|
ئه‌مڕۆ له زۆر
كۆمه‌ڵگه‌دا ده‌بینرێت دیارده‌ی ته‌ڵاق په‌ره‌ی سه‌ندووه‌و له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ی
كوردهواری خۆشمان‌دا به‌شێوه‌یه‌كی ترسناك ته‌شه‌نه‌ی كردووه.. بێگومان به‌پێی
سه‌رده‌می ئه‌مڕۆش هۆكاره‌كانی ته‌ڵاق زیاتر بوونه وه‌ك له ساڵانی ڕابردوو،
به‌دڵنیاییه‌وه زۆر له‌و ئامێره پێشكه‌وتووانه‌ی سه‌رده‌م وه‌كو ئینته‌رنێت و
سه‌ته‌لایت و مۆبایل (به‌تایبه‌ت كامیرهدار) و شتی تر به‌داخه‌وه بونه‌ته
هۆكارێكی تری
ڕوودانی
حاڵه‌تی ته‌ڵاقدان به‌هۆی خراپ به‌كارهێنانی.. هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌و
گۆڕانكارییانه‌ی به‌سه‌ر ڕه‌فتاری تاكه‌كاندا دێت هۆكارێكی ترن..
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی باسه‌كه‌مانه به‌داخه‌وه هۆكارێكی تر هه‌یه كه زۆر له
خه‌ڵكی ئه‌مڕۆ تووشی بوونه و ئه‌و ژن و ژن خواستنه له بارێكی پڕ سۆز و به‌زه‌یی
و خۆشه‌ویستیه‌وه بۆ بارێكی پڕ له ئه‌رك وكێشه‌و ماندوویه‌تی، ئه‌ویش پێداگرتنه
له‌سه‌ر گرانی ماره‌یی و شیربایی.
پاش ئه‌وه‌ی
ژنهێنان و شووكردن له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌كه‌ماندا له‌ڕۆژانێكی ڕابردوو زۆر ئاسان و ساكار
بوو به‌ڵام له ئه‌مڕۆی مادده‌دا قورسترین كاره گه‌ر ئه‌و ئه‌رك و ماندویهتیهشی
هه‌یه‌تی وه‌لاوه‌ی بخه‌ین. پاش ئه‌وه‌ی تا دوێنێ ده‌مانبیست كه فڵانه ئافره‌ت
شیرباییهكهی ته‌نها شتێكی ساده‌و ساكار بووه یان مسقاڵێك زێڕ، ئه‌مڕۆ بووه‌ته
هۆكارێكی له‌ناوبردنی پاره‌یكی زۆر له‌خۆڕا و كۆمه‌ڵ كردنی قه‌رزێكی زۆر به‌سه‌ر
خێزانه‌كه‌وه.
خۆگه‌ر بڕوانینه
ماره‌ییش له ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا ده‌بینین خوای گه‌وره ماره‌یی وه‌كو به‌خششێكی
ڕه‌مزی داناوه له‌لایه‌ن پیاوه‌كه‌وه ده‌درێت به ئافره‌ته‌كه وه‌كو
نیشانه‌یه‌كی خۆشه‌ویستی و وه‌فا و دڵسۆزی بۆی، هه‌روه‌ها وه‌كو دڵنیاكهرهوهیهك
له حه‌ز وویستی به ژیان بردنه‌سه‌ر له‌گه‌ڵی له‌نێو ماڵێكدا، هه‌روه‌ها بۆ
ئاماده‌بوونی له هه‌ڵگرتنی هه‌موو ئه‌ركه‌كانی ژن ومێردایه‌تی كه خوای گه‌وره
له‌سه‌ری داناوه وه‌كو چاودێری و به‌خێوكردنی وبه‌خشینی هه‌موو تواناكانی بۆ
به‌خته‌وه‌ری و ڕه‌زامه‌ندی كردنی.
به‌ڵام
به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆ ده‌بینین به‌شوودانی كچ بۆته تجارهتێكی قازانج و
ئافره‌ته‌كه‌ش پێی ده‌كرێته شتومه‌كێكی گرانبا و پیاوه‌كه‌ش به نهیچیرێكی
به‌نرخ، كه‌سوكاری كچه‌كه به‌وه دڵخۆش ده‌بن كه كوڕه‌كه‌یان بارقورس كردووه
به‌و ئه‌رك و ماره‌ییه زۆره‌و خستویانه‌ته ژێر قه‌رزێكی زۆره‌وه‌و چه‌نده‌ها
مه‌رجی گه‌وره كه چیتر تا له‌ژیاندایه ناتوانێت بیر له ته‌ڵاقدانی كچه‌كه‌یان
بكاته‌وه.
به‌م پێیه وا
گومان ده‌به‌ن كه به‌رژه‌وه‌ندی كچهكهیانیان پاراستوه‌و ئیتر توشی سته‌م و
توندوتیژی پیاوه‌كه نایه‌ته‌وه, واهه‌ست ده‌كه‌ن كه فه‌خر و شانازیان بۆ
كچه‌كه‌یان بنیات ناوه له‌نێو خزم و كه‌سوكاریاندا.. بێگومان ئه‌م بۆچونه هه‌ڵه
و نادروستانه دیارده‌یه‌كن له‌و دیارده نه‌فامی و دواكه‌وتووه‌ی زاڵ بووه
به‌سه‌ر مێشك و هۆشماندا. یان ئه‌م بۆچونه ترسناكانه ده‌ره‌نجام و
كاردانه‌وه‌یه‌كی سروشتی بێت لای زۆر له دایك وباوكانی كچان به‌هۆی ئه‌و
خراپه‌كاری و كاره ناڕه‌وایانه‌ی پیاوان ده‌یكه‌ن و تاكو وه‌فا و دڵسۆزی بۆته
پێدراوێكی زۆر ده‌گمه‌ن لای كه‌م كه‌سیان نه‌بێت نابینرێتهوهو خیانه‌ت و ستهمهم
و ته‌ڵاقدانیش زۆر بووه و زمانی توند‌و تیژی له‌ناو ماڵان و ئیهانه و سوكایه‌تی
كردنی پیاو به ژنه‌كه‌ی و لێدانی و ده‌ربه‌ده‌ركردنی و به‌بێ به‌ش كردنی له
منداڵه‌كانی بڵاوه‌ی كردووه‌و بێ ئه‌وه‌ی خه‌می ماره‌ییه‌كه‌ی بخوات یان هه‌ر
به‌رپرسیارێتیه‌كی تر له‌ئاستی ژنه‌كه‌یدا. هه‌رچه‌نده ئه‌م بیانویانهش به‌هێزن
به‌ڵام ئێمه ئه‌ڵێین هه‌ڵه به هه‌ڵه چاره‌سه‌ر ناكرێت، كێشه
كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیش به كاردانه‌وه‌ی نادروست و ناڕه‌وا چاك ناكرێته‌وه به‌ڵكو
به‌پێچه‌وانه‌وه زیاتر تینی تێ ده‌كات و گه‌وره‌تری ده‌كاته‌وه.
گرانبایی له ماره‌یی و شیرباییدا به ناخۆشی و تاڵی ده‌شكێته‌وه به‌سه‌ر ژیانی
هاوسه‌رێتی
تاكو كاره‌كان
بخه‌ینه ناو تای ته‌رازوی خۆی و ته‌م ومژهكان له‌سه‌ر ڕاستیه‌كان لابه‌رین و
ئه‌وه‌ی چه‌وته ڕاستی بكه‌ینه‌وه، پێویسته ئه‌و تێڕوانینه ئیسلامیه سه‌باره‌ت
به ماره‌یی و شووكردنه ڕوون بكه‌ینه‌وه كه كۆمه‌ڵگه ده‌گێڕێته‌وه بۆ
پارسه‌نگی خۆی له‌ژێر سێبه‌ری قورئان و سوننه‌تی پێغه‌مبه‌رمان (د.خ):
یه‌كه‌م: گرانی ماره‌یی نرخ و به‌های ئافره‌ته‌كه
ناپارێزێت:
زۆر له دایك و
باوكان وا گومان ده‌به‌ن كه نرخ و به‌های كچه‌كه‌یان به‌ستراوه (تا ئاستێكی زۆر)
به مارهییهكهیهوه پێش شووكردنی، به‌لایانه‌وه ئه‌و ئافره‌ته‌ی ماره‌ییه‌كه‌ی
كه‌مه، لای مێرده‌كه‌ی نرخی كه‌م ده‌بێت جگه له براده‌ر و خزمانی, واته چه‌ند
ماره‌ییه‌كه‌ی به‌رز بێت ئه‌وه‌نده كچه‌كه له‌به‌رچاوی خه‌ڵكدا به‌رز ده‌بێت
وه‌هه‌روه‌ها به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه. بۆیه زۆر حاڵه‌تی داواكاری كه كچ و كوڕه‌كه
به‌یه‌كتر ڕازین دوای ڕاگه‌یاندنی بڕی ماره‌ییه داواكراوه‌كه یه‌كسه‌ر كوڕه‌كه
پاشه‌كشێ ده‌كات چونكه له توانایدا نیه.
كوڕه‌كه
ماره‌ییه‌كی گونجاوی ده‌وێت توانای هه‌بێت به‌سه‌ریدا، باوكی كچه‌كه‌ش ماره‌ییه‌كی
زۆری ده‌وێت له‌ناو خه‌ڵكدا ده‌ركه‌وێت كه كچه‌كه‌ی بێ نرخ و به‌ها نیه، لێره‌دا
كێشه‌و ناكۆكی دروست ده‌بێت و هه‌مووان جیا ده‌بنه‌وه‌و دڵه‌كان له‌یه‌كتر دوور
ده‌كه‌ونه‌وه‌و خۆشی و شادی هه‌مووان به‌جێ ده‌هێڵێت.
هۆكاره‌كه‌شی
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و بۆچونه هه‌ڵه‌یه كه هیچ په‌یوه‌ندی نیه به واقعه‌وه،
ئه‌گینا ماره‌یی به‌رز چ سوودی هه‌یه گه‌ر كچه‌كه شوو بكات به كوڕێك ڕێزی لێ
نه‌گرێت و هیچ به‌ها وقیمهتێكی بۆ دانه‌نێت به‌ڵكو بیشیچهوسێنێتهوه!
ماره‌یی گران چ
سوودێك ده‌گه‌یه‌نێت گه‌ر مێرده‌كه‌ی ده‌ستی درێژ بێت و زمانی درێژتر و له كچه‌كه
بدات و جنێو به كه‌سوكاری بدات!
بێگومان ژنه‌كه
له‌م حاڵه‌ته‌دا له‌هه‌موو مافه‌كانی خۆش ده‌بێت و بگره له پاره‌ی خۆشی
ده‌به‌خشێت ته‌نها له‌و دۆزه‌خه ڕزگاری ببێت تیادا ده‌ژێت.. ئافره‌ت هه‌ست به نرخ
و به‌های ڕاستێتی خۆی ناكات مه‌گه‌ر كاتێك نه‌بێت كه شووی به پیاوێك كردبێت له
خواترس بێت و دواڕۆژ له‌یه‌ك بداته‌وه، ڕێزی لێ بگرێت و وه‌فادار بێت بۆی،
هه‌ربۆیه پێغه‌مبه‌ری نازدارمان ئامۆژگاریمان ده‌كات و ده‌فه‌رموێت: (إذا جاءكم من
ترضون دينه وخلقه فزوجوه إلا تفعلوا تكن فتنة في الأرض وفساد كبير) رواه الترمذي.
واته: گه‌ر یه‌كێك هاته داخوازبێنی كچه‌كه‌تان (یان خوشكه‌كه‌تان) و له دین
ڕه‌وشت و ڕه‌فتاری ڕازین ئه‌وا بیده‌نێ, خۆ گه‌ر وانه‌كه‌ن (واته دین و ڕه‌وشت
نه‌كه‌نه پێوه‌ر) بێشك خراپه‌كاری و ئاشوبهیهكی گه‌وره بڵاوده‌بێته‌وه له‌سه‌ر
زه‌وی.
ئه‌م پیاوه
گه‌نجینه‌یه‌كی گرنگه كه ده‌بێت هه‌موو باوكان به‌شوێنیدا بگه‌ڕێن بۆ كچه‌كانیان،
ئه‌گینا گه‌نجینه‌ی ماڵ و سامان هیچ كێشی نیه گه‌ر كچه‌كه‌یان له دۆزه‌خێكدا
بژێ..
ده‌بێت كه‌سوكاری
كچه بزانن كه به‌ره‌كه‌ت و خۆشی و به‌خته‌وه‌ری ڕه‌ها بۆ كچه‌كه‌یان ته‌نها له
پاره‌و ماره‌یی زۆر نیه، چونكه سه‌روه‌ت و سامان مه‌رج نیه هه‌میشه بمێنێت،
به‌ڵكو به‌خته‌وه‌ری ڕاسته‌قینه جێبه‌جێ نابێت مه‌گه‌ر زه‌واجه‌كه به ساكاری و
پێویستی كه‌مه‌وه به‌ڕێ بخرێت، هه‌ر بۆیه پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان ئه‌م خاڵه‌مان
به‌یاد ده‌خاته‌وه‌و لهفهرموودهیهكیدا ده‌ڵێت (إن أعظم النكاح بركة أيسره
مؤونة) بێگومان زۆرترین زه‌واجێك به‌ره‌كه‌ت و به‌خته‌وه‌ری به‌دوادا بێت
ئه‌وه‌یه كه ماره‌یی و پێداویستی كه‌م پێویست كردووه.
دووه‌م: ماره‌یی زۆر كچه‌كه ناپارێزێت له ته‌ڵاقدان:
زۆر له دایك و
باوكان هه‌ن گومان ده‌به‌ن گه‌ر ماره‌یی كچه‌كانیان به‌رز و زۆر بكه‌ن ده‌یان
پارێزن له سته‌م وجهوری پیاوه‌كانیان و چیتر نایان چه‌وسێننه‌وه چ جای بوێرن
ته‌ڵاقیان بده‌ن.
بێگومان هه‌ركات
پیاوانێك ڕق لێبوونه‌وه‌و ناحه‌زی دروست بوو له‌ناو دڵیان به‌رامبه‌ر به
ژنه‌كانیان په‌نا ده‌به‌نه به‌ر چه‌نده‌ها ڕێگه و ئامراز تاكو پاڵه‌په‌ستۆ
بخه‌نه سه‌ریان و واز له ماره‌ییه‌كه‌یان بهێنن و داوای ته‌ڵاق به‌بێ به‌رامبه‌ر
بكه‌ن. له‌وانه‌یه هه‌ریه‌ك له‌ئێمه‌ش ئه‌م حاڵه‌تانه‌ی بیستبێت له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی
خۆماندا.
په‌نا ده‌به‌نه
به‌ر لێدان و سوكایه‌تی كردن و نه‌نوستن پێكه‌وه‌و خیانه‌ت و بگره ژیانی ناو ماڵ
ده‌كه‌نه دۆزه‌خێك له ژنه‌كه كه نه‌توانێت چیتر ئارام بگرێت و خۆی ده‌دات به
ده‌سته‌وه‌و تكا ده‌كات به‌زه‌یی پیادا بێته‌وه‌و ته‌ڵاقی بدات به‌بێ به‌رامبه‌ر
وه‌كو باسمان كرد.
بۆیه با هه‌موو
دایك و باوكان بزانن كه گرانی ماره‌یی چاره‌سه‌ر نیه‌و ناشبێته پارێزه‌رێك بۆ
كچه‌كانیان له‌ده‌ست سته‌م و چه‌وسانه‌وه.
خۆ گه‌ر گریمان
ماره‌یی گران ئافره‌ته‌كه ده‌پارێزێت له ته‌ڵاق، به‌ڵام ئایه ده‌یپارێزێت
له‌وه‌ی ژنی به‌سه‌ردا نه‌هێنرێت؟ یان خیانه‌تی له‌گه‌ڵدا نه‌كرێت؟ یان ده‌یپارێزێت
له سته‌م و چه‌وسانه‌وه‌ی پیاوه‌كه؟ پێمان وانیه وابێت, به‌پێچه‌وانه‌وه،
هه‌ندێ له پیاوان كه ناتوانن ژنه‌كانیان ته‌ڵاق بده‌ن كه سه‌ده‌ها هه‌زار
دۆلاره ماره‌ییه‌كه‌یان په‌نا ده‌به‌نه به‌ر تاوانی كوشتن كه ئه‌مه له واقعی
دونیاماندا ڕووی داوه هه‌رچه‌نده له وڵاتی خۆمان سوپاس بۆ خوا ڕوودانی
ده‌گمه‌نه یان نیه.
كه‌واته بۆچونی
ماره‌یی زۆر و گران ژنه‌كه ده‌پارێزێت له ته‌ڵاق بۆچونێكی خه‌یاڵی و دووره له
ڕاستیه‌وه.
سێیه‌م: ماره‌یی مافێكه له مافه‌كانی ژنه‌كه نه‌ك حبرێك
بێت له‌سه‌ر كاغه‌ز بنوسرێت:
زۆر له كچ و
كوڕانی ئه‌مڕۆ ده‌ڵێن ماره‌یی ته‌نها حبرێكه له‌سه‌ر كاغه‌ز و هیچی تیادا نیه با
دایك و باوكانمان بیسهپێننه سه‌رمان كه چه‌ند بنوسرێ.
به‌ڵكو زۆر له
گه‌نجان لهخۆیانهوهو به‌بێ بیركردنه‌وه‌یه‌ك ماره‌ییه‌كی خه‌یاڵی ده‌نوسن بۆ
هاوسه‌ره‌كانیان زیاد له توانای دارایی خۆی به چه‌نده‌ها ئه‌وه‌نده.
مهبهستیانش هیچ
نیه ته‌نها خۆ گه‌وره‌كردن و باس كردنیان نه‌بێت كه فڵانه كوڕ ماره‌یی
ئه‌وه‌نده‌ی داناوه بۆ ژنه‌كه‌ی. بێ ئه‌وه‌ی بزانن كه ماره‌یی مافێكه خوای
گه‌وره دایناوه بۆ ژنه‌كه و ده‌بێت ئه‌و كاته پێی بدرێت نه‌ك پیاوه‌كه
بینوسێت و نه‌یدات یان پشت گوێی بخات.
هه‌رچه‌نده له
عورف و داب و نه‌ریتی خۆماندا ماره‌یی ده‌كرێته (معجل و
مؤخر)،
(معجل) هه‌ر ئه‌و كاته پێی ده‌درێت و (مؤخر)یش ته‌نها حبرێكه له‌سه‌ر كاغه‌ز
مه‌گه‌ر به ته‌ڵاق یان مردن بدرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه مانای ئه‌وه نیه ئیتر
ماره‌یی وون بكرێت و له‌بیر بكرێت. خوای گه‌وره حه‌رامی كردووه له‌سه‌ر پیاوان
ده‌ست ببه‌ن بۆ ماره‌یی و سامانی ژنه‌كانیان به‌بێ حه‌ق و ئیزنی خۆیان له‌م دوو
ئایه‌ته‌دا: ((وَآتُوا
النِّسَاءَ
صَدُقَاتِهِنَّ نِحْلَةً فَإِنْ طِبْنَ لَكُمْ عَنْ شَيْءٍ مِنْهُ
نَفْساً فَكُلُوهُ
هَنِيئاً مَرِيئاً) (النساء:4)، (وَإِنْ
أَرَدْتُمُ اسْتِبْدَالَ زَوْجٍ مَكَانَ زَوْجٍ وَآتَيْتُمْ إِحْدَاهُنَّ
قِنْطَاراً فَلا تَأْخُذُوا مِنْهُ شَيْئاً أَتَأْخُذُونَهُ بُهْتَاناً وَإِثْماً
مُبِيناً) (النساء:20).
ده‌بێ پیاوان باش
بزانن ئه‌و ماره‌ییه گه‌ر ناوی (مؤخر)یشی لێ بنرێت له‌سه‌ریان هه‌ر قهرزهو
هه‌ركات پاره‌یان هه‌بوو ده‌بێت بیده‌نه‌وه به ژنه‌كانیان، خۆ گه‌ر
نهیدهنهوهو مردن یه‌خه‌ی گرتن, لێره‌دا به‌پێی شه‌رع میراته‌كه‌ی دابه‌ش ناكرێت
به‌سه‌ر كه‌سدا تاكو بڕی ماره‌ییه (مؤخر)ه‌كه‌ی لێ ده‌ر نه‌كرێت و ژنه‌كه مافی
ته‌واوه‌تی خۆی وه‌رنه‌گرێت, پاشان چی مابێته‌وه له میراته‌كه‌ی دابه‌ش ده‌كرێت.
ده‌بێت بزانین
گه‌ر پیاو بڕێك ماره‌یی به‌خشی به ژنه‌كه‌ی و بڕێكی تری ناو لێنا (مؤخر) و ته‌نها
له‌سه‌ر كاغه‌ز نوسیانه‌وه ئه‌وا ده‌بێت نیه‌تی هه‌بێت پێی بداته‌وه ئێستا بێت
یان پاشه‌ڕۆژ، خۆ گه‌ر نییه‌تی وابوو سته‌م له ژنه‌كه بكات و بۆی نه‌گێڕێته‌وه
ئه‌وا به‌پێی شه‌رع دزی كردووه لێی به‌پێی فه‌رمووده‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله
علیه وسلم) كه ده‌فه‌رموێت: (أيما رجل تزوج امرأة على ما قل من المهر أو كثر، وليس
في
نفسه أن يؤدي
إليها حقها خدعها ولم يؤد إليها حقها لقي الله يوم القيامة وهو سارق) رواه
الطبراني. واته:
هه‌ر پیاوێك ژنێكی خواست به مارهییهك (كه‌م بێت یان زۆر) و نیازی نه‌بوو
مافه‌كه‌ی پێ بدات و فێڵی لێ كرد, له ڕۆژی قیامه‌تدا لای خوای گه‌وره به دز
ده‌ژمێردرێت.
چواره‌م: ماره‌یی به‌خشش و دیاریه نه‌ك نرخێك بۆ ژنه‌كه:
به‌داخه‌وه
به‌هۆی ڕه‌فتاری زۆر له خه‌ڵی ناو كۆمه‌ڵگه‌ی موسڵمانان له عه‌قد و ماره‌یی
كچه‌كانیانه‌وه، له‌لایه‌ن ناحه‌زانی ئیسلامه‌وه زۆر تیر هاوێشتراوه‌و تانه‌و
ته‌شه‌ر له ئیسلام دراوه كه گوایه ئیسلام ئافره‌ت ئیهانه ده‌كات به‌و
ماره‌ییه‌ی بۆی ده‌درێت و كراوه به كاڵایه‌ك ده‌كڕدرێت و ده‌فرۆشرێت، پیاوه‌كه
وه‌كو به‌نده‌یه‌ك ده‌یكڕێت و ده‌توانێت چی لێ بكات.
بێگومان له
ڕێزگرتنی ئیسلام بۆ ئافره‌ت بێ نرخی نه‌كردووه بفرۆشرێت و بكڕدرێت، هه‌ركه‌سێك
بیه‌وێت ده‌ستی بكه‌وێت و هه‌ركاتیش نه‌یه‌وێت فڕێی بدات به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئه‌رك و
به‌رپرسیارێتیه‌كی بێته سه‌ر. له ڕێزگرتنی ئیسلام بۆ ئافره‌ت ئه‌وه‌یه كه پیاو
بڕێك له سامانی خۆی ببه‌خشێت به ژنه‌كه وه‌كو نرخێكی مه‌عنه‌وی نه‌ك ماددی،
وه‌كو نیشانه‌یه‌ك بۆ خۆشه‌ویستی و وه‌فا و دڵسۆزیه‌ك نه‌ك نرخێك بۆ لاشه‌ی
ئافره‌ته‌كه هه‌روه‌كو چۆن ناحه‌زانی ئیسلام بیانه‌وێ لێكی بده‌نه‌وه.
پێنجه‌م: دژ وه‌ستان به‌رامبه‌ر به ماره‌یی زۆر وگران مانای
ئه‌وه نیه بڕه‌كه‌ی دیاری بكرێت:
كاتێك باس له‌وه
ده‌كرێت ماره‌یی گونجاو نیه زۆر بێت و پێویسته له ئاستی توانای پیاوه‌كه بێت،
ئه‌مه مانای ئه‌وه نیه بانگه‌شه‌ی دیاری كردنی ده‌كه‌ین و بڕێكی بڕیار له‌سه‌ر
بدرێت و تێنه‌په‌ڕێت له‌و بڕه، به‌ڵكو مه‌به‌ستمان ووریاكردنهوهیه له‌وه‌ی
به‌رزی و گرانی ماره‌یی نه‌بێته عورف و نه‌ریتێكی بڵاو وه‌كو ئه‌مڕۆ كه ئیتر ژن
نه‌هێنرێت و كچان شوو نه‌كه‌ن به‌هۆیه‌وه‌و خێزان پێك نه‌هێنرێت به‌بێ دانانی ئه‌م
ماره‌ییه زۆره، چونكه ئه‌مه سته‌مێكی گه‌وره‌یه بۆ هه‌ژاران و ئه‌و كه‌سانه‌ی
توانای داراییان دیاری كراوه له‌نێو میلله‌ته‌كه‌ماندا و هیچ شك نابه‌ن.
ئیسلامیش دان به
توانا جیاوازه‌كانی مرۆڤ ده‌نێت و له زۆر كاتیش‌دا مه‌رج نیه توانای هه‌بێت،
هه‌ربۆیه یاسا و بنه‌ماكانی به‌پێی سروشت و فیتڕه‌تی مرۆڤه‌وه داناوه به
به‌راورد كردنی تواناكانی.
له سه‌رده‌می
ئیمام عومه‌ری كوڕی خه‌تتاب كاتێك ماره‌یی ژنان زۆر به‌رز بویه‌وه، ویستی ئیجتیهاد
بكات و هه‌روه‌كو شتومه‌كی بازار نرخی ماره‌ییش دیاری بكرێت و تێنه‌په‌ڕێت له (400)
درهه‌م ئه‌مه‌ش بۆ شوێنكه‌وتنی سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ر له كه‌میی ماره‌یی، بۆیه
له‌ناو خه‌ڵكه‌كه وه‌ستا و پێیانی ڕاگه‌یاند, به‌ڵام ژنێك ڕێی پێ گرت و پێی فرموو:
ئه‌ی ئه‌میری موئمنین تۆ ڕێت له خه‌ڵكی گرتووه كه ماره‌یی ژنان له (400) درهه‌م
زیاتر نه‌بێت؟ ووتی: به‌ڵێ. ئافره‌ته‌كه‌ش ووتی: ئه‌ی نه‌تبیستووه كه خوای
گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (وَآتَيْتُمْ
إِحْدَاهُنَّ قِنْطَاراً) (النساء: 20) ؟
ئه‌ویش فه‌رمووی:
خوایه گیان لێم ببوره هه‌ڵه بووم، هه‌موو خه‌ڵكی له عومه‌ر زیره‌ك ترن. بۆیه
گه‌ڕایه‌وه‌و چووه سه‌ر مینبه‌ر و به‌خه‌ڵكی ڕاگه‌یاند كه پێشتر ڕێی لێ گرتون
ماره‌یی له (400) درهه‌م زیاتر بێت، به‌ڵام هه‌ركه‌سێ بییه‌وێت زیاتر بدات با بیكات
و هیچی تیادا نیه.
ئه‌مه‌ش ئه‌وه
ده‌گه‌یه‌نێت كه ئافره‌تان هه‌یشه به‌رگریان له مافی خۆیان كردووه‌و هیچ كه‌س
بۆی نیه ئه‌گه‌ریش سه‌رۆكی وڵات بێت مافه‌كانیان بخوات. هه‌موو مه‌به‌سته‌كه‌ش
ئه‌وه‌یه كه مه‌سه‌له‌ی ماره‌یی ناتوانرێت بڕه‌كه‌ی دیاری بكرێت و سنووردار بێت
به‌ڵكو ده‌بێت ڕه‌چاوی باری دارایی و توانای كوڕه‌كه بگیردرێت.
هه‌موو بنه‌ماكانی
ئیسلام له‌سه‌ر ئاسانكاری دامه‌زراوه نه‌ك توندی و قورسی، وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژن
هێنان و شووكردن یه‌كێكه له سوننه‌ته‌كانی ژیان، بۆیه قورس كردنی باری ماره‌یی و
بونه به‌ربه‌ست له‌لایه‌ن تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌وه ده‌بێته ڕێگرییه‌ك كه نه خوای
گه‌وره نه پێغه‌مبه‌ر ڕێیان پێ داوه چونكه خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (يُرِيدُ
اللَّهُ بِكُمُ
الْيُسْرَ وَلا يُرِيدُ بِكُمُ الْعُسْرَ) (البقرة: 185) واته: خوای گه‌وره
ئاسانكاری بۆ ئێوه ده‌وێت و نایه‌وێت قورسی له‌سه‌رتان ببێت.
شه‌شه‌م: به‌رز و گرانی ماره‌یی ده‌ره‌نجامێكی ترسناك و
ڕوخێنه‌ری لێ ده‌وه‌شێته‌وه وه‌كو:
1-
دووركه‌وتنه‌وه‌ی گه‌نجان له ژن هێنان.
2- بڵاوبوونه‌وه‌ی
قه‌یره‌یی له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌دا.
3- بڵاوبوونه‌وه‌ی
داوێن پسی و به‌دڕه‌وشتی وه‌كو ئه‌لته‌رناتیڤێك بۆ زه‌واج, كاتێك كوڕ نه‌توانێت ژن
بهێنێت ناچار په‌نا ده‌باته به‌ر كاری به‌ر ڕه‌وشتی بۆ تێركردنی ئاره‌زووه‌كانی.
4- نه‌مانی سۆز و
به‌زه‌یی و به‌ره‌كه‌ت له‌نێو ماڵ و خێزانه‌كاندا.
5- به‌هۆی
دواكه‌وتن له ژن هێنان و شووكردن كۆمه‌ڵگه‌كه ده‌بێته كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی پیر واته
ڕێژه‌ی گه‌نج و ته‌مه‌ن نزم كه‌متر ده‌بێته‌وه.
6- خێزان دوچاری
كێشه‌ی ئابووری ده‌بێته‌وه به‌هۆی كۆبوونه‌وه‌ی قه‌رز له‌سه‌ری.
7- سته‌م كردن له
ئافره‌ت له‌لایه‌ن پیاوه‌كه‌یه‌وه، هه‌روه‌ها په‌نابردنی پیاوه‌كه بۆ به‌ر
خیانه‌ت گه‌ر توانای نه‌بێت ژنه‌كه‌ی ته‌ڵاق بدات به‌هۆی زۆری مارهییهكهیهوه.
8- فه‌وتانی
میراتی میراتگره‌كان پاش مردنی پیاوه‌كه، چونكه ماره‌یی ژنه‌كه‌ی لێ
ده‌رده‌هێنرێت كه له‌وانه‌یه چه‌نده‌ها ئه‌وه‌نده‌ی سامانه‌كه‌ی بێت.
9- بڵاوبوونه‌وه‌ی
دڵ ڕه‌قی و حه‌زپێ نه‌كردن، بۆنمونه پیاوه‌كه ڕقی له كه‌سوكاری ژنه‌كه‌ی
ده‌بێته‌وه چونكه ماره‌ییه‌كی ئێجگار زۆریان سه‌پاندۆته سه‌ری.
10-
بڵاوبوونه‌وه‌ی ڕق و كینه له‌نێو ژن وپیاوه‌كه كاتێك مێرده‌كه سه‌یری ژنه‌كه‌ی
ده‌كات وه‌كو بار گرانییه‌كی ئابوری قورس به‌سه‌ر كۆڵێوهو ناتوانێت به ئاسانی لێی
ڕزگار بێت.
حه‌وته‌م: یاسای ماره‌یی له ئیسلامدا یاسای سۆز و
به‌زه‌ییه بۆ مرۆڤایه‌تی به‌تێكڕا:
بێگومان له سروشت
و خوی ئافره‌ت و فیتڕه‌تی حه‌ز ده‌كات هه‌میشه داواكراو و مه‌رغوب بێت، هه‌روه‌ها
شایه‌نی ئه‌وه بێت پیاوه‌كه شتێكی گران به‌ها و به‌نرخی له‌پێناودا سه‌رف بكات و
خۆشه‌ویستی خۆی بۆ ئافره‌ته‌كه ده‌ربڕێت و وه‌كو ڕێزێك بێت بۆ مێینه‌یه‌تی و
جوانێتیهكهی.
بۆیه ده‌بینین
هه‌موو داب ونه‌ریتی میلله‌تان له جیهانی پان و به‌ریندا به‌و شێوه بنیات نراوه
كه پیاوه‌كه بڕواته داخوازی ئافره‌ته‌كه نه‌ك ئافره‌ته‌كه داوای پیاوه‌كه
بكات، مه‌گه‌ر چه‌ند حاڵاتێكی كه‌م نه‌بێت ڕووی دابێت. هه‌ربۆیه خوای گه‌وره‌ش
یاسای ماره‌یی داناوه و كردویه‌تی به مه‌رجێكی ئه‌و گرێبه‌سته ژنهێنانه (عقد
الزواج)، ئه‌مه‌ش دان پێنانێكه به فیتڕه‌ت و سروشتی ئافره‌ت و هه‌رچی هه‌ستێكی
سۆز و عاتیفه‌ی تیادایه كه خوای گه‌وره بۆی داناوه.
له‌لایه‌ن:
ماڵپه‌ڕی
خوشكان |