|
مه‌به‌ستی
ڕاستی له شووكردن و ژن هێنان ئه‌و زه‌واجه فیتریه‌یه كه خوای گه‌وره بۆی
حه‌ڵاڵ كردوین, وه ماره‌یی دان به ئافره‌ت به‌شێكه له‌و ڕێزه‌ی كه ئیسلام لێی
ناوه, به‌ڵام سنوری بۆ نرخ و ڕێژه‌ی ئه‌م ماره‌ییه دانه‌ناوه.
له‌م
سه‌رده‌مه‌ی ئێمه‌دا و له زۆربه‌ی وڵاتانی ئیسلامی شتێك
بۆته باو لای خه‌ڵكی ئه‌ویش ڕۆچوونه له ماره‌ی زۆردا, جا له هه‌ندێ ووڵات له
هه‌ردوو ته‌ره‌فه‌كه‌وه ده‌بێ و له هه‌ندێ شوێنی وه‌ك كوردستانی ئێمه هه‌ر ماڵی
زاوا ماره‌یی ده‌ده‌ن.
زۆر جێگه‌ی
داخه كه باوكی كچان یان وه‌لی ئه‌مریان زۆر به ئاسایی چاوه‌ڕێ ی ئه‌وه ده‌كه‌ن
كه ده‌یاندرێتی بۆ كچه‌كانیان, وه له‌وه‌ش ناخۆشتر ئه‌وه‌یه كه كه‌س و كاری
كوڕه‌كه به هه‌موو ئه‌و داوا گران و قورسانه‌ی ماڵی بووك ڕازی ده‌بن, ئه‌مه جگه
له‌و هه‌موو مه‌سره‌فه‌ی كه له ڕۆژی گواستنه‌وه سه‌رفی ده‌كه‌ن, كه ئێستا بۆته
باو‌و و مۆدێل, هه‌ر له به‌كرێ گرتنی هۆڵی گران به‌ها بۆ ئاهه‌نگ و كڕینی شه‌كراوی
شاز و ته‌رخان كردنی ئۆتێل و هه‌نێ جاریش ئاژه‌ڵ سه‌ربڕین و زۆر مه‌سروفاتی تر, كه
هه‌موو ئه‌م پاره و پوول و مه‌سره‌فه زیادانه چه‌نه‌ها هه‌ژار و نه‌دار و ده‌ست
كورت هه‌ن پێویستیان پێ یه‌تی، یان هه‌ر هیچ نه‌بێت كه‌لێنێكی گه‌وره‌ی ماڵی بووك و
زاوا پڕ ده‌كاته‌وه به‌تایبه‌ت له پێداویستیه‌كانی نێو ماڵیان !
خوای گه‌وره
ده‌فه‌رموێت: (إِنَّ
الْمُبَذِّرِينَ كَانُوا إِخْوَانَ الشَّيَاطِينِ وَكَانَ الشَّيْطَانُ لِرَبِّهِ
كَفُورًا ) (سوره‌تی: الاسرا‌ء , ئایه‌تی: 27), واته: (ئه‌وانه‌ی موسریفن و ڕۆچوون
له سه‌رفكردنی ماڵیان به فیڕۆ (وه‌ك) برای شه‌یتانه‌كان وان, شه‌یتانیش
له‌به‌رامبه‌ر په‌روه‌ردگاریدا زۆر ناشوكر و به‌دنمه‌كه), پێغه‌مبه‌ری خواش (صلى
الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (إن أعظم النكاح بركة
أيسره
مؤنة) رواه احمد عن عائیشه, واته: (گه‌وره‌ترین به‌ره‌كه‌تی ژنهێنان له‌وه‌یان
دایه كه مه‌سره‌فی له هه‌مووی كه‌متره).
ئیمامی موسلیم
له ئه‌بو هوره‌یره‌وه بۆمان ده‌گێڕێته‌وه و ده‌فه‌رموێ: (جا‌ء رجل إلى النبي -
صلى الله عليه وسلم-
فقال:
(إني تزوجت امرأة من الأنصار فقال له النبي: هل نظرت إليها فإن في عيون
الأنصار
شيئاً؟ فقال: نظرت إليها. قال - صلى الله عليه وسلم-: على كم تزوجتها؟ قال:
أربع
أواق. فقال الرسول: أربع أواق كأنما تنحتون الفضة من عرض هذا
الجبل)
واته : پیاوێك هات بۆلای پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) و ووتی: ئافره‌تێكم له
(ئه‌نصاره‌كان ) پشتیوانان خواستوه, پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) پێ ی
فه‌رموو: سه‌یرت كرد ؟ چونكه له چاوی ئه‌نساره‌كاندا شتێك هه‌یه, پیاوه‌كه
ووتی: (به‌ڵێ) سه‌یرم كرد, پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رمووی: له‌سه‌ر
چه‌نێ ماره‌ت بڕی ؟ پیاوه‌كه ووتی: چوار ئه‌وقیه. پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی: چوار
ئه‌وقیه! ئێوه ئه‌ڵی ئاڵتون له دامێنی ئه‌م شاخه‌وه داده‌تاشن. (نه‌ش نیوه‌ی
ئه‌وقیه‌یه, یه‌ك ئه‌وقیه چل درهه‌مه, كه‌واته چوار ئه‌وقیه (سه‌د و شه‌ست
درهه‌م) . والله اعلم
ئه‌ی باشه
ده‌بێت پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) به ئێمه چی بڵێت كه زۆرێك له
خوشكان و دایكانمان ماره‌یه‌كه‌یان پێنج سه‌د لیره‌ی ئاڵتونه ؟!!
هه‌ندێ له
دایكان وباوكان ده‌ڵێن: فڵانه‌كه‌س ماره‌یی كچه‌كه‌ی كه‌م داناوه, به‌خوا عه‌یبێكی
هه‌یه ! ئه‌گینا ئه‌گه‌ر عه‌یبێكی نه‌بوایه چۆن به‌وه‌نه ڕازی ده‌بوو؟!
ئه‌ی باوك و
برای مسوڵمان نه خۆت و نه كچه‌كه‌ت هیچ زه‌ره‌رمه‌ند نابن له قسه‌و قسه‌ڵۆكی
خه‌ڵكی, مادام تۆ كچه‌كه‌ی خۆت ده‌ناسی چۆنه, وه به‌و كه‌سه‌ش ڕازی یه كه
هاتۆته داخوازی, جا چاكتر وایه بیده به‌و كه‌سه‌ی كه ده‌زانی خاوه‌نی ڕه‌وشت و
دینێكی جوان و چاكه, وه بێ گومانیش به هه‌ر ئه‌و له دڵ و ده‌رونیدا له خوای
گه‌وره ده‌ترسێ و له‌به‌ر خواش سنور نابه‌زێنێت به‌رامبه‌ر به كچه‌كه‌ت.
ئه‌بی سه‌لمه‌ی
كوڕی عبدالرحمن ده‌ڵێ: (سألت عائشة زوج النبي صلى الله عليه وسلم: كم كان صداق رسول
الله صلى الله عليه وسلم ؟ قالت : كان صداقه لأزواجه ثنتي عشرة أوقية ونشّا . قالت
: أتدري ما النش ؟ قال : قلت : لا . قالت : نصف أوقية ، فتلك خمسمائة درهم ، فهذا
صداق رسول الله صلى الله عليه وسلم لأزواجه) رواه مسلم, واته: له عائیشه (دایكی
ئیمانداران (رضي الله عنه)م پرسی: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) چه‌نێك
ماره‌یی داوه بۆ هه‌موو خێزانه‌كانی؟ فه‌رمووی: ماره‌یی بۆ هه‌موو خێزانه‌كانی
دوانزه ئه‌وقیه و نه‌شه‌یه‌ك بوو, فه‌رمووی: ده‌زانی نه‌شه‌یه‌ك چه‌نێكه ؟ ووتم:
نه‌خێر! فه‌رمووی: نیوه‌ی ئه‌وقیه‌یه‌كه, به هه‌مووی ده‌كاته پێنج سه‌د درهه‌م,
ئه‌مه ماره‌یی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) بووه بۆ هه‌موو خێزانه‌كانی.
رواه مسلم.
ئیمامی عومه‌ر
ووتاری نوێژی ده‌دا و فه‌رمووی: ئاگادار بن ڕۆ نه‌چن له زۆری ماره‌یی ئافره‌تاندا,
ئه‌گه‌ر ڕۆچوونی ماره‌یی زۆر له‌دونیادا كارێكی پیرۆز بووایه, یان به چاكه‌كاری و
ته‌قوا لای خوای گه‌وره حساب بكرایه ئه‌وا پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم)
له پێشتر بوو هه‌تا ئێوه, پێش ئێوه ئه‌نجامی ده‌دا, پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله
علیه وسلم) ماره‌یی هیچ یه‌كێك له خێزانه‌كانی و هیچ یه‌كێك له كچه‌كانی له
دوانزه ئه‌وقیه زیاتر نه‌بوه. رواه ڕبو داود والترمژی وابن ماجه .
مسوڵمانان
ئه‌گه‌ر كه‌س و كار و وه‌لی ئه‌مری كچان بیریان له شوێنه‌واره‌كانی ماره‌ی زۆر
بكردایه‌ته‌وه ئه‌وا به‌هیچ جۆرێ ڕۆنه‌ده‌چوون تێیدا, وه هیچ ڕاڕا نه‌ده‌بوون
له‌وه‌ی كه‌مترین ماره‌یی بۆ كچه‌كه‌ی داوا بكات.
ئه‌وه‌ی
ده‌رباره‌ی هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر له فه‌رموده و سیره و كتێبه‌كاندا باس كراوه
زۆربه‌یان ماره‌ییه‌كه‌یان زۆر كه‌م بووه, ئه‌وه‌تا كاتێك باوكی طه‌ڵحه داوا له
دایكی سه‌لیم ده‌كات شووی پێ بكات, دایكی سه‌لیم پێ ی ده‌ڵێت: وه‌الله ی پیاوی وه‌ك
تۆ ڕه‌فز ناكرێته‌وه (له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌نده كه‌سێكی چاك و به‌ڕێز بووه)
به‌ڵام تۆ بێ باوه‌ڕی (هێشتا ئیمانت نه‌هێناوه), وه منیش مسوڵمانم, بۆم حه‌ڵاڵ نی
یه كه شووت پێ بكه‌م, ئه‌گه‌ر باوه‌ڕ بهێنیت ئه‌وه ماره‌یی من ده‌بێ , وه داوای
هیچ شتێكی ترت لێ ناكه‌م, هه‌ر واش بوو (باوكی طه‌ڵحه مسوڵمان بوو وه دایكی
سه‌لیم شووی پێ كرد و هیچ ماره‌ییه‌كی تری لێ داوا نه‌كرد) وه ئه‌ویش خواستی.
(ئه‌مه به‌شێكه له چیرۆكی به‌سه‌رهاتی دایكی سه‌لیم ناوی (الرميصاء ام سليم بنت
ملحان بن خالد)ه كه ئه‌نه‌سی كوڕی بۆمان ده‌گێڕێته‌وه و ئیمامی بوخاری و مسلیم
ڕیوایه‌تیان كردوه)
لێره‌دا هه‌ندێ
له‌و زیانانه‌ی زۆری و گرانی ماره‌یی ده‌خه‌ینه پێش چاو بۆ ئه‌وه‌ی بیرۆكه‌یه‌كمان
لا دروست بێت له‌سه‌ر زیانه‌كانی ئه‌م كاره و به‌نیه‌تی ئه‌وه‌ی له‌م ڕۆچوونه
دوور بكه‌وینه‌وه و هه‌روه‌ها هه‌وڵی ئامۆژگاری كه‌سانی نزیكمان بده‌ین له‌سه‌ر
دوور كه‌وتنه‌وه‌یان له ڕۆچوونی ئه‌م كاره:
1- باوكی
مرۆڤایه‌تی ئاده‌م علیه السلام دوای ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره ئاگاداری كرده‌وه
به‌ڵام شه‌یتان هه‌ر ده‌ری كرد له به‌هه‌شتدا, كێ ده‌زانێت چی به‌سه‌ر خوشكان و
كچانی ئێمه‌دا دێت له حاڵه‌تی دواكه‌وتنی له شووكردندا؟ دوای ئه‌وه‌ش هه‌ر
په‌شیمانی بۆ ده‌مێنێته‌وه له‌وه‌ی كه تێپه‌ڕی به‌سه‌ریدا .
2- دوعا و نزای
سته‌م لێ كرا‌و, ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بێ باوه‌ڕیش بێت, له‌نێوان ئه‌و و خوادا هیچ
په‌رده‌یه‌ك نی یه, له‌وانه‌یه ئه‌و كه‌سه‌ی له‌به‌ر كه‌می پاره و پوول و
سامانه‌وه, كچه‌كه‌تی ناده‌یتێ دوعات لێ بكات, وه ڕه‌نگه ڕۆژێك له ڕۆژان
كچه‌كه‌ی خۆشت دوعات لێ بكات به هۆی ئه‌وه‌ی نه‌تداوه به یه‌كێكی هاوشانی خۆی
له‌به‌ر هه‌مان هۆكار, خۆ كچانیش زۆر به ده‌گمه‌ن باس له‌وه ده‌كه‌ن كه
حه‌زه‌كه‌ن شوو بكه‌ن, یان هه‌نێكیان هه‌ر به عه‌یبه‌شی ده‌زانن ئه‌گه‌ر خۆیان
ئه‌م قسه‌یه باس بكه‌ن.
3- هه‌میشه
ئه‌و كچه‌ی ماره‌یی و مه‌سره‌فی زۆری به داواكاره‌كه‌ی سه‌رف كردوه لای ماڵه
خه‌زوران و كه‌س و كاری كوڕه‌كه خۆشه‌ویست نی یه و هه‌ر وه‌ك خاڵێك له‌سه‌ری
ده‌هێڵنه‌وه.
4- گوناهی
كچه‌كه‌ت چی یه كاتێك ده‌بینێت هاوڕێكانی و هاوته‌مه‌نه‌كانی خوای گه‌وره ڕێزی
لێناون و چونه‌ته ماڵی خۆیان, كه بێ گومان ده‌یبینیت ئه‌م كچه‌ی تۆ هه‌میشه داخ
و حه‌سره‌ت هه‌ڵده‌كێشێ, خۆ ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نه‌كه‌ی زۆر به‌ره‌و گه‌وره‌یی بڕوا و
هه‌روا بمێنێته‌وه هه‌ست به شه‌رمه‌زاری ده‌كا و هۆكاره‌كه‌ش تۆیت.
5- ئه‌ی باشه
گوناهی ئه‌و گه‌نجه چی یه كه به‌هه‌موو هێز و توانای خۆی هه‌وڵ ده‌دات نیوه‌كه‌ی
تری ئیمانی كامڵ بكات, كه زۆرینه‌ی قه‌یره كوڕ و كچه‌كان له‌ڕێ لاده‌ده‌ن و
ئینحیراف ده‌كه‌ن (ته‌نها ئه‌وانه نه‌بێت كه خوا به‌رده‌وامی و ئیستیقامه‌ی پێ
داون له‌سه‌ر هیدایه‌ت), بێ گومان ئه‌و كاته تۆش ده‌بیت به به‌شێك له هۆكاری
گوناهه‌كانی ئه‌م گه‌نجه.
6- له حاڵه‌تی
ڕازی بوونی كوڕه‌كه به هه‌موو داوا قورس و گرانه‌كانی تۆ, كچه‌كه‌شت زه‌ره‌ر
ده‌كات, چونكه هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌بێ هه‌ر خه‌ریكی ئیش بێت تا ئه‌و هه‌موو قه‌رزانه
پڕ بكاته‌وه كه له پێناوی ژن هێنانا وه‌ری گرتوون, كچه‌كه‌شت زۆرترین كات به
ته‌نها ده‌مێنێته‌وه و ژیانێكی به‌دبه‌خت و چاره ڕه‌ش به‌سه‌ر ده‌با.
خوای گه‌وره
په‌نای ئێمه و هه‌موو خوشك و كچانێكی مسوڵمان بدات له‌م كاره.
- له‌لایه‌ن: ماڵپه‌ڕی خوشكان
5/2/2008
|