|
گرنگی كات لای ئافره‌تان و زیانه‌كانی به‌فیڕۆدانی
ئه‌مڕۆ له‌ناو
ئافره‌تانی ووڵاتانی موسڵمان نشین بۆته عاده‌ت كه هه‌موو ڕۆژێك یان چه‌ند ڕۆژێك
بچنه سه‌ردانی یه‌كتری و میوانداری هاوڕێ و خوشكانیان بكه‌ن, جا ئه‌م سه‌ردانه
به شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی بێت یان ته‌رتیباتێكی بۆ بكه‌ن و ڕێكی خه‌ن, به هه‌ر
جۆرێك بێت هیچ ڕۆژێك ماڵ ڕزگاری نابێت مه‌گه‌ر حاڵه‌تێكی نائاسایی تیا
ڕائه‌گه‌یه‌نرێ و له‌ڕاده‌به‌ده‌ر خۆ هیلاك ئه‌كرێ, و كاتێكی زۆری بۆ ته‌رخان
ئه‌كرێ و پاره‌یه‌كی زۆر سه‌رف ئه‌كرێ, ماڵ وه‌ك ساحه‌ی دوو گۆڵی لێ دێت له نێوان
خاوه‌ن ماڵ و میوان دا, ئاخۆ چی بخۆن و چی له‌به‌ر كه‌ن و دیمه‌نی ماڵ چۆنه و ....
هتد
خۆ ئه‌گه‌ر له
زۆربه‌ی ژنان بپرسی ئه‌م سه‌ردان و میوانداریه بۆچی ئه‌كه‌ن؟ باشترین قسه كه
بیڵێن هه‌ر ئه‌وه‌یه: وه‌الله بۆ وه‌خت كوشتنه یا بێ تاقه‌تی ده‌رچوونه یا بۆ
قسه و باسه یا ده‌ردی دڵیان به‌با ده‌كه‌ن به‌م دانیشتنانه.
باشه ئه‌ی نازانی
كه ته‌مه‌نی مرۆڤ پرسیاری لێ ده‌كرێته‌وه كه چۆن سه‌رف كراوه؟! جا ئه‌ش زانی
كه‌ی پرسیاری لێ ئه‌كرێته‌وه؟! له ڕۆژی ترس و بیمی گه‌وره‌دا, ئه‌و ڕۆژه‌ی كه‌س
فریای كه‌س ناكه‌وێت, هه‌موو شتێك به‌ده‌ست خوایه و فه‌رمان ته‌نها فه‌رمانی
په‌روه‌ردگاری دادوه‌ره.
پێغه‌مبه‌ره‌وه
(صلى الله علیه وسلم)ده‌فه‌رموێت: ((لا تزول قدما عبد يوم القيامة حتى يسأل عن
أربع: عن عمره فيما أفناه؟ وعن علمه ما عمل به؟ وعن ماله من أين اكتسبه؟ وفيمَ
أنفقه؟ وعن جسمه فيما أبلاه؟) (أخرج الإمام الترمذي عن عبد الله بن مسعود رضي الله
عنه). واته: پێیه‌كانی هیچ به‌نده‌یه‌ك له حزووری خوای گه‌وره له ڕۆژی
قیامه‌تدا هه‌نگاوێك نانێت هه‌تا چوار پرسیاری لێ نه‌كرێت: ده‌رباره‌ی ته‌مه‌نی
له‌چیدا فه‌وتاندی؟ وه ده‌رباره‌ی عیلم و زانیاریه‌كه‌ی ئایا كاری پێكرد؟ وه
ده‌رباره‌ی سامانه‌كه‌ی له كوێوه به‌ده‌ستی هێناو له چیدا سه‌رفی كرد؟ وه
ده‌رباره‌ی لاشه‌ی له چیدا به‌كاری هێنا؟
كێش پرسیار
ئه‌كات؟!! ئه‌وه په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانه, ئه‌و خوایه‌ی كه مرۆڤ و جنۆكه‌ی
بۆ په‌رستنی خۆی دروست كردووه نه‌ك بۆ قسه‌ی بێ سود و ڕابواردن و كات به‌سه‌ر
بردن, هه‌روه‌ك ده‌فه‌رموێت: ((وَمَا خَلَقْتُ الْجِنَّ وَالْإِنسَ إِلَّا
لِيَعْبُدُونِ) سورة الذاريات/56. واته: (بێگومان من په‌ری و ئاده‌میزادم دروست
نه‌کردووه ته‌نها بۆ ئه‌وه نه‌بێت که من بپه‌رستن و فه‌رمانبه‌ردارم بن )
هه‌روه‌ها: (لَوْ أَرَدْنَا أَن نَّتَّخِذَ لَهْواً لاَّتَّخَذْنَاهُ مِن لَّدُنَّا
إن كُنَّا فَاعِلِينَ) الأنبياء/17.
باشه ئێمه چی
وه‌ڵامی خوای په‌روه‌ردگار بده‌ینه‌وه ئه‌گه‌ر پرسیاری لێ كردین سه‌باره‌ت به
كاتی به‌فیڕۆچوو, خۆ ئه‌گه‌ر له كاری حه‌راما سه‌رف نه‌بوبێت ئه‌وا به قسه‌ی هیچ
و زۆر بڵێ یه‌وه ڕۆشتوه كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) لۆمه‌ی كردوه
و ده‌فه‌رموێت: (إن أبغضكم إليَّ وأبعدكم مني يوم القيامة: الثرثارون المتشدقون
والمتفيهقون) (ئیمامی الترمذي له جابره‌وه رضي الله عنه گێڕاویه‌تیه‌وه), واته:
له‌و كه‌سانه‌ی كه له هه‌موو كه‌س زیاتر ڕقم لێیان بێت و دوورترین كه‌سن لێمه‌وه
له‌ڕۆژی قیامه‌ت: ئه‌وانه‌ن: الپرپارون: ئه‌وانه‌ی كه زۆر قسه ده‌كه‌ن وه زۆر
ده‌كه‌ن له‌خۆیان له‌كاتی قسه‌كردن و سنور ده‌به‌زێنن و له حه‌ق ده‌رده‌چن
المتشدقون: وه
ئه‌وانه‌ی كه له‌كاتی قسه‌كردندا زیاده‌ڕه‌وی ده‌كه‌ن به‌سه‌ر خه‌ڵكدا و كه قسه
ده‌كه‌ن زۆر به گه‌وره‌یی و خۆبه‌لێزانینه‌وه قسه ده‌كه‌ن.
المتفیهقون: وه
ئه‌وانه‌ی كه له‌قسه‌كردنیاندا زۆر به گه‌وره‌یی و به‌خۆبه‌زلزانین و به‌رزه‌وه
قسه ده‌كه‌ن.
هه‌ركه‌سێ كاتی
به‌فیڕۆ بدات شتێكی له ژیانیدا به فیڕۆداوه هه‌رگیز ته‌عویز ناكرێته‌وه, وه
هیچ كات حه‌سره‌ته‌كه‌ی له‌یاد ناچێت.
باشه كاته‌كانی ئافره‌ت ته‌نها بۆ خۆیه‌تی؟!!!
ئه‌ی كوا مافی
منداڵه‌كانی و هاوسه‌ره‌كه‌ی ؟! ئه‌ی باشه كه‌ی ئه‌و ماف و حه‌قانه‌ی كۆمه‌ڵگای
ئومه‌تی ئیسلامی كه له‌سه‌ریه‌تی ئه‌یدات ؟!
ئه‌گه‌ر خه‌می
ئافره‌ت هه‌ر چوونه ده‌ره‌وه و گه‌ڕان و بازاڕ و شتی بێ سود بێ! ئه‌ی باشه ئه‌م
كاره گرنگانه‌ی خۆی بۆ كێ جێ ئه‌هێڵێت, له‌وانه‌یه هه‌نێكیان بڵێن كه ئیش و كاری
سه‌رشانی خۆیان جێ به‌جێ كردوه كه هه‌ر به (ناوماڵ پاكردنه‌وه وشیردان و مێرد
ڕازی كردن) دای ده‌نێت, خۆ ئه‌گه‌ر چی سه‌رنجێك بداته مناڵه‌كانی له ڕووی
ته‌ربیه‌ت دانیان و به‌خێوكردنیان ئه‌وه‌شی به‌باشی و ته‌واوی جێبه‌جێ نه‌كردووه.
نه‌خێر ئه‌ی
خوشكه به‌ڕێزه‌كه‌م:
به‌ڕاستی تۆ
په‌روه‌رده‌كاری نه‌وه‌یه‌كی, تۆ ڕاپه‌ڕێنه‌ری كۆمه‌ڵگای موسڵمانی, ئه‌ركی سه‌رشانی
من و تۆش په‌روه‌رده‌كردنی نه‌وه‌یه‌كه به دانایی و كامڵی یه‌وه, وه
ئاماده‌كردنیانه به ئاماده‌بوونێكی ئیسلامیانه وه وایان لێبكه‌ین كه توانای
هه‌ڵگرتنی ئامانه‌تی ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌م ئومه‌ته وبنیات نانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی چاك و
پته‌ویان هه‌بێت.
ئامان خوشكی
ئازیز نه‌كه‌ی منداڵه‌كه‌ت پشگوێ خه‌ی, ئه‌گه‌ر وات كرد ئه‌وه نه‌وه‌یه‌كی
هه‌تیومان خستۆته‌وه هه‌رچه‌نه دایك و باوكیشی زیندوون, چونكه هه‌تیو ئه‌و
مناڵه‌یه كه دایكی ئیهمالی كردوه و باوكیشی مه‌شغوڵه, جا خۆ ئه‌وه‌ی دایك و
باوكی به مردن له‌ده‌ست داوه یه‌كێكی هه‌ر ده‌ست ئه‌كه‌وێ به‌زه‌یی پێدا
بێته‌وه‌و ئاگای لێ بێت, به‌ڵام ئه‌و مناڵه‌ی دایك و باوكی له ڕابواردندا له‌ده‌ست
داوه كه‌سیشی ده‌ست ناكه‌وێت كه به‌زه‌یی پێیدا بێته‌وه.
ژنی مه‌شغوڵ به
هه‌واو ئاره‌زووی نه‌فسی یه‌وه كاتی ئه‌وه‌ی نی یه ئاگای له جه‌رگه‌كه‌ی خۆشی
بێت و بایه‌خی پێ بدات, كه هه‌ر ئه‌مه یارمه‌تی ئه‌دا بۆ ڕازی كردنی خوای گه‌وره
و گه‌یاندنی په‌یامه‌كه‌ی.
خۆی ڕاسته ژیان
ماڵی تاقی كردنه‌وه‌یه‌و پڕه له ناخۆشی و خه‌م و خه‌فه‌ت وه له سه‌ردان و
به‌یه‌ك گه‌یشتن دا خۆشیه‌ك و حه‌وانه‌وه‌یه‌ك هه‌یه, به‌ڵام ئایا ئه‌م گه‌ڕانه
هه‌ده‌ف و مه‌به‌ستی كه‌سێكه كه خۆی له ده‌روازه‌ی ئیسلام دا ده‌بینێته‌وه؟! یا
هه‌ده‌فی كه‌سانێكه كه هه‌میشه بێ تاقه‌ت و ڕووگرژن؟ خۆ سه‌ردان و حه‌وانه‌وه
ناو به‌ناو پێویسته به‌ڵام با له‌سه‌ر حسابی كاتی كه‌سانی تر نه‌بێت..!!
زۆربه‌مان داد‌و
بێداد ئه‌كه‌ین له‌و غه‌زوه فیكریه (بیر)ی كه دوژمنانی ئیسلام به‌رامبه‌رمان
ڕایان گه‌یاندوه, ئه‌ی باشه خۆمان ئاماده كردووه بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌یان, یا
هه‌ر هیچ نه‌بێت له نه‌فسی خۆمانا به‌رگریمان كردوه و ئه‌م كات به فیڕۆدانه‌مان
ڕه‌ت كردۆته‌وه؟
ئه‌وه‌ی
مه‌به‌ستمانه ئه‌وه‌یه پێویسته ڕه‌چاوی واقیعی خۆمان له‌سه‌ر بناغه‌ی ئیسلام
بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ڕاپه‌ڕین به‌رامبه‌ر به‌م پوكانه‌وه‌یه‌مان, ئه‌گه‌ر نا
خۆزگه‌كانمان هه‌ر وه‌ك ئومێدێك ئه‌مێنێته‌وه‌و ئه‌بێته خه‌ونێك كه ئاواتی
هاتنه‌دی ئه‌خوازین, به‌ڵام زۆر مه‌حاڵه به‌بێ كرده‌وه و تێكۆشان ئه‌م
خۆزگه‌یه‌مان بێته دی (والَّذِينَ جَاهَدُوا فِينَا لَنَهْدِيَنَّهُمْ
سُبُلَنَا)
العنكبوت:69. واته: (ئه‌وانه‌ی له پێناو ئێمه‌دا و بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی
ئێمه هه‌وڵ و كۆشش ده‌ده‌ن و خۆیان ماندوو ده‌كه‌ن به‌ڕاستی ئه‌وانه ڕێنمونی
ده‌كه‌ین بۆ هه‌موو ڕێگه و ڕێبازێكی چاك و دروست).
ئه‌و به‌ڵاو
موسیبه‌تانه‌ی خوای گه‌وره به‌سه‌ر ئومه‌تی ئیسلام دا ئه‌یهێنێت ته‌نها به‌هۆی
وازهێنانمانه له سه‌رخستنی ئه‌م دینه و كار‌و باره‌كانی سه‌رشانمان, وه
ئافره‌تانمان بێ ئه‌وه‌ی به‌خۆیان بزانن بوونه‌ته به‌شدار له هۆكاری دۆڕاندنمان
دا به‌وه‌ی كاتێ كه ڕۆڵی ئه‌وان هاته پێشه‌وه وازیان لێ هێنا و جێ به‌جێیان
نه‌كرد به باشی له به‌خێوكردن و په‌روه‌رده‌كردن دا.
ئه‌مه ڕاستیه‌كی
ئازارده‌ره كه له‌سه‌ر دڵ گرانه‌وه و ده‌روونیش پێ ی بێ تاقه‌ت ئه‌بێ, له
هه‌مان كات دا پاڵمان پێوه ئه‌نێ بۆ سودوه‌رگرتن له كاته‌كانمان له جێبه‌جێكردنی
ئه‌و كارانه‌مان كه پرسیارمان ده‌رباره‌ی لێ ئه‌كرێ: (المرأة راعية في بيت زوجها
ومسئولة عن رعيتها) رواه/
البخاري
و المسلم) ئافره‌ت چاودێره له ماڵی مێرده‌كه‌ی دا و لێپرسراوه به‌رامبه‌ر به
چاودێریه‌كه‌ی.
جا با هه‌ستین به
ئه‌نجام دانی ئه‌ركه‌كانمان له په‌روه‌رده‌كردنی باوكان و دایكانی ئاینده پاش
ئه‌وه ئاوڕ له گه‌ڕان بده‌ینه‌وه, هه‌رچه‌نده پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه
وسلم) ڕێنومای كردوین بۆ ڕێگه‌ی دورخستنه‌وه‌ی خه‌م و خه‌فه‌تی ده‌روون ئه‌ویش به
توند‌و تۆلًَ كردنی په‌یوه‌ندیمانه له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره و گوێڕایه‌ڵی كردنیه‌تی,
وه ئاخیره‌ت بكه‌ینه جێ خه‌مان, خۆ خه‌میش دروست نابێت ته‌نها له ده‌رئه‌نجامی
شوێن كه‌وتنی دونیاوه نه‌بێت.
عن أنس بن مالك
-رضي الله عنه- قال: قال رسول الله -صلى الله عليه وسلم-: (من كانت الآخرة همه جعل
الله غناه في قلبه، وجمع له شمله، وأتته الدنيا وهى راغمة، ومن كانت الدنيا همه جعل
الله فقره بين عينيه، وفرق عليه شمله، ولم يأته من الدنيا إلا ما قدِّر له) رواه
الترمذي, واته: هه‌ركه‌س له‌م دونیایه‌دا هه‌ر خه‌می دواڕۆژی بێت و خۆی بۆ
ماندووبكات وهه‌وڵی بۆ بدات ئه‌وا خوای گه‌وره ده‌وڵه‌مه‌ندی ده‌كات له دڵ و
ده‌روونیه‌وه، وه خاوخێزانی بۆ پته‌و و كۆ ده‌كاته‌وه، وه هۆیه‌كانی گوزه‌رانی
ژیان ده‌هێنێته به‌رده‌ستی، به‌ڵام هه‌ركه‌س هه‌ر خه‌می دونیای بێت و هه‌ر بۆ
دونیا خۆی ماندوو بكات ئه‌وا خوای گه‌وره سه‌ره‌ڕای ئه‌و ماندوبوونه‌ی هه‌ر
هه‌ژاری و نه‌بوونه‌یی تووش ده‌كات و هه‌میشه خاوخێزانی په‌رته‌وازه ده‌بن ویه‌ك
ناگرن و هۆیه‌كانی ژیانیش ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی بۆ دێته به‌رده‌ست كه خوای گه‌وره
بۆی بڕیار دابێت.
خوای گه‌وره‌ش
ده‌رباره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی بێ ئاگا و كوێرن له به‌ڵگه و ئایه‌ته‌كانی و خه‌میان
هه‌ر بۆ دونیایه ده‌فه‌رموێت: (ومَنْ أَعْرَضَ عَن ذِكْرِي فَإنَّ لَهُ مَعِيشَةً
ضَنكاً ونَحْشُرُهُ يَوْمَ القِيَامَةِ أَعْمَى) (124) قَالَ رَبِّ لِمَ
حَشَرْتَنِي أَعْمَى وقَدْ كُنتُ بَصِيراً (125) قَالَ كَذَلِكَ أَتَتْكَ آيَاتُنَا
فَنَسِيتَهَا وكَذَلِكَ اليَوْمَ تُنسَى) (طه), واته: (ئه‌وه‌ی ڕوو وه‌رگێڕێ له
به‌رنامه و یادی من و پشتی تێ بكا, بۆ ئه‌و جۆره كه‌سانه ژیانێكی ترش و تاڵ و
ناخۆش پێش دێ, وه له ڕۆژی قیامه‌تیش دا به كوێری حه‌شری ده‌كه‌ین و به كوێریش
ڕاپێچ ده‌كرێ (124), له‌و كاته‌دا ده‌ڵێ ئه‌ی په‌روه‌ردگارا تۆ بۆ به كوێری حه‌شرم
ده‌كه‌ی خۆ من له دونیا چاو ساغ و بینا بووم (125), له وه‌ڵامدا خوای گه‌وره
ده‌فه‌رموێت: تۆ له دنیادا به‌و شێوه‌یه كوێر بوویت له ئاست ئایه‌ت و
به‌ڵگه‌كانی ئێمه‌دا كاتێك كه پێت ڕاده‌گه‌یه‌نرا ئێمه‌ش ئه‌مڕۆ ئاوا ده‌ت خه‌ینه
پشت گوێ ی و فه‌رامۆشت ده‌كه‌ین).
جا با مه‌به‌ستمان
ڕازی كردنی خوا‌و و ڕێگه‌مان شوێنكه‌وتنی شه‌ریعه‌ت بێت, ئه‌و كاته ئه‌بینین كه
چۆن كاتی به‌تاڵمان نی یه بۆ بیركردنه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ی خه‌م و خه‌فه‌ت له‌سه‌ر
ده‌روون, به‌ڵكو كاته‌كانمان گشتی بۆ زیكری خوا و گوێڕایه‌ڵیه‌تی, وه ژیان هه‌مووی
ده‌بێته په‌رستش و نزیك بوونه‌وه له خوا, وه سود وه‌رگرتن له هه‌موو
له‌حزه‌یه‌كی ژیانت بۆ كاركردن هه‌ر وه‌ك پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم)
ده‌فه‌رموێ: ((اغتنم خمساً قبل خمس: حياتك قبل موتك، وصحتك قبل سقمك، وفراغك قبل
شغلك، وشبابك قبل هرمك، وغناك قبل فقرك) رواه
الحاكم
والبيهقي في الشعب. واته: پێنج شت بكه به هه‌لێك و سوودی لێ وه‌ربگره پێش پێنج
شت: ژیانت پێش مردنت، وه ته‌ندروستیت پێش نه‌خۆشبوونت، وه ده‌ست به‌تاڵیت پێش
سه‌رقاڵیت، وه ته‌مه‌نی گه‌نجێتیت پێش پیرێتی و په‌ككه‌وته‌ییت، وه
ده‌وڵه‌مه‌ندیت پێش نه‌بونه‌یی و هه‌ژاریت.
ابن الجوزي خوا لێ
ی ڕازی بێت سه‌ری سوڕئه‌ما له خه‌ڵكانی سه‌رده‌می خۆی و كات به‌فیڕۆ دانیان
ئه‌یفه‌رموو: خه‌ڵكیم به گشتی بینی كه زه‌مانه به‌ڕێ ئه‌كه‌ن و به شێوه‌یه‌كی
زۆر سه‌یر پاڵی پێوه ئه‌نێن, ئه‌گه‌ر شه‌و درێژبوو به قسه و خوێندنه‌وه‌ی بێ
سود, ئه‌گه‌ر ڕۆژ درێژبوو به خه‌وتن یا له بازاڕه‌كان ئه‌مێنه‌وه كه وه‌ك
كه‌سانێكن له‌ناو به‌له‌مێك دا بن و قسه‌بكه‌ن و ئاگایان لێ نی یه به‌له‌مه‌كه
به‌ره‌و كوێ ئه‌یان بات, هه‌نێ خه‌ڵكی كه‌مم دی كه مانه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی ژیان
تێگه‌یشتون..... .
باشه ئه‌ی ئێمه
له‌سه‌ر خه‌ڵكانی ئه‌م سه‌رده‌مه چی بڵێین؟! كه به‌تاڵی و بێ كاری بناغه‌ی ژیانی
زۆرێكیانه, وه بێزاریان به‌رامبه‌ر به ژیان بۆته هۆكاری نه‌خۆشی ده‌رونی سه‌یر,
وه وای لێ هاتوه دڵته‌نگی و ترسان له شتێكی نادیار بۆته شه‌به‌حێك كه كه‌سانی
ئیمان و ده‌رون لاواز ڕاوده‌نێ.
وه‌سیله‌كانی
به‌فیڕۆدانی كاتیان له سه‌رو خه‌یاڵی مرۆڤه‌وه‌یه: دوای دانیشتن به‌دیار جۆره‌ها
به‌رنامه و زنجیره و فیلمی ته‌له‌فیزیۆنه‌وه ئینجا ئه‌ڕۆن بۆ خه‌و تا چێشته‌نگا
و یا نیوه‌ڕۆش , ئینجا باقی ڕۆژه‌كه‌ش هه‌ر بۆ دونیا و كاری دونیایه كه ئه‌مه‌ش
هه‌ر كاری بێ ئاگاكانه, به‌ڵام به ئاگا جه‌خت له‌سه‌ر كات و كار‌و كرده‌وه‌ی
ئه‌كاته‌وه, زۆر ڕاسته كه پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی:
دوو نیعمه‌ت هه‌ن زۆربه‌ی خه‌ڵك لێ ی بێ ئاگان ئه‌ویش ته‌ندروستی و به‌تاڵی یه:
(نعمتان مغبون فيهما كثير من الناس: الصحة والفراغ) رواه/البخاري.
كامیان باشتره تێكه‌ڵاوكردنی خه‌ڵك یا ته‌نیایی؟؟!!
جا ئێستا له
ده‌رونی خۆتدا ده‌پرسی: ئایا ئه‌مه یه‌عنی تێكه‌ڵاوی كه‌س نه‌بین و
دووربكه‌وینه‌وه لێیان؟
تێكه‌ڵاوبوونی
ته‌واو هه‌ڵه‌یه, دووركه‌وتنه‌وه‌ی ته‌واویش هه‌ر هه‌ڵه‌یه, تێكه‌ڵابوون و ناسینی
خه‌ڵكی له كاره سه‌ره‌كی یه‌كانه, وه پێغه‌مبه‌ری خواش فه‌زڵی ئه‌و موسڵمانه‌ی
تێكه‌ڵاوی خه‌ڵك ئه‌بێت و ئارام ئه‌گرێ له‌سه‌ر ئازاردانه‌كانیان داوه به‌سه‌ر
ئه‌و مسوڵمانه‌دا كه تێكه‌ڵاویان نابێت و ئارام ناگرێ له‌سه‌ر ئازاره‌كانیان, جا
ئه‌بێت ئه‌جر و پاداشتی تێكه‌ڵاوی چه‌نێك زیاتر بێت ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ی
سه‌ردانی ئه‌كه‌یت دراوسێ و خزمی خۆت بێ؟!!
چه‌نێك سه‌ردان
هه‌یه كه ڕێنیشانده‌ری خێری دونیا و ئاخیره‌تیش بوون, كه ئافره‌تی مسوڵمان خه‌م
و په‌ژاره‌ی خوشكه مسوڵمانه‌كه‌ی ڕه‌واندۆته‌وه, وه ئیراده‌ی به‌هێز كردووه‌و
ئارامی پێ به‌خشیوه و وای لێ كردوه ئیمانی به‌هێز كردوه و له خۆشیا به‌شداری
بووه و ئه‌وه‌ی نه‌یزانیوه له كاری دونیا و ئاخیره‌تی فێری كردووه‌و
به‌یه‌كه‌وه بیروڕای یه‌كیان گۆڕیوه‌ته‌وه له‌سه‌ر كاری چاك و خێری ئیسلام و
مسوڵمانان.
به‌ڵام تێكه‌ڵاوی
هه‌ڕه‌مه‌كی كه زۆربه‌ی ژنان حه‌زی لێ ئه‌كه‌ن ته‌نها بۆ خۆده‌رخستن و خۆ
هه‌ڵكێشانه به‌سه‌ر ئافره‌تانی تردا, وه دوورخستنه‌وه‌یه‌تی له كار و باری ماڵ,
تا به‌زۆر پێش خۆی ئه‌دا بۆ بازاڕ و گه‌ڕانی بێ سودو وای لێ دێت كاتی نامێنێت بۆ
كار‌و باره‌كانی ماڵ و مناڵ و مێرده‌كه‌ی, كه به‌ڕاستی ئه‌مه هه‌رچۆنێ تێی بڕوانی
نه‌خۆشیه‌كی ده‌روونی یه, بۆیه پێویسته هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌مه بده‌ین پێش
ئه‌وه‌ی ڕۆژێك بێت هیچمان پێ نه‌كرێ:
(ويَوْمَ يَعَضُّ الظَّالِمُ عَلَى يَدَيْهِ يَقُولُ يَا
لَيْتَنِي اتَّخَذْتُ مَعَ الرَّسُولِ سَبِيلاً (27) يَا ويْلَتَى لَيْتَنِي لَمْ
أَتَّخِذْ فُلاناً خَلِيلاً (28) لَقَدْ أَضَلَّنِي عَنِ الذِّكْرِ بَعْدَ إذْ
جَاءَنِي وكَانَ الشَّيْطَانُ لِلإنسَانِ خَذُول) (الفرقان:27-29). واته: (له
ڕۆژی دوایدا سته‌مكار قه‌پ ده‌كات به هه‌ردوو ده‌ستی خۆیدا و گازی لێ ده‌گرێت و
له په‌شیمانی دا ده‌ڵێت: خۆزگه له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا ڕێبازی ئیمانم بگرتایه‌ته
به‌ر (27), خۆزگه فڵان كه‌سم نه‌كردایه‌ته دۆستی خۆم (28), به‌ڕاستی ئه‌و
ناله‌باره وێڵی كردم له به‌رنامه‌ی خوا دوای ئه‌وه‌ی پێم ڕاگه‌یه‌ندرا بوو
هه‌میشه و به‌رده‌وام شه‌یتان هۆی خه‌جاڵه‌تبوون و شه‌رمه‌زاری ئاده‌میزاده).
جا كاتێك كه شوێن
و ڕۆڵ و مه‌كانه‌تی ئافره‌ت ئه‌وه‌نده گه‌وره و گرنگ بوو له ئاڕاسته‌كردنی
نه‌وه‌كان و ڕواندنی بیروباوه‌ڕێكی پاك و پته‌و له ده‌روون و مێشكیان دا, پێویسته
هه‌وڵێكی جدی بدرێ بۆ سود وه‌رگرتن له كاته‌كانی و به‌فیڕۆنه‌دانی له هیچ كارێكی
بێ نرخ و هیچ دا و خۆده‌رخستن و مه‌نزه‌ری بێتام دا.
ئافره‌ت دایك و
خێزانێكی پڕ خێر و چاكه بۆ گه‌یاندنی خێر, وه شه‌ڕێكی ترسناك و مه‌ترسی داره
ئه‌گه‌ر ڕووی كرده شه‌ڕ, وه ده‌بێته مه‌شخه‌ڵی ڕووناكی بۆ وه‌چه‌ی داهاتوو
ئه‌گه‌ر بێت‌و ده‌ستی به ئیمان و عه‌قیده‌ی خۆیه‌وه گرت.
داواكارین له
خوای گه‌وره ئه‌م ڕوون كردنه‌وه‌یه بكاته مایه‌ی گه‌یاندنی په‌یامی سه‌رشانی
خوشكانمان به‌ته‌واوی و بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ئافره‌تانی پێشین كه هه‌رده‌م پته و
به‌هێز و پڕ فه‌زڵ و چاك بوون.
سه‌رچاوه/
زنجیره باسی ڕۆڵی
ئافره‌ت له چاكسازیدا
نوسینی/ شێخ محمد
حسین یعقوب
وه‌رگێڕانی/
ماڵپه‌ڕی خوشكان |