|
كاتێك په‌یوه‌ندی و ململانێیه‌كان باڵده‌كێشێت به‌سه‌ر خاوه‌ن بیر و هزر و
مه‌زهه‌به جیاوازه‌كاندا، هه‌ر لایه‌نێكیان په‌نا ده‌باته به‌ر دید و سه‌رچاوه
فیكرییه‌كانی و مه‌نهه‌جی تیڕوانینی خۆی و هیچ هه‌ژمارێك بۆ به‌رانبه‌ره‌كه‌ی ناكات
و نائاشنایی به‌رانبه‌ری ده‌نوێنیت، ئه‌مه‌ش ده‌بیته هۆی ئه‌وه‌ی گفتوگۆ و دیالۆگ
(الحوار) به‌ره‌و پرۆسه‌یه‌كی دیماگۆگی به‌رێت تاوه‌كو به‌ره‌و گفتوگۆیه‌كی جددی و
قوڵی به‌رێت، هه‌ر لایه‌نێك به‌رانبه‌ره‌كه‌ی كورتهه‌ڵدێنێت له كۆمه‌ڵێك وته‌زاو
گوفتاری گشتیی ڕووكه‌شانه‌دا و دواتریش ئه‌و لایه‌نه ده‌بێته كۆیله‌ی ئه‌و
گوفتارانه بۆ ناسینی به‌رانبه‌ره‌كه‌ی، بگره له ڕكه‌به‌ڕی و دژایه‌تی كردنیشیدا.
له ڕیگه‌ی ئالیه‌تی گشتاندن و به‌شكردن و بڵاوكردنه‌وه و دووباره
به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی، هه‌ر لایه‌ك لایه‌نه‌كه‌ی تر له ڕێگه‌ی ئه‌و وێنه
شكڵییه‌وه ده‌بینێت، دواجاریش بواری فیكری وایلێدێت نزیكتر بێت له له‌خشته‌بردن
تاوه‌كو له دووباره كردنه‌وه‌وه، په‌یڕه‌و و پڕۆگرامی ئاڵقه داخراوه‌كان
تایبه‌ت ده‌كه‌ن به دووباره‌كردنه‌وه‌ی به‌ڵگه و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی و خستنه پێش
چاوی گوفتاری لایه‌نی به‌رانبه‌ر، زۆربه‌ی جار لایه‌نه‌كان هه‌ڵده‌ستن به
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی بیروبۆچوون و به‌ڵگه‌ی لایه‌نی به‌رانبه‌ر، هه‌روه‌ها لاوازترین
به‌ڵگه‌ی به‌رانبه‌ره‌كه‌یان دێنن و له سیاقی فیكری خۆی دایده‌ماڵن، له ڕه‌وتی
خۆی لایده‌ده‌ن، پاشان هه‌ڵده‌ستن به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و ڕه‌خنه‌لێگرتنی، دواتریش
وا نیشان ده‌ده‌ن به‌ڵگه و ده‌لیلی به‌رانبه‌ره‌كه‌یان له بنچینه‌وه
هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه و ڕیشه‌كێشیان كردووه...
ئه‌و هۆكارانه‌ی ده‌بنه ڕێگر و به‌ربه‌ست له به‌رده‌م به‌یه‌كگه‌یشتنی
مرۆڤه‌كان و درێژكردنه‌وه‌ی پردی دیالۆگ و گفتوگۆ له نێوانیاندا بریتییه له:
1-
ده‌مارگیری بۆ ڕاوبۆچوون و مه‌زهه‌ب و فیكر و كه‌سه‌كان:
ده‌مارگیری دیارده‌یه‌كی كۆنه و له‌سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگه مرۆییه جۆراوجۆره‌كان و
له نێو
ئاسته جیاوازه‌كانیدا بوونی هه‌یه، ده‌مارگیری دیارده‌یه‌كه له لادانێكی
ناته‌ندروستدا خۆی ده‌نوێنێت
و خاوه‌نی هیچ نێوه‌رۆكێكی ئه‌خلاقی نییه وه‌ك سه‌رخستنی ڕاستی و بانگه‌شه‌كارانی،
ده‌مارگیری له بوونی بیروباوه‌ڕێكی
هه‌ڵه به‌رانبه‌ر به‌وه‌ی كه مرۆڤ
ڕاستی
بۆ خۆی قۆرخ ده‌كات سه‌رچاوه ده‌گرێت
و په‌یدا ده‌بیت، كه‌سی ده‌مارگیریش بیر له‌و شته ناكاته‌وه كه ده‌مارگیری
به‌رانبه‌ر هه‌یه، به‌ڵكو وه‌كو خۆی وه‌ریده‌گرێت
و هیچی تر، بۆیه ده‌مارگیر ناتوانێت
له‌گه‌ڵ كه‌سدا هه‌ڵبكات و به‌رده‌وام بێت
ته‌نها له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا نه‌بێت
كه توتی ئاسا قسه‌كانی ئه‌و ده‌ڵێنه‌وه.
2-
مشتومڕی دزێو و ناپه‌سه‌ند و پێداگری
و قیرسچمه‌یی له مشت‌ومڕ و هه‌وڵدان بۆ خۆسه‌رخستن ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر حسابی
سه‌ربڕینی حه‌قیقه‌ت و ڕاستیش بێت:
مشت‌ومڕ (الجدل) ڕه‌وشتێكی دزێو
و ناپه‌سه‌نده و پێویسته مرۆڤ
خۆی لێبپارێزێت، خۆ ئه‌گه‌ر ناچاریش بوو په‌نابه‌رێته به‌ر مشت‌ومڕ، ئه‌وا ده‌بێت
به جوانترین شێوه بێت وه‌ك خودا ده‌فه‌رمویت [و جادلهم بالتي هي أحسن ]
(النحل/
125) ئه‌مه‌ش واتای وایه مرۆڤ
خۆی له مشتومڕی نه‌زۆك و ناشیرین و دزێو
بپارێزێت، ئه‌گه‌ر ویستیشی مشت‌ومڕ بكات ئه‌وا پێویسته به جوانترین وباشترین شێوه
مشت‌ومڕ بكات و ئه‌گه‌ر بۆی ده‌ركه‌وت كه دیالۆگ و وتووێژه‌كه
به‌ره‌و بنبه‌ست و ڕێگه‌یه‌كی داخراو ده‌چێت ئه‌وا ده‌بێت
وازی لێبێنیت، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ره‌و گاڵته‌جاڕی و
بێهوده‌یی ده‌ڕوات و هیچ
خێر و بێرێكی تێدا نامێنێت، هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ری خودا (دروودی خوای
له‌سه‌ر بێت) ده‌فه‌رموێت: { { أنا زعيم ببيت في ربض الجنة لمن ترك المِراء وإن كان
مُحِقًّا } رواه أبو داود بسند حسن، { فما ضلَّ قوم بعد هُدى كانوا عليه إلاّ أوتوا
الجدل } رواه الترمذي وصححه.
وازهێنانیش له مشت‌ومڕ دوو كار له خۆی ده‌گرێت:
یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر هه‌ڵه بووین، دان به هه‌ڵه‌ی خۆماندا بنێین
و داننان به‌هه‌ڵه‌شدا مایه‌ی ڕێز
و
چاكه‌یه.
دووه‌م: ڕێز له ڕاوبۆچوونی
كه‌سانی تر بگرین.
3-
په‌له‌كردن له ده‌ركردنی حوكم و بڕیاردا:
په‌له‌كردن له ده‌ركردنی حوكم و بڕیار به‌بێ
لێوردبوونه‌وه و بوونی دیدگا‌و بۆچوونی ڕوون وئاشكرا، مرۆڤ
ده‌خاته هه‌ڵه‌و په‌ڵه‌ی زۆره‌وه، ئه‌و هۆكار و فاكته‌رانه‌ش كه ده‌بنه هۆی
په‌له‌كردن بریتین له:
-
بوغرابوون به خۆ‌و شانازیكردن به زیره‌كی و خێرایی
نیگادارییه‌وه (البدیهه).
-
ته‌مبه‌ڵی زهنی و ئاره‌زوومه‌ند نه‌بوون له
خسته‌كاری فیكر بۆ ناسین و ئاشنابوون به حه‌ق و ڕاستی.
-
كارلێك
و هه‌ڵچوونی
ده‌روونی وه‌ك توڕه‌بوون و ترس و
چاوچنۆكی
و هه‌ڵه‌شه‌یی.
-
پێویستی
زۆر و به‌رگریكردن له زه‌روره‌تی سرووشت.
قورئانیش زۆر به تووندی ڕه‌خنه‌ی له‌و كه‌سانه گرتووه كه یه‌كسه‌ر و به
یه‌كه‌م بیستنی گرفت و كێشه‌كه په‌نا ده‌به‌نه به‌ر ده‌ركردنی حوكم و بڵاوكردنه‌وه‌ی، به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕێگه
بده‌ن تا به ناوچه‌ی ڕێپێدانی ناوه‌كیدا تیپه‌ڕ بیت و كارلێك
له‌گه‌ڵ توانا عه‌قڵییه‌كاندا بكات و شیكار و توێژینه‌وه
و هه‌ڵهێنجانی (الاستنتاج) له‌مه‌ڕ ئاڵوگۆڕ بكرێت،
قورئان ئه‌و شیوازه په‌له و هه‌ڵه‌شه‌ییه وه‌سف ده‌كات به‌وه‌ی وه‌رگرتنی
زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كانه به زمان، به‌بێ ئارامگرتن و خۆراگرتن تا به گوێشدا تێپه‌ڕببێت و بگاته ئاستی هۆشیاری (الوعی)، [إذْ تَلَقَّوْنَهُ
بِأَلْسِنَتِكُمْ وتَقُولُونَ بِأَفْوَاهِكُم ما لَيْسَ لَكُم بِهِ عِلْمٌ
وتَحْسَبُونَهُ هَيِّنًا وهُوَ عِندَ اللَّهِ عَظِيمٌ]
(النور/
15)،
قورئان هه‌ڕه‌شه‌ی تووند به سزای خوایی له‌و جۆره كه‌سانه ده‌كات كه به‌و شێوه‌یه هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن، به‌هۆی ئه‌و هه‌ڵانه‌وه كه له
ئه‌نجامی ئه‌و شیوازی حوكم و بڕیاردانه‌دا دێته
ئاراوه و تووشیان ده‌بێت، [يَعِظُكُمُ اللَّهُ أَن تَعُودُوا
لِمِثْلِهِ أَبَدًا إن كُنتُم مُؤْمِنِينَ ]
(النور/
17).
4-
بیركردنه‌وه‌ی ڕووكه‌ش و ڕواڵه‌تیانه:
ئه‌و كه‌سه‌ی ناچێته
ناو قوڵایی گرفت و كێشه‌كانه‌وه و هه‌ست به شوێنه‌واری په‌یوه‌ندییه‌كان به یه‌كترییه‌وه ناكات و كاریگه‌ری
گۆڕانكاری و شته گۆڕاوه‌كان وه‌رناگرێت
و له ئاستیاندا
چۆك داده‌دات، به‌ڵكو ته‌نها له ئاست هۆكاره
ڕووكه‌ش و دیاره‌كانی كێشه‌كه‌دا ده‌وه‌ستێت كه زۆربه‌ی كات نیشانه ڕووكه‌شه‌كانی گرفت و كێشه‌كانن نه‌ك جه‌وهه‌ر و ناوه‌ركی
كێشه‌كان.
بیركردنه‌وه‌ی ڕووكه‌شانه ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌یه كه عه‌قڵ له هۆش ده‌بات و
زانست فه‌رامۆش ده‌كات و كرداریش غافڵ ده‌كات، سوننه‌ته‌كانی خودا له گه‌ردوون و
ده‌رووندا فه‌رامۆش و پشتگوێ ده‌خات، هه‌روه‌ها له خاسیه‌ته‌كانی: گێرانه‌وه‌ی
گرفته‌كان و دیارده‌كانه بۆ ته‌نها یه‌ك هۆكار، له‌گه‌ڵ غافڵكردن و پشتگوێخستنی ئه‌وه‌ی ئاڵۆزكردنی گرفته‌كان ته‌نها هۆكارێك ئیستیعابی ناكات، هه‌روه‌ك
چۆن
گێرانه‌وه‌ی گرفته‌كان و دیارده‌كان بۆ هۆكارێك،
جۆرێك له ساده‌كاری تێدایه
كه له‌گه‌ڵ قوڵی ئه‌زموونه مرۆییه‌كاندا پێچه‌وانه‌یه
و ناگونجێت.
- وه‌رگێڕانی: دڵشاد
موحه‌ممه‌د
30/12/2007
|