|
ژن ومێردایه‌تی په‌یوه‌ندیه‌كی مرۆڤانه‌ی زۆر گرنگ و جوانی دروستبووی نیوان دوو
هاوسه‌ره‌كه‌یه له‌سه‌ر بنه‌ڕه‌تی خۆشه‌ویستی و به‌رپرسیارێتی و له‌یه‌ك گه‌یشت و
به‌زه‌یی و گه‌یاندنی ئه‌رك و پابه‌ندبوون به وه‌فا و په‌یمان و مافی یه‌كتری، وه
به‌رهه‌می ئه‌و په‌یوه‌ندیه ڕیزداریهی نێوانیان دروست بونی منداڵه..
باری سروشتیش ئه‌وه‌یه هه‌ردوو هاوسه‌ره‌كه به خۆشی و شادی پێكه‌وه بژێن،
هه‌میشه هاوكاری یه‌كتر بن، بایه‌خ به ماڵی هاوسه‌رییان بده‌ن و ڕۆژ به‌ڕۆژ
بنیاتی بنێن به‌هه‌وڵ و كۆشش و به‌خشین و ئارامگرتن و ڕه‌وشتی به‌رز وه هه‌روه‌ها
به ڕاستگۆیی و به‌رپرسیارێتی به‌رامبه‌ری.. به‌و شێوه‌ش ماڵه‌كه‌یان ئه‌بێته
به‌هه‌شتێك بۆ هه‌ردوو لایان.
به‌ڵام ئه‌وه چ كاتێكه كه هه‌ر یه‌ك له ژن و مێرده‌كه ڕقیان له ماڵه‌كه‌ی
خۆیان ده‌بێته‌وه و قین له هه‌موو شتێكی ناو ماڵه‌كه‌ش هه‌ڵده‌گرن؟ وه بۆچی
په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان ژن و پیاو تێك ئه‌چێت و ناكۆكی دێته ئاراوه؟ لێره‌دا
هه‌وڵی ئه‌وه ئه‌ده‌ین ئه‌م شتانه بزانین.
ڕێزگرتن:
له چ كاتێكدا هه‌ردوو هاوسه‌ر ده‌زگای هاوسه‌ری خۆیان خۆش ئه‌وێت و ئومێد ئه‌خوازن
لێی جیا نه‌بنه‌وه؟
ئه‌مه‌ش كاتێك ئه‌بێت كه ڕێز له‌نێوانیاندا هه‌بێت، چونكه مرۆڤ به‌سروشتی خۆی پێی
خۆشه ڕێزی لێ بگیردرێت، وه ئه‌و كه‌سه‌شی خۆش ده‌وێت كه ڕێزی لێ ئه‌گرێت، چونكه
ڕێزگرتن پێویستیه‌كی ده‌روونیه بۆ مرۆڤ، هه‌روه‌كو چۆن مرۆڤ پێویستی به
خۆشه‌ویستی و خواردن و خواردنه‌وه هه‌یه ئاوهاش پێویستی به ڕیزگرتنی زاتی و
دوركه‌وتنه‌وه له ئیهانه‌كردنی و ڕق لێبونه‌وه‌ی، هه‌رچه‌نده به‌داخه‌وه له‌ناو
كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه (گاڵته‌پێكردن) زۆر باوه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێ جار له‌ناو خه‌ڵكدا
به‌ناوی قسه‌ی خۆشی و كات بردنه‌سه‌ر ڕابواردن و گاڵته‌پێكردن به یه‌كتر ڕوو
ئه‌دات، ئه‌م كارانه‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی بۆسه‌ر ژیانی هاوسه‌ری هه‌یه و تا وای لێ
دێت پیاو گاڵته به خێزانی بكات و ئافره‌ته‌كه‌ش نوكته له‌سه‌ر مێرده‌كه‌ی
بڵێته‌وه‌و ڕێز له‌یه‌كتر نه‌گرن.
بۆ
ڕێز و خۆشه‌ویستی نیه؟
له‌وانه‌یه ڕه‌فتار و بۆچونی تایبه‌ت هه‌بێت لای پیاوه‌كه كاریگه‌ری كردبێته
سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانی له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ی، وه ئه‌و بۆچون و ڕه‌فتاره هه‌ڵانه‌ش
له‌وانه‌یه له ژینگه‌یه‌كه‌وه هه‌ڵیگرتبێت كه پێشتر تیایدا ژیاوه‌و هێشتا
كاریگه‌ری له‌سه‌ر مابوبێت یان له شێوازی په‌روه‌رده‌بونی یان له گه‌شه‌كردن و
ڕۆشنبیر بوونی، چونكه له‌وانه‌یه پیاو له‌ناو ژینگه‌یه‌ك گه‌وره بوبێت بۆ نمونه
بینیوێتی باوكی ئیهانه‌ی دایكی ئه‌كات به ووشه یان به ڕه‌فتار، هه‌مان شت بۆ
ژنه‌كه و له‌م روویه‌وه له‌ڕووی په‌روه‌رده‌ییه‌وه كاریگه‌ریان له‌سه‌ر كراوه،
بۆیه كاتێك پیاوه‌كه ژن دێنێت یان ئافره‌ته‌كه شوو ئه‌كات هه‌مان ئه‌و ڕۆڵه
ئه‌گێڕێ كه پێشتر له‌ناو ماڵه‌كه‌ی بینیوێتی له ڕێز نه‌گرتنی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی،
یان ژنه‌كه پێی خۆشه خۆی زاڵ بكات به‌سه‌ر پیاوه‌كه بۆیه ڕێزی لێ ناگرێت وه‌كو
پێویست و له‌جێی ئه‌وه‌ش هه‌وڵی ئیهانه‌كردنی ئه‌دات، هه‌ندێ جاریش له‌وانه‌یه
پیاوه‌كه دیندار بێت و به‌هه‌ڵه له هه‌ندێ ده‌ق و فه‌رمووده‌یا تێگه‌یشتبێت
وه‌كو فه‌رمووده‌ی: (خلقت المرأة من ضلع أعوج) واته ئافره‌ت له په‌راسوویه‌كی
چه‌وت دروست كراون، به‌و مانایه‌ی ئافره‌ت هه‌میشه چه‌وتن و پێویستیان به
ڕاستكردنه‌وه هه‌یه و پیشیان پێ نابه‌سترێت. یان (شاوروهن وخالفوهن) واته پرسیان
پێ بكه‌ن به‌ڵام به‌قسه‌یان مه‌كه‌ن و گوێیان لێ مه‌گرن. ئه‌مانه‌ش هه‌موو
پاڵنهرێكن بۆ ڕیزنه‌گرتنی ئافره‌ت گه‌ر به‌هه‌ڵه لێیان تێبگات و پراكتیزمی بكات
له ژیانی ڕۆژانه‌ییدا.
وه هه‌ندێ جاریش ڕێزنه‌گرتن وه‌كو كاردانه‌وه‌یه‌كی لایه‌نه‌كه‌ی تره چونكه ئه‌و
ڕێزی ئه‌میان ناگرێت، بۆیه مه‌سه‌له‌ی ڕیزگرتن له‌ناو خێزاندا زۆر گرنگه چونكه
ئافره‌ت هه‌بووه داوای ته‌ڵاقی كردووه به‌هۆی ئه‌وه‌ی پیاوه‌كه‌ی ڕێزی نه‌گرتووه
و هیچ حسێبی بۆ نه‌كردووه، كه‌واته ڕێزگرتن پێویستیه‌كی سه‌ره‌كییه بۆ
به‌رده‌وام بوونی ژیانی هاوسه‌رێتی و زیادبوونی خۆشه‌ویستی نێوان ژن و مێرده‌كه.
نیشانه‌كانی ڕیزگرتن:
چۆن بزانین گه‌ر یه‌كیك له ژن و مێرده‌كه ڕێزی ئه‌وی تر ئه‌گرێت یان نا؟
چه‌نده‌ها نیشانه‌ی ئاشكرا و ڕوون هه‌یه له‌ڕێگه‌یه‌وه كه هه‌ر یه‌ك له دوو
هاوسه‌ره‌كه ئه‌توانێت ئاستی ڕیزگرتنی له‌لایه‌ن به‌رامبه‌ره‌كه‌یه‌وه بزانێت،
چه‌ند دانه‌یه‌ك له‌و نیشانانه:
یه‌كه‌م: تێڕوانین و گوێگرتن:
مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه هه‌ركات یه‌كێكیان قسه بكات ئه‌وی تریان سه‌یری بكات و رووی لێ
بكات، وه به‌باشی گوێ له قسه‌كانی بگرێت، گه‌ر ئه‌مه ئه‌نجام درا ڕێزگرتنی زاتی
به‌رامبه‌ر گیراوه.
دووهه‌م:
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ست و سۆزی یه‌كتر:
واته هه‌ریه‌ك له ژن و مێرده‌كه به‌شداری هه‌ست و سۆزی یه‌كتری بكه‌ن له خۆشی و
ناخۆشیدا، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له نیشانه‌كانی ڕێزگرتن، خۆگه‌ر یه‌كێك له دوو
هاوسه‌ره‌كه ئه‌وی تر به‌ته‌نها به‌جێ بهێڵێت له هه‌سته‌كانیدا خۆشی بێت یان
ناخۆشی، لێره‌دا به‌رامبه‌ره‌كه ئه‌و خاڵه‌ی بۆ ڕوون ئه‌بێته‌وه كه
هاوسه‌ره‌كه‌ی گرنگی پێ نادات نه به‌خۆی و نه به هه‌ست و سۆزی و بگره ڕێزیشی
ناگرێت.
سێهه‌م:
به‌رگریكردن:
واته یه‌كێك له دوو هاوسه‌ره‌كه به‌رگری له‌وی تر بكات له‌پێش كه‌سوكاری و دۆست
و خزمی گه‌ر به‌خراپی باسیان كرد یان كه‌موكوڕیان لێ گرت، چونكه ئه‌م ڕه‌فتاره
به‌رگرییانه هه‌ستێك ئه‌به‌خشێت به هاوسه‌ره‌كه به ڕیزدارگرتنی ئه‌و
په‌یوه‌ندیه ژن مێردایهتییهی دروست بووه له‌نێوانیاندا.
چواره‌م: په‌روه‌رده:
لێره‌شدا مه‌به‌ست له په‌روه‌رده‌كردنی مناڵانه و ئاراسته‌كردنیان بۆ ڕێزگرتن له
دایك و باوك، بۆ نمونه گه‌ر منداڵه‌كه گه‌ڕایه‌وه ماڵ باوكه‌كه پێی بڵێت: كوڕم
یان كچم سه‌لامت له دایكت كرد؟ پێیت ووت هیچت پێویسته؟ ئه‌م جۆره ڕه‌فتار و
كرده‌وانه وا له‌دایكه‌كه ئه‌كات هه‌ست بكات كه ڕێزی لێ ئه‌گیردرێ، هه‌مان شت بۆ
دایكه‌كه له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانی بجوڵێته‌وه سه‌باره‌ت به باوكیان.
پێنجه‌م: زمان و ده‌ست
واته ئه‌ده‌بی زمان و ده‌ست له شێوه‌ی هه‌ڵسوكه‌وت و ڕه‌فتاركردن له‌گه‌ڵ لایه‌نی
به‌رامبه‌ردا و دووركه‌وتنه‌وه له شكاندنه‌وه‌و گاڵته‌پێكردن به شێوه‌ی یا به
ڕه‌فتاری یان به جل‌و به‌رگ و شتی تری. هه‌روه‌ها دووركه‌وتنه‌وه له بێزاندنی یان
به‌كارهێنانی لێدان و جنێو به‌تایبه‌ت جنێودان به كه‌سوكاری یه‌كتر، چونكه
به‌ڕاستی ئه‌م ڕه‌فتاره هه‌ڵانه كاریگه‌ری زۆر خراپ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی ژن
مێردایه‌تی دروست ئه‌كه‌ن و خێزان له بنه‌ڕه‌ته‌وه ئه‌ڕوخێنن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
ڕق و كینه له دڵی هه‌ردوو هاوسه‌ره‌كه دروست ئه‌كات به‌رامبه‌ر به یه‌كتر،
بۆیه شه‌ریعه‌تی ئیسلام ڕێی داوه به ئافره‌ت داوای ته‌ڵاق بكات گه‌ر زیانی پێ
گه‌یشتبوو بێگومان به ئیهانه‌و سووكایه‌تیش زیان ئه‌گات چ به قسه بێت یان
كرده‌وه، بۆ نمونه كاتێك پیاوه‌كه ڕوو نه‌داته ژنه‌كه‌ی و بێ ده‌نگ بێت و هیچ
قسه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كات لێره‌دا زیان ده‌گاته ده‌روونی ئافره‌ته‌كه و به‌لگه‌یه بۆ
ئه‌وه‌ی ڕێزی لێ ناگرێت.
دوا ووته:
به‌ڕاستی لای ئێمه‌و له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردهواری و موسڵمانێتیمان هیچ شه‌ڕ و
ناكۆكیه‌ك نیه له‌نێوان ژن و پیاودا، به‌ڵكو هه‌ر یه‌كه‌مان ته‌واوكه‌ری ئه‌وی
ترین، هه‌ربۆیه ئه‌ڵێین ڕێزگرتن پێویسته له‌سه‌ر هه‌ردوو لا و بۆ هه‌ردوولا
هه‌بێت، جوانترین نمونه‌ش له پێغه‌مبه‌ری خۆشهویستمانهوهیه (صلی الله علیه
وسلم) كاتیك له ده شه‌وی مانگی ڕه‌مه‌زاندا له ناو مزگه‌وت (اعتكاف) ئه‌كات و
ئه‌مێنێته‌وه بۆ خواپه‌رستی و نایه‌ته ده‌ره‌وه، كاتێك خێزانێكی (صفیه)
سه‌ردانی ئه‌كات و نزیكه‌ی كاتژمێرێك له‌گه‌ڵێ ئه‌دوێ و پاشان هه‌ڵئه‌ستێت بڕوات،
لێره‌دا پێغه‌مبه‌رمان پێی ئه‌ڵێت (لا تعجلي حتى
أنصرف معك) په‌له مه‌كه تا دێم له‌گه‌ڵت و ئهتگهیهنمه ماڵ. بۆیه له‌گه‌ڵی
ده‌رئه‌چێت و ئه‌یگه‌یه‌نێته به‌ر ده‌رگای ماڵه‌كه‌ی خۆی (هه‌ر خێزانێكی ماڵی
تایبه‌تی خۆی هه‌بووه). ئه‌مه‌ش وه‌كو شێوازێك بووه له نواندنی ڕێز بۆ
هاوسه‌ره‌كه‌ی.
هیواو ته‌مه‌ننامان وایه ڕیزگرتن له نێوان هه‌موو ژن و مێردێك هه‌بێت، چونكه
ڕیزگرتن نهێنی به‌ره‌وام بوونی خۆشه‌ویستی نێوان ژن و مێردهو هه‌روه‌ها
به‌هۆیه‌وه خێزانه‌كه خۆڕاگر و هێمن و ئارام ئه‌بێت.
- له‌لایه‌ن: ماڵپه‌ڕی خوشكان
4/2/2007
|