی خۆمانه نه‌ك ژیانی ئێوه، واته خۆمان
بڕیار ده‌ده‌ین له‌سه‌ر ژیانی خۆمان)، بۆیه فوقه‌هاء و زانایانی ئایینی ده‌ڵێن
له‌سه‌ر كوڕه‌كه ناكه‌وێت گوێڕایه‌ڵی دایك وباوكی نه‌كات گه‌ر داوای ته‌ڵاقی
ژنه‌كه‌ی لێ بكه‌ن هه‌روه‌ك باوه له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا، وه زۆر جار كوڕه‌كه له
یاخیبوونی دایك وباوكی ده‌ترسێت و وا ده‌زانێ گه‌ر له‌م كاره‌شدا به‌قسه‌ی ئه‌وان
نه‌كات تاوانبار ده‌بێت.
ئیمام محمد مفلح
المقدسی ده‌ڵێت: هه‌رچیه‌ك به‌پێی شه‌رع دیار بێت كه باوك بۆی نه‌بێت ڕێ له
كوڕه‌كه‌ی بگرێت بیكات، كوڕه‌كه ده‌توانێت به‌گوێی نه‌كات وه‌كو گه‌ڕان به‌دوای
زانستێكی به‌سوود زیان نه‌گه‌یه‌نێت به‌دایك وباوكه‌كه، یان خێزانی ته‌ڵاق بدات
به‌حه‌زو ئاره‌زووی ئه‌وان، چونكه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم)
ده‌فه‌رموێت: (لا ضرر ولا ضرار) واته: له‌ئیسلامدا كارێك ناكرێت كه كه‌سه‌كه
زیان به خۆی یان كه‌سانی تر بگه‌یه‌نێت. (كتێبی الاداب الشرعیة والمنح المرعیة ، ج
1 ص 437). به‌دستكاریه‌وه.
وه محمد بن احمد
سالم ده‌ڵێت: به‌ڵكو ده‌بێت ئه‌و كاره بكات كه دووپات كراوه‌ته‌وه نه‌ك ئاوڕ
بداته‌وه بۆ قسه‌كانیان، وه خاتر و سۆزیان به‌رچاو ده‌گرێت، به‌ڵام گوێ ناداته
قسه‌كانیان. كتێبی (غذاء الالباب فی شرح منظومة الاداب – ج 1 ص 383.
كه‌واته
هه‌رچیه‌ك كێشه‌ی ژن ومێردایه‌تی دروست ده‌كات و گڕی پێادا ده‌كات به‌هۆی دایك
باوكه‌وه ده‌بێت ئاوڕ له قسه‌ی دایك وباكی نه‌داته‌وه‌و به‌قسه‌یان نه‌كات، وه
ئه‌مه‌ش هیچ مانای یاخی بوون نیه له دایك وباوك.
له‌وانه‌یه لای
هه‌ندێك چیرۆكی پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم (علیه السلام) بهێننه‌وه كه فه‌رمانی كرد به
ئیسماعیلی كوڕی (علیه السلام) ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق بدات و ئه‌ویش به‌قسه‌ی كرد و
ته‌ڵاقی دا به‌پێی ئه‌م فه‌رمووده‌یه:
(.......... فجآء
إبراهيم بعدما تزوج إسماعيل يطالع تركته، فلم يجد إسماعيل، فسأل امرأته عنه فقالت:
خرج يبتغي لنا، ثم سألها عن عيشهم وهيئتهم ، فقالت: نحن بِشَرٍّ، نحن في ضيق وشدة،
فشكت إليه، قال: فإذا جا‌ء زوجك فاقرئي عليه السلام، وقولي له يغير عتبة بابه، فلما
جا‌ء إسماعيل كأنه آنس شيئا، فقال: هل جاءكم من أحد؟ قالت: نعم ، أمرني أن أقرأ عليك
السلام، ويقول: غيّر عتبة بابك، قال ذاك أبي، وقد أمرني أن أفارقك، ألحقي بأهلك،
فطلقها، وتزوج منهم أخرى ...). رواه البخاري (3184).
له‌م
فه‌رمووده‌یه‌شدا شتێكی وای تێدا نیه خه‌ڵك لێكی ده‌ده‌نه‌وه، به‌ڵكو ژنه‌كه‌ی
ئیسماعیل نهێنیه‌كانی ناو ماڵ وژیانی هاوسه‌رێتی گێڕایه‌وه بۆ پیاوێك كه
نایناسێت، بۆیه ژنێكی له‌م شێوه‌یه شایه‌نی ئه‌وه نیه ببێته ژنی پێغه‌مبه‌رێك
له پێغه‌به‌رانی خوا، له‌به‌ر ئه‌وه پێغه‌مبه‌ر ابراهیم ڕێنمایی كوڕه‌كه‌ی كرد
ته‌ڵاقی بدات ئه‌ویش بۆ پاراستنی ماڵی كوڕه‌كه‌ی له ڕوخاندن و فه‌وتان، نه‌ك
له‌به‌ر ته‌نها ئاره‌زوو و هه‌واو حه‌زی خۆی یان كێشه‌یه‌ك له‌نێوان بوك و خه‌سو و
خه‌زور وه‌كو له واقیعی ئه‌مڕۆماندا ده‌یبینین، كه‌واته ئاماژه‌كردن به
فه‌رمووده‌یه ڕاست نیه بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه.
وه بۆ
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كانی سه‌ره‌وه له‌سه‌ر (دیارده‌ی ده‌ست تێوه‌ردانی
كه‌سوكار له ژیانی هاوسه‌ریدا) پێویسته چاره‌سه‌ری گونجاو و ڕێنموویی خۆپاراستن
باس بكه‌ین به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و خوشك وبرایانه‌ی تازه ده‌یانه‌وێت ژیانی هاوسه‌رێتی
پێك بهێنن و هه‌روه‌ها به خوشك برایانی خێزاندار به‌گشتی تاكو خۆمان به‌دوور بگرین
له‌م كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی زۆر ماڵی گردۆته‌وه و له‌ده‌ره‌نجامی خێزان
هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه.
یه‌كه‌م: پۆلێنكردنی ئه‌و حاڵه‌ته
كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی كه زیاتر ئه‌گه‌ری ده‌ست تێوه‌ردانی كه‌سوكاری هه‌یه له‌ژیانی
هاوسه‌رێتیدا.
ئه‌م حاڵه‌ته
كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی ئێستا زیاترین كاریگه‌ر و هه‌ڵچونی هه‌یه بۆ ته‌ده‌خولی
كه‌سوكار بۆناو ژیانی:
- كوڕی تاقانه
- كوڕه‌كه پشتی
به باوكی به‌ستبێت له‌ڕووی ئابوری و بژێویه‌وه (پێكه‌وه كاربكه‌ن – باوكه‌كه
مه‌سره‌فی خێزانی كوڕه‌كه‌ی بكات)
- نیشته‌جێ بوون و
ژیان بردنه سه‌ر له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری مێرده‌كه (یان كه‌سوكاری ژنه‌كه) له‌یه‌ك
خانووی هاوبه‌ش.
- كه‌سایه‌تی
لاوازی هه‌ریه‌ك له پیاوه‌كه یان ژنه‌كه، كه هه‌میشه په‌نا ده‌بات بۆلای دایك
وباوكی خۆی بۆ هه‌ر ڕووداوێكی ناو ژیانی هاوسه‌رێتیی.
- گه‌ر ژنه‌كه
خزمی نزیك بێت (ئامۆزا، خاڵۆزا، كچه پور .....)
- هه‌ندێ له
هاوسه‌ران به‌هه‌ڵه له چاكه‌كردن به‌رامبه‌ر دایك وباوك به‌هه‌ڵه گه‌یشتوون،
به‌هۆی هه‌ندێ ده‌قی ئایینیه‌وه كه به‌هه‌ڵه لێی گه‌یشتووه، ئه‌مه‌ش
له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێ كرد.
پاش ئه‌م حاڵه‌ته
لاوازانه‌ی كه لێیه‌وه كه‌سوكار به‌تایبه‌ت (دایك وباوك) دێنه ناو ژیانی ژن
ومێردایه‌تی كوڕ كچه‌كانیانه‌وه، باس له چه‌ند ڕێنمووی خۆپاراستنی گشتی ده‌كه‌ین
بۆ ڕێگه‌گرتن له كه‌سوكار له ده‌ست تێوه‌ردانیان له ژیانی هاوسه‌رێتی و ڕوودانی
كێشه‌ی خێزانی.
دووه‌م: ڕێنمووی خۆپاراستن
- ڕێككه‌وتنی
پێشوه‌خت له‌نێوان ژن ومێرده‌كه له‌سه‌ر سیاسه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كه‌سوكار
(كه‌سوكاری ژن وپیاوه‌كه)، مه‌به‌ستمان له‌م سیاسه‌ته: وێنه‌كێشانی سنووری
په‌یوه‌ندیه‌كان له‌نێوان هه‌ریه‌ك له ژن و مێرده‌كه و له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری
هه‌ردوولا. وه ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌و كاروبار و كێشه‌و شتانه‌ی كه نابێت به‌هیچ
شێوه‌یه‌ك بۆ كه‌سانی تر باس بكرێت و له‌ماڵدا بچێته ده‌ره‌وه‌و به نهێنی
هاوسه‌رێتی داده‌نرێت، بۆنمونه: (په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی و جیاوازی ته‌بع و
خووه‌كان و ڕاوبۆچون، یان هه‌ندێ هه‌ڵه‌ی هه‌ڵسوكه‌وت، وه شتی تری تایبه‌تمه‌ند
وه‌كو هه‌ڵه‌ی هه‌ریه‌كه، ...). وه ده‌بێت كه‌سوكار نه‌هێنرێته ناو
وورده‌كاریه‌كان ژیانی هاوسه‌رێتی ڕۆژانه‌وه. هه‌روه‌ها ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌و
كێشه‌و گرفتانه‌ی كه كه‌سوكار بۆیان هه‌یه ته‌ده‌خولی تیادا بكه‌ن له‌ڵام ده‌بێت
ئه‌مان خۆیان بڕیار بده‌ن كێ و له چ لایه‌ك بهێننه ناو كێشه‌كه‌یان به‌مه‌به‌ستی
چاكسازی. هه‌روه‌ها له‌و سیاسه‌ته‌دا مه‌به‌ستمان چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردنه له‌گه‌ڵ
كه‌سوكار، واته هونه‌ری خۆشه‌ویستی ونزیكبوونه‌وه له كه‌سوكار و دیاریكردنی
سه‌ردانه‌كان و دروستكردنی بۆنه كه ده‌بێته هۆی خۆشه‌ویستی له‌نێوان دڵه‌كانی
كه‌سوكاری هه‌ردوولا له‌گه‌ڵ ژن و مێرده‌كه.
- چاودێڕیكردنی ماف و ئه‌ركه‌كان: پێویسته له‌سه‌ر
هه‌ردوولا ماف و ئه‌ركه خێزانیه‌كان بزانن و كار بۆ چادێڕیكردنی بكه‌ن نه‌وه‌ك
هه‌ر كه‌موكوڕییه‌ك له‌ناو خێزانه‌كه ڕوو بدات.
- هاوسه‌نگیی: بۆ نمونه كه‌سوكاری كوڕه‌كه
نه‌گه‌نه ئه‌و ڕاده‌یه‌ی هه‌ست بكه‌ن بوكه‌كه‌یان كوڕه‌كه‌یانی ده‌ست به‌سه‌را
گرتووه‌و كوڕی ئه‌و ماڵه‌یان نه‌ماوه، هه‌روه‌ها به‌پێچه‌وانه‌وه. بۆنمونه گه‌ر
كوڕه‌كه هاوسه‌نگییه‌ك دروست بكات له‌نێوان چۆنیه‌تی ده‌ربڕینی هه‌ست و
خۆشه‌ویستیی بۆ ژنه‌كه‌ی له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵسوكه‌وتی و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ
كه‌سوكاری خۆی، به‌م شێوه‌یه په‌یوه‌ندی هاوسه‌ریی خۆی ده‌پارێزێت له ده‌ست
تێوه‌ردان وهاتنه‌ناوه‌وه‌ی كه‌سوكار بۆناو خێزانه‌كه‌ی و به‌هه‌مان شێوه بۆ
ژنه‌كه. ده‌بێت كه دایكه‌كه وا هه‌ست بكات خۆی ژماره‌ی یه‌كه لای كوڕه‌كه‌ی و
له‌هه‌مان كاتدا ژنه‌كه‌شی هه‌ست بكات ئه‌م ژماره یه‌كه لای، ئه‌مه‌ش له سوننه‌ت
و ژیانی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان ڕه‌نگ ده‌داته‌وه كاتێك هه‌ر سه‌حابه‌یه‌ك وا
هه‌ستی ده‌گرد كه خۆشه‌ویستترین كه‌سه لای پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم).
- پێویسته هه‌ر
لایه‌ك لای كه‌سوكاری خۆی هیچ باسی ئه‌وی تر نه‌كات به خراپه به‌ڵكو چاكه‌كانی
باس بكات، وه له‌گه‌ڵیان نه‌دوێت له‌سه‌ر عه‌یب و كه‌موكوڕیه‌كانی، به‌ڵكو
له‌سه‌ری بكاته‌وه گه‌ر كه‌سوكاری ڕه‌خنه‌ی لێ بگرن و به‌خراپی باسی بكه‌ن.
-
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و بیر‌و بۆچونه خراپانه‌ی بڵاوبۆته‌وه له‌ناو
كۆمه‌ڵگه‌دا: زۆر بۆچونی خراپ بڵاوه‌ی كردووه، وه‌كو (ڕق لێ بونه‌وه‌ی نێوان خه‌سو
و بوك)، زۆر له خه‌سوه‌كان ڕقیان له ژنی كوڕه‌كه‌یان ده‌بێته‌وه ته‌نها له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی بوكێتی چونكه ڕق لێ بونه‌وه‌ی بوك له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ماندا بڵاوبۆته‌وه.
بۆیه پێویسته بوكه‌كه ئه‌م بۆچونانه په‌رچ بداته‌وه‌و ده‌ستپێشخه‌ری بكات بۆ
ڕاكێشانی خۆشه‌ویستی خه‌سوه‌كه‌ی له‌ڕێگه‌ی ڕێزلێنان و به‌خشینی دیاری له بۆنه‌كان
و غه‌یری بۆنه‌كان، جگه له مه‌دح و وه‌سف و سوپاسكردن، جگه له‌وانه‌ش ووته‌ی
جوان و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خراپه‌و ڕقی خه‌سوو به نه‌رمی و چاكه، هه‌روه‌ها ئاراسته
نه‌كردنی ڕه‌خنه و فه‌رمان و تێبینی ڕاسته‌وخۆ.. به‌كورتی ده‌بێت كه‌سوكاره‌كه
وه‌ها ببینن كه (كچه‌كه) یان (كوڕه‌كه) واته ئه‌و لایه‌نه تازه‌ی هاتۆته
ناویانه‌وه، لای هه‌ردوولا وا هه‌ست بكه‌ن كه وه‌كو كچ یان كوڕێكی ڕاسته‌قینه‌ی
خێزانه‌كه‌ی خۆیانه.
- هه‌ردوو ژن
وپیاوه‌كه ڕێك بكه‌ون كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری هه‌ردوكیان به دیبلۆماسیه‌ت
بكه‌ن و پشتگیری یه‌كتر بكه‌ن.
- خاڵێكی گرنگ:
هه‌ر ئێمه‌ین كه كه‌سوكارمان ده‌هێنینه ناو كێشه‌و ژیانی خۆمانه‌وه، هه‌ر
خۆمانین ده‌توانین سنوور بۆ ئه‌و ده‌ست تێوه‌ردان وهاتنه‌ناوه‌وه‌یان دابنێین،
بۆیه پێویسته هه‌موو ژن ومێردێك تایبه‌تمه‌ندێتی په‌یوه‌ندی هاوسه‌رێتی خۆیان
بپارێزن و كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی خۆیان بكه‌ن.
خۆ گه‌ر ئه‌م
ڕێنموویانه ده‌رنگ گه‌یشتبێت و كێشه‌ی خێزانی گه‌وره بوبێته‌وه به‌هۆی ده‌ست
تێوه‌ردان وته‌ده‌خولی كه‌سوكاره‌كه‌وه له‌ژیانی ژن ومێردایه‌تی كوڕ و كچه‌كه‌یان،
لێره‌دا چه‌ند ئامۆژگاریه‌ك ده‌خه‌ینه به‌رده‌ست:
سێهه‌م: چه‌ند ئامۆژگاری وڕێنمووییه‌كی چاره‌سه‌ر:
- چاره‌سه‌ركردنی
كێشه ده‌ست تێوه‌ردان وهاتنه‌ناوه‌وه‌ی كه‌سوكار بۆناو كێشه‌و ژیانی هاوسه‌رێتی
له حاڵه‌تێكه‌وه بۆ حاڵه‌تێكی تر جیاوازی هه‌یه به‌پێی چه‌ند شتێك وه‌كو: ماوه‌ی
كاتی ته‌ده‌خوله‌كه، وه جۆری كێشه‌كان كه خۆیانی تیادا هه‌ڵئه‌قورتێنن،
شوێنه‌وار و ده‌ره‌نجامی ئه‌و ته‌ده‌خوله بۆسه‌ر په‌یوه‌ندی ژن ومێردایه‌تی، وه چ
لایه‌نێكه هاتۆته ناوه‌وه... به‌شێوه‌یه‌كی گشتی باشتر وایه كه‌سێكی شاره‌زا
له‌بواری كۆمه‌ڵایه‌تی وخێزاندا پرس پێ بكرێت گه‌ر به‌هۆی ته‌ده‌خولی كه‌سوكاره‌وه
كێشه‌ی نێوان ژن و مێرده‌كه قووڵتر كردبێته‌وه‌و زیاتر كاریگه‌ری خراپی دروست
كردبێت له نێوانیان و مه‌ترسی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییان په‌یدابوبێت.
له‌و چه‌ند
ڕێنمووییه گشتیانه‌ی خوێنه‌ر به‌پێی گونجاوی و پێویستی ده‌توانێت سوودی لێ ببینێت
بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌یه‌ك یان سنوورداركردنی:
- كۆبونه‌وه‌ی گشتی: زیاتر بۆ ئه‌و كه‌سانه پێویسته
كه ماوه‌یه‌كه كه‌سوكار ته‌ده‌خولی ژیانی ژن ومێرده‌كه ده‌كه‌ن و كێشه‌ی
ده‌روونی و مه‌عنه‌وی لای هه‌ردوولا دروست كردووه یان له‌لای یه‌كێكیان له‌گه‌ڵ
كه‌سوكاری ئه‌وی تر. مه‌به‌ستمان له كۆبونه‌وه‌ی گشتی ئه‌و لایه‌نانه‌ی ناكۆكیان
هه‌یه كۆ بكرێنه‌وه له ژن و مێرده‌كه‌و هه‌روه‌ها ئه‌و لایه‌نه‌ی هاتۆته ناو
كێشه‌و ژیانیانه‌وه، له‌م دانیشتنه‌دا به ڕاشكاوی و ڕاستی بدوێن و بیر‌و
بۆچونه‌كان ڕوون بكه‌نه‌وه و هه‌روه‌ها سنورێك دابنێن بۆ ئه‌م ده‌ست تێ‌وه‌ردانه،
پاشان دیاریكردنی په‌یوه‌ندی و ڕۆڵی هه‌ریه‌كه‌یان. باشتر وایه له‌م دانیشتنه‌دا
لایه‌نێكی سێهه‌م (بێ لایه‌ن) ئاماده بێت و شاره‌زایی هه‌بێت گه‌ر كێشه‌كه قوول
بوبێته‌وه یان نه‌وه‌ك شه‌ڕ و ناكۆكی دروست ببێت له‌كاتی باسه‌كه‌دا. (مه‌رجیش
نیه هه‌موو له‌یه‌ك دانیشتن‌دا كۆتایی پێ بێنن، به‌ڵكو به‌چه‌ند دانیشتنێك.
- ڕێككه‌وتن له‌نێوان ژن و مێرده‌كه له‌سه‌ر
پیاده‌كردنی سیاسه‌تێكی نوێ له‌گه‌ڵ كه‌سوكاردا، ئه‌وه‌ش پاش پێداچونه‌وه‌ی
هه‌ڵسوكه‌وته هه‌ڵه‌كانی هه‌ر یه‌كه له ژن و مێرده‌كه تێی كه‌وتوون و بوۆه‌ته
هۆی ده‌ست تێوه‌ردانی كه‌سوكار بۆناو ژیانیان.
- ژن و مێرده‌كه كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ئێستایان
بكه‌ن كه پاڵی ناوته كه‌سوكاره‌وه بێنه ناوه‌وه.
- ڕازیكردنی خاتری یه‌كتر: دیاریكردنی كاتێك بۆ حیوار
و تێكه‌ڵاوی له‌گه‌ڵ كه‌سوكار و ڕازیكردنی خاتریان به قسه‌ی خۆش و هه‌ست و سۆزی
دڵسۆزانه.. به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی حه‌زی كه‌سوكار له ئامۆژگاریكردنی كوڕ‌و
كچیان و چاودێڕیكردنیان ته‌نانه‌ت پاش ژنهێنان و شووكردنیان به‌بێ ئه‌وه‌ی توشی
زیانیان بكه‌ن به‌م ته‌ده‌خوله‌یان له كاروباری ژیانی تایبه‌تیان، به‌شێوه‌یه‌ك
چاوپۆشی له قسه‌ی ئێستایان بكرێت كه هیچ زیانی نیه بۆیان و ورده ورده خۆیان
له‌م ده‌ست تێ‌وه‌ردانه دوور بخه‌نه‌وه.
- هه‌ر لایه‌ك كار بكات بۆ جوانكردنی شێوه‌ی ئه‌وی تر له‌لای
كه‌سوكاری خۆی، وه چاككردنی په‌یوه‌ندی هه‌ر یه‌ك له ژن و مێرده‌كه
له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری له‌ڕێگه‌ی لێبورده‌یی و چاوپۆشی له‌هه‌ڵه‌ی یه‌كتر و مامه‌ڵه‌ی
چاك.
- دیبلۆماسیه‌تی خێزان: زیاتر ئه‌و كوڕه پێویستێتی
كه له‌گه‌ڵ دایك وباوكی ده‌ژێت له‌یه‌ك خانودا. بۆیه لێره‌دا كوڕه‌كه پێویستی
به هاوسه‌نگییه‌ك هه‌یه له‌مامه‌ڵه‌كردنی له‌نێوان ژنه‌كه‌ی و كه‌سوكاری
له‌لایه‌ك، وه كه ژنه‌كه‌ی هه‌ست به تایبه‌تمه‌ندێتی و سه‌ربه‌خۆیی خۆی بكات له
خانووه‌كه له‌لایه‌كی تره‌وه. بۆیه باشتر وایه پیاوه‌كه ژورێكی سه‌ربه‌خۆ
بكڕێت و كۆمه‌ڵێ شتومه‌كی تر تاكو ژنه‌كه هه‌ست بكات به هه‌ندێ تایبه‌تمه‌ندێتی
خۆی. هه‌روه‌ها له‌یه‌كگه‌یشتن و ڕێككه‌وتن له‌نێوان ژن ومێرده‌كه زۆر گرنگه له‌م
حاڵه‌ته‌دا، بۆ نمونه ڕێك بكه‌ون له‌سه‌ر موناقه‌شه‌كردنی ئه‌و كارانه‌ی تایبه‌تن
له ژووری تایبه‌تی خۆیان، وه ئه‌و باسانه‌ی تر كه ئاساییه له‌به‌رچاوی كه‌سوكار
قسه‌ی لێوه بكن.
هه‌روه‌ها
توندوتۆڵكردنی په‌یوه‌ندی ژنه‌كه له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری پیاوه‌كه.. لێره‌شدا باری
قورس ده‌كه‌وێته سه‌ر كوڕه‌كه تاكو ڕێ نه‌دات به كه‌سوكاری له ده‌ست تێوه‌ردان
له كێشه‌و ژیانیان و پاراستنی تایبه‌تمه‌ندێتی ژیانی هاوسه‌رێتی خۆیان.
وه له كۆتاییدا
ده‌بێت دان به گرنگی حیوار و ڕێككه‌وتنی نێوان ژن و مێرده‌كه بنێین كه وه‌كو
كلیلێكه بۆ چاره‌سه‌ركردنی زۆربه‌ی كێشه خێزانیه‌كان.
هه‌رچه‌نده
باسه‌كه وای پێویست ده‌كرد تۆزێك درێژه‌ی پێ بده‌ین و هه‌موو خاڵه‌كان مافی خۆی پێ
بدرێت، بۆیه داوای لێبوردن ده‌كه‌ین له‌م باره‌یه‌وه‌و ئومێده‌وارین هه‌موو
خێزانه‌كانمان هه‌میشه له‌ِ خۆشی و به‌خته‌وه‌ریدا بژێن و مۆمی تكا وهیوایان
هه‌میشه بدره‌وشێته‌وه.. و هه‌ر خێزانێكمان كێشه‌ی له‌م جۆرانه هه‌یه
به‌زووتریم كات چاره‌سه‌ر بكرێت و جارێكی تر دڵنیایی و كامه‌رانی بگه‌ڕێته‌وه
نێوانیان.
ئاماده‌كردنی:
ماڵپه‌ڕی خوشكان
|