|
خۆشی و
به‌خته‌وه‌ری ژیانی ژن و مێردایه‌تی خه‌ونی هه‌موو كچێكی ماره‌بڕاو و ئامانج و
مه‌به‌ستی هه‌موو كوڕێكی ده‌ستگیرانداره, كه به‌ڕاستی ئه‌م خه‌ونه‌ش شایه‌نی
ئه‌وه‌یه كه هه‌موو هه‌وڵ و كۆششێكی بۆ بدرێت, بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌وڵ و
تێكۆشانه به‌رهه‌مێكمان بداتێ, وه هۆشیار بین له‌و مه‌ترسیانه‌ی كه ده‌وری
ده‌ده‌ن و له هه‌ڕه‌شه‌ی دوژمنان بیپارێزین.
چه‌ند هه‌یه له
خێزان خۆشی و ئاسوده‌یی تێدا نه‌ماوه هه‌رچه‌نده هه‌ردوو هاوسه‌ره‌كه هه‌وڵێكی
زۆریان داوه بۆ سه‌رخستنی ژیانی خێزانیان؟! به‌ڵام به‌هۆی كه‌وتنه ناو هه‌ڵه‌وه
هه‌موو ئه‌م هه‌وڵه‌یان به فیڕۆ چووه.
جا خوشكه‌كه‌م بۆ
ئه‌وه‌ی پارێزگاری له خۆشی و به‌خته‌وه‌ری ماڵه‌كه‌ت بكه‌ی ئاگاداری هه‌ڵه‌به و
دووربه له دوژمنانی ماڵه‌كه‌ت!
یه‌كێك له
گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌كانیش بڵاوكردنه‌وه‌ی نهێنیه‌كانی ماڵه‌كه‌ته !
بێگومان نهێنی ماڵ
ئامانه‌تێكه له گه‌ردنت پێویسته بیپارێزیت, چونكه به بڵاوكردنه‌وه‌ی كه‌سانی
حه‌سود به خۆت خۆش ده‌كه‌یت و متمانه‌ی مێرده‌كه‌ت به‌رامبه‌رت له ده‌ست ده‌ده‌ی.
هه‌موو یه‌كێك له
ئێمه ڕووداو و به‌سه‌رهاتی زۆری نێوان ژن و مێردی ترمان دیوه جا ئه‌گه‌ر له‌و
خێزانه‌وه بووبێت كه تێیدا گه‌وره بووین یان له خزم و دراوسێ و كه‌سانی
نزیكه‌وه بووبێت كێشه و ڕووداوی زۆرمان دیوه, به‌ڵام ژیر ئه‌و كه‌سه‌یه كه
په‌ند له به‌سه‌رهاتی كه‌سانی تره‌وه وه‌رده‌گرێ!
زۆرێك له خوشكان
به نه‌زانی و بێ ئاگایی نهێنی و تایبه‌تیه‌كانی ماڵه‌كه‌یان ده‌كه‌ن به قسه و
باسی مه‌جلیس و دانیشتنیان له‌گه‌ڵ ئافره‌تانی تر, كه جاری وا هه‌یه ئه‌م جۆره
قسانه هه‌ر له‌به‌ر گه‌رم كردنی مه‌جلیسه‌كه یان نه‌بوونی قسه‌ی تر ده‌یكات, كه
ئه‌مه به‌ڵگه‌ی داماوی ئه‌و خوشكه ده‌گه‌یه‌نێت...
خوشكی به‌ڕێز
هه‌رگیز نه‌كه‌ی نهێنی و تایبه‌تیه‌كانی ماڵه‌كه‌ت باس و قسه‌ی دانیشتن و
تهلهفونهكانت بێ, زۆر بڵێیی خۆت به‌و باسانه پڕ نه‌كه‌یته‌وه, بیانووش
نه‌هێنیته‌وه بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی نهێنی ماڵه‌كه‌ت به‌وه‌ی خه‌م و خه‌فه‌تی دڵت
ده‌رده‌كه‌ی!
هه‌رگیز ئه‌مه
ڕاست نی یه، چونكه قه‌ت له‌و باوه‌ڕه‌دا مه‌به كه هاوڕێكه‌ت نهێنیه‌كانت بۆ
هه‌ڵ بگرێ كه له كاتی دڵ ته‌نگی و خه‌م و خه‌فه‌تا بۆی باس ده‌كه‌یت, شاعیریش زۆر
جوان ده‌ڵێ:
إذا ضاق صدر المر‌ء
عن سر نفسه فصدر الذي يستودع السر أضيق
واته: ئه‌گه‌ر
مرۆڤێك خۆی سنگی توانای نه‌بێت نهێنیه‌كانی خۆی تیادا بگرێت و جێی نه‌بوویه‌وه...
ئه‌وا سنگی ئه‌و كه‌سه‌ی بۆی باس ده‌كا بێگومان زۆر ته‌نگ تره‌و لای ئه‌ویش خۆی
ناگرێت.
( زۆربه‌ی
جاره‌كان پاش چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان, ئافره‌تان په‌شیمانن له‌وه‌ی باسی ئه‌و
كێشه و ڕووداوانه‌ی ماڵه‌كه‌یان بۆ كه‌سانی تر كردوه, هه‌ندێ جاریش ئه‌م باسه
ده‌بێته خاڵی لاوازیان لای ئافره‌تانی تر, جاری واش هه‌یه ده‌گه‌نه ئه‌وه‌ی
ڕقیان له‌و ئافره‌ته ده‌بێته‌وه كه نهێنیه‌كانیان زۆر ده‌زانێ و حه‌ز به
دووركه‌وتنه‌وه لێی ده‌كه‌ن, ئه‌مه‌ش خاڵێكی تری سلبی باسكردنی نهێنیه‌كانه).
له سه‌رو
ئهمهشهوهو پێش تریش پاراستنی نهێنیه‌كانی ماڵه‌كه‌ت واجبێكی شه‌رعیه, وه‌ك
ئه‌نجام دانی خواپه‌رستیه‌كانی تره, به‌تایبه‌تی په‌یوه‌ندی زۆر تایبه‌تی نێوان
خۆت و هاوسه‌ره‌كه‌ت.
پێغه‌مبه‌ری خوا
ژن و مێردی بێداركردوه له‌وه‌ی كه هه‌ر یه‌كێكیان نهێنیه‌كانی ئه‌وی تریان
بڵاوبكه‌نه‌وه, وه‌ك نهێنیه‌كانی ناو ماڵ و په‌یوه‌ندی نێوان یه‌كێكیان به
خه‌ڵكانی تره‌وه‌و نهێنی پاره و سامان, له هه‌مووی گرنگتر بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی
نهێنی سه‌ر جێگایه: قال علیه الێلاه والسلام: (قال عليه الصلاة والسلام: (إن من
أشر الناس منزلة يوم القيامة الرجل يفضي إلى المرأة وتفضي إليه ثم يفشي سرها)
رواه/ مسلم. پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمووی: خراپترین مهنزڵهگه له قیامه‌تدا بۆ
ئه‌و پیاو و ژنه‌یه كه نهێنیه‌كانی دڵی خۆیان بۆ یه‌كتری باس ده‌كه‌ن و پاشان
هه‌ر یه‌كه‌یان ده‌چن بۆ خه‌ڵكی تری ده‌گێڕنه‌وه).
زیانه‌كانی زۆرتره له سوده‌كه‌ی !
زانایانی ده‌روونی
جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردوه كه باسكردنی نهێنیه‌كانی ئافره‌ت لای خه‌ڵكانی تر
به زۆری ده‌بێته هۆی دڵه‌ڕاوكێ و قه‌له‌ق له بری حه‌وانه‌وه‌ی ده‌روونی و
نه‌مانی خه‌فه‌تی, خۆی ڕاسته ئه‌و كاته‌ی كه قسهوخهم و خه‌فه‌ته‌كه‌ی بۆ
یه‌كێكی تر ده‌گێڕێته‌وه وا هه‌ست ده‌كا دڵی ئیسراحه‌تی كردوه‌و به‌ردێك له‌سه‌ر
دڵی لاچووه هه‌رچه‌نده ئه‌مه كاتییه و ده‌ڕوا, به‌ڵام دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و
شتانه‌ی باسی كردوه له‌ناو خه‌ڵكدا خه‌م و خه‌فه‌ت و بێتاقه‌تیه‌كی زۆری دێته
سه‌ر كه زۆر له‌وه‌ی پێش باس كردنه‌كه‌ی زیاتره, سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر
مێرده‌كه‌ی پێ ی بزانێت له‌وانه‌یه ببێته هۆی شه‌ڕ و ده‌نگه‌ده‌نگیان چونكه هیچ
پیاوێك پێ ی خۆش نی یه خێزانه‌كه‌ی سڕ و نهێنی ماڵه‌كه‌ی بۆ خه‌ڵكی تر باس بكات جا
ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی بۆی باس ده‌كا دایك و خوشكی ئافره‌ته‌كه‌ش بێت, ئه‌و ووته كۆنه‌ش
بڵاوه كه وه‌ختی خۆی ئیمام حارس كاتی شووكردنی كچه‌كه‌ی ئامۆژگاری كردووه‌و پێ ی
فه‌رمووه: ئه‌گه‌ر نهێنی مێرده‌كه‌ت و ماڵه‌كه‌ت بڵاوكرده‌وه ئه‌و كاته ئه‌مین
نیت له‌وه‌ی مێرده‌كه‌ت غه‌درت لێ نه‌كات.
نهێنیه‌كان جۆراوجۆرن و پله‌یان جیاوازه
نهێنیه‌كانی ماڵ
هه‌ر هه‌موویان وه‌ك یه‌ك نین و له گرنگیشیاندا جیاوازن, هه‌ندێ نهێنی هه‌یه
تایبه‌ته به په‌یوه‌ندی نێوان ژن و مێردهوهو پێویسته هه‌ردوو لایان له‌ناو
دڵیان‌دا چاڵێكی قوڵی بۆ هه‌ڵكه‌ن و تێیدا بشارنه‌وه.
- هه‌رچی نهێنی
هه‌یه كه په‌یوه‌ندی به سه‌ر جێگا و كار و كرده‌وه‌ی ئه‌و كاته و قسه و باسی
ئه‌و كاره هه‌یه به هیچ جۆرێك نابێت و تاوانه لای هیچ كه‌سێك باس بكرێت,
پێغه‌مبه‌ریش ده‌فه‌رموێ: (إن من أشر الناس منزلة يوم القيامة الرجل يفضي إلى
المرأة وتفضي إليه ثم يفشي سرها) رواه/ مسلم, جا ئه‌گه‌ر باس كردنه‌كه‌ی به
شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ بێت یان سوكه باسكردنێكیش بێت هه‌ر به‌هه‌مان شێوه
حه‌رامه, كه به داخه‌وه هه‌ندێ خوشكی به‌ڕێز هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌شیان بیستووه
به‌ڵام گوێی خۆیانی لێ كه‌ڕ ده‌كه‌ن و هه‌ندێ جار له كۆبوونه‌وه‌ی ناوخۆیاندا باسی
لێوه ده‌كه‌ن جا ئه‌گه‌ر زۆر بێ یان كه‌م!
- ئه‌و
نهێنێنیانهی په‌یوه‌ندی ماڵ و پاره و په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی و كه‌سایه‌تی یه‌وه
هه‌یه به‌هه‌مان شێوه نابێت باسی لێوه بكرێ, خوای گه‌وره ده‌رباره‌ی خێزانی
پێغه‌مبه‌ر نوح و لوط (علیهما السلام) ده‌فه‌رموێ: (ضَرَبَ اللَّهُ مَثَلاً
لِلَّذِينَ كَفَرُوا امْرَأَتَ نُوحٍ وَامْرَأَتَ لُوطٍ كَانَتَا تَحْتَ عَبْدَيْنِ
مِنْ عِبَادِنَا صَالِحَيْنِ فَخَانَتَاهُمَا) (التحریم: 10) خوای گه‌وره باس له
خیانه‌تی خێزانی ئه‌م دوو پێغه‌مبه‌ره به‌ڕێزه‌مان بۆ ده‌كات كه هه‌ندێ له
موفه‌سیرین ده‌رباره‌ی خیانه‌تی ئه‌م دوو ئافرته ده‌فه‌رموون: خێزانه‌كه‌ی نوح
پێغه‌مبه‌ر (علیه السلام) به‌وه خیانه‌تی لێده‌كرد ئه‌گه‌ر یه‌كێك له
قه‌ومه‌كه‌ی بهاتایه‌ته لای و ئیمانی بهێنایه, ئه‌و ده‌چوو ده‌سته‌ڵاتداران و بێ
باوه‌ڕه‌كانی ئاگادار ده‌كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بیكوژن.
وه خێزانی لوط
پێغه‌مبه‌ر (علیه السلام) به‌وه خیانه‌تی لێده‌كرد كه ئه‌گه‌ر پیاوێك
بهاتایه‌ته ماڵیان خێرا ده‌چوو به گومڕا و بێ باوه‌ڕانی قه‌ومه‌كه‌ی ده‌ووت بۆ
ئه‌وه‌ی بێن و نێر بازی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن.
كه خوای گه‌وره
نمونه‌ی ئه‌م دوو ئافره‌ته‌ی به خراپترینی ئافره‌تانی كافر هێناوه‌ته‌وه, ئه‌وه‌ش
به‌هۆی بێ باوه‌ڕییان و هه‌روه‌ها ئه‌نجام دانی ئه‌و كاره‌یانه‌وه بوو خوا
په‌نامان بدات.
- جاری وا هه‌یه
له‌نێوان ژن و مێردا هه‌ندێ كێشه ڕووده‌دات جا ئه‌و كێشانه سه‌باره‌ت به
په‌یوه‌ندی خزمایه‌تی یا لایه‌نی ئابووری یا ماڵ و منداڵ بێ له‌م حاڵه‌ته‌دا
ئه‌گه‌ر ئه‌م كێشه‌یه به ژن و پیاوه‌كه چاره‌سه‌ر نه‌كرا و به‌ره‌و گه‌وره‌بوون
ده‌ڕۆی ئه‌وا هه‌ر لایه‌كیان بێت بۆیان هه‌یه باسی بكه‌ن به‌ڵام به مه‌رجێك هه‌ر
یه‌كێكیان بینی بۆی باس نه‌كه‌ن و هه‌روه‌ها ته‌نها بۆ ئه‌وه نه‌بێت كه خه‌می
دڵیان بكه‌نه ده‌ره‌وه و باری ده‌روونیان سوك بكه‌ن, به‌ڵكو ده‌بێ ئه‌و كه‌سه‌ی
بۆی باس ده‌كه‌ن كه‌سێكی شاره‌زا بێ له دیندا و هه‌روه‌ها له ژیانی خێزانیشدا وه
به‌ئومێدی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه‌یان بۆی باس بكه‌ن و بۆ ئامۆژگاری وه‌رگرتن و
ڕێنومایی كردن بێت, نه‌ك بۆ سوك كردن و پیشاندانی لایه‌نی به‌رامبه‌ره‌كه‌یان بێت.
خوای گه‌وره‌ش
ده‌فه‌رموێ : (فَابْعَثُوا حَكَماً مِنْ أَهْلِهِ وَحَكَماً مِنْ أَهْلِهَا إِنْ
يُرِيدَا إِصْلاحاً يُوَفِّقِ اللَّهُ بَيْنَهُمَا) (النساء: 35). واته: ئه‌گه‌ر
ترسان له‌وه‌ی نێوانی ژن و مێرد بشێوێ و كێشه‌كه‌یان چاره‌سه‌ر نه‌بێت ئه‌وا
دادوه‌رێك له خزمی پیاوه‌كه و دادوه‌رێك له خزمی ئافره‌ته‌كه بهێنن بۆ
ڕێكخستنیان ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو كه‌سه مه‌به‌ستیان ڕێكخستنی نێوانیان بێت.
پێویسته له كاتی
ڕوودانی هه‌ر كێشه‌یه‌كی گه‌وره و بچوكدا خێرا ئافره‌ته‌كه یا پیاوه‌كه ده‌ست
پێشخه‌ری نه‌كه‌ن بۆ باس كردنی لای خه‌ڵكی ئه‌گه‌ر لای مامۆستایه‌كیش بێت, چونكه
زۆرێك له كێشه‌كان پێویستی به ته‌داخولی كه‌سانی تر نی یه به‌ڵكو ته‌نها به
بوونی لێزانی و ئارامگری له لایه‌نی ژنه‌كه یا پیاوه‌كه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
(به‌داخه‌وه
هه‌ندێ له برایانی به‌ڕێز له كاتی ڕوودانی هه‌ر كێشه‌یه‌كدا ئه‌گه‌ر زۆر زۆر
گه‌وره و مه‌ترسی داریش بێت ئاماده نین كه بچنه لای كه‌سانێكی شاره‌زاو و
دیندار و كێشه‌كه‌یان باس بكه‌ن به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر, به‌ڵكو خۆی ده‌بێت به
دادوه‌ر به‌سه‌ر خێزانهكهیهوهو هه‌ر خۆشی ته‌ره‌فێكی كێشه‌كانه, كه له
ڕاستیدا ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه, ئێمه ئاماژه‌مان پێ كرد كه پێویست ناكات بۆ هه‌موو
كێشه‌یه‌ك بچنه لای كه‌سانی شاره‌زا, به‌ڵام ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌یه‌كه كه هه‌ر به
هیچ جۆرێ ئاماده‌یی چوونه لای مامۆستا و كه‌سانی تری نه‌بێت ئه‌گه‌ر چی كێشه‌كه
گه‌وره‌بێت و چاره‌سه‌ریشیان لا نه‌بێت, كه هۆی ئه‌مه به‌زۆری ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ
زۆر شت له‌وانه: عه‌یبه, خۆبه‌زلزانینی پیاوه‌كه, كه‌مته‌رخه‌می پیاوه‌كه, ....
زۆر شتی).
داواكارین له خوای گه‌وره خۆشی و ئاسوده‌یی بخاته ماڵی هه‌موو مسوڵمانێكهوهو
خوشكان و برایانمان دوور بن له تێكدانی ماڵی خۆیان و هه‌میشه له‌كاتی په‌یدابوونی
هه‌ر كێشه‌یكی خێزانییدا بتوانین زاڵ بین به‌سه‌ر كێشه‌كاندا و چاره‌سه‌ری بكه‌ین
تاكو به‌خته‌وه‌ری دونیا و دواڕۆژ یاوه‌رمان بێت.
ئاماده‌كردنی:
ماڵپه‌ڕی خوشكان
|