مۆم وه‌كو زمان و
شێوازێكه له ده‌ربڕینی ناخ، وه له‌گه‌ڵ جیاوازی هه‌موو
سه‌رده‌م و چینه‌كان ئه‌بینین مۆم هێشتا ماوه‌ته‌وه وه‌كو شێوازێك له
ده‌ربڕینی هه‌ست و سۆز و ناخی ده‌روونه‌كان.
له سه‌رده‌می ئه‌مڕۆشمان
به‌كارهێنان و دانانی مۆم له‌ناو ماڵدا ته‌نها بۆ ده‌ربڕینی هه‌ست و سۆزێك
به‌كار ناهێنرێت، به‌ڵكو بوه‌ته هۆیه‌ك بۆ ڕازاندنه‌وه‌و جوانكردنی
شوێنه‌كه‌و ده‌رخستنی به‌وپه‌ڕی جوانی و گونجاویه‌وه.
بۆ نمونه ئه‌و سوچانه‌ی ناو
ماڵ كه مۆمی جوانی تیادا داده‌نرێت زۆر جوان ئه‌یڕازێنێته‌وه‌و هه‌ركه‌سێكیش
سه‌یری بكات هه‌ستی به‌لادا ده‌چێت و به‌لایه‌وه جێی سه‌رنج و جوانیه.
فه‌رموون ئێوه‌و كۆمه‌ڵی له
بیرۆكه‌ی مۆم كه زۆر به جوانی و ڕۆمانسیه‌ت دروست كراون و دانراون، له‌م
شێوازانه‌وه ئه‌توانین سودێك وه‌رگرین و بۆمان ڕوون ببێته‌وه چۆن ناو ماڵی
خۆشمان به مۆم بڕازێنینه‌وه.. هیوادارین جێی سود و ڕه‌زامه‌ندی هه‌موو
لایه‌ك بێت.
|