|
پێویسته له‌سه‌ر هه‌ردوو هاوسه‌ر به تێڕوانینێكی واقیعی و ئاسایی بڕواننه ئه‌و
كێشانه‌ی ڕوو ئه‌دات له‌نێوانیان كه جێی ئه‌وه هه‌یه ئه‌م كێشه و ناكۆكیانه
ببێته فاكته‌رێك له فاكته‌ره‌كانی له‌یه‌كگه‌یشتن و دواندن گه‌ر بتوانرێت به
شێوه‌یه‌كی باش ڕه‌فتاری له‌گه‌ل بكرێت.
بێگومان ئه‌و شێوازه‌شی هه‌ردوو هاوسه‌ر ده‌یگرنه به‌ر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی
كێشه‌و ناكۆكیه‌كانیان یان ئه‌وه‌تا كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ئه‌كات یان
به‌پێچه‌وانه‌وه گه‌وره و فراوانتری ئه‌كات.
چه‌ند سنورێكی پێویست
بێشك ووشه‌ی ڕه‌ق و قسه‌ی توند‌و تیژ، سه‌دا و ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی هه‌یه كه
دووباره به‌گویدا ئه‌بیسترێته‌وه ته‌نانه‌ت پاش كۆتایی ناكۆكیه‌كه، چ جای نواندنی
هه‌ڵوێستی زۆر تیژ و برینداركردنی هه‌ست و سۆزی به‌رامبه‌ر كه هه‌موو
كۆئه‌بێته‌وه له‌سه‌ر ده‌روون.
بێده‌نگ بوون له‌سه‌ر كێشه‌كه چاره‌سه‌ریكی نێگه‌تیڤی كاتییه بۆ ناكۆكیه‌كه،
به‌ڵام به بچوكترین هۆكار و به‌گژچونێكدا وه‌كو بوركانێك سه‌رله‌نوێ
ئه‌ته‌قێته‌وه، بۆیه خواردنه‌وه‌و هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی كێشه‌كه له ناخدا سه‌ره‌تای
دروست بوونی گرێ و عوقده‌ی ده‌روونی و ته‌نگی سنگه كه پێچراوه‌ته‌وه به
كێشه‌كانه‌وه، جا یان ئه‌وه‌تا له‌بیر ده‌خرێته‌وه‌و پشت گوێ ئه‌خرێت یانیش
ئه‌وه‌تا ده‌خرێته به‌رده‌ست تاكو چاره‌سه‌ر بكرێت.. وه له‌كاتی قسه‌كردن له‌سه‌ر
كێشه‌كان ئه‌بێت هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی له دڵ و ده‌رووندا دروست بووه باس بكرێت
نه‌ك ته‌نها باسی شتێك بكرێت و ئه‌وانی تر دوابخرێت، هه‌روه‌ها ئه‌بێت ڕازیبوون و
به‌خشینی یه‌كتر ئه‌بێت له ناخی دڵه‌وه بێت نه‌ك ته‌نها به ده‌م بوترێت.
گرنگی بدرێت به دووركه‌وتنه‌وه له‌و ڕه‌فتار و شێوازانه‌ی یه‌كێك به‌سه‌ر ئه‌وی
تردا سه‌ر ئه‌خات به‌ڵام كێشه و ناكۆكیه‌كان زیاتر قووڵ ئه‌كاته‌وه، وه‌كو
ڕه‌فتاری گاڵته‌پێكردن و تۆمه‌تباركردنی به‌رامبه‌ر، یان ڕه‌ت كردنه‌وه‌و دان
پێ‌نه‌نان. ئیمام بوخاری له عبدالله كوڕی عه‌مرو ئه‌گێڕێته‌وه ووتی: (لم يكن
النبي صلى الله عليه وسلم فاحشاً ولا متفحشاً , وكان يقول إن من خياركم أحسنكم
أخلاقاً) واته: هه‌رگیز پێغه‌مبه‌ر (حاشا له‌و) قسه‌ناخۆش و ده‌م پیس و جنێوباز
نه‌بووه، به‌ڵكو هه‌میشه ئه‌یفه‌رموو باشترین و چاكترین كه‌س له‌ناوتانا ئه‌و
كه‌سه‌یه كه ڕه‌وشتی جوان و چاكه.
هه‌روه‌ها بوخاری له دایكی ئیماندارانه‌وه عائیشه (ڕه‌زای خوای له‌سه‌ر)
ئه‌گێڕیته‌وه: (أن يهود أتوا النبي صلى الله عليه وسلم فقالوا : السام عليكم ،
فقالت عائشة : عليكم ولعنكم الله وغضب الله عليكم ، قال : " مهلاً يا عائشة عليك
بالرفق , وإياك والعنف والفحش " قالت : أولم تسمع ما قالوا ؟ قال : أو لم تسمعي ما
قلت ؟ رددت عليهم فيستجاب لي فيهم ولا يستجاب له‌م في). واته: جووله‌كه‌كان هاتنه
لای پێغه‌مبه‌ر و ووتیان: (السام علیكم) واته له‌جێی ئه‌وه‌ی سه‌لام بكه‌ن ووتیان
مردن بۆتان. عائیشه‌ش پێی ووتن: به‌ڵكو مردن بۆ ئێوه‌و له‌عنه‌تی خواش له‌سه‌رتان و
توڕه‌یی و غه‌زه‌بی به‌سه‌رتانا بێت. پێغه‌مبه‌ریش فه‌رمووی: له‌سه‌رخۆ ئه‌ی
عائیشه نه‌رم ونیان به، دوور بكه‌ره‌وه له توند‌و تیژی و قسه‌ی ناخۆش و ناشیرین.
ئه‌ویش فه‌رمووی: ئه‌ی گوێت لێیان نه‌بوو چیان ووت؟ فه‌رمووی: ئه‌ی تۆش گوێت لێ
نه‌بوو چیم وه‌ڵام دانه‌وه؟ قسه‌كه‌م به‌خۆیان ووته‌وه‌و دوعاكه‌م له‌خۆیانه‌وه
كرد، خوا دوعاكه‌ی من وه‌رئه‌گرێت و هی ئه‌وانیش ڕه‌ت ئه‌كاته‌وه.
وه فه‌رمووده‌یه‌كی تر ئیمام بوخاری له عائیشه ئه‌یگێڕیته‌وه ده‌ڵێ: (قال رسول
الله صلى الله عليه وسلم: " إن شر الناس عند الله منزلة يوم القيامة من تركه الناس
اتقاء شره "). واته: پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رموویه‌تی: خراپترین كه‌س له‌ناو خه‌ڵكیدا
له پله‌و شوێنی لای خوای گه‌وره له ڕۆژی قیامه‌تدا، ئه‌و كه‌سه‌یه كه خه‌ڵكی
خۆیانی لێ دوورئه‌خه‌نه‌وه تاكو پارێزراو بن له زیان و خراپه‌كانی. واته
ئه‌وه‌نده زه‌ره‌ر و زیان ئه‌گه‌یه‌نێته خه‌ڵك.
أبو عبد الله الجدلي ئه‌ڵێت: پرسیارم له عائیشه كرد ده‌رباره‌ی ڕه‌وشتی
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ئه‌ویش فه‌رمووی: " لم يكن فاحشاً , ولا
متفحشاً , ولا صخباً في الأسواق , ولا يجزي بالسيئة السيئة , ولكن يعفو ويصفح ".
واته: پیاوخراپ نه‌بوو وه هیچ كات جنێوفرۆش نه‌بوو، وه گه‌ر یه‌كێك خراپه‌ی
به‌رامبه‌ر بكردایه هه‌رگیز به خراپه وه‌ڵامی نه‌ده‌دایه‌وه، به‌ڵكو لێی خۆش
ده‌بو وه لێی ئه‌بورا.
وه ئه‌نه‌س ڕه‌زای خوای لێ بێت ئه‌ڵێت: (خدمت رسول الله صلى الله عليه وسلم عشر
سنين ، فما قال لي يوماً لشيء فعلته لم فعلته ؟ ولا لشيء تركته لم تركته). واته:
به‌درێژایی ده ساڵ من له خزمه‌تی پێغه‌مبه‌ر بوومه، ڕۆژێك له ڕۆژان پێی
نه‌وتووم بۆ فڵانه شتت كردووه گه‌ر ئه‌و شته‌م كردبێت، یان بۆ ئه‌و شته‌ت
نه‌كردووه گه‌ر شتێكم نه‌كردبێت.
هه‌ستكردن به كاریگه‌ری ناكۆكی و ناخۆشێتی به‌سه‌ر هه‌ردوو لایه‌كه‌وه
بێگومان دروست بوونی ناكۆكی له‌نێوان ئافره‌تێك و یه‌كێكی تر كه خۆشی ئه‌وێت و
ڕیزی لێ ئه‌گرێت و له‌گه‌ڵیدا ئه‌ژێت بێگومان توشی زۆر ڕاڕایی و خه‌م و دڵه‌ڕاوكێ و
شڵه‌ژاوی و تێكچونی باری ئه‌كات، به‌تایبه‌ت گه‌ر ئه‌و ئافره‌ته هه‌ست و سروشتی
هه‌ستیار بوو.
دووركه‌وتنه‌وه له خۆبه‌زل زانین به ماڵ یان جوانی وه یان ئاستی ڕۆشنبیری و
خوێندن، چونكه ئه‌مه له گه‌وره‌ترین هۆكاره بۆ ڕوخان و شكاندنی په‌یوه‌ندی
نیوان ژن و پیاوه‌كه و لێره‌دا خاوه‌ن حه‌قه‌كه مافی ئه‌خورێت و سه‌ر له خه‌ڵكیش
ئه‌شێوێنرێت.
هیچ كات بڕیار نه‌درێت تا به‌ته‌واوه‌تی لێی نه‌كۆڵرێته‌وه، چونكه جوان نیه
پیاوه‌كه بۆ شتێك بڵێت (نه‌خێر) یان (به‌ڵێ)، وه پاش زۆر پێ ووتن بڕیاره‌كه‌ی
بگۆڕێت، یان خۆی ئه‌زانێت بڕیارێكی هه‌ڵه‌ی داوه به‌ڵام په‌نا ئه‌بات بۆ
شه‌ڕفرۆشتن و تۆمه‌تبار كردنی به‌رامبه‌ره‌كه‌ی.
چه‌ند هه‌نگاوێك ئه‌بێت بنرێت
1- جوان تیگه‌یشتن له كاره‌كه، ئایه ناكۆكیه یان ته‌نها به‌هه‌ڵه له‌یه‌ك
گه‌یشتنه، بێگومان ده‌ربڕینی ڕاستێتی مه‌به‌ست و ناخی هه‌ر یه‌كه‌یان وه ئه‌و
شتانه‌ی دڵته‌نگیان ئه‌كات به‌شێوه‌یه‌كی ڕوون و ڕاسته‌وخۆ ئه‌مانه یارمه‌تی ده‌رن
بۆ لابردنی گومان و له‌یه‌كگه‌یشتنی به‌هه‌ڵه، چونكه جاری وایه بنه‌ره‌تی
كێشه‌كه ناكۆكی نه‌بوو به‌ڵكو به هه‌ڵه له‌یه‌ك تێگه‌یشتوون یان ته‌نها گومانیان
بردووه.
2- پێداچونه‌وه به ده‌روونی خۆت و سه‌رزه‌نشت كردنی و لێكۆڵینه‌وه لێی و زانینی
ئه‌و كه‌م و كوڕییانه‌ی كراوه به‌رامبه‌ر به خوای گه‌وره كه مه‌زن و
گه‌وره‌تره.. له‌م كاته‌شدا ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت كردویه‌تی
به‌رامبه‌رت بچوك ئه‌بێته‌وه لات و ئه‌وه‌نده كاریگه‌ری نامێنێت.
3- ده‌رك به‌و خاڵه بكرێت كه هیچ كات به‌ڵا و ناڕه‌حه‌تی نایاته سه‌ر یه‌كێك
مه‌گه‌ر به‌هۆی تاوانه‌وه نه‌بێت، وه یه‌كێك له به‌ڵا و ناخۆشیه‌كان ئه‌وه‌یه
كێشه‌و ناكۆكیت بۆ دروست بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌ی خۆشت ده‌وێت. بۆیه محمدی كوڕی
سه‌یرین ده‌ڵێت: هه‌ست به تاوانه‌كانم ئه‌كه‌م له گۆڕینی ڕه‌فتاری ژن و
ئاژه‌ڵه‌كانم له‌گه‌ڵما.
4- گه‌مارۆدانی ناكۆكیه‌كه‌و نه‌هێڵرێت له‌نێو خه‌ڵكدا بڵاوبێته‌وه یان له سنوری
ئه‌و كه‌سانه ده‌رنه‌چێت كه هه‌وڵی چاكسازی و ئیصلاح ئه‌كه‌ن.
5- دیاریكردنی خودی كێشه‌كه و وه‌ستان له‌سه‌ری، نه‌ك له ئه‌سڵی كێشه‌كه
ده‌ربچیت و باسی هه‌ڵه و كه‌م و كوڕی پێشوتر بكرێت، یان فایلی كۆن هه‌ڵبدرێته‌وه‌و
كورد ووته‌نی (كای كۆن به بادا بكرێت)، چونكه به‌ڕاستی ئه‌مانه كێشه‌كه زۆر
گه‌وره‌تر ئه‌كات و چه‌نده‌ها كێشه‌ی تر سه‌رهه‌ڵ ئه‌ده‌ن.
6- هه‌ریه‌كه له ژن و پیاوه‌كه به‌پێی تێگه‌یشتنی خۆی باسی كێشه‌كه بكات، وه
تێگه‌یشتنی خۆی هه‌میشه به ڕاست و دروست نه‌زانێ كه هه‌رگیز هه‌ڵه وه‌رنه‌گرێت،
یان ڕاستیه‌كی ڕه‌هایه و جێی قسه‌تێكردن و موناقه‌شه هه‌ڵناگرێت، ئه‌م ڕه‌فتاره
خراپه چاره‌سه‌ره‌كه هه‌ر له‌ناو لانكه‌كه‌یدا ئه‌كوژێت.
7- هه‌ر له‌سه‌ره‌تای قسه‌كردن باشتر وایه باسی ئه‌و خاڵانه بكرێت كه له‌سه‌ری
موكڕ و ڕێكن، چونكه باسكردنی خاڵه باش و چاكه‌كان له‌كاتی ده‌مه‌ته‌فێ دڵه‌كان
نه‌رم ئه‌كات و شه‌یتان دوور ئه‌خاته‌وه و تێڕوانینی یه‌كتر له‌یه‌ك نزیك
ئه‌كاته‌وه‌و هه‌ردوولا گوێ بۆ یه‌كتر شل ئه‌كه‌ن، خوای گه‌وره‌ش ئه‌فه‌رموێ: (ولا
تنسوا الفضل بينكم)" واته: فه‌زڵ و چاكه‌ی یه‌كترتان له‌نێودا له‌بیر نه‌چێته‌وه.
بۆ نمونه گه‌ر یه‌كێكیان ووتی به‌وی تر من فه‌زڵ و چاكه‌ی تۆ له فڵان و فڵان شت‌دا
وون ناكه‌م و له‌بیرمه چه‌ند باشیت، وه ئه‌م خاڵه چاكانه‌ت تیادایه‌و
له‌به‌رچاومه و دان به‌و خاڵانه‌یا ئه‌نیم كه هه‌مان ڕا و بۆچونمان هه‌یه
له‌سه‌ری.. ده‌ربڕینی ئه‌م هه‌ست و قسانه زۆر له گومان و دڵ ڕه‌قی و كێشه لا
ئه‌بات و زیاتر بۆیه‌كتر ته‌نازول ئه‌كه‌ن.
8- هیچ كات مافه‌كانی خۆت به‌رده‌ام مه‌خه‌ره به‌ر چاو، له‌وه‌ش ترسناكتر
ئه‌وه‌یه ئه‌و مافانه گه‌وره بكرێته‌وه یان داوای كۆمه‌ڵی ماف و شت بكرێت كه
پێویست نیه به‌ڵكو ته‌نها له ده‌رووندا دروست بووه‌و داوای ئه‌كات.
9- دانهێنان به هه‌ڵه له‌كاتی پێ‌زانین و ده‌ركه‌وتنی، وه ئه‌بێت هه‌ردوولا
ئه‌وه‌نده پاڵه‌وان بن و بڕوایان به‌خۆیان هه‌بێت كه بیگرنه ئه‌ستۆ، بۆ لایه‌نی
به‌رامبه‌ریش ئه‌بێت سوپاسی بكات و وه‌سفی بكات كه دانی دانه‌وه به
هه‌ڵه‌كه‌یدا. دانپێنان به هه‌ڵه‌دا باشتره له دریژه‌دان به ناڕه‌وایی و سته‌م.
دانپێنان به هه‌ڵه‌دا ڕیگای ڕاستگۆییه، بۆیه ئه‌م دانپێنانه به‌كار نه‌هێنرێت
وه‌كو وه‌ره‌قه‌ی پاڵه‌په‌ستۆ بۆسه‌ر به‌رامبه‌ر به‌ڵكو دابنرێت به لایه‌نه
ڕۆشنه‌كانی په‌یوه‌ندی ژن و مێردایه‌تی و بخرێته سه‌ر لیستی ئه‌و كاره چاكانه‌ی
پێویسته ئاماژه‌ی پێ بكرێت.
10- ئارامگرتن له‌سه‌ر ئه‌و خووانه‌ی كه له بنه‌ڕه‌تدا هه‌یه له‌ناو ئافره‌تدا
وه‌كو غیره‌ت كردن، پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێت: (غارت أمكم)
دایكتان غیره‌تی كرد. بۆیه پێویسته پێغه‌مبه‌رمان بكه‌ینه پێشه‌نگ و بارودۆخ و
زروف له‌به‌رچاو بگرین هه‌روه‌ها زانینی هه‌ست و خو و سروشتی كه‌سه‌كان و ئه‌و
شتانه‌ی مرۆڤ ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ردا نیه. (النسائي وأبو داود و الترمذي)
ڕیوایه‌تیان كردووه له عائیشه‌وه ئه‌فه‌رموێت: (ما رأيت صانعة طعام مثل صفية
أهدت النبي صلى الله عليه وسلم إنا‌ء فيه طعام فما ملكت نفسي أن كسرته، فسألت النبي
صلى الله عليه وسلم عن كفارته فقال: " إنا‌ء كإناء وطعام كطعام"). واته: هیچ
كه‌سێكم نه‌بینی ئه‌وه‌نده چێشت خۆش لێ بنات وه‌كو صفیه (خێزانێكی تری پێغه‌مبه‌ر
بوو) ڕۆژێكی خواردنی بۆ پێغه‌مبه‌ر هێنا منیش خۆم نه‌گرت و تا شكانم –واته وه‌كو
وابێت له‌ده‌ستی كه‌وتۆته خواره‌وه- پاشان پرسیارم له پێغه‌مبه‌ر كرد بۆ
كه‌فاره‌ته‌كه‌ی، فه‌رمووی: قاپله‌مه‌یه‌ك وه‌كو قاپله‌مه‌كه‌و خواردنێك وه‌كو
هه‌مان خواردن. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ئه‌گه‌یه‌نیت ته‌نانه‌ت خێزانه‌كانی پێغه‌مبه‌ریش
وه‌كو مرۆڤ غیره‌تیان له‌یه‌ك كردووه.
11- ڕازیبوون به‌و به‌شه‌ی خوای گه‌وره پێی به‌خشیوه. ئه‌بینرێت ئافره‌ت گه‌ر
چاكه‌ی بینی له مێرده‌كه‌ی به‌لایه‌وه ئاساییه‌و باسی ناكات به‌ڵام گه‌ر كه‌م
وكوڕی و شتێكی خراپی لێ بینی كه به‌دڵ نه‌بوو یه‌كسه‌ر ئه‌ڵێت هه‌موو پیاوان
ئاوهان.. بۆیه پێاو له‌م كاته‌دا پێویسته بزانێت هه‌ر خۆی نیه توشی ئه‌م كێشه‌و
ناكۆكی و تێڕوانینی جیاوازه ئه‌بێته‌وه.
12- ده‌ستپێشخه‌ری نه‌كرێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكیه‌كه له‌كاتێ توڕه‌بووندا،
به‌ڵكو چاوه‌ڕێ بكرێت تا ده‌روونه‌كان هێور ئه‌بنه‌وه‌و توڕه‌ییه‌كه له‌هه‌ردوولا
نامێنێت، بێگومان له‌كاتی توڕه‌بون و گه‌رمه‌ی شه‌ڕ وناكۆكی هیچ كات چاره‌سه‌ری
ڕاست و گونجاو نایه‌ته به‌رهه‌م.
13- له‌هه‌ندێ كاتدا پێویسته ده‌ست له هه‌ندێ مافی خۆت هه‌ڵگریت چونكه زۆر
زه‌حمه‌ته له‌كاتی دروست بوونی ناكۆكی و شه‌ڕ و هه‌ر یه‌كه ده‌ستی به مافه‌كانی
خۆی توند گرتبێت و ته‌نازول بۆ یه‌كتر نه‌كه‌ن و هیچ نه‌یه‌نه خواره‌وه له‌به‌ر
خاتری یه‌كتر.
14- خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ هه‌موو بارودۆخێك، وه پێویسته هه‌ر یه‌كه له ژن و
مێرده‌كه له‌سه‌رخۆ و هێمن بن نه‌ك په‌له بكه‌ن و هه‌موو شتێك به‌بێ بیركردنه‌وه
بكه‌ن، پێویستیش ناكات بۆ هه‌موو كار و شتێك ئاخ
و ئۆف و داخ هه‌ڵكێشێت و ڕووی گرژ بكات. هێمنی و په‌له‌نه‌كردن باشترین
كه‌ش‌وهه‌وایه بۆ تێڕوانینی ڕاست و چاك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
15- پێویسته ژن و مێرد چاك بزانن كه پاره‌و سامان هۆی خۆشی نین به‌ڵكو ئامرازێكی
پێویستن بۆ ژیان، وه سه‌ركه‌وتنیش له ژیاندا ئه‌وه نیه كه خانویه‌كت هه‌بێت
یان ئۆتۆمبیلێك و ئیتر هیچ، به‌ڵكو سه‌ركه‌وتن له ژیانێكی هیدی و به‌خته‌وه‌ر و
دوور له دڵه‌ڕاوكێ و چاوبرسێتی.
16- چاوپۆشین له‌سه‌ر هه‌ڵه‌ی نامه‌به‌ست.
له كۆتاییدا ئه‌وه ماوه‌ته‌وه كه بڵێین: كێ له ئێمه هه‌رگیز هه‌ڵه‌ی
نه‌كردووه؟! وه كێ له ئێمه هه‌موو كاره‌كانی له ژیاندا ته‌نها چاكه بووه؟!!
گرنگه له ژیانی هاوسه‌رێتی گومانی باش ببرێت به به‌رامبر و پێكه‌وه هه‌وڵی
چارسه‌ری گشت ناكۆكیه‌كان بدرێت. به‌هیوای ژیانێكی پر ئاسوده‌یی و به‌خته‌وه‌ری بۆ
گشت خێزانه‌كانمان.
- ئاماده‌كردنی: ماڵپه‌ڕی خوشكان
18/2/2007
سه‌رچاوه: سود له بابه‌تیكی گۆڤاری (الأسرة ژ: 80 وه‌رگیراوه) |