|
گرنگی
په‌رده له‌ناو ماڵدا به‌پێی كار و پێویستیه‌كه‌ی
ده‌رئه‌كه‌وێت، بۆ نمونه شوێنی وه‌ها هه‌یه له‌ناو ماڵدا
په‌رده‌ی تیادا هه‌ڵواسراوه كه بۆته به‌شێكی سه‌ركی
دیكۆری ئه‌و ژووره، به‌ڵام شوێنی تری ناو ماڵ هه‌یه كه
ئه‌و په‌رده‌ی تیادا هه‌ڵواسراوه ته‌نها بۆ به‌خشینی
جوانیه‌كه به دیكۆری گشتیی ناو ژوره‌كه.
به‌ڵام له‌هه‌ردوو
حاڵه‌ته‌كه‌دا ئه‌بێت په‌رده‌ی گونجاو هه‌ڵبژێردرێت له‌ڕویی
شێوه‌و ڕه‌نگ و درێژی و پانتاییه‌كه‌یه‌وه به ڕه‌چاوكردنی
گونجانی له‌گه‌ڵ دیكۆر و كه‌لوپه‌له‌كانی ده‌وروبه‌ری و ناو
ئه‌و ژووره‌ی تیایدا هه‌ڵئه‌واسرێت.
ئه‌و
شوێنانه‌ی پێویستی به هه‌ڵواسینی په‌رده هه‌یه له‌ناو
ماڵدا:
1- ژووری نوستنی سه‌ره‌كی و ژووری نوستنی
مناڵان، ئه‌ویش بۆ ئه‌وه‌ی ژووره‌كه تاریك بكات بۆ
حه‌وانه‌وه له‌كاتی نوستندا و هه‌روه‌ها پاراستنی
تایبه‌تمه‌ندێتی ژووره‌كه..
2- ژووری دانیشتن و
مه‌دخه‌له‌كان كه بۆ نمونه ژوری دانیشتن و هۆڵه‌كه جیا
ئه‌كاته‌وه یان ژوری دانیشتن و هۆڵی نانخواردن، چونكه ئه‌م
مه‌دخه‌ل و شوێنانه پێویستی به ڕێگر و په‌رده هه‌یه تاكو
هه‌رشوێنه‌و له‌وی تر جیا ببێته‌وه.
ئه‌و
شوێنانه‌شی كه په‌رده تیایدا هۆیه‌كی جوانی و
ڕازاندنه‌وه‌یه:
ژوری
میوان و ئه‌و په‌نجه‌ره‌و ده‌رگایانه‌ی كه‌وتۆته سه‌ر
پاخچه و مه‌دخه‌لی قادرمه گه‌ر له‌ناو ماڵه‌وه بێت و
هه‌روه‌ها مه‌دخه‌ل و هۆڵی چونه سه‌ر ئاو و حه‌مام.
په‌رده له‌م شوێنانه به گشتی ته‌واوكه‌ری دیكۆره‌كه‌یه
به‌و شێوه جوانی و مۆدێله جۆراوجۆره‌وه‌ی هه‌یه‌تی. |