به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ته‌ڵاق بۆته یه‌كێك له ترسناكترین كێشه‌كانی نێو
كۆمه‌ڵگه و كیانی خێزان له بنه‌ڕه‌ته‌وه هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه..

به‌هۆی ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی به‌سه‌ر باری كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵك دێت ئه‌بینین ئێستا
زیاتر له ڕابردوو هۆكاره‌كانی جیابوونه‌وه‌و ته‌ڵاق زیاتر ئه‌بن، دادگاكان پڕن و
به ڕێژه‌یه‌كی زۆر به‌رچاو حاڵه‌تی ته‌ڵاقیان لێ ده‌كه‌وێته‌وه و له‌م ساڵانه‌ی
دواتریش ڕێژه‌ی ته‌ڵاق زیاتر بووه به به‌راورد كردنی له‌گه‌ڵ ساڵانی تر و بۆته
یه‌كێكه له دیارده‌كانی نێو كۆمه‌لگه.
ئه‌و هۆكارانه‌شی ده‌ست نیشان كراون و بونه‌ته هۆی ناكۆكی ژن و پیاو هه‌ندێكیان
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌زۆكی واته نه‌بوونی توانای منداڵ له پیاو یان له ژنه‌كه،
یان جیاوازی ته‌مه‌نی نێوان هه‌ردوكیان، یان خیانه‌تی هاوسه‌ری، یان ناكۆكی
بیروبۆچون و هه‌روه‌ها باری ئابوری و نه‌بونی هاوكێشه‌یی نێوان دوو هاوسه‌ره‌كه،
یه‌كێكی تر له‌و هۆكارانه‌شی ئه‌مڕۆ زۆر ته‌شه‌نه‌ی كردووه ئه‌بینین پیاو و
ژنه‌كه زۆر به زه‌حمه‌ت له‌یه‌ك ده‌گه‌ن و تێگه‌یشتنیان بۆ یه‌ك كه‌مبۆته‌وه‌و
له‌سه‌ر ساده‌ترین شت كێشه‌یه‌كی گه‌وره دروست ئه‌كه‌ن كه ڕه‌نگه كۆتاییه‌كه‌ی
به ماڵئاوایی كردن له‌یه‌كتر كۆتایی پێ بێت، ئه‌م هۆكارانه‌ی ئاماژه‌ی پێ كرا
هه‌موو وه‌كو بومه‌له‌رزه‌یه‌كن خێزان دێننه له‌رزین و ڕوخاندن و منداڵه‌كان
په‌رته‌وازه ده‌كه‌ن به‌ره‌و نوقومبون له ده‌ریای ژیان كه ڕه‌نگه هه‌ندێكیان
هێشتا منداڵ بن و توانای مه‌له‌كردنیان نه‌بێت و زۆر به ئاسانی نوقم بن و
نه‌گه‌نه وشكایی ئاسایش، واته له ڕی لائه‌ده‌ن و خۆیان له چه‌نده‌ها ڕه‌فتار و
كاری خراپ ئه‌ده‌ن و ئه‌بنه تاكێكی خراپ و زیان به‌خش بۆ كۆمه‌ڵگه‌و
ده‌وروبه‌ریان. لێره‌شدا و به‌م شێوه‌یه زیاتر منداڵه‌كانن ده‌بنه نه‌یچیری ئه‌و
ته‌ڵاقه و ده‌فه‌وتێن، له‌ولاشه‌وه دایك و باوكیان خۆیان ئه‌دزنه‌وه له
به‌رپرسیارێتی به‌رامبه‌ریان و ئه‌گه‌ڕێن به‌دوای هاوسه‌رێكی تردا و ژیانی خۆیان
ئه‌به‌نه‌سه‌ر بێ بایه‌خدان به‌و كاره‌ساته‌ی له‌پاش خۆیان به‌جێیان هێشت بۆ
منداڵه‌كانیان و كه‌س وكاریان..
ته‌ڵاق هه‌میشه بۆته كێشه‌یه‌ك هه‌ڕه‌شه له ئارامی و هۆگری هه‌ر خێزانێك بێت
ده‌كات، بۆیه پێویست ده‌كات له كاتی دروست بوونی هه‌ر ناكۆكیه‌ك به‌دوای
چاره‌سه‌ر و ڕێگه‌كانی به‌خته‌وه‌ری خێزانی بگه‌ڕێین تاكو ژیانێكی ئاسوده‌یی دوور
له خاڵی لاوازی بژین و به‌ره‌و ئه‌و دروشمه هه‌نگاو بنێین كه بریتیه له:
نه‌خێر بۆ ته‌ڵاق، به‌ڵێ بۆ مانه‌وه‌و پێكه‌وه‌ژیان.
ڕه‌نگه باری ئابوری له‌م ڕۆژگاره‌ش دا بوبێته هۆكاری یه‌كه‌م بۆ ته‌ڵاقدان چونكه
ئه‌بێته هۆی دروست بونی كێشه‌ی نێوان دوو هاوسه‌ره‌كه و ژیانی نێوانیان ده‌كاته
په‌یوه‌ندیه‌كی به‌رژه‌وه‌ندی و پێكه‌وه‌ژیانێكی ماددی دوور له بنه‌مای سۆز و
خۆشه‌ویستی ژیان به‌سه‌ر به‌رن و له‌یه‌ك گه‌یشتن و ڕێز و یه‌كتر ویستن هه‌بێت
له‌نێوانیان دا، لێره‌وه‌ش ساردبونه‌وه له‌نێوان ژن و مێرده‌كه دروست ده‌بێت
به‌هۆی ئه‌و پاڵه‌په‌ستۆ ئابوریانه‌ی توشیان بووه‌و ئه‌بێته هۆی دروست بوونی
چه‌نده‌ها كێشه‌ی تر وه‌كو ڕه‌فتاری خراپ له‌لایه‌ن پیاوه‌كه‌وه بۆ ژنه‌كه‌ی،
دابین نه‌كردنی ئه‌و پێداویستیانه‌ی خێزانه‌كه‌یان پێویستی پێیه‌تی، هه‌روه‌ها
به‌هۆی خۆدزینه‌وه له په‌ستانی ئابوری و كێشه‌كان په‌نا ده‌باته به‌ر كاری
خراپتر وه‌كو خواردنه‌وه‌و بێهۆشكه‌ره‌كان.
نه‌بونی توانای منداڵ هێنان (نه‌زۆكی) یه‌كێكی تره له هۆكاره‌كانی ته‌ڵاق و
ڕه‌نگه گه‌ر پاره‌و مادده هه‌بوبێت بتوانرێت كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت به
په‌نابردنه به‌ر پیتاندنی دروستكراو (تلقیح صناعی) یان شتی تر و ئه‌مه‌ش
پاره‌یه‌كی ئێجگار زۆری ده‌وێت و لێره‌وه‌ش جارێكی تر باری ئابوری كاریگه‌ری
به‌هێزی هه‌یه بۆ به‌رده‌وام بونی ژیانی هه‌ردوو هاوسه‌ره‌كه یان جیابونه‌وه‌یان
له‌یه‌كتر.
ئه‌م كێشانه‌ش ته‌نها له چینه هه‌ژار یان مامناوه‌ندیه‌كاندا ڕوو نادات ته‌نها
به‌ڵكو له‌نێو چینه به‌رز و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانیشدا زۆرترن، چونكه ژن و پێاو له‌م
چینه‌دا له‌سه‌ر مادده‌و پاره بچوكترین ناكۆكی دروست ده‌كه‌ن زۆر به قووڵتر،
واته لێره‌دا هۆكاری ماددی بۆته به‌رپرسیاری یه‌كه‌م بۆ كێشه‌ی خێزانیی نێوان ژن
و مێرد له‌هه‌موو چینه‌كاندا، هه‌روه‌ها به‌هۆی پاڵنه‌ری ئابوریه‌وه وا ده‌كات له
زۆر كچ شوو به پیاوێك بكه‌ن له‌خۆیان زۆر گه‌وره‌تر بێت له‌پێناوی پاره‌و
سامانه‌كه‌ی چونكه ئه‌و گه‌نجه‌ی له ته‌مه‌نی خۆیه‌تی توانای ماددی لاوازه‌و
هه‌موو خه‌ونه ماددیه‌كانی بۆ ناهێنێته دی، به‌ڵام به‌دخه‌وه پاشه‌ڕۆژی زۆر له‌و
هاوسه‌رگیریه‌ش هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یه، هه‌رچه‌نده هه‌ندێ جاریش به‌پێچه‌وانه‌وه ڕوو
ده‌دات ئه‌بینین كوڕێكی گه‌نج ئافره‌تێكی زۆر له‌ته‌مه‌نی خۆی گه‌وره‌تر دێنێت
به‌هۆی ئه‌و موڵك و سامانه‌ی ژنه‌كه هه‌یه‌تی و یارمه‌تی ده‌دات واته لێره‌ش ڕۆڵ
ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هۆكاری ئابوری و ئه‌م هاوسه‌رێتیه‌ش له‌كۆتاییدا
هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه به‌هۆی نه‌بونی هاوكێشه‌یی له فیكر و ئاستی بیركردنه‌وه‌و
جیاوازیه‌كی گه‌وره له ته‌مه‌ندا كه پاش ماوه‌یه‌ك له پێكه‌وه‌ژیان هه‌ستی پێ
ئه‌كه‌ن.
- ئاماده‌كردنی: ماڵپه‌ڕی خوشكان
1/11/2007
|