|
له‌مه‌ڕ
خه‌ته‌نه‌ی نێر‌و مێوه به‌گشتیی، خه‌ته‌نه‌ی كچان به تایبه‌تی، له به‌ڕێز
مامۆستا ئه‌حمه‌د كاكه مه‌حموود پرسیار كرا ، ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا گوتی:
بسم الله الرحمن
الرحیم
ماوه‌یه‌كی زۆره
-لێره‌و له‌وێ- نه‌یارو ناحه‌زانی دینی ئیسلام كردوویانه به هه‌راو مشت ومڕ له
مه‌ڕ خه‌ته‌نه‌ی ژنانه‌وه، گوایا ئیسلام سته‌مێكی گه‌وره‌ی له ژنان كردووه به
فه‌رزكردنی خه‌ته‌نه له سه‌ریان ! ئه‌وان وا تێگه‌یشتوون كه ژنان به زۆریش بێت
هه‌رده‌بێ خه‌ته‌نه بكرێن، ئامانجیش له خه‌ته‌نه كردنه‌كه‌یان ، كه‌مكردنه‌وه‌ی
هێزی سێكسیانه، بۆ ئه‌وه‌یه ئاره‌زوویان نه‌مێنێ و له‌و شته بنه‌ڕه‌تییه به
مرۆڤ دراوه بۆ له‌زه‌ت وچێژ بێبه‌شبكرێن! جا ئێمه
بۆ رۆشنكردنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌و ڕاستكردنه‌وه‌ی باره ڕاسته‌كه‌ی، ده‌ستمان
كرده گه‌ڕان وپشكنین به سه‌رچاوه باوه‌ڕ پێكراوهكاندا، ده‌ره‌نجام دیتمان كه
ته‌نها فه‌رمووده‌یه‌ك سه‌باره‌ت به (خه‌ته‌نه) هاتبێ و پشتی پێ ببه‌سرێت، هه‌ر
ئه‌م فه‌رمووده‌یه كه ده‌فه‌رموێ: ((الفطرة خمس -أو خمس من الفطرة- الختان ،
والإستحداد ، ونتف الإبط، وتقليم الأظفار، وقص الشارب)) كه ئیمامی بوخاری له
(كتاب اللباس/5889 ، باب (63)، و ئیمامی موسلیم له (الطهارة /257 / باب : 16)
هێناویانه. واته: پێنج خه‌سڵه‌ت هه‌یه كه بنه‌ڕه‌تی پاك وخاوێنین بۆ مرۆڤ:
خه‌ته‌نه، لابردنی تووكه‌به‌ر، هه‌ڵكێشانی مووی بنباخه‌ڵ، قرتاندنی نینۆك ،
بهرسمێڵكردن ، تادهركهوتنی سوورایی لێو.
ئیتر دوای ئه‌م
ریوایه‌ته، هه‌ر ڕیوایه‌تێكی تر له‌باره‌ی خه‌ته‌نه‌وه هاتبێ ، ناته‌واویی وكه‌م
وكورتیی و (له‌كه)یه‌كی تێدایه، كه له (مصطلح علم الحدیث)دا ، فه‌رمووده‌ی
پێدهدرێته دواوه و كاری پێناكرێت ، لهوریوایهتانه :
1- ئه‌م
ریوایه‌ته كه (ئه‌بوو داود) له (الأدب/5271 ، باب (178) هێناویه‌تی و ده‌ڵێت:
((عن أم عطية أن امرأة كانت تختن النساء بالمدينة ، فقال لها النبي -صلى الله عليه
وآله وسلم- لا تنهكي فإن ذلك أحظى للمرأة وأحب للبعل)) واته: ئوم عه‌تیه ده‌ڵێ:
له مه‌دینه‌دا ژنێك هه‌بوو خه‌ته‌نه‌ی ژنانی ده‌كرد، پێغه‌مبه‌ر -دروودو سڵاوی لێ
بێت- پێی‌گوت: وریابه ! زۆر ده‌ست دامهدهو بنه بڕی مه‌كه ، چونكه ئه‌و شته
هه‌م بۆ ژنان جێی چێژ‌و له‌زه‌ته، هه‌م بۆ پێاوانیش. پاشان (ئه‌بوو داوود) بۆ خۆی
ده‌ڵێت: (وهذا الحديث ضعيف ، لأن فيه ((محمد بن حسان)) وهو مجهول), ئه‌م ریوایه‌ته
لاوازه، چونكه (موحه‌ممه‌دی كوڕی حه‌سان)ی تێدایه.
(قورتوبی)یش
ده‌ڵێت: (وفي رواية ذكرها رزين: ((ولا تنهكي فإنه أنور للوجه وأحظى عند الرجل)).
ئینجا لێكۆڵهرهوهكهی ته‌فسیری قورتوبی ده‌ڵێت: وروى البيهقي في ((الكبرى))
(8/124) من طريق عبد الملك بن عمير عن الضحاك بن قيس بلفظ : ((فإنه أسرى للوجه
وأحظى عند الزوج)) قال يحيى بن معين : الضحاك بن قيس هذا ليس بالقوي))، ئه‌م
ریوایه‌تانه هه‌موو له‌مانادا ده‌بنه‌وه یه‌ك ، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێ جیاوازییان له
بێژهكانیاندا هه‌بێ، وه هه‌مووش لاوازن.
2- روى الحجاج بن
أرطاة عن أبي المليح عن أبيه عن شداد بن أوس أن رسول الله -صلى الله عليه وآله
وسلم- قال: (( الختان سنة للرجال ، مكرمة للنساء)) واته: خه‌ته‌نه بۆ پیاوان
كارێكی په‌سه‌نده ، بۆ ژنانیش ڕێز‌و خه‌ڵاته بۆیان. قورتوبی ده‌ڵێت : ((والحجاج
لیس م‌من یحتج به)) ئه‌م فه‌رمووده ئیمامی (به‌یهه‌قی)ش هێناویه‌تی له
(الكبرى/8/325) ده‌ڵێت : ((الحجاج لا تحج به)). الجامع لأحكام القرآ‌ن . به‌رگی یه‌ك
/ جزمی دوو ، لاپه‌ڕه (96) چاپی 1993م - 1414هـ. دیاره هه‌ردوو - شێخی قورتوبیی
و، ئیمامی به‌یهه‌قیی- حه‌جاج به پیاوێكی ناڕاست ده‌زانن و ریوایه‌تی لێ
وه‌رناگیردرێ.
*(شێخ
ئیبن حه‌جه‌ر العسقلانی) له به‌رگی 10- لاپه‌ڕه 418ی (فتح الباری)دا ڕاڤه‌یه‌كی
دوور‌و درێژی وشه‌ی: ((الختان))ی كردووه و گه‌لێ سه‌روو خواری تێدا كردووه‌و
ڕاوبۆچوونی زاناگه‌لێكی هێناوه ، له‌مه‌ڕ خه‌ته‌نه‌وه به شێوه‌یه‌كی گشتیی،
ئه‌وسا بۆ پیاوان، ئه‌وسا بۆ ژنان ، ئینجا واجبه ، یان سووننهت؟ بۆ كێ سوننه‌ته
، بۆ كێ واجیبه ، مه‌به‌ست به‌م سووننه‌ته چ سوننه‌تێكه...؟ تاد ، به‌هه‌ر
هه‌موویه‌وه ئه‌وه‌ی نه‌گه‌یاند كه خه‌ته‌نه بۆ ژنان پێویسته، ئه‌و ڕیوایه‌ته‌ش
كه ده‌ڵێ خه‌ته‌نه بۆ ژنان (مكرهمه)یه ڕیوایه‌تێكی لاوازه‌و كاری پێناكرێت.
*ئیمامی
(نه‌وه‌ویی) له ڕاڤه‌ی فه‌رمووده‌كه‌ی (موسلیم: (( الفطرة خمس - أو خمس من الفطرة
- الختان والإستحداد..)) ده‌ڵێت: (فالختان واجب عند الشافعي وكثير من العلما‌ء، وسنة
عند المالك وأكثر العلما‌ء، وهو عند الشافعي: واجب على الرجال والنساء جميعا..))
صحيح مسلم بشرح النووي/ المجلد الثاني / باب خصال الفطرة -ص148. واته: خه‌ته‌نه
به‌لای شافعیی و زۆرێك له زاناكانه‌وه واجبه، وه به‌لای ئیمام مالك وزۆربه‌ی
زاناكانی تره‌وه سوننه‌ت وپه‌سه‌نده و، به تێكڕایش به‌لای ئیمامی شافعییه‌وه بۆ
ژن وپیاو واجبه.
*
به‌رێز دكتۆر (أحمد الشرباصی) له كتێبی (یسألونك في ا‌لدین والحیاة/ ب 2 – ل\ 31
ده‌ڵێت: (وخلاصة ما قال العلما‌ء في الختان: هو أن مذهب الشافعية يقرر أن الختان
واجب في حق الذكر والأنثى، ومذهب الحنابلة يقرر أنه سنة في حق الذكر، وليس واجباً
في حق الإناث، بل هو سنة ومكرمة، ومذهب الحنفية والمالكية أنه سنة في حق الذكور
والإناث). له كۆتایی باسه‌كه‌دا ده‌ڵێت: ((ولكن إذا ثبت – في بعض الحالات – أن
ختان الأنثى ليس في مصلحتها ، فلا إثم في ذلك لما قرر بعض الفقهاء)). واته:
پوخته‌ی ئه‌و ڕا و بۆچوونانه له باسی خه‌ته‌نه‌دا هاتوون ئه‌مه‌یه كه:
شافعییه‌كان پێیان وایه بۆ پیاو و ژن واجبه.
حه‌نبه‌لییه‌كان:
پێیان وایه بۆ پیاوان سوننه‌ته، بۆ ژنان واجب نییه، به‌ڵكو كارێكی سوننه‌ت
و(مه‌كره‌مه)یه بۆیان.
حه‌نه‌فیی
ومالكییهكان: بۆ‌ژن وپیاو سوننه‌ته، خۆ ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت خه‌ته‌نه له
به‌رژه‌وه‌ندی ژناندا نییه و، نه‌كرا هیچ سه‌رپێچی گوناحێكی تێدا نییه.
* له
په‌راوێزی كتێبه‌كه‌ی به‌ڕێز (سه‌ید سابق) (فقه السنة/ به‌رگی1 /لاپه‌ڕه 37ی چاپی
یه‌كی 1969- هاتووه ده‌ڵێت: (أحاديث الأمر بختان المرأة ضعيفة لم يصح منها شيئ).
واته: هه‌ر شتێك به‌ناوی فه‌رمووده‌وه هاتبێ وفه‌رمان بدات به خه‌ته‌نه‌ی ژنان ،
لاواز‌و ناته‌واوه‌و هیچی صحیح نییه.
*
(ئیمامی غه‌زالی)یش له كتێبی (إحیا‌ء علوم ا‌لدین) به‌رگی1- لاِپهڕه (142)دا ئه‌م
دوو فه‌رمووده‌یه‌ی هێناوه و كردوویه‌تی به‌به‌ڵگه بۆ خه‌ته‌نه‌ی ژنان ، یه‌كه‌م:
((الختان سنة للرجال ، مكرمة للنساء)). دووه‌م: ((يا أم عطية! أشمي ولا تنهكي فإنه
أسرى للوجه ، وأحظى عند الزوج))، به‌ڵام ده‌رهێنه‌ری فه‌رمووده‌كانی (إحیا‌ء/ شیخ
عبد الرحیم/ هه‌ولێری) كه (806)ی كۆچیی له دنیا ده‌رچووه، ئیسنادی هه‌ردوو
فه‌رمووده‌كه‌ی به‌لاواز داناوه.
*(ئیبن
ته‌یمیه) له (مجموعه الفتاوى)دا ، به‌رگی/11 (فقه الطهارة والصلاة) لاپه‌ڕه
(68) ده‌ڵێ: ده‌بێ ژنان خه‌ته‌نه بكرێن، به به‌ڵگه‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌یه كه
ده‌ڵێ: ((أشمي ولا تنهكي فإنه أبهى للوجه ، وأحظى لها عند الزوج)). دیاره ئه‌م
فه‌رمووده‌یه (ئه‌بوو داود) له (سنن)ی خۆیدا و، له كیتابی: (الأدب / 5271)
ڕیوایه‌تی كردووه، به‌ڵام ئیبن ته‌یمیه -خوا لێی خۆش ببێ - له گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو
ورده‌كارییه‌ی له مه‌سه‌له شه‌رعییه‌كاندا هه‌یه‌تی، كه‌چی لێره له‌مه‌ڕ
(سه‌نه‌د)ی فه‌رمووده‌كه‌وه بێده‌نگ بووه‌و هیچی له سه‌ر نه‌گووتوه! به‌ڵام
ده‌رهێنه‌ری فه‌رمووده‌كانی (مجموعة الفتاوى): هه‌ردوو به‌ڕێز: (عامر الجزار) و
(أنور الباز) له په‌راوێزه‌كه‌یدا ده‌لێن: ((وقال أبوداود: ليس إسناده بالقوي))
وقد روي مرسلاً، قال أبو داود: ومحمد بن حسان مجهول ، وهذا الحديث ضعيف)، لای
هه‌مووانیش ئاشكرایه كه فه‌رمووده‌ی لاواز له (ئه‌حكام)دا كاری پێناكرێت ،
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسوڕمانه ئه‌وه‌یه كه چۆن ئیبن ته‌یمیه ئه‌و
فه‌رمووده لاوازه‌ی هێناوه‌و ئه‌و بڕیاره‌ی پێداوه؟!
*
شه‌وكانی له (نیل الأوطار) به‌رگی 1 - لاپه‌ڕه (133-135)دا پاش شه‌ن وكه‌وكردنی
فه‌رمووده‌كه‌ی: ((أشمي ولا تنهكي..)) - ده‌ڵێ: (والحق أنه لم يقم دليل صحيح يدل
على الوجوب). واته: پیاو هه‌ق بڵێ كه هیچ به‌ڵگه‌یه‌كی صحیح نییه بۆ ئه‌وه كه
خه‌ته‌نه واجب بێت.
* (مغني
ابن القدامة) ده‌ڵێ: ((فأما الختان فواجب على الرجال ، ومكرمة في حق النساء، وليس
بواجب عليهن، هذا قول كثير من أهل العلم...). ته‌ماشای به‌رگی (1)
لاپه‌ڕه
(70-71) وه (85-86) بكه‌ن.
* كتێبی
(إحكام الأحكام) به سه‌ر (عمدة الأحكام)ـه‌وه \ به‌رگی (1)، لاپه‌ڕه (86)،
ده‌ڵێ: (وقد اختلف العلما‌ء في حكم الختان: فمنهم من أوجبه ، وهو الشافعي رحمه الله
، ومنهم من جعله سنة ، وهو مالك واَكثر أصحابه، هذا في الرجال. وأما في النساء فهو
مكرمة على ما قالوا). پاشان لێكۆلهرهوهكهی له پهراوێزهكهدا ده‌ڵێ: (( لما
رواه أحمد والبيهقي من حديث (الحجاج بن أرطاة) عن أبي المليح بلفظ ((الختان سنة
للرجال، مكرمة في النساء))... وفيه مقال: قال البيهقي: هو ضعيف منقطع. والصحيح أنه
لم يقم دليل صحيح على الوجوب، والمتيقن السنة ، والله أعلم.
*
دكتۆر (وهبة الزحیلي) له كتێبی (الفقه الإسلامي وأدلته) به‌رگی 1 - لاپه‌ڕه (306)
ده‌ڵێت: (وهو - أي الختان - سنة للرجال ، مكرمة للمرأة عند الحنفية والمالكية ،
لحديث : ((الختان سنة للرجال ، مكرمة للنساء)) پاشان له پهراوێزهكهدا
نووسراوه: ((رواه أحمد والبيهقي من حديث ((الحجاج بن أرطاة)) وهو مدلس، وفيه
اضطراب ، قال عنه البيهقي: هو ضعيف منقطع (نيل الأوطار :1/113) ورواه الخلال
بإسناده عن شداد بن اوس.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت
ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ش كه ده‌ڵێ: ((ألق عنك شعر الكفر واختتن)) .. (إبن المنذر) به
دوایدا چووه و ده‌ڵێت : ليس في الختان خبر يرجع إالية، ولا سنة تتبع. درێژه‌ی ئه‌م
قسه‌یه له (المجموع) دا هاتووه.
*
به‌ڕێز (عبد الله ناصح علوان) له كتێبی (تربیة الأولاد في الإسلام/ به‌رگی1/
لاپه‌ڕه (114) ده‌ڵێت : هه‌موو فوقه‌هاو موجته‌هید و ئیمامه‌كانی فیقه یه‌كده‌نگن
له سه‌ر ئه‌وه كه (خه‌ته‌نه) بۆ ژنان (مستحب)ـه و پێویست نییه. مه‌گه‌ر له
ڕیوایه‌تێكی (ئیمام ئه‌حمه‌د)دا كه هاتووه ده‌ڵێ: (يجب على الرجال والنساء على
السواء)، ئه‌ویش له ڕیوایه‌تی دووه‌مدا ده‌ڵێ: (يجب على الذكور دون الإناث) دیاره
ئه‌مه‌یش له‌گه‌ڵ ڕاوبۆچوونی ته‌واوی فوقه‌هاو موجته‌هید و ئیمامه‌كانی فیقهدا یه‌ك
ده‌گرێته‌وه كه ده‌ڵێن: خه‌ته‌نه بۆ ژنان (مستحب) و واجیب نیه. پاش ئه‌وانیش
ئوممه‌تی ئیسلامیی - نه‌وه دوای نه‌وه - هه‌روا كاریان كردووه ، واته:
خه‌ته‌نه‌یان بۆ ژنان به (مستحب) داناوه ، نه‌ك به پێویست و واجیب، به‌ڵگه‌شیان
ئه‌وه‌یه كه پێغه‌مبه‌ر - صلى الله علیه وآله وسلم- له‌و ڕۆژه‌وه (خه‌ته‌نه)ی
داهێناوه بۆ ئوممه‌تی ئیسلامیی، ته‌نها باسی له پیاوان كردووه، نه‌ك له ژنان،
وه فه‌رمووده‌یه‌كی لێ نه‌بیستراوه تێیدا فه‌رمان بدات به‌خه‌ته‌نه‌ی ژنان،
ئه‌مه نه‌بێ كه ده‌ڵێ: ((الختان سنة للرجال ، مكرمة للنساء)) ئه‌میش گوتمان
لاوازه‌و كاری پێناكرێت، گریمان ئه‌گه‌ر صحیح و ڕه‌وانیش بێت، هه‌رئه‌وه
ده‌گه‌یه‌نێت كه ته‌نها بۆ پیاوان واجیبه، نه‌ك بۆ ژنان، سه‌ره‌رای ئه‌مه‌یش،
ئاشكرایه كه ژن و پیاو جیاوازی یه‌كی زۆریان هه‌یه له شكڵ و حوكم و سوود و
قازانج وه‌رگرتندا له خه‌ته‌نه‌دا، چونكه ئه‌و پێسته زیاده كه به زه‌كه‌ری
پیاوانه‌وه هه‌یه‌و، له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ر لا نه‌برێ، ژێره‌كه‌ی شتی پیس هه‌ڵگرێت،
ئه‌وسا هه‌م بۆ (طهارهت)ی نوێژ‌و خواپه‌رستیی زیانی ده‌بێ، هه‌م بۆ لایه‌نی
ته‌ندروستیی و سێكسیش ده‌وری ده‌بێ، دیاره كه ئه‌و گۆشت و پێسته زیاده‌یه به
(فه‌رج)ی ژنانه‌وه نییه، بۆیه شه‌ریعه‌تی ئیسلامیش ئه‌وه‌ند كه باسی خه‌ته‌نه‌ی
پیاوان ده‌كات، ئه‌وه‌ند باسی خه‌ته‌نه‌ی ژنان ناكات، كه‌وابوو ده‌توانرێ بگوترێ:
چاك وایه قازانج وزیانی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه حه‌واڵه به‌پزیشك و پسپۆڕانی خۆی
بكرێت، با ئه‌وان بڕیار بده‌ن ئاخۆ بكرێ یا نه‌كرێت؟ چونكه له‌ڕووی شه‌ریعه‌تی
ئیسلامه‌وه ده‌قێكی ڕاشكاوو دوور له ناته‌واوییه‌كانی فه‌رمووده نه‌بوو بڕیاری
یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی تێدا بێت، وه له مه‌ڕ مه‌سه‌له خودا پهرستییهكانیشهوه
شتێكی ئه‌وتۆی تیا به‌دی ناكرێت، كه ئه‌گه‌ر نه‌كرێت ببێته هۆی هه‌ڵگرتنی پیسیی و
نه‌خۆشی و كار بكاته سه‌ر مه‌سه‌له خواپه‌رستیه‌كان ، وه‌ك ئه‌وه كه له
نێرینه‌دا به‌دی ده‌كرێت، ئه‌مه له‌لایه‌كه‌وه ، له‌لایه‌كی تره‌وه له
سه‌رده‌می ڕابوردوودا، له‌شارو له‌لادێكاندا، به‌ده‌ستی ژنانی نه‌زان، كۆمه‌ڵێ
هه‌ڵه‌ی وا كراوه له مه‌سه‌له‌ی (خه‌ته‌نه)ی ژناندا، هه‌رگیز قه‌ره‌بوو
ناكرێته‌وه، چونكه بۆته هۆكارێك له بێبه‌شبوونیان له چێژ‌و خۆشی جیماع و
تووشبوونیان به (برود الجنسي)یه‌وه‌و پاشانیش سه‌رهه‌ڵدانی سه‌دان كێشه‌ی تری
شه‌رعیی و كۆمه‌ڵایه‌تیی.
خوێنه‌ری هێژا !
ئه‌مه كورته‌و پوخته‌ی ئه‌و باسه‌بوو، هیوادارین ئامانجی خۆی پێكابێت، ئێوه‌ی
بهرێڕیش هه‌ر له په‌نای هه‌ق وعهدالهتدا بژین.
و صلى الله و سلم
و بارك على إمامنا و مقتدانا محمد و على آله الميامين و أصحابه المجاهدين.
مامۆستا ئه‌حمه‌د
كاكه مه‌حموود
7 / رمضان المبارك
/ 1427 ك
له‌لایه‌ن: سایتی
بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی
|