|
چیرۆكی كه‌عب ئه‌زانی ؟
منداڵ: نه‌خیر.. بابه كه‌عب كێ یه؟
باوك: ڕۆڵه‌گیان كه‌عبی كوڕی مالك ناناسی (خوا لێی ڕازی بێت)؟
منداڵ: نه‌خیر بابه نایناسم چیرۆكه‌كه‌یم بۆ بگێڕه‌وه...
باوك: باشه ئێستا چیرۆكه‌كه‌یت بۆ ئه‌گێڕمه‌وه... كه‌عبی كوڕی
مالیك یه‌كێكه له هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم).
منداڵ: ئه‌ی چیرۆكه‌كه‌ی چی یه؟
باوك: كه‌عب ئه‌و هاوه‌ڵه‌یه كه ڕاستگۆییه‌كه‌ی له
ئه‌شكه‌نجه‌ی خوا ڕزگاری كرد
منداڵ: ئه‌مه چۆن چۆنی؟
باوك: له غه‌زای ته‌بوكدا خوای گه‌وره ویستی ئیمانداران به
چوون بۆ جیهاد تاقی بكاته‌وه.. له‌كاتێكدا چوون بۆ جیهاد له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر (صلی الله علیه وسلم) كارێكی زه‌حمه‌ت بوو ئه‌زانی بۆ ڕۆڵه گیان؟
منداڵ: بۆچی بابه؟
باوك: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌فه‌ره‌كه دوور بوو وه كه‌ش و هه‌وا
زۆر گه‌رم بوو وه به‌روبووم پێگه‌یشتبوو وه خۆشترین شتێك له‌و كاته‌دا كه مرۆڤ
خێرا حه‌زی لێ بكات ئه‌وه‌یه كه له سێبه‌رێكا دابنیشێت و ئه‌و میوه خۆشانه
بخۆیت... به‌ڵام ڕۆشتن بۆ جیهاد له‌م كاته‌دا به فه‌رمانی خوای گه‌وره بوو بۆ
ڕاونانی دوژمنان و كوشتنی بێ باوه‌ڕان و ئه‌وانه‌ی كه ئیسلامیان خۆش ناوێ.
منداڵ: ئه‌ی خه‌ڵك چیان كرد بابه گیان؟
باوك: ئیمانداره ڕاستگۆكان له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) ده‌رچوون بۆ جیهاد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان
ئاواته‌خوازی شه‌هید بوون بۆ به‌ده‌ست هێنانی به‌هه‌شت.. وه دووڕووه‌كان
(مونافیقه‌كان) دانیشتن و پاڵیان لێ دایه‌وه و نه‌ڕۆشتن.
منداڵ: مونافیقه‌كان كێن بابه گیان؟
باوك: ڕۆڵه‌گیان مونافیقه‌كان له خراپترینی مرۆڤن... خوا
په‌نامان بدات له دووڕوو... درۆزنه‌كان ... به‌ڵێ دووڕه‌وه‌كان درۆزنه‌كانن...
به‌شێوه‌یه‌ك ده‌رده‌كه‌ون كه له ناخیاندا وانین!
منداڵ: چۆن چۆنی بابه؟
باوك: مونافیقه درۆزنه‌كان درۆیان له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوا كرد
وه هه‌ریه‌كه‌یان به ئاره‌زووی خۆی به‌هانه و عوزرێكی درۆی هێنایه‌وه كه
درۆیان ئه‌كرد و بۆ ئه‌وه‌یان بوو ڕابكه‌ن له چوون بۆ جیهاد.
منداڵ: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی الله علیه وسلم) چی له‌گه‌ڵیان كرد؟
باوك: پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی
الله علیه وسلم) به‌هانه‌كه‌ی لێ قبوڵ كردن و كاری به زاهیر و
ڕووكه‌شیان كرد.
منداڵ: به‌ڵام ئه‌ی بۆچی خوای گه‌وره كه‌شفی نه‌كردن بۆ
پێغه‌مبه‌ری خوا كه ئه‌مانه ڕاست ناكه‌ن؟!
باوك: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
خوای گه‌وره ئه‌شكه‌نجه‌ی ئه‌م كه‌سانه دوا ئه‌خات بۆ ڕۆژی دوایی, ڕۆڵه‌گیان ئه‌ی
نه‌ت بیستوه خراپترین ئه‌شكه‌نجه بۆ مونافیقه له ڕۆژی دواییدا, گوێت لێ
نه‌بووه كه خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت: (فمن أظلم م‌من كذب على الله) واته: له‌و كه‌سه سته‌مكارتر كێیه كه درۆ به‌ده‌م خواوه
هه‌ڵئه‌به‌ستێ و ئه‌و ڕاستیه‌ی پێی گه‌یه‌ندراوه ڕه‌تی ئه‌كاته‌وه, هه‌روه‌ها
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی
الله علیه وسلم) ئه‌فه‌رموێت: (أية المنافق ثلات..إذا
حَدَثَ كَذَبَ) واته: نیشانه‌یه‌كی دووڕوو ئه‌وه‌یه كه قسه‌ی كرد درۆ
ئه‌كات.
منداڵ: ئه‌ی باشه په‌یوه‌ندی ئه‌م هه‌موو شتانه به
كه‌عبه‌وه خوا لێ ی ڕازی بێت چی یه؟
باوك: به‌ڵێ.. ڕۆڵه‌گیان كه‌عبی كوڕی مالیك یه‌كێك بوو له‌و
كه‌سانه‌ی كه بۆ جیهاد نه‌چوو له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ری خوا
(صلی
الله علیه وسلم) به‌ڵام
كه‌عب درۆی نه‌كردبوو!
منداڵ: چۆن؟
باوك: دوای گه‌ڕانه‌وه له جیهاد كه‌عبی كوڕی مالیك هاته لای
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی
الله علیه وسلم), جا پێغه‌مبه‌ر پرسیاری لێ كرد: ئه‌ی كه‌عب
بۆچی نه‌هاتی بۆ جیهاد؟
كه‌عبیش ئه‌یزانی كه خوای گه‌وره ئه‌یبینێت و ئه‌زانێت دڵی چی
تێدایه, خۆ ئه‌گه‌ر له‌م شوێن و كاته‌یا درۆ بكات له‌وانه‌یه له‌م ساته ناخۆشه
ڕزگاری بێت, به‌ڵام له ئه‌شكه‌نجه‌ی خوا له ڕۆژی دوایی ڕزگاری نابێت, بۆیه كه‌عب
له دڵی خۆ‌یا ووتی والله ی ته‌نها ڕاستی ئه‌ڵێم و هیچ درۆیه‌ك ناكه‌م
منداڵ: بابه گیان كه‌عب چی به پێغه‌مبه‌ری خوا ووت ؟
باوك: كوڕم كه‌عب ووتی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا (صلی
الله علیه
وسلم) هیچ به‌هانه و عوزرێكم نه‌بوو وه ئه‌متوانی له‌گه‌ڵتان ده‌ربچم بۆ جیهاد
... ئه‌وه‌ی ڕاستی بوو كه‌عب ئه‌وه‌ی ووت
منداڵ: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا چی فه‌رموو؟
باوك: ئه‌زانی چی كوڕم پێغه‌مبه‌ری خوا فه‌رمانی كرد به
هاوه‌ڵه‌كانی كه كه‌س قسه له‌گه‌ڵ كه‌عبدا نه‌كات و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بپچڕێنن,
ئیتر كه‌س قسه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌ئه‌كرد.
هه‌تا بۆ ماوه‌ی په‌نجا ڕۆژ هیچ كه‌سێك قسه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌عب
نه‌ئه‌كرد به‌جۆرێك كه به ڕێگه‌دا ئه‌ڕۆی سه‌لامی له‌خه‌ڵك ئه‌كرد كه‌س وه‌ڵامی
نه‌ئه‌دایه‌وه ...ته‌ناته‌ت ئامۆزاكه‌ی خۆی كه نزیك ترین كه‌سی بوو لێی ڕۆژێكیان
سه‌لامی لێی كرد وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه!!
منداڵ: ئێ باشه بۆ ئه‌م هه‌موو شته‌یان به‌رامبه‌ر كرد, ئایا
كه‌عب ڕاستی نه‌ووت؟!
باوك: به‌ڵێ , به‌ڵام خوای گه‌وره كه‌عب تاقی ئه‌كاته‌وه
بۆئه‌وه‌ی بزانێ سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌موو پاڵه‌په‌ستۆكردنه ئایا له‌سه‌ر ڕاستگۆیی
خۆی ئه‌مێنێته‌وه یان نا؟
منداڵ: ئایا كه‌عب له‌سه‌ر ڕاستگۆی مایه‌وه؟
باوك: به‌ڵێ ڕۆڵه‌گیان , كه‌عب له‌سه‌ر ڕاستگۆیی خۆی مایه‌وه تا
خوای گه‌وره لێ ی خۆش بوو وه قورئانی له‌سه‌ر دابه‌زاند كه هه‌تا ئه‌مڕۆژه‌ی
خۆشمان تێدا ئه‌ژین هه‌ر ئه‌خوێندرێته‌وه
منداڵ: بابه‌گیان خوای گه‌وره چی له‌سه‌ری دابه‌زاند ؟
باوك: ڕۆڵه‌گیان قورئانه‌كه بێنه با بۆت
بخوێنمه‌وه...منداڵه‌كه ڕۆشت و قورئانه‌كه‌ی هێنا ... باوكه‌كه كردیه‌وه و
چووه سه‌ر سوره‌تی ئه‌لته‌وبه و ئایه‌ته‌كانی بۆ خوێنده‌وه: (وَعَلَى
الثَّلاَثَةِ الَّذِينَ خُلِّفُواْ حَتَّى إِذَا ضَاقَتْ عَلَيْهِمُ الأَرْضُ بِمَا
رَحُبَتْ وَضَاقَتْ عَلَيْهِمْ أَنفُسُهُمْ وَظَنُّواْ أَن لاَّ مَلْجَأَ مِنَ
اللّهِ إِلاَّ إِلَيْهِ ثُمَّ تَابَ عَلَيْهِمْ لِيَتُوبُواْ إِنَّ اللّهَ هُوَ
التَّوَّابُ الرَّحِيمُ ).).
باوك: ئایا ئه‌زانی خوای گه‌وره چی ئه‌فه‌رموێ به‌دوای ئه‌م
ئایه‌تانه‌دا؟
منداڵ: بابه گیان خوای گه‌وره چی ئه‌فه‌رموێت؟
باوك: خوای گه‌وره فه‌رمووی: ((يَا
أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُواْ اتَّقُواْ اللّهَ وَكُونُواْ مَعَ الصَّادِقِينَ) واته: ئه‌ی ئیمانداران له‌خوا بترسن و له‌گه‌لًَ ڕاستگۆیان بن.
منداڵ: ئه‌ی خه‌ڵك له‌گه‌ڵ كه‌عب قسه‌یان كرد؟
باوك: به‌ڵێ ڕۆڵه‌گیان خه‌ڵكی قسه‌یان له‌گه‌ڵی كرد, وه كه‌عب
له جاران باشتر گه‌ڕایه‌وه بۆلای خوای گه‌وره وه په‌یمانی دا به خوای گه‌وره
كه ته‌نها ڕاستی بڵێ وه ئه‌و ڕزگاری بوو, به‌ڵام منافیقه‌كان كه هه‌ر درۆیان ووت
خوای گه‌وره ئاشكرای كردن و ئایه‌تی له‌سه‌ر دابه‌زاندن و وه له ڕۆژی دواییشدا
ئه‌شكه‌نجه و ئازاریان ئه‌دات.
باوك: جا ڕۆڵه‌گیان وه‌ره با ئێمه‌ش په‌یمان بده‌ین به خوای
گه‌وره هه‌رگیز درۆ نه‌كه‌ین
منداڵ: په‌یمان ئه‌ده‌م به‌خوای گه‌وره هه‌رگیز درۆ نه‌كه‌م
باوك: ئه‌گه‌ر هه‌ر بارودۆخێك بێت هه‌ر ڕاستی ئه‌ڵێیت؟
منداڵ: به‌ڵێ هه‌ر بارودۆخێك بێت هه‌ر ڕاستی ئه‌ڵێم
باوك: ئه‌ی ئافه‌رین كوڕی شیرینم وه بێ گومانیش به كه
ڕاستگۆیی ڕزگاربوونی تێدایه هه‌رچه‌نده وا ده‌رئه‌كه‌وێت كه ماندووت بكا..
- به‌شی یه‌كه‌می ئه‌م چێرۆكه بخوێنه‌ره‌وه (لێره‌وه).
ئاماده‌كردنی: ماڵپه‌ڕی خوشكان
|