|
بێگومان بۆ گه‌یشتن به سه‌ركه‌وتن له ژیاندا هۆكاری زۆر هه‌ن، وه هه‌مووشمان
له‌م ژیانه‌دا له تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی به‌رده‌وامین، لێره‌دا ئاماژه به چه‌ند
هۆكار و فاكته‌رێك ده‌كه‌ین به‌و هیوایه‌ی هاوكاری هه‌ر یه‌ك له ئێمه بێت بۆ
وه‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتن و به‌خته‌وه‌ری له ژیانی دونیاماندا.
كلیلی یه‌كه‌م: له قه‌ڵای باوه‌ڕه‌وه ده‌ست پێ بكه..
بزانه كه زۆر ئه‌سته‌م و مه‌حاڵه كه‌شتیی سه‌ركه‌وتن به‌ناو شه‌پۆله‌كانی ژیاندا
تێبپه‌ڕێت و ده‌فی باوه‌ڕت پێ نه‌بێت.. بۆ موسڵمان باوڕ و ئومێد دوو باڵن پێیان
ده‌فڕێت به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن. ئه‌و دڵه‌شی كه به له‌خواترسی و نوری خوا ئاوه‌دان
كراوه‌ته‌وه هه‌ر ئه‌و تواناداره زاڵ ببێت به‌سه‌ر كۆسپ و ناڕه‌حه‌تیه‌كانی
ژیاندا. جگه له‌وه‌ش باوه‌ڕ بۆ مرۆڤ چه‌كێكه دژی خراپه‌كاری و تاوان، هه‌روه‌ها
داڵده و په‌ناگای ده‌روونه‌كانه له‌كاتی ڕوودانی كاره‌سات و ناڕه‌حه‌تی، له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا ئامرازێكی سه‌ركه‌وتنه له ڕێڕه‌وه‌ی ژیاندا.
بزانه هه‌موو شتێك له‌ژیاندا بێ مانایه به‌بێ باوه‌ڕ، وه له پێش
هه‌مووشیانه‌وه سه‌ركه‌وتنه. چ شتێكه به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن ده‌تبات جگه له
باوه‌ڕ؟ چ شتێكه پاڵت پێوه ده‌نێت بۆ كاركردن جگه له باوه‌ڕ؟ چ شتێكه وات لێ
ده‌كات هه‌موو ناخۆشی و ناهه‌مواریه‌كانی ژیان ببڕیت گه‌ر باوه‌ڕ نه‌بێت؟
پێغه‌مبه‌ری خوامان (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (الإيمان تصديق الجنان, وقول
اللسان, وعمل
بالأركان). واته: باوه‌ڕ له دڵه‌وه دانی پیادا ده‌نێیت و به زوبانیش دوپاتی
ده‌كه‌یته‌وه‌و به كرده‌وه‌ش ده‌یسه‌لمێنیت و كاری پێ ده‌كه‌یت. بۆیه ناگه‌یته
هیچ ئامانجێك به‌بێ باوه‌ڕی دامه‌زراو و بڕوابون به خوای گه‌وره و گه‌ڕانه‌وه
بۆلای به‌داوا و تكاكردنی سه‌ركه‌وتن و پشتیوانێتی لێی. خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت:
[وَابْتَغِ فِيمَا آتَاكَ اللَّهُ الدَّارَ
الآخِرَةَ وَلا تَنسَ نَصِيبَكَ مِنَ الدُّنْيَا]. بۆیه ڕێڕه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنی
دونیایی په‌یوه‌سته به سه‌ركه‌وتنی دواڕۆژ، ئه‌ویش ڕه‌زامه‌ندی خوای گه‌وره
ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ركات مرۆڤ هه‌وڵ و كۆششی دا بۆ وه‌ده‌ست هێنانی سه‌ركه‌وتنی
دواڕۆژ بێگومان سه‌ركه‌وتنی دونیاشی به‌ده‌ست هێناوه.
خه‌یاڵی كه‌سێك بكه گه‌ر هه‌وڵ بدات بۆ سه‌ركه‌وتن به‌بێ باوه‌ڕێكی پته‌و كه ئه‌و
كاره‌ی ده‌یه‌وێت پێی بگات به ئامانج هیچ سودێكی نیه، ئاخۆ ژیانی ئایینده‌ی چۆن
ده‌بێت؟ بێگومان ڕوویه‌كی ته‌م و مژاوی پێوه دیار ده‌بێت، له‌و كاته‌شدا تاك هیچ
سودێكی نابێت نه بۆ خۆی و نه بۆ ده‌وروبه‌ری.. كه‌واته به باوه‌ڕه‌وه زۆر له
كار‌و كرده‌وه به‌جێ ده‌گه‌یه‌نین كه په‌یوه‌سته به یارمه‌تی خوای گه‌وره‌وه
به پشتیوانی خوا.

كلیلی دووهه‌م: تام و چێژی ڕه‌وشت بخه‌ره‌سه‌ر..
هیچ كه‌سیك براوه‌و سه‌ركه‌وتوو نابێت مه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه نه‌بێت كه ده‌توانێت
پردێك له بڕوا و سیقه له نێوان خۆی و خه‌ڵكی دروست بكات، بێگومان كه‌ره‌سته‌ی
دروستكردنی ئه‌و پرده‌ش ته‌نها پابه‌ند بونه به بنه‌ما ڕه‌وشت و ئه‌خلاقیه‌كان.
- به‌ها و ڕه‌وشت – نه‌ك هێز و مادده- ئامرازێكه ده‌توانیت به‌هۆیه‌وه خه‌ڵكی بۆ
خۆت ڕاكێشیت.
- به‌سودترین سه‌روه‌ت و سامانه بۆ دروستكردنی خۆشه‌ویستی له دڵه‌كاندا.
- تۆش له‌نێوان دوو شتی: یان خۆت زاڵ ئه‌كه‌یت به‌سه‌ر هه‌سته هه‌ڵچووه‌كانت و خۆت
ده‌یبه‌یت به ڕێوه، یان وازی لێ دێنیت ئه‌و زاڵ ببێت به سه‌رتا و ئه‌و تۆ
به‌ڕێوه به‌رێت، لێره‌شدا جه‌نگه‌كه ئه‌دۆڕێنیت.
- هه‌میشه ڕاستی و ڕاستبێژی هه‌ڵبژێره له‌هه‌مو شوێنێكدا، خۆت بپارێزه له درۆ و
چه‌واشه و خه‌ڵه‌تاندن، به‌م شێوه‌ش خۆت پاراستووه له زۆر شه‌ڕ و ناڕه‌حه‌تی.
- هیچ كات ناتوایت خۆت بخه‌یته ناو دڵی هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ده‌وروبه‌رتن به‌زۆر
مه‌گه‌ر به دڵپاكی و دڵسۆزی و خۆشه‌ویستی نه‌بێت.
- هه‌میشه بیخه‌ره پێش چاوت: سه‌ڕاحه‌ت و شت نه‌شاردنه‌وه‌و خۆنه‌دزینه‌وه
هۆكارێكی چالاكن بۆ به‌رده‌وامبون.

كلیلی سێهه‌م: نوێكاری و داهێنان..
گۆڕانكاری یاسایه‌كی نه‌گۆڕه له ژیاندا.
*
داهێنان به‌هره‌یه‌ك نیه هه‌ندێ كه‌س پێوه‌ی له‌دایك بن و ئه‌وای تر لێی بێ به‌ش
بن، به‌ڵكو هونه‌ریكه وه‌كو هه‌موو هونه‌ره‌كانی تری ژیان و هه‌موو كه‌سیك
ده‌توانێت فیری ببێت.
*
گه‌وره‌یی ژیان له‌وه‌دایه كه توانای گۆڕانكاری هه‌یه و
ده‌توانرێت په‌ره و پێشكه‌وتنی پێ بدرێت، گه‌وره‌یی مرۆڤیش له‌وه‌دایه ده‌توانێت
ئه‌و كه‌سه بێت كه هه‌ڵبستێت به‌م كاره.
*
نوێكاری و تازه‌گه‌ری نهێنی به‌رده‌وامی بوونه، مانه‌وه‌ش له یه‌ك حاڵه‌ت و بارێك
مردن و سڕبوون ده‌گه‌یه‌نێت.
*
زۆر زه‌حمه‌ته سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنرێت به‌بێ هیچ نوێكارییه‌ك له ئیش و كار
وه یان په‌ره‌پێدان له شێوازیدا.

كلیلی چواره‌م: ئه‌و شته‌ی گرنگتره بیخه‌ره پێشه‌وه..
ئه‌و شتانه‌ی له پێشه‌وه‌ن بۆ مرۆڤ شوێنی ئه‌و مرۆڤه دیاری ئه‌كه‌ن له ژیاندا.
*
دوو توانا له مرۆڤدا هه‌یه زۆر گران به‌هان: توانای بیركردنه‌وه، وه توانای
هه‌ستان به ئه‌نجامدانی ئه‌و شتانه به‌پێی گرنگێتیه‌كه‌ی.
*
كاره‌كانت به‌پێی گرنگیان بۆت ڕیك بخه و ده‌توانیت خشته‌یه‌ك بۆ كاره گرنگه‌كانت
دیاری بكه‌یت و هه‌وڵ بده پابه‌ند بیت له‌سه‌ری.
*
باشترین كات به‌لاته‌وه بقۆزه‌وه بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و
كارانه‌ی به‌لاته‌وه زیاتر جێی بایه‌خن له‌وانی تر.

كلیلی پێنجه‌م: ئه‌وپه‌ڕی توانات بخه‌ره گڕ..
*
له‌گه‌ڵ خۆتدا پێشبڕكێ بكه بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌كانت تاكو هیوا
و ئاواته‌كانت به‌جێ ئه‌گه‌یه‌نیت.
*
ته‌حه‌دا و ده‌ركه‌وتنی ڕاستیت له ئه‌نجامدانی كاره‌كانت له‌وه‌دایه كه
به‌هه‌موو توانایه‌ك هه‌تبێت كار بكه‌یت، نه‌ك به‌پێی ئه‌و فه‌رمان و ئه‌ركه‌ی
له‌سه‌رت دانراوه.
*
ماندوبوون و كۆشش له‌هه‌موو شتێكی تر زیاتر ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ركه‌وتوون له
خه‌ڵكانی تر جیا ئه‌كاته‌وه.
*
پابه‌ندبوون به كات و مه‌وعده‌كانه‌وه.

كلیلی شه‌شه‌م: بڕوانه بۆ خه‌لكی له خو و سیفه‌ته باشه‌كانیانه‌وه كه تیایاندا
هه‌یه..
چیت بۆ خۆت خۆش ئه‌وێت بۆ خه‌ڵكیشی ئاوهابه و ڕێز و موراعاتی هه‌ستی ئه‌وانی تر
بكه.
*
هه‌ركه‌س سۆز و دڵی خۆی به كه‌سانی تر بدات ئه‌وا یه‌ك دڵیان پێ ئه‌دات و دڵێكی
زۆریان لێ وه‌رئه‌گرێت.
*
ئه‌سته‌مه كه‌سێك هه‌بێت سه‌ركه‌وتوو بێت له ژیاندا و
په‌یوه‌ندی و هاوڕێیه‌تی كه‌م بێت.
*
به پابه‌ندبون به كاته‌كانته‌وه زۆر كاتی تر قازانج
ده‌كه‌یت، ڕیكخستنی جیهانیش به ڕیكخستنی خۆته‌وه ده‌ست پێ ده‌كات.
*
گه‌ر وه‌سفی باشێتی یه‌كێكت كرد با به ڕاستگۆیانه بیكه‌ی، هه‌ڵه‌شه مه‌به،
ڕه‌خنه‌ش بگره به زیره‌كی و دانایی، ئاماژه‌ش بكه بۆ هه‌ڵه‌كان به شێوه‌یه‌كی
ناراسته‌وخۆ.

كلیلی حه‌وته‌م: زانست سه‌ری هه‌موو كرده‌وه‌یه‌كی چاكه‌یه‌كه، نه‌زانینیش سه‌ری
هه‌موو كارێكی خراپه..
زانست ژیانه بۆ دڵه‌كان و ڕووناكیه بۆ ده‌روونه‌كان، هه‌روه‌ها لابه‌ری خه‌م و
ناخۆشیه‌كانه، بێگومان ڕووناككه‌ره‌وه‌ی عه‌قڵ و هۆشه.
*
به‌نرخترین كه‌سانێك ئه‌وانه‌ن زیاتر زانستیان هه‌یه، زانایانیش تا دواڕۆژ
ئه‌مێننه‌وه.
*
زانست ڕێگایه‌كه به‌ره‌و به‌هه‌شت: داواكردنی خواپه‌رستیه، گه‌ڕان به‌دوایدا
جیهاد و كۆششه.
*
هیچ كه‌سێك شتێكی نه‌بردۆته‌وه وه‌كو زانست، هه‌ركه‌سێكیش فێری زانست بوو ئه‌وا
تێده‌گات كه ڕۆژێك له ڕۆژان نه‌زان بووه.
له كۆتاییشدا.. زانست داواكاری هه‌موو پێغه‌مبه‌ران و پێویستی هه‌موو دانا و
ژیره‌كان بووه، ئه‌وه‌نده‌ش به‌سه بۆمان پێغه‌مبه‌رمان (صلی الله علیه وسلم) هانی
داوین بۆ خۆشاره‌زاكردن.

كلیلی هه‌شته‌م: پلان و نه‌خشه‌یك بۆ كاره‌كه‌ت بكێشه
*
ژیان نابرێته سه‌ر به‌بێ ئه‌وه‌ی پلانێكی ڕوون نه‌بێت بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی
پێداویستیه‌كانی.
*
شڵه‌ژاوی و كاری هه‌ڕه‌مه‌كی ته‌نها دۆڕان ئه‌نجامێتی، هه‌بونی پلان و نه‌خشه‌ش
سه‌ركه‌وتن وه‌ده‌ست دێنێت.
*
عه‌قڵ و هۆشت بكه‌ره‌وه‌و هه‌میشه به‌سه‌ر پلانی ئامانجه‌كانت بچۆره‌وه تاكو
زیاتر پێشكه‌ویت.
*
هیچ كه‌س به یه‌ك هه‌نگاو ناگاته لوتكه‌ی چیا، به‌ڵكو هه‌نگاو به هه‌نگاو، واته
له‌هه‌موو كارێكدا ورده ورده هه‌نگاو بنێ بۆ گه‌یشتن به ئامانج.

كلیلی نۆهه‌م: سوته‌مه‌نی بۆ سه‌ركه‌وتن زیاتر فیڕۆ بده.
*
ئه‌نجامی گه‌یاندنی كاره‌كان پێویستی به حه‌ماس هه‌یه، چه‌ند
كاره‌كان گه‌وره بن ئه‌وه‌نده پێویستیان به حه‌ماسه‌ت و سوربوون هه‌یه.
*
لێهاتوویی له به‌ڕێوه‌بردن هۆكاریكی سه‌ركه‌وتنه، ئه‌وانه‌شی له به‌ڕێوه‌بردن
زیره‌كن هه‌میشه سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتن یاوه‌ریانه.
*
پشت به ماندوبون و دووباره‌كردنه‌وه‌ی كاره‌كان ببه‌سته، ئه‌م دوو شته‌ش زۆر كارت
بۆ ده‌گه‌یه‌ننه ئه‌نجام.
*
پشت ببه‌سته به ته‌ركیزكردن و دیقه‌تدان له‌سه‌ر كاره‌كان و
ئه‌مه‌ش هێزێكه بۆت.
*
خۆت ڕاهێنه له‌سه‌ر پابه‌ندبون له‌هه‌موو كاره‌كانی ژیانت.

كلیلی ده‌یه‌م: خۆت بناسه..
*
له خۆته‌وه ده‌ست پێ بكه، هه‌وڵ بده سه‌ركه‌وتوو بیت له
به‌ڕێوه‌بردنی زاتی خۆت و هه‌ره‌ها له ڕه‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وتت.
*
بڕوات به‌خۆت بێت چونكه نه‌بونی بڕوابه‌خۆبون مرۆڤ توشی سستی و لاوازی ئه‌كات.
*
هه‌میشه ئه‌و ووشانه‌ت له‌یاد بێت به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن پاڵت پێوه ئه‌نێت: (هه‌وڵ
ئه‌ده‌م، خۆم فێر ئه‌كه‌م، بیر ئه‌كه‌مه‌وه، كار ئه‌كه‌م...).
*
دان به هه‌ڵه و كه‌موكوڕی خۆت بنێ و خۆتی لێ ڕزگار بكه.
*
خاڵه لاوازه‌كانی خۆت چاره‌سه‌ر بكه.
پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستیشمان (صلی الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (إن
الله يحب إذا عمل أحدكم عملا أن يتقنه). واته: هه‌ركه‌سیكتان كارێكی كرد خوای
گه‌وره پێی خۆشه كه زۆر به جوانی و به ته‌واوه‌تی ئه‌نجامی بدات، به‌و
مانایه‌ی مرۆڤ له هه‌ر كارێكدا بوو بۆ نمونه گه‌ر كه‌سێك خوێندكار بوو له
ڕاستێتیدا ئه‌بێت بخوێنیت و كار بكات بۆ به‌ده‌ست هێنانی سه‌ركه‌وتن، وه هه‌روه‌ها
بۆ مامۆستاش ئه‌بێت زانسته‌كه بگه‌یه‌نێت به‌بێ كه‌م وكوڕی.

هۆیه‌كی تریش هه‌یه كه یه‌كێكه له نهێنیه‌كانی سه‌ركه‌وتنی مرۆڤ له ژیانیدا:
ئه‌ویش ئارامگری و خۆڕاگرتنه
له ژیاندا، چونكه سه‌بر و ئارامی له گرنگترین هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتنن، خوای
گه‌وره‌ش هانمان ئه‌دات له سوره‌تی (العصر) كه ئه‌م سه‌بر و ئارامیه له‌ناخی
خۆماندا بڕوێنین: (والعصر إن الإنسان لفي خسر
إلا الذين آمنوا وعملوا الصالحات وتواصوا بالحق وتواصوا بالصبر).
وه بیهێنینه‌وه یادمان ئه‌و ئارامی و خۆڕاگریه‌ی پێغه‌مبه‌رمان (صلی الله علیه
وسلم) كاتێك بێ باوه‌ڕانی قوڕه‌یش و موشریكه‌كان چه‌ند ئازاریان ئه‌دا.
وه‌بیرمان بێت پێغه‌مبه‌ر نوح (علیه السلام) چه‌ند خۆڕاگر و ئارامگر بوو بۆ ماوه‌ی
(950) ساڵ له‌سه‌ر بانگه‌وازه‌كه‌ی له‌ناو كه‌سوكاریدا و هیچ بێتاقه‌ت نه‌بو.
وه‌بیرمان بێته‌وه پێغه‌مبه‌ر ئه‌یووب (علیه السلام) چه‌ند ئارامگر بوو به‌سه‌ر
نه‌خۆشی و ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی تووشی ئه‌بوو به‌ڵام هیچ كات ته‌نانه‌ت ئاهێكیشی
لێوه نه‌بیسترا..
نمونه‌ش زۆر زۆرن له‌سه‌ر ئارامگری..
گرنگ ئه‌وه‌یه هه‌ریه‌كه له ئیمه به‌پێی توانای خۆی ئارامگر بێت به‌سه‌ر هه‌ر
ناخۆشی و ناڕه‌حه‌تییه‌ك توشی دێت له ژیانیدا و هه‌میشه بیر له سه‌ركه‌وتن
بكاته‌وه.
سه‌ركه‌وتن و به‌خته‌وه‌ری بۆ به‌ڕێزت و خۆمان و گشت خوشك و برا و خێزانه‌كانمان
ئه‌خوازین.
- له‌لایه‌ن: ماڵپه‌ڕی خوشكان
5/4/2007
|