|
کۆمه‌ڵه سیفه‌تێك
هه‌ن که له‌هه‌ر که‌سێك دابن خه‌ڵك لێیان دوور ده‌که‌ونه‌وه‌و ناتوانن ژیان
به‌سه‌ر به‌رن له‌گه‌ڵیان دا خۆ ئه‌گه‌ر له هاوسه‌ردا بن ئه‌وا ده‌بێته هۆی
تێکچون و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێزان، له‌و سیفه‌تانه:
1- هاوسه‌ری
دیکتاتۆر: که هه‌ر خۆی خاوه‌ن بڕیاره‌و مێرد ته‌نها وه‌ك دیکۆره، به‌س جێ به‌جێ
که‌ری فه‌رمانه‌کانی ژنه، بچوکترین ڕه‌خنه یان پێشنیار قبوڵ ناکات.
2- هاوسه‌ری
خۆبه‌زل‌زان: فه‌خراوه‌ی به‌ماڵ و جوانی یان به شه‌هاده یان به ڕه‌چه‌ڵه‌ك، هه‌ر
ئه‌مه‌ش وای له ئه‌مه‌ریکی یه‌کان کردووه که به‌دوای کچه ئاسیایی یه‌کان دا
بگه‌ڕێن له‌به‌ر بێزاریان له منه‌تی ئه‌مریکی.
3- هاوسه‌ری
ره‌فتار خراپ: به‌دوای گرفت دا ده‌گه‌رێت که گه‌وره‌ی بکات و قسه‌ی ناشرین و ده‌م
درێژه.
4- هاوسه‌ری
خۆویست: مێرده‌که‌ی ده‌خاته ژێر مه‌سره‌فی زۆره‌وه، ته‌نها هه‌وڵی دابین کردنی
پێویستی‌یه‌کانی خۆیه‌تی، بێ گوێ دانه توانای هاوسه‌ره‌که‌ی له‌لایه‌ن مادیه‌وه.
5- هاوسه‌ری
لۆمه‌که‌رو نکۆڵی که‌ر: ئه‌م جۆره به‌هیچ شتێك پێ نازانێ و هه‌میشه ڕه‌خنه له
مێرده‌که‌ی ده‌گرێت و سه‌رشکێنی ده‌کات و هه‌موو چاکه‌کانی زه‌ربی سفر ده‌کات.
6- هاوسه‌ری
مادده‌ویستی ته‌مه‌ڵ: زۆر به‌خیله‌و نابه‌خشێت بێ ووه‌رگرتن و حسابی وورد بۆ هه‌موو
کار‌و هه‌نگاو و سۆزێکی خۆی ده‌کات، بێ به‌رامبه‌ر هیچ ناکات ته‌نانه‌ت ده‌ربڕینی
سۆزیش یا قسه‌کردنی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌ی.
7- هاوسه‌ری
که‌له‌ره‌ق: سووره له‌سه‌ر ڕای خۆی بێ ئه‌وه‌ی گوێ بدات به به‌رژه‌وه‌ندی خۆی یان
خێزانی، وه زۆر جار ده‌بێته هۆی ماڵ وێرانیی.
8- هاوسه‌ری زۆر
بڵێ: ده‌می داناخات، پشوویه‌ك نادات هه‌ر ده‌ڵێت و ده‌ڵێت بێ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی
پێوه‌ی بێت یان نه‌بێت.
9- هاوسه‌رێك: که
هه‌میشه خه‌ریکی سووننه‌ته‌و ئه‌رکی هاوسه‌رایه‌تی فه‌رامۆش کردوه.
10- هاوسه‌رێك دڵی
پیسه: له‌سه‌ر بنه‌مای گومان و واهیمه‌ی بێ به‌ڵگه‌و هاوسه‌ری ژیر ئه‌وه‌یه که
ئه‌گه‌ر گۆڕانێکی له هاوسه‌ره‌که‌ی دا به‌دی کرد له‌پێشدا به‌خۆیدا بچێته‌وه
پاشان به هاوسه‌ره‌که‌ی دا.
11- هاوسه‌ری
مه‌سره‌ف و ده‌ست بڵاو: وه‌ك خوێن به‌ربوونێکی نه‌وه‌ستاو له له‌شی خێزاندا‌و گوێ
ناداته هه‌وڵی هاوسه‌ره‌که‌ی و خۆی به لێپرسراو نازانێ له‌ماڵه‌که‌ی دا.
لێره‌دا
هه‌ڵه‌کانی هاوسه‌ری (ژن) به یانزده خاڵ کۆتای‌یان هات به‌ڵام هاوسه‌ری پیاو
به‌سه‌د و یانزه‌ش کۆتایی نایه!!
له‌لایه‌ن: كاك حه‌قیقه‌ت |