|
منداڵیش هه‌روه‌كو گه‌وره كه‌سایه‌تی خۆی هه‌یه و جێی دڵخۆشییه‌تی گه‌ر
له‌لایه‌ن په‌روه‌رده‌كارێوه بایه‌خی پێ بدرێت و وه‌كو گه‌وره‌كان له هه‌ندێ
شت‌دا ئه‌ویش هی خۆی هه‌بێت، زۆر جاریش گه‌ر بته‌وێت هانی بده‌یت بۆ ئه‌وی
ئه‌ركه‌كانه‌ی كه له‌سه‌رێتی ئه‌نجامی بدات باشتر وایه شتی دڵخۆشكه‌ری بۆ
دابین بكه‌ین، بۆ نمونه گه‌ر بته‌وێت گرنگی به دانه‌كانی بدات شتێكی باشه
فڵچه‌و كرێمی دان تایبه‌ت به خۆی هه‌بێت تاكو دڵی پێی خۆش ببێت و زیاتر هانی
بده‌یت بۆ ششتنی دانه‌كانی، چونكه له‌وانه‌یه هه‌ر له‌خۆشی فڵجه مناڵیانه‌و
كرێمه تام خۆشه‌كه‌ی ڕۆژانه ده‌می خۆی بشوات ته‌نها به ووتنێك..
لێره‌شدا له‌ڕێی ئه‌م شتانه‌وه جگه له‌وه‌ی وه‌كو منداڵی خۆمان دڵسۆزین بۆی
هانی ئه‌ده‌ین زیاتر فێری كاری چاكه‌و پاك وخاوینی و پابه‌ند بوون به
ئه‌ركه‌كانێوه ببێت له ژیانی ڕۆژانه‌یدا.
لێره‌ش كۆمه‌ڵێ تاخم و كه‌ره‌سته‌ی ناو حه‌مام هه‌ن تایبه‌ت بۆ منداڵان دروست
كراون تاكو زیاتر حه‌زیان له پاك وخاوێنی و ددان ششتن و خۆششتن بكه‌ن..
كاتێكیش منداڵه‌كه ئه‌بینێت بۆیت كڕێوه‌و شوێنێكی گرتووه له‌ناو حه‌مامی
ماڵدا ئه‌وجا ئه‌زانیت چه‌ند دڵی پێی خۆشه و چه‌ند پابه‌نده به
به‌كارهێنانیانه‌وه..
ئه‌م كه‌ره‌ستانه نرخه‌كانیان ئه‌وه‌نده گران نیه كه نه‌توانین دڵی
منداڵه‌كانمانیان پێ شاد و گه‌ش نه‌كه‌ین، مه‌رجیش نیه هه‌ر به‌هه‌مان شێوه
بن. |