|
كێشه‌ی ئه‌و
مێردانه‌ی كه ده‌بێت به‌پێی پێویست ئاماده‌بونییان له ماڵه‌وه هه‌به‌ێت به‌ڵام
زۆربه‌ی كاته‌كانیان له ده‌ره‌وه‌ن و ته‌نها بۆ خه‌وه‌كه نه‌بێت نایه‌نه‌وه ماڵ،
ئه‌م كێشه‌یه زۆرێك له ئافره‌تان پێوه‌ی ده‌ناڵێنن، زۆربه‌ی كاته‌كانیش بێده‌نگی
ئافره‌تان دای ده‌پۆشێ ، سه‌ره‌ڕای ئه‌و شوێنه‌واره خراپانه‌ی له‌سه‌ریه‌ك هه‌ڵی
ده‌چنێ بۆ سه‌رهه‌ڵدانی زۆرێك له كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، كه به‌ڕاستی ئه‌گه‌ر
مێرد یا باوك به‌م شێوه‌یه له‌ماڵه‌كه‌ی دوور نه‌كه‌وتایه‌ته‌وه هه‌ر له
بناغه‌وه‌دروست نه‌ده‌بوو.
كێشه‌ی دووریی
به‌لاشه به سه‌فه‌ر كردن و دووركه‌وتنه‌وه له ماڵ یاخود دووری هه‌ست وناخ و
ده‌روون به پشت گوێ خستن و گوێ نه‌دان، كێشه‌یه‌كه به هه‌زاره‌ها ئافره‌ت گله‌یی
و گازنده‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ش ته‌نها له كوردستانی ئێمه‌دا نی یه به‌ڵكو
له هه‌موو جیهاندا به گشتی.
ژن هێنان و
شووكردن به‌نیسبه‌ت ژن و مێرده‌وه بۆ مه‌به‌ستی سه‌نگین بوون و مانه‌وه‌یه ،
باشه ئه‌و خێزانه له‌كوێ ده‌حه‌وێته‌وه‌و ئارام ده‌بێت ئه‌گه‌ر مێرد به‌رده‌وام
له‌سه‌رفه‌ر بێت، یان زۆربه‌ی مانگه‌كان، یان چه‌ن ساڵێكه دووره له ماڵ و
خیزانه‌كه‌ی، یان ڕۆژانه نزیكه‌ی (12) سه‌عات له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ به‌سه‌ر ده‌با؟!
كاتێكیش ڕوو ده‌كاته‌وه ماڵ چه‌نده‌ها كاروباری نێوماڵ هاتۆته ڕێی و پێویستی به
چاره‌سه‌ر هه‌یه!
ئافره‌ت له
كاتی ئاماده‌نه‌بوونی مێرده‌كه‌ی تووشی چه‌نه‌ها پاڵه‌په‌ستۆی ماددی و كۆمه‌ڵایه‌تی
ده‌بێت، هه‌رچه‌نده ئافره‌تێكی به‌هێز و كارامه و لێهاتوو بێ به‌ڵام هه‌ر پێویستی
به چاوه‌دێری و هاوكاری ده‌بێ بۆ هه‌ڵگرتنی باری به‌رپرسیارێتی، وه هه‌ڵبژاردنی
پیلان و بڕیاری ڕۆژانه‌یی، ته‌نها سودێ كه له‌و هه‌موو دووركه‌وتنه‌وه‌ی پیاوه‌كه
یا له‌و هه‌موو كاركردنه‌ی یان له‌و هه‌موو به‌جێ هێشتنه‌ی ماڵ و منداڵ وه‌ری بگرێ
لایه‌نی ماددی و پاره و پووله ، به‌ڵام شوینه‌واره خراپه‌كانی ئه‌م كاره زۆر
زۆره له‌سه‌ر ئافره‌ت به پله‌ی یه‌كه‌م پاشان منداڵه‌كانی، ڕاسته ئه‌یه‌وێت
پاره زیاتر وه‌ده‌ست بهێنێ و چه‌ند خه‌ونێكی خۆیانی پێ ئه‌نجام بگه‌یه‌نێ، به‌ڵام
له‌ولاوه چه‌نده‌ها كێشه‌ی خێزانی سه‌رهه‌ڵدێنێ و چونكه له‌كاتی خۆیدا دوور بووه
له ماڵ وچاره‌سه‌ری نه‌كردووه ئێستاش و له‌هه‌ندێ حاڵه‌تدا ڕه‌نگه ببێته
زریانێك و ژیانی هاوسه‌رگیرییان هه‌ڵپێچێته‌وه گه‌ر فریا نه‌كه‌وێت.
چونكه ژیانی
هاوسه‌رێتی به‌یه‌ك گه‌یشتن و په‌یوه‌ندی ڕۆژانه‌یه كه ئه‌مه‌ش كاركردنه بۆ
دروست بوونی په‌یوه‌ستییه‌ك ڕۆژ به‌ڕۆژ گه‌وره‌تر و قوڵتر ده‌بێته‌وه، هه‌روه‌كو
چۆن دیوارێك له خشت دروست بكه‌یت، به یه‌ك خشت ده‌ست پێ ده‌كات، ڕۆژانه زیاد
ده‌كات، وه دیواره‌كه به‌رزتر ده‌بێته‌وه و توند و تۆڵتر ده‌بێت، ئه‌ی باشه چۆن
ژن و پیاو ده‌توانن په‌یوه‌ندیه‌كی هاوسه‌رێتی توند و تۆڵ دروست بكه‌ن كه
به‌هه‌زاران كیلۆمه‌تر له‌یه‌ك دوورن؟!! بگره ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌شیان ده‌بێته
په‌یوه‌ندییه‌كی لاسایی ژن و مێردایه‌تی و ڕه‌نگه له بچوكترین كێشه و ناكۆكیه‌ك
جیا ببنه‌وه‌و كاره‌سات بقه‌وێ..
په‌یوه‌ندی له
ڕێگه‌ی ته‌له‌فونه‌وه بێگومان به‌سته‌ره‌وه‌یه‌كی ناسك و لاوازه .
یه‌كێك له
لێكۆڵه‌ره‌وه ده‌روونیه‌كان ده‌ڵێ: گله‌یی و شه‌كوای سه‌ره‌كه‌ی ئافره‌تان له
زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا كه خراوه‌ته به‌رده‌ستی له ماوه‌ی (25) ساڵدا سه‌باره‌ت
به پشت گوێ خستنی پیاوه‌كان بووه بۆیان، به‌هۆی دووركه‌وتنه‌وه‌یان له ماڵ، كه
هه‌ندێكیان سه‌فه‌ری به‌رده‌وام بووه، وه هه‌ندێكی تریان سه‌فه‌ری درێژ خایه‌ن
بووه، وه هه‌ندێك تریان زۆر كاركردنی ڕۆژانه بووه، یاخود هه‌ندێ له پیاوه‌كان
له ماڵدا ئاماده بووه به‌ڵام گوێی له خێزانه‌كه‌ی نه‌گرتووه وه هه‌ستی
خێزانه‌كه‌ی پشت گوێ خستوه، وه ڕێژه‌ی ئه‌و لێك جیابوونه‌وه و ته‌ڵاقانه‌ی
به‌م هۆیه‌وه ڕووی داوه زۆر زیاترن له هه‌ر هۆكارێكی تر. چۆن نا له‌كاتێكدا
پیاوه‌كه به‌لایه‌وه زۆر ئاساییه شه‌وو ڕۆژ له‌ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ براده‌ر و
ئه‌ملاولا كات به‌سه‌ر به‌رێت به‌ڵام ژن ومنداڵه‌كانی له‌ماڵه‌وه فڕێ داوه‌و
ئاماده نیه تاوێك له‌گه‌ڵیان دانیشێ یا گه‌شتێك بكه‌ن وه یا گوێ له خه‌م و
گرفته‌كانی هاوسه‌ری و منداڵه‌كانی بگرێت و یاریده‌ده‌رێكیان بێت!!
ئه‌وه‌ی جێی
سه‌رنجه پیاوان هه‌ست به‌م كێشه‌یه ناكه‌ن وه له‌وه‌ش تێناگه‌ن كه ئافره‌تان
ته‌نها پێویستیان به‌وه نی یه پیاوێك خه‌رجیان بدات و به‌س، هه‌رچه‌نه ئه‌گه‌ر
مه‌سره‌فێكی زۆریش بێت، به‌ڵكو به پله‌ی یه‌كه‌م و سه‌ره‌كی پێویستی به‌مێردێكه
هاوڕێ و هاوده‌مه‌ی بێت وه بتوانێ متمانه‌ی پێبكات وه هه‌ست به‌بوونی و پاڵپشتی
بكا، هه‌ر كاتێ به كێشه‌یه‌كدا تێپه‌ڕی پیاوێك بێت موراعاتی هه‌ست و شعوری بكا وه
گوێی بۆ بگرێ وه ڕێزی بۆچوونی بگرێ، هه‌ر هیچ نه‌بێت ئه‌ویش مرۆڤێكه له خوێن و
هه‌ست و خاوه‌ن مێشكه وه‌كو ئه‌و هیچ جیاوازیان نیه ته‌نها له ئه‌رك و مافه‌كانی
ژیان نه‌بێت، به كورتی پێویستی به هاوسه‌رێكه له‌گه‌ڵیدا هه‌ست به په‌یوه‌ندی
سۆز و لێك گه‌یشتن بكا تاكو ژیانیان پڕ به خۆشی و خۆشه‌ویستی به‌سه‌ر به‌رن و
فاكته‌ره‌كانی ژیان كار نه‌كاته سه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌یان.
ئه‌وه‌ی
پێویسته كه ئافره‌تانیش بیزانن ئه‌وه‌یه كه :
مێرد وه‌كو
ڕوه‌كێكه پێویستی به هێنان و بردنێكی ڕێك و پێك هه‌یه، وه خۆراك پێدانی
به‌رده‌وام، وه گرنگیدان به چاوه‌دێری، بۆئه‌وه‌ی ژیانی به‌رده‌وام بێ، وه بۆ
مانه‌وه‌ی به باشی ، وه زیاتر گرنگی پێدانی تا وه‌ك خۆی و پته‌و و دڵخۆش و
به‌خته‌وه‌ر بمێنێته‌وه.
داواكارین له
برایانی به‌ڕێز هه‌رگیز بۆ چاك كردن و پڕكردنه‌وه‌ی كه‌لێنه‌كانی بواری ئابووری
خۆیان په‌نا نه‌به‌نه به‌ر دووركه‌وتنه‌وه‌ی زۆر یا كاركردنی زۆر ، چونكه ئه‌مه
كاركردنه له‌سه‌ر حسابی خێزان و منداڵه‌كانی و ماف خواردنیانه، بێ گومان هه‌موو
ده‌ست درێژی كردنه سه‌ر مافێك ئه‌نجامه‌كه‌ی خراپ ده‌بێ، هه‌رچه‌نه ئه‌و
كاركردنه‌شی بۆ دابین كردنی بژێوی خێزانه‌كه‌ی بێت، وه هه‌روه‌ها خوشكانیش زیاتر
ئارامگر و خۆگر بن له كاتی ڕووبه‌ڕو بوونه‌وه‌ی ئه‌م حاڵه‌تانه‌دا تا ده‌گه‌نه
چاره‌سه‌رێكی گونجاو دوور له زیان بۆ خۆیان و خێزانه‌كه‌یان.
- له‌لایه‌ن: ماڵپه‌ڕی خوشكان
15/2/2008
|