|
مامۆستا په‌روه‌ردم كه
دوور له به‌ڵا و ده‌ردم كه
توخوا خه‌می من بخۆ
باقه‌ت فێر نه‌بم درۆ
دوورم كه له جنێو دان
فێرم كه كرده‌وه‌ی جوان
با دڵ و چاوم تێر بێ
ڕێگه‌م گوڵزار و خێر بێ
تا له‌گه‌ڵ خه‌ڵكا چاك بم
خاوه‌ن بیری ڕووناك بم
*****
قورئانم بۆ بهێنه
ئامۆژگاری ده‌ربێنه
په‌روه‌رده‌م كه به قورئان
تا بزانم مانای ژیان
گه‌لانی بێ په‌روه‌رده
پڕ له تاوان و ده‌رده
خه‌ڵكی تیا چه‌وساوه‌یه
چرای تیا كوژاوه‌یه
دوورن له ئارامی و سۆز
له خێزان و كه‌س و هۆز
ته‌نها تیشكی قورئانه
دڵی پێ ئاوه‌دانه
مامۆستا په‌روه‌رده‌م كه
دوور له ده‌رد و به‌ڵام كه
|