|
بۆ مێرده‌كه‌ت
ببه به چوار.. ببه به خێزانی ، خۆشه‌ویستی ، هاوڕێی و دایكی.. تاكو ئه‌ویش ببێت
به چوار بۆت..
بۆ مێرده‌كه‌ت ببه به هاوسه‌ری:
به‌شێوه‌یه‌ك
هه‌موو مافه‌كانی ژن و مێردایه‌تی به‌ڕێوه ببه‌یت كه خوای گه‌وره لێت
ده‌پرسێته‌وه
له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی به‌بێ كه‌م و كوڕی یان ناته‌واوی.
بۆ نمونه
ئاماده‌كردنی خواردن و گرنگی دان به جل‌و به‌رگی و به‌جێ گه‌یانده‌نی سه‌رجه‌م
پێداویستیه‌كانی تری به‌بێ كه‌م ته‌رخه‌می.
مافه‌كانی
پیاوه‌كه‌ت بخه‌ره یه‌كه‌م شته‌وه له ژیانت دا.. وه هه‌ر كاروبارێكی تر كه
ببێته هۆی كه‌م و كوڕیت له‌به‌رامبه‌ر مێرده‌كه‌ت و مافه‌كانی باشتر وایه ده‌ستی
لێ هه‌ڵگریت و وازی لێ بێنیت.. چونكه مافی پیاوه‌كه‌ت گرنگتره..
هه‌موو پیاوێك
كۆمه‌ڵێ شتی له ژنه‌كه‌ی ده‌وێت پێش شته‌كانی تر وه‌كو: پاراستنی نهێنی ژن و
مێردایه‌تی و نهێنی ناو ماڵ، بایه‌خ دان به خۆ و به ماڵ و منداڵه‌كان ،
نه‌شاردنه‌وه‌ی شت لێی و ڕاگرتنی
هه‌ست و ویستی
له تێكه‌ڵاوی و ڕه‌فتار له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ردا .. هتد . ڕاگرتنی ئه‌م كاروبارانه
خاڵێكی سه‌ره‌كین و كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی هه‌یه له‌سه‌ر توند‌و تۆڵی په‌یوه‌ندی ژن
و مێردایه‌تی.

ببه به
خۆشه‌ویست بۆ مێرده‌كه‌ت:
كاتیك ده‌گه‌یت
به‌م پله‌یه كه مافه‌كانیت به‌جێ گه‌یاندبێت.. به خۆشه‌ویستی و دڵفراوانیه‌وه
ده‌یكه‌یت.. ئه‌و كاروبارانه‌ی ده‌یه‌وێت لێت ئه‌نجامی بده‌یت پێش ئه‌وه‌ی داوات لێ
بكات ته‌نها به هه‌ست كردنت كه پێویستی پێیه‌تی یان ده‌یه‌وێت.. ببه به
خۆشه‌ویستی و گرنگی بده‌یت به ڕه‌زامه‌ندیی.. خۆت به‌دوور ده‌گریت له كێشه و
ناكۆكی نێوانتان.
خۆت ده‌پارێزی
له ڕه‌خنه‌ی ڕوخێنه‌ر و هه‌ر شتێك ژیانی ژن و مێردایه‌تیتان لێڵ بكات..
خۆشه‌ویستێك
بیت بیانۆ بۆ كه‌م وكوڕی مێرده‌كه‌ت له‌به‌رچاو بگریت!!
پیایادا
هه‌ڵنه‌شاخێی له‌سه‌ر هه‌موو هه‌ڵه‌یه‌ك له‌ده‌ستی ده‌ربچێت.
گومانی باش
ده‌به‌یت پێی!
هه‌ست و سۆزیت
و خۆشه‌ویستی دڵتی پێ ده‌گه‌یه‌نیت.. به ووشه‌ی جوان .. به ڕه‌فتاری چاك.. به
ده‌ست هه‌ڵگرتن له داواكاریه قورسه‌كان .. به فیدا و به‌رخودان و
دووركه‌وتنه‌وه له خۆویستی و ئه‌نانیه‌ت.

دۆست و
هاوڕێیه‌ك به بۆ مێرده‌كه‌ت:
هاوڕێیه‌ك بیت
گوێ ده‌گریت له مێرده‌كه‌ت و گوێبیستی هه‌موو شتێكیت ده‌یگێڕێته‌وه بۆت.. گرنگی
به قسه‌و باسه‌كانی ده‌ده‌یت و به‌شداری له‌گه‌ڵ ده‌كه‌یت.. بێ ئه‌وه‌ی گاڵته به
قسه‌و باسه‌كه‌ی بكه‌یت و هه‌ستی بشكێنیت چیتر دانه‌نیشێت جارێكی تر شتت بۆ باس
بكات وه‌كو دوو هاوڕێ..
هه‌ست بكات كه
گرنگه به‌لاته‌وه‌و ئه‌وه‌یشی ده‌یگێڕێته‌وه گرنگه..
به دڵ و سۆزت
ده‌یگریته خۆ تاكو بێزار یا بێتاقه‌ت نه‌بێت له دانیشتنی له‌گه‌ڵت له
گۆڕینه‌وه‌ی باس و خواست.. هه‌ست بكات دڵخۆشی به قسه‌و باسه‌كانی و به خه‌نده و
بێ ده‌نگیه‌وه گرنگی پێ ده‌ده‌یت.
كه‌شی
حه‌وانه‌وه‌و ئارامی له ماڵه‌كه‌دا به‌دی بهێنه تاكو به‌لایه‌وه خۆش بێت له
ماڵه‌وه دا‌نیشێت و دوور نه‌كه‌وێته‌وه به‌ره‌و ده‌ره‌وه..
تاكو وا هه‌ست
بكات كه تۆ ئه‌و هاوڕێ و براده‌ره‌یت كه حه‌ز به دانیشتن و گۆڕینه‌وه‌ی قسه
ده‌كات له‌گه‌ڵی له‌سه‌ر هه‌ر باسێك بێته خه‌یاڵی یان كاروبارێك و حه‌ز بكات
هاوڕێیه‌ك هاوبه‌شی ڕۆژگاری بێت.
تۆش ببه به‌و
هاوڕێیه
تاكو هه‌ر تۆ
هاوڕێی یه‌كه‌می بیت و هه‌ر تۆ ببینێت!!

وه‌كو دایك به بۆی!
ببه به دایك
بۆی، هه‌ست بكه‌ی پێی كاتێك ماندو ده‌بێت! گرنگی به حه‌وانه‌وه‌ی بده‌یت..
شه‌ونخونی بۆ بكه‌یت گه‌ر پێویست بوو.. پێی بزانی گه‌ر ماندو بێت، گرنگی پێ بده‌یت
گه‌ر نه‌خۆش بوو یان پێویستی پێ بوو!
وه‌كو دایكێك
ڕازی نه‌بێت منداڵه‌كه‌ی ببێنێت به دڵشكاوه‌یی یان به توڕه‌یی ...
به‌دوای ئه‌و
شتانه‌دا بگه‌ڕێیت كه پێی ڕازیه و ده‌بێته هۆی دڵ ئارامی و خۆشی و شادیی.
دڵت له‌لای بێت
گه‌ر دواكه‌وت له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ناوماڵ
سه‌رزه‌نشتی
ده‌كه‌یت به سۆزه‌وه
ده‌بیته
سه‌رچاوه‌یه‌ك له سۆز و خۆشه‌ویستی بۆی
ده‌زانی دایك
جیاوازی چیه له‌گه‌ڵ كه‌سی تر؟
ده‌به‌خشێت به
بێ به‌رامبه‌ر!!
چاوه‌ڕوانی
به‌خشش ناكات له منداڵه‌كه‌ی!
تاكو به‌قین
نه‌بیت گه‌ر پێی ببه‌خشیت و هیچ وه‌ڵامێكی په‌له‌ت به‌ده‌ست نه‌كه‌وت!
په‌له مه‌كه
... بێگومان دێته‌وه .. چونكه له‌ناو دڵی دا جێگیری !

گه‌ر تۆ ئاوها
بیت بۆی، ئه‌ویش به‌م شێوه ده‌بێت بۆت
ده‌بێته ئه‌و مێرده‌ی
كه هه‌موو مافه‌كانت جێ به‌جێ ده‌كات چونكه تۆ وابویت بۆی و باشتریش بووی!
ده‌بێته ئه‌و خۆشه‌ویسته‌ی
كه هه‌ر تۆی خۆش ده‌وێت و نازت ده‌داتێ و پێت ده‌به‌خشێت و چیت بوێت بۆت ده‌كات
به‌هه‌موو خۆشحاڵیه‌وه .. وه هه‌میشه بیر له تۆ ده‌كاته‌وه .. چونكه شایه‌نی
ئه‌وه‌یت!
ده‌بێته ئه‌و هاوڕێ و دۆسته‌ی
كه له تۆ ده‌گات و له‌هه‌موو شتێك بێته مێشك و هۆشت، هاوبه‌شی خه‌مه‌كانت ده‌بێت
و هه‌مان هه‌ست و سۆزت له‌گه‌ڵ دا ده‌گۆڕێته‌وه‌و چاكه‌ت له‌گه‌ڵ دا ده‌كات، گوێت
لێ ڕاده‌گرێت له‌هه‌موو شتێك پێت خۆش بێت چونكه له قسه‌وباسی تۆ و تێكه‌ڵاویت
بێزار نابێت!
وه‌كو
باوكێكی به‌سۆز و باش ده‌بێت
بۆت .. كه هه‌ست بكات له‌گه‌ڵ كچه دڵ ناسك و پاك و بێگه‌رده‌كه‌ی مامه‌ڵه
ده‌كات.. هه‌روه‌كو ئه‌و باوكه پێویست بكات چۆن ڕێزی لێ بگریت .. و ده‌ست درێژی
نه‌كه‌یته سه‌ر.
تاكو به‌م
جۆره هه‌ڵسوكه‌وت و ڕه‌فتارانه‌وه .. ئه‌وه‌ی لێیت بوێت.. به‌ئه‌نجام بگات
باشترین
ئامۆژگاریش بۆمان فه‌رمایشتی پێغه‌مبه‌ری نازدارمانه (صلی الله علیه وسلم) كه
ده‌فه‌رموێ : (نساؤكم من أهل
الجنة
الودود الولود العؤود على زوجها ، التي إذا غضب جاءت حتى تضع يدها في يد زوجها ، و
تقول : لا أذوق غمضا حتى ترضى) (السلسلة الصحيحة
للألباني)، واته: خێزانه‌كانتان له كه‌سی به‌هه‌شتن ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن ئه‌م جۆره
خوو و سیفاتانه‌ن، ئه‌وانه‌ی خۆشه‌ویستن به‌لای مێرده‌كانیانه‌وه‌و منداڵ دێنن و
ئارامگرن له‌سه‌ر مێرده‌كانیان و هه‌ركات مێرده‌كه‌ی تووڕه بوو ئه‌م ده‌چێته لای
و ده‌ست ده‌خاته ناو ده‌ستی و پێی ده‌ڵی نانووم تاكو لێم ڕازی نه‌بیته‌وه‌و به‌و
شێوه ئاشتی ده‌كاته‌وه.
به‌ڕاستی
ئامۆژگارییه‌كی ئێجگار گه‌وره‌یه
- له‌لایه‌ن: خوشكه عاشقی به‌هه‌شت
1/7/2007
|