|
گرنگی ئه‌م
باسه په‌یوه‌ندیه‌كی قووڵی هه‌یه به هه‌موو خێزان و كۆمه‌ڵگایه‌كی دامه‌زراو و
پابه‌ند به ڕه‌وشته به‌رزه‌كان و ئایین و پێشكه‌وتن دا ... زۆری شه‌ڕ و ناكۆكی و
ناڕه‌حه‌تیه‌كانی ژیانی هاوسه‌رایه‌تی به‌بێته هۆی دووركه‌وتنه‌وه‌و
پارچه‌پارچه‌یی خێزان و له‌وه‌ش خراپتر سه‌رده‌كێشێت به‌ره‌و ته‌ڵاق و جیابوونه‌وه
په‌نا به‌خوا، وه هیچ كۆمه‌ڵگایه‌كیش ڕزگاری نه‌بووه له‌و هه‌ژماردنه به‌رزانه‌ی
كه سه‌ره‌نجامی ته‌ڵاق بووه و به جیابوونه‌وه كۆتایی پێ هاتووه..

هه‌روه‌ها ئه‌و
خێزانانه‌ی كه نیشته‌جێن و ئارام و به‌خته‌وه‌رن هه‌میشه نه‌وه‌ی چاكه‌كار و
سوودبه‌خش به‌رهه‌م دێنن. لێره‌دا مناڵه نازداره‌كانمان له كه‌شێكی ده‌روونی زۆر
خۆش په‌روه‌رده ئه‌بن دوور له بیركردنه‌وه‌ی كوشتێنه‌ر و ناڕه‌حه‌تیه
ده‌روونیه‌كان..
هه‌ندێ شت
هه‌یه پێش ئه‌وه‌ی دوو هاوسه‌ر له‌سه‌ر سوننه‌تی خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی له ژێر
یه‌ك سه‌قف دا كۆببنه‌وه و شه‌ریكایه‌تی ته‌مه‌نیان ده‌ست پێ بكه‌ن و بكه‌ونه ناو
شه‌پۆلی ژیانه‌وه كه پێویسته ڕه‌چاوی بخه‌ن:
یه‌كه‌م:
هه‌ستانی هه‌ر لایه‌ك به هه‌موو مافێكی هاوسه‌رایه‌تی.
دووه‌م:
ڕۆشنبیری و زانیاری وه‌رگرتن له ڕێگای باوه‌ڕپێكراوه‌وه وه‌كو باوك و دایك و كتێب
و له‌هه‌موویان سه‌رووتر و باشتر قورئان و سوننه‌تی خۆشه‌ویستمانه محمد (صلی الله
علیه وسلم) نه‌ك له‌ناو خه‌یاڵدا بژێین و ژیانێك له دروست كراوی خه‌یاڵ
دابمه‌زرێنین كه له ڕاستی دا بنه‌ما و وجودی نیه.
سێیه‌م:
تێگه‌یشتنی هه‌ریه‌ك له‌م دووانه له‌خۆیان و ویسته‌كانیان و پڕۆژه‌ی ئێستا و
دواڕۆژ و ڕونكردنه‌وه‌ی هه‌نگاوه‌كان و بۆچونه‌كانیان بۆ یه‌كتر له گرنگترینه‌وه
ده‌ست پێ بكات ئنجا به‌ره‌و خوارتر.
چواره‌م:
تێگه‌یشتنیان له ده‌روون و بیر و بۆچونی یه‌كتر، چونكه زۆر زۆر له كێشه‌كان كه‌م
ئه‌كاته‌وه، نه‌ك وابێ ئافره‌ت هه‌یه نازانێ تا وه‌ختی پیربوونیان پیاوه‌كه‌ی
حه‌زی له چیه و ڕقی له چیه و هه‌روه‌ها پیاویش به‌هه‌مان شێوه.
پێنجه‌م:
مناڵ...
شه‌شه‌م:
په‌یوه‌ندی پڕ له ڕێز و سۆز له‌سه‌ر شه‌رع ڕۆیشتن له‌گه‌ڵ یه‌كتر و خه‌ڵكی تردا
له ڕه‌فتار و مامه‌ڵه‌كردن.
خه‌وته‌م:
ئه‌بێ هه‌ردوولا خاوه‌ن هیممه‌ت و به‌توانا بن بۆ چاره‌سه‌ركردنی گیروگرفته‌كان،
زۆر ژن و مێرد هه‌ن ئه‌ڵێن من هه‌نگاو نانێم بۆ ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌رم ڕازی كه‌م
ئه‌مه ته‌نازوله و پێی ئه‌شكێم، نازانێ ئه‌مه سه‌ربرزی یه له دونیا لای مێرد و
مناڵی و له ئاخیره‌ت دا له ته‌رازوی چاكه‌كانیدا وه به پشت شكاندنی شه‌یتانه و
فێركردنی به‌رامبه‌ره كه ئه‌مه‌ش به‌رزیی یه و ( مَنْ سَنّ سُنّةً حَسَنَةً
فَلَهُ أجْرها وأجر مَنْ عَمِلَ بِها مِنْ بَعْدِهِ).
له‌گه‌ڵ
ئه‌مانه‌شدا هه‌ندێ شتی تر هه‌یه جێی ئاماژه‌یه و له به‌شی سێیه‌مدا دێمه سه‌ری
و قسه‌ی له‌سه‌ر ئه‌كه‌م.

- له‌لایه‌ن: خوشكه عاشقی به‌هه‌شت
7/8/2007
|