|
نه‌بوو نه‌بوو كه‌س له‌خوا گه‌وره‌تر نه‌بوو, سێ هاوڕێ هه‌بوون ناویان شوان و
باوه‌ڕ و هێمن بوو
ئه‌م سێ هاوڕێ یه به‌یه‌كه‌وه له قوتابخانه بوون
ڕۆژێك باوه‌ڕ دوای ئه‌وه‌ی نانی به‌یانی خوارد و خۆی گۆڕی, دایكی سێ سێوی خسته
جانتاكه‌یه‌وه و پێێ ووت:
باوه‌ڕ گیان ئه‌م سێوانه‌ت بۆ ئه‌خه‌مه جانتاكه‌ته‌وه له قوتابخانه ده‌ری
بهێنه و له‌گه‌ڵ هاوڕێكانت به‌شی بكه‌ن و بیخۆن.
باوه‌ڕیش ووتی: باشه دایه گیان.
كاتێك باوه‌ڕ له ڕێگا ئه‌ڕۆیشت بۆ قوتابخانه له دڵی خۆیدا بیری كرده‌وه و
ووتی:
باشه بۆ ئه‌م سێوانه بده‌م به هاوڕێكانم؟ بۆ به‌شیان بده‌م؟ ئه‌ی بۆ هه‌مووی
هه‌لًَنه‌گرم بۆ خۆم و خۆم بیخۆم؟!!
ئیتر باوه‌ڕ بڕیاری دا سێوه‌كان بشارێته‌وه و نه‌یدات به هاوڕێكانی, بۆیه چوو
له په‌نای دارێكا چاڵێكی
بچوكی بۆ هه‌ڵكه‌ندن و سێوه‌كانی شارده‌وه‌و له‌دڵی خۆیدا ووتی:
كه له قوتابخانه گه‌ڕامه‌وه ده‌ریان ئه‌هێنم و هه‌موویان بۆ خۆم ئه‌خۆم.
كاتێك چوو بۆ قوتابخانه هێمن و شوان شته‌كانی ناو جانتاكه‌یان ده‌رهێنا و به‌شی
یه‌كتریان دا و به‌شی باوه‌ڕیشیان دا.
به‌ڵام باوه‌ڕ ووتی: ببورن من هیچم پێ نی یه چونكه ئه‌مرۆ دایكم هیچی پێم
نه‌داوه!
پاش ته‌واو بوونی خوێندن, هێمن و باوه‌ڕ و شوان به‌یه‌كه‌وه گه‌ڕانه‌وه بۆ
ماڵه‌وه.
كاتێك گه‌یشتنه لای ئه‌و داره‌ی كه باوه‌ڕ سێوه‌كه‌ی له‌ژێردا شاردبۆوه سه‌یریان
كرد وا منداڵێكی تر چالًَه‌كه‌ی باوه‌ڕ هه‌ڵده‌داته‌وه و سێوه‌كان ده‌ر ئه‌هێنێت.
باوه‌ڕ كه ئه‌وه‌ی بینی له‌پڕ هاواری كرد: نه‌كه‌ی ده‌ری نه‌هێنیت ئه‌وه
سێوه‌كانی منه!
هێمن و شوان ئه‌م قسه‌یه‌ی باوه‌ڕیان زۆر پێ سه‌یر بوو بۆیه به سه‌رسوڕمانێكه‌وه
ووتیان: سێوی تۆ؟! ئه‌ی تۆ به ئێمه‌ت نه‌ووت ئه‌مڕۆ دایكت هیچی نه‌داوه پێت؟ !!
ئیتر باوه‌ڕ ته‌ریق بۆوه و سه‌ری دا خست.
ئه‌و منداڵه‌ش كه سێوه‌كانی ده‌ر ئه‌هێنا ووتی: ببورن ئه‌م سێوانه هی من نی یه,
كاتێك كه هاتم بۆ قوتابخانه له پشتی باوه‌ڕه‌وه بووم بینم كه ئه‌م سێوانه‌ی
لێره‌دا شارده‌وه.
ئیتر باوه‌ڕ په‌شیمان بووه‌وه له كاره‌كه‌ی و ووتی: هاوڕێیان من زۆر داوای لێ
بووردن ئه‌كه‌م, من هه‌ڵه‌بووم كه حه‌زم كرد هه‌مووی هه‌ر بۆ خۆم بێت, داوای
لێبوردن ئه‌كه‌م.
ئیتر منداڵه‌كه سێوه‌كانی دایه‌وه به باوه‌ڕ وباوه‌ڕیش سێوه‌كانی به‌ش كرد و
په‌یمانی دا به هاوڕێكانی هه‌رگیز ئه‌م كاره دووباره نه‌كاته‌وه.
منداڵه ئازیزه‌كان ئه‌وه‌ی له‌م چیرۆكه‌وه فێر ئه‌بین ئه‌وه‌یه كه:
ئێمه ده‌بێت هه‌میشه ڕاستگۆ بین و هیچ كات درۆ نه‌كه‌ین له‌گه‌ڵ هاوڕێ و
كه‌سه‌كانمان وه ئه‌وه‌ی بۆ خۆمان حه‌زمان لێ بوو ده‌بێت بۆ برا و هاوڕێكانیشمان
حه‌زی پێ بكه‌ین, وه نابێت هه‌ر خه‌می خۆمان بێت و ئه‌وان له‌بیر بكه‌ین هه‌روه‌ها
ڕێگه نه‌ده‌ین شه‌یتان شتی خراپ بخاته دڵمانه‌وه‌و وه‌سوه‌سه‌مان بۆ دروست بكات.
له‌لایه‌ن/
ماڵپه‌ڕی خوشكان |