چیرۆكی منداڵ و مامۆستاكه‌ی

 

منداڵێك چووه‌ لای مامۆستاكه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی سێ پرسیاری لێ بكات

منداڵه‌كه‌: ئه‌گه‌ر سێ پرسیارت لێ بكه‌م ده‌توانی وه‌ڵامی هه‌رسێ پرسیاره‌كه‌م بده‌یته‌وه‌؟

مامۆستا: به‌ڵێ ... ده‌توانم

منداڵه‌كه‌: پرسیاری یه‌كه‌مم: بۆچی ئێمه‌ خوا نابینین له‌ كاتێكدا ئه‌و هه‌یه‌؟

پرسیاری دووه‌م: قه‌زا و قه‌ده‌ر چی‌یه‌؟

پرسیاری سێیه‌م‌: باشه‌ بۆچی كاتێك كه‌ شه‌یتان له‌ناو ئاگردا ئازار ده‌درێ ئێشی پێده‌گات و هاوار ده‌كات له‌كاتێك‌دا خۆی له‌ ئاگر دروست كراوه‌؟

مامۆستاكه‌ یه‌ك زله‌ی به‌هێزی دا له‌ ڕوومه‌تی منداڵه‌كه‌, به‌جۆرێك منداڵه‌كه‌ ئازاری پێگه‌یشت پاشان ووتی: 

ده‌زانی بۆچی ئه‌و زله‌یه‌م لێ دای؟

منداڵه‌كه‌: نه‌خێر

مامۆستا: بۆیه‌ لێمدای تا وه‌ڵامی هه‌رسێ پرسیاره‌كه‌ت بده‌مه‌وه‌

منداڵه‌كه‌: به‌ڵام من هیچ تێنه‌گه‌یشتم

مامۆستا: هه‌ستت به‌ ئازار كرد كاتێك ئه‌و زله‌یه‌م لێ دای؟

منداڵه‌كه‌: به‌ڵێ

مامۆستا: ئایا ئازار هه‌یه‌؟

منداڵه‌كه‌: به‌ڵێ ئازار هه‌یه‌

مامۆستا: ئه‌ی ئازار ده‌بینرێت؟

منداڵه‌كه‌: نه‌خێر

مامۆستا: خواش هه‌یه‌ به‌ڵام ئێمه‌ نای بینین به‌ڵكو ته‌نها ئه‌و ده‌مان بینێت

منداڵه‌كه‌: ئه‌ی وه‌ڵامی پرسیاری دووه‌مم؟

مامۆستا: ئایا دوێنی هیچ به‌ خه‌یاڵ و بیرتا ده‌هات كه‌ من ئه‌مڕۆ زله‌ت لێ بده‌م؟

منداڵه‌كه‌: نه‌خێر

مامۆستا: ده‌ی ئه‌وه‌ قه‌زا و قه‌ده‌ره‌

منداڵه‌كه‌: ئه‌ی وه‌ڵامی پرسیاری سێ یه‌مم؟

مامۆستا: كاتێك كه‌ زله‌كه‌م لێ دای ئایا هه‌ستت به‌ ئازار كرد؟

منداڵه‌كه‌: به‌ڵێ

مامۆستا: ده‌ستی من له‌ قوڕ دروست كراوه‌ و ڕوومه‌تی تۆش هه‌ر له‌ قوڕ دروست كراوه‌ كه‌واته‌ قوڕ له‌ قوڕی دا و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا ئازارت پێ گه‌یشت

منداڵه‌كه‌: وایه‌

مامۆستا: ئه‌وه‌ش وه‌ڵامی پرسیاری سێیه‌مت بوو

منداڵه‌كه‌: به‌ڵام تێنه‌گه‌یشتم

مامۆستا: شه‌یتان له‌ ئاگر دروست كراوه‌ و به‌ ئاگریش ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌درێت و ئازاریشی پێ ده‌گات.

داواكارین له‌ خوا كه‌ ئه‌م چیرۆكه‌تان بۆ بكاته‌ مایه‌ی سوود

  له‌لایه‌ن/ ماڵپه‌ڕی خوشكان: به‌شی منداڵان