|
وه‌كو
ئه‌زانین په‌نجه‌ره‌كان چاوێكن
بۆ ژووره‌كه‌ت، ئه‌ڵقه‌ی په‌یوه‌ندیه له‌نێوان ماڵه‌كه و جیهانی ده‌ره‌وه،
داپۆشینی مانای ئه‌وه نیه ئه‌م په‌یوه‌ندی و ئه‌ڵقه‌یه دابخه‌یت یان
بیشاریته‌وه، به‌ڵكو مانای تایبه‌تمه‌ندێتی و به‌رده‌وامێتی و كراوه‌ییه،
هه‌ربۆیه دیاریكردنی ڕه‌نگ و شێوه‌ی گونجاو بۆ په‌رده‌كانی ناو ماڵه‌كه‌ت
پێویستی به كات و گه‌ڕان و كۆشش هه‌یه تاكو گونجاوترین و جوانترینیانت
ده‌ست ده‌كه‌وێت بێ ئه‌وه‌ی له‌دوایدا په‌شیمان بیته‌وه‌و بیگۆڕیت و
پاره‌یه‌كی زۆری تیا سه‌رف بكه‌یت، هه‌ربۆیه جۆر و به‌كارهێنانی ژووره‌كه و
ڕه‌نگ و شێوه‌ی په‌نجه‌ره‌كانی هه‌موو فاكته‌رێكی یاریده‌ده‌رن بۆ كارئاسانی
ئه‌م مه‌به‌سته‌ی ئێمه، بۆ نمونه:
په‌رده‌ی ژووری دانیشتن و چێشتخواردن:
زۆر جار نه‌خشه‌سازیه‌كه‌ی زیاتر ئاڵۆزه‌و زۆر ماڵان
هه‌یه ئه‌مڕۆ به چه‌ند چین و ڕه‌نگێك واته
چه‌ند جۆر و ڕه‌نگه قوماشێك تێكه‌ڵ ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها هه‌ڵواسینی
هه‌ندێ شتی جوان به په‌رده‌كه‌وه زیاتر ده‌یڕازێنێته‌وه، به‌تایبه‌ت گه‌ر
سروشتی ناو ژووره‌كه به‌ره‌و كلاسیكی ده‌ڕۆشت، بۆیه لێره‌دا پێویسته
په‌نجه‌ره‌كانی ناو ژووره‌كان به نه‌خشه‌ی تاك و تایبه‌ت ده‌ربخه‌ین، وه
به تێڕوانینی پێی بحه‌ویته‌وه.
په‌رده‌ی ژووری نوستن:
جگه له‌وه‌ی پێویسته
ڕۆشنایی بگرێت و تایبه‌تمه‌ندێتی به ژووره‌كه ببه‌خشێت ئه‌بێت هه‌ندێ شتی
تر ڕه‌چاو بكرێت، ناسك و گه‌رمێتی پێوه دیار بێت، باشتر و جوانتر وایه
په‌رده‌كه و پێخه‌فی سیسه‌مه‌كه له هه‌مان قوماش بن یان له ڕه‌نگ و
نه‌خشه‌كانیان زۆر نزیك بن له‌یه‌كه‌وه تاكو ڕێك وپێكی و ڕه‌ونه‌قی جوان
به‌ژووره‌كه‌وه دیار بێت.
په‌رده‌ی چێشتخانه
(مطبخ):
ساده و ساكاریی
ته‌نها شتێكه ئه‌بێت ڕه‌چاو بكرێت له ژووری چێشتخانه‌دا، چونكه جوانی
چێشتخانه‌كه له ساكاریه‌كه‌یدایه و جۆری قوماشه‌كه‌ش ئه‌وه‌نده نه‌رم و
گورج نه‌بێت بۆ سوتاندن.
بۆ بینینی شێوه‌و
نه‌خشه‌ی جۆراوجۆری په‌رده‌كان ئه‌توانی سه‌یری بابه‌ته‌كانی تر بكه‌یت. |