|
هیچ ماڵێك بێ
كێشه‌ی خێزانی نیه له‌نێوان هه‌ردوو هاوسه‌ردا،
ئه‌مه‌ش شتێكی سروشتییه، به‌تایبه‌ت گه‌ر كێشه‌كه له‌ئه‌نجامی جیاوازی خو و
ته‌بیعه‌ت و بیروڕا بوو له‌نێوان ژن و پیاوه‌كه‌دا. لێره‌شدا باس له‌سه‌ر ئه‌مه
ناكه‌ین به‌ڵكو مه‌به‌ستمان لێره‌دا ئه‌و جۆره كێشه‌و گرفتانه‌یه كه مه‌ترسی
دروست ده‌كات بۆسه‌ر ژیانی خێزانی.
له هۆكاره‌كان:
زانایانی ده‌روونی
و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ڵێن: كێشه‌ی خێزانی له خۆوه دروست نابێت به‌ڵكو به‌هۆی
چه‌نده‌ها هۆكاره‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت وه‌كو:
- جیاوازی شێواز و
ئسلوبی هه‌ردوو ژن و پیاو له چۆنیه‌تی په‌روه‌رده‌كردنی منداڵه‌كانیان.
- جیاوازی
به‌رده‌وام له ڕاو بۆچون و تێڕوانینی هه‌ردوولا.
- درۆكردن له‌گه‌ڵ
به‌رامبه‌ر، غیره‌ی توند، ئه‌نانیه‌ت و خۆویستن، كه‌للـه‌ڕه‌قی و ڕقه‌به‌رایه‌تی
یه‌كتر.
- توند‌و تیژی و
ڕه‌قی به‌رامبه‌ر یه‌كتر.
- جنێودان و
سوكایه‌تی كردنی به‌رامبه‌ر.
- هه‌ڵنه‌گرتنی
به‌رپرسیارێتی.
خوشكی خۆم پێویسته خۆت دوور بگریت له كه‌للـه‌ڕه‌قی و ڕقه‌به‌رایه‌تی
پسپۆڕان ده‌ڵێن:
عینادی و كه‌للـه‌ڕه‌قی نێوان هه‌ردوولا هۆكارێكی سه‌ره‌كییه بۆ ڕوودانی
چه‌نده‌ها حاڵاتی ته‌ڵاق، هه‌رچه‌نده گه‌ر لایه‌نی باش و ئیجابی هه‌بێت له‌و
كه‌سه‌دا به‌ڵام ئه‌م خووه (واته عینادی) یان پێداگرتن له‌سه‌ر هه‌ڵوێست و قسه
هه‌ر قسه‌ی خۆی بێ ئه‌مه زۆر جار كێشه‌كان زیاتر قوڵ تر ده‌كات و ده‌یگه‌یه‌نێته
ده‌رگایه‌كی داخراو، هه‌رچه‌نده له‌وانه‌یه كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكرایه به
كه‌مێك له ته‌نازول یان قسه‌و ڕووی خۆش.
بێگومان ئافره‌ت
ده‌توانێت وا له مێرده‌كه‌ی بكات هه‌رچی بوێت بۆی بكات و له‌زۆر شت‌دا به‌قسه‌ی
بكات به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ بێ ئه‌وه‌ی پیاوه‌كه له ئاستی پیاوێتیه‌تی
دابگرێت، لێره‌شدا ژنه‌كه ده‌توانێت بیر له‌و كاته بكاته‌وه پێش گواستنه‌وه‌ی
كه چه‌ند خۆشه‌ویستی و ڕێز و دڵسۆزی نێوانیان به‌هێز بوو، ئه‌م شێواز و ڕه‌فتاره‌ش
چاكتر وایه له‌پاش زه‌واج و گواستنه‌وه‌ش به‌رده‌وام و زیاتر بووایه چونكه
به‌رده‌وام بوونی ئافره‌ت له پاراستنی خێزان و ماڵه‌كه‌ی كارێكی ئێجگار گرنگه و
به‌تێپه‌ڕبوونی كات و ساڵ زیاتر قورس‌تر ده‌بێت.
بڕیاری خێزان به‌ده‌ستی كێیه؟
ڕاڕایی له
بڕیاردان له‌لایه‌ن پیاوه‌كه‌وه واته ڕازی بوونی له‌سه‌ر شتێك و پاشان ڕه‌فز
كردنه‌وه‌ی، بێگومان ده‌بێته هۆی دروستكردنی كێشه‌یه‌كی خێزانیی تر كه تا
ڕادده‌یه‌ك له‌نێو زۆر خێزاندا به‌دی ده‌كرێت، له‌م حاڵه‌ته‌شدا پیاوه‌كه دوو
كه‌سایه‌تی بۆ دروست ده‌بێت.
هه‌روه‌ها تاك
ڕه‌وی له بڕیارداندا بێ ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی به‌شدار بكات به‌تایبه‌ت له
به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری خێزاندا، یان ڕاگه‌یاندنی زۆربه‌ی بڕیاره‌كان به‌ته‌نها
له‌لایه‌ن پیاو یان ژنه‌كه‌وه بێ ئه‌وی تر، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ڕوودانی زۆر
كێشه‌ی تر له‌نێو خێزاندا.
بۆیه
سه‌ركه‌وتووی تاك یان خێزان له به‌ڕێوه‌بردنی خێزان -تا ئاستێكی گه‌وره-
ده‌كه‌وێته سه‌ر ئاستی سه‌لامه‌تی و دروستی بڕیاره‌كان، لێره‌شدا پسپۆڕان چه‌ند
شێوازێكی گونجاو پێشكه‌ش ده‌كه‌ن له‌وه‌رگرتنی بڕیاره‌كان وه‌كو:
شێوازی یه‌ك
ئاستی:
واته یه‌ك شێواز
و ڕه‌فتار هه‌بێت له هه‌ڵسوكه‌وتی دایك و باوكان له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیاندا، ئه‌م
شێوازه‌ش نه‌گۆڕێت به گۆڕینی هه‌ڵوێسته‌كان، وه هه‌ردوو هاوسه‌ره‌كه به‌شدار بن
له وه‌رگرتنی بڕیاره‌كان وه‌كو دیاریكردنی جۆر و شێوازی فێركردنی منداڵان،
ده‌رچوون و گه‌شت و گوزار، دابه‌شكردنی كاره‌كانی ناوماڵ... له‌وانه‌شه هه‌ندێ جار
جیاوازی بیروڕا دروست ببێت به‌ڵام ئه‌مه هه‌ڕه‌شه ناگه‌یه‌نێت بۆسه‌ر په‌یوه‌ندی
نێوانیان چونكه كێشه‌كان هه‌ر ده‌بێ كۆتاییان پێ بێت و به‌ئاسانی چاره‌سه‌ر بكرێن
و له‌پاشدا كه‌شێكی پڕ ئارامی و هه‌ماهه‌نگی و له‌یه‌ك گه‌یشتن بێته ئاراوه‌وه.
شێوازی
پڕكردنه‌وه‌ی شوێنی یه‌كتر
دابه‌شكردنی
ڕۆڵه‌كان به دادپه‌روه‌ری و یه‌كسانی له‌نێوان ژن و پیاوه‌كه‌دا، هه‌ر یه‌كه‌یان
ده‌سه‌ڵات و شاره‌زایی خۆی له‌چه‌ند بوارێكی نێو خێزاندا به‌كار ده‌هێنێت، بۆ
نمونه پیاوه‌كه به‌رپرسیارێتی خۆی له كار و په‌یداكردنی بژێوی ماڵدا ده‌نوێنێ و
هه‌روه‌ها گرتنه‌ده‌ستی پله‌ی به‌ڕێوه‌بردن و په‌یوه‌ندی و هه‌ندێ كاروباری ناوماڵ،
به‌ڵام ئه‌و كارانه‌ی په‌یوه‌ندی به ناو ماڵ و منداڵانه‌وه هه‌یه ئازادی
وه‌رگرتنی بڕیاره‌كه ده‌كه‌وێته ده‌ستی ژنه‌كه. به‌شێوه‌یه‌ك بڕیاره‌كانی هه‌ر
یه‌كه‌یان گونجاو و له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو ئه‌ندامانی خێزانه‌كه بێت بێ
به‌كارهێنانی دیكتاتۆریه‌ت و خۆفه‌رزكردن.
ئه‌مه‌ش
جیابوونه‌وه‌ی ژن و پیاوه‌كه ناگه‌یه‌نێت به‌ڵكو به‌شێك له هه‌ماهه‌نگی و پشتگیری
بۆیه‌كتریان دروست ده‌بێت له ڕۆڵ و كاروباره‌كان به‌شێوه‌یه‌ك كه هیچ كێشه‌یه‌ك
دروست نابێت له‌نێوانیاندا.
خوشكی خۆم: چۆن ڕه‌فتار ده‌كه‌یت له‌كاتی دروستبوونی كێشه‌یه‌ك له‌نێوانتاندا؟
له‌كاتێكدا
گوێڕایه‌ڵی خوای گه‌وره ده‌كه‌یت به‌گوێڕایه‌ڵی مێرده‌كه‌تدا له‌كاتی په‌یدابوونی
هه‌ر كێشه‌یه‌ك -له‌گه‌ڵ قوڵیی ئێش وئازری ده‌روونی كه هه‌ستی پێ ده‌كه‌یت- و
چاوه‌ڕوانی پاداشت ده‌كه‌یت له‌لای خوای گه‌وره، لێره‌دا هه‌ردوو پاداشته‌كه‌ت
وه‌ده‌ست هێناوه، پاداشتی ئارامگرتنت و ڕازیبوون و خۆشه‌ویستی مێرده‌كه‌ت. ئه‌مه‌ش
بێگومان ڕێگای ئاسووده‌یی و سه‌رفرازی دونیا و پاشه‌ڕۆژه...
لێره‌شدا چه‌ند
ئامۆژگارییه‌ك ده‌خه‌ینه به‌رده‌ست به‌هیوای سوودمه‌ندی بۆ تۆ و خۆشمان بۆ كاتی
ڕوودانی هه‌ر كێشه‌یه‌ك:
- ڕق و توڕه‌یی
خۆت بخۆره‌وه له‌سه‌ره‌تای یه‌كه‌می ته‌قینه‌وه‌ی كێشه‌كه‌دا، باشتر وایه
بێده‌نگی هه‌ڵبژێریت له‌وه‌ی كاروباره‌كه به‌ره‌و خراپتر به‌ریت، (نۆرمان ڕایت)
كه پزیشكێكی ده‌روونیه له یه‌ك به‌شی ته‌واودا له كتێبه‌كه‌ی به‌ناو (له‌یه‌كتر
گه‌یشتن كلیله‌كه‌ته به‌ره‌و به‌خته‌وه‌ری خێزانیی) باسی گرنگیی هه‌ڵبژاردنی
بێده‌نگی ده‌كات له‌كاتی كێشه‌و ناكۆكی نێوان ژن و پیاودا.
- چاكه‌و خاڵه
باشه‌كانی مێرده‌كه‌ت له‌بیر نه‌چێت و له‌به‌رچاوی خۆتی گه‌وره بكه‌ره‌وه،
به‌مه‌ش زۆر له هه‌ست و شعوری توڕه‌یی و نیگه‌تیڤت به‌رامبه‌ری هێور ده‌بێته‌وه
كه له كاتی كێشه‌كاندا په‌یدا ده‌بێت.
- له‌گوێڕایه‌ڵی
مێرده‌كه‌تدا چاوه‌ڕوانی پاداشتی خوای گه‌وره به، هه‌میشه له‌یادت بێت كه چاكیی
ژنداریی تۆ بۆ پیاوه‌كه‌ت ده‌گاته پله‌ی جیهاد و تێكۆشان له‌پێناوی خوادا و
هه‌روه‌ها ئاماده‌بوونی كۆڕی زیكر و یادی خوا وه‌ك له چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌كدا
ئاماژه‌ی پێ كراوه.
- چاكه‌ی
به‌رامبه‌ر بكه‌و زۆر ڕێزی لێ بگره، چونكه سه‌ره‌نجام سوپاست ده‌كاته‌وه‌و
ئه‌وه‌ی پێت خۆشه بۆت ده‌كات.
- كه‌ناڵه‌كانی
په‌یوه‌ندی نێوانتان به‌یه‌كجاری مه‌بڕه، چونكه توڕه‌بوونی یه‌كێكتان مانای
ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه له كاروباری تردا قسه پێكه‌وه نه‌كه‌ن.
- ئه‌و شه‌وه
نه‌خه‌ویت تا ڕێچكه‌ی ڕووباره‌كه‌ت نه‌گێڕابێته‌وه بۆ شوێنی خۆی، چه‌ند كات
به‌سه‌ر كێشه‌و ناكۆكیه‌كان بڕوات ئه‌وه‌نده زیاتر قوڵتر ده‌بێته‌وه.
- به‌دوای
هه‌لێكدا بگه‌ڕێ قسه له‌سه‌ر ئه‌و باس و كێشه‌یه بكرێت له‌گه‌ڵیدا، هیچ كات بێ
ئومێد مه‌به له‌وه‌ی ڕاو بۆچون و قه‌ناعه‌تی نه‌گۆڕێت، به‌ڵام زۆر گرنگه هه‌میشه
دووباره‌ی نه‌كه‌یته‌وه ئه‌م باسه له‌هه‌موو شوێن و كاتێكدا، چونكه هه‌موومان
ده‌زانین پیاوان به‌م شته زۆر توڕه ده‌بن.
- دوا ووشه: دوعا
و پاڕانه‌وه‌ت له‌یاد نه‌چێت له خوای میهره‌بان تاكو دڵه‌كانتان یه‌ك بخاته‌وه‌و
جارێكی تر سۆز و شادی بگه‌ڕێته‌وه نێوانتان و هه‌ریه‌كه‌تان ئه‌وه‌نده‌ی
گلێنه‌چاوێك بۆیه‌كتر خۆشه‌ویستتر بن.
ئاماده‌كردنی:
ماڵپه‌ڕی خوشكان
تێبینی: ئه‌م بابه‌ته له عه‌ره‌بیه‌وه وه‌رگێڕاوه |