زۆر جار دایكان له‌ده‌ستی منداڵه‌كانیان شكات ده‌كه‌ن و تیایاندا هه‌یه ده‌ڵێت:

منداڵه‌كه‌م هاوار ده‌كات و ده‌گرێت، ده‌موچاو وگوێیه‌كانی سوور ده‌بێته‌وه‌و قسه‌ی
بۆ نایات، كاتێكیش ده‌یه‌وێت قسه بكات تف له‌ده‌می وشك ده‌بێت، وه ده‌سته‌كانی
ده‌كه‌وێته له‌رزین و دڵی زیاتر لێ ده‌دات.. چاره‌سه‌ر چی یه؟
یه‌كێكی تر ده‌ڵێت: - منداڵه‌كه‌م زۆر سه‌یره، جموجۆڵی زۆره، له‌ماڵدا زۆر
چالاكه‌و هاروهاجه، به‌ڵام له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ زۆر شه‌رمن وگۆشه‌گیره، وه گه‌ر
كه‌سێك ببینێت وپێشتر بینیبێتی له شوێنێك وبیناسێته‌وه سه‌ری دا ده‌گرێت و
شه‌رمه‌كه‌شی زیاتر ده‌بێت گه‌ر بدوێ له‌گه‌ڵی، نازانم چۆن مامه‌ڵه بكه‌م
له‌گه‌ڵی، ده‌ترسم حاڵه‌ته‌كه‌ی زیاتر په‌ره بسه‌ندێت به‌ره‌و خراپی.
یان دایكێكی تر ده‌ڵێت: - منداڵه‌كه‌م زۆر ده‌گرێت و هاوار ده‌كات و قسه‌ش ناكات،
گه‌ر سه‌ردانی ماڵێكمان كرد یان ماڵێك سه‌ردانی كردین زیاتر ئیحراج ده‌بم،
منداڵه‌كه‌م زۆر دیقه‌تی نیه به‌سه‌ر شت‌دا و حه‌زی له قه‌ره‌باڵه‌غی نیه، حه‌زی
له یاری و وه‌رزش نیه نه‌وه‌ك یه‌كێكی تر لێی بباته‌وه.
دایكێكی تریش ده‌ڵێت: - منداڵه‌كه‌م حه‌زی له یاری نیه له‌گه‌ڵ منداڵان، زۆر
هه‌وڵی له‌گه‌ڵ ده‌ده‌م و توڕه ده‌بم لێی به‌لام خراپتر ده‌بێت، ته‌نها له‌گه‌ڵ
منداڵانی ماڵه‌وه یاری ده‌كات به‌ڵام له‌گه‌ڵ كۆڵان و منداڵانی ده‌ره‌وه زۆر
شه‌رم ده‌كات و خۆی دوور ده‌گرێت.
- منداڵه‌كه‌م له پۆلدا وه‌ڵامی پرسیاری مامۆستاكه‌ی ده‌زانێت به‌ڵام بوێری
وه‌ڵامدانه‌وه‌ی نیه.. ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه شه‌رمنه و ده‌ترسم
له ژیاندا دڵخۆش نه‌بێت و بێته كێشه بۆی. ده‌مه‌وێت به دڵخۆشی بیبینم.. نازانم
چاره‌سه‌ر چیه؟
ئه‌م شتانه كۆمه‌ڵێ نیشانه‌ی ناشیرینی (دیارده‌ی شه‌رمی)ن له‌لای منداڵ و دوچاری
منداڵه خۆشه‌ویسته‌كانمان دێت، و له‌گه‌ڵی ده‌ژێت به‌درێژایی ژیانی گه‌ر ئێمه‌ی
دایكان به حیكمه‌ت و زانین چاره‌سه‌ری نه‌كه‌ین.
كۆمه‌ڵێ دیارده‌ی شه‌رمی یه له‌گه‌ڵ منداڵدا ده‌رده‌چێت له هه‌ر چركه‌یه‌كی ده
ساڵی سه‌ره‌تای ژیانی، وه به‌رده‌وام ده‌بێت له‌گه‌ڵی گه‌ر چاره‌سه‌ری نه‌كه‌ین
به ئارامی و لێزانین.
به‌ڵێ كۆمه‌ڵێ كێشه‌ی گه‌وره‌یه به‌هۆی شه‌رمی یه‌وه توشی منداڵ ده‌بێت، چونكه
منداڵی شه‌رمۆك زۆر به گرانی ده‌زانێت په‌یوه‌ندی خۆش له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ری دروست
بكات، یان براده‌رایه‌تی له‌گه‌ڵ براده‌ره‌كانی.
له‌وانه‌یه شه‌رم وا له منداڵ بكات تووشی ترس وناخۆشی و نائارامیشی بكات، وه
هه‌روه‌ها توشی ئه‌وه‌ی بكات كه بترسێت له‌وه‌ی هه‌ڵسێت به كردنی هه‌ر كارێك
له‌ترسی ئه‌وه‌ی سه‌رنه‌گرێت، هه‌روه‌ها زۆر هه‌ست به گرانی دیقه‌ت ده‌كات له‌سه‌ر
ڕووداوه‌كانی ده‌وروبه‌ری. وه نازانێت چۆن به‌ره‌نگاری ژیان بێته‌وه به ته‌نها،
به‌تایبه‌ت له‌كاتی چوونه ناوقوتابخانه، له‌وانه‌یه هه‌ست بكات له‌خۆی ڕازی
نه‌بێت، به هۆیه‌وه ناوێرێت هیچ پرسیارێك بكات له‌ترسی ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی
نه‌درێته‌وه یان ڕه‌دكردنه‌وه‌ی توش بێت. بۆیه لێكۆڵه‌ره‌وان گرنگی و بایه‌خ زۆر
ده‌ده‌ن به‌م دیارده‌یه چونكه شوێنه‌واری خراپی زۆری لێ ده‌كه‌وێته‌وه و
كاریگه‌ر ده‌كاته سه‌ر ده‌روونی منداڵه‌كه.
وه له‌وانه‌یه هه‌ندێ له باوكانیش شكاتیان هه‌بێت له منداڵه‌كانیان له‌سه‌ر
شه‌رم و حه‌یا، جا گه‌ر مه‌به‌ست له شه‌رم و حه‌یا ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه بێت كه
باسمان كردووه ئه‌وا هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره هه‌یه له ده‌ربڕینه‌كه، چونكه ئه‌وه
دیارده‌ی شه‌رمیی خراپه، وه گه‌ر مه‌به‌ست له شه‌رم و حه‌یا ڕێز و ئه‌ده‌ب بێت
به‌رامبه‌ر گه‌وره‌كان و قسه نه‌كات له‌به‌رده‌میاندا ته‌نها بۆ پێویست نه‌بێت و
له‌م شێوانه، ئه‌وا ئه‌و حه‌یایه‌یه كه ڕه‌وشتی پێغه‌مبه‌رمان (صلى الله علیه
وسلم) له‌سه‌ری بووه وه‌كو له فه‌رمووده‌یه‌ك هاتووه: [أشدُ حیاء من العذراء فی
خِدرها] (رواه مسلم).
وه پێغه‌به‌ری خوا تێپه‌ڕ بوو به‌لای پیاوێكدا گله‌یی له براكه‌ی ده‌كات له‌سه‌ر
حه‌یا، پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) پێی فه‌رموو: [دعه فإن الحیا‌ء من
الإیمان] واته: وازی لێ بێنه، حه‌یا به‌شێكه له باوه‌ڕ.
بۆیه پێویسته له‌سه‌ر دایكان و باوكان حه‌یا بڕوێنن له دڵ و ده‌روونی
منداڵه‌كانیان چونكه به‌شێكه له خو و ڕه‌وشتی فیتڕه‌ت له مرۆڤدا.
لێره‌ش دێینه سه‌ر ئه‌و هۆكار و پاڵپێوه‌رانه‌ی ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی منداڵ هه‌ست
به شه‌رم بكات (مه‌به‌ست شه‌رمی ناشیاو)، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر یه‌ك له ئێمه
به قۆناغی منداڵێتی تێپه‌ڕ بووه‌و له‌وانه‌یه به‌كه‌م یان زۆر هه‌ست به‌م
هۆكارانه بكه‌ین:
1- كاریگه‌ری بۆماوه‌یی (ویراسی):
تیمێك له لێكۆڵه‌ره‌وان ده‌ڵێن: پێكهاته‌ی مێشك له‌لای ئه‌و منداڵانه‌ی تووشی
شه‌رم هاتوون هۆیه‌كه ئاماده‌یان ده‌كات بۆ به‌ده‌م هاتنه‌وه بۆ شه‌رم. لێره‌دا
كاریگه‌ری بۆماوه‌یی (ویراسی) و ئه‌و ژینگه‌یه‌ی تیایدا ده‌ژێت كاریگه‌ری هه‌یه،
هه‌روه‌ها نائارامی و هه‌ڵچوون و سۆز و باری ده‌روونی كه دایك هه‌ستی پێ ده‌كات
له‌ماوه‌ی سك پڕی له‌وانه‌یه كاریگه‌ر بكاته سه‌ر گه‌شه‌كردنی منداڵه‌كه، وه
ئاماده‌شی ده‌كات بۆ ده‌ركه‌وتنی دیارده‌ی شه‌رم تیایدا له ژیانی ئایینده‌یدا.
2- شێوازی مامه‌ڵه‌كردنی دایك وباوك له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه:
سه‌ره‌ڕای كاریگه‌ری بۆماوه‌یی دایك و باوكان به‌رپرسیارن له تووشبووونی
منداڵه‌كه‌یان به دیارده‌ی شه‌رمیی بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێ بكه‌ن، ئه‌وه‌ش
له‌كاتێكدا ڕوو ده‌دات له هه‌ندێ شوێن و مه‌وقفی ساكار، یان تێبینی سوك و ئاسان،
كه‌وا دایك و باوك هه‌ست ناكه‌ن چه‌ند كاریگه‌ر ده‌كاته سه‌ر منداڵه‌كه‌یان.
بۆ نمونه دوودڵیی دایك و خه‌می زیاد بۆسه‌ر منداڵه‌كه‌ی و به‌په‌رۆشه‌وه‌بوونی به
ڕادده‌یه‌ك زیاد له پێویست گه‌وره‌ترین هۆیه بۆ دروست بوونی دیارده‌ی شه‌رم له
منداڵ، چونكه له گه‌وره‌یی خۆشه‌ویستی دایكه‌كه بۆ منداڵه‌كه‌ی به‌رده‌وام چاوی
له‌سه‌ریه‌تی له‌سه‌ر هه‌موو هه‌ڵس وكه‌وتێكی، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی، بێ ئه‌وه‌ی
بزانێ كه ئه‌و كاره ڕێ له گه‌شه‌كردن و چاوكردنه‌وه‌ی منداڵه‌كه ده‌گرێت و
بڕوای به خۆی نامێنێت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی واقعه‌كه‌ی تیایدا ده‌ژێت، تاكو وای
لێ دێت هه‌ست به خۆشی ناكات له یاریكردنی له‌گه‌ڵ منداڵان، یان له‌هه‌ر یارییه‌كی
تر بێت، چونه‌ك به‌رده‌وام هه‌ست به‌وه ده‌كات كه نه‌وه‌ك تووشی ئازار و دۆڕاندن
بێت، بۆیه پێی باشتر ده‌بێت له‌لای دایكی بمێنێته‌وه.
3- ناكۆكی نێوان دایك و باوك:
ئه‌مه‌ش مه‌ترسی لای منداڵه‌كه دروست ده‌كات، وای لێ ده‌كات هه‌ست به دڵنیایی و
ئارامی نه‌كات، تاكو كاریگه‌ر ده‌كاته سه‌ر باری ده‌روونی، له‌وانه‌یه بگاته
ڕادده‌یه‌ك بشكێته‌وه به‌سه‌ر خۆیدا و خۆی گۆشه‌گیر كات و دیارده‌ی شه‌رمی له‌لا
دروست بێت.
4- هه‌ست كردن به غیره‌ت له‌لای منداڵه‌كه:
ئه‌وه‌یش به‌هۆی به‌راوردكردنی منداڵه‌كه له‌گه‌ڵ براده‌رێكی یان برا و
خوشكه‌كانی، گه‌ر له بوارێك له بواره‌كانی ژیاندا سه‌ركه‌وتوو بوو به‌سه‌ر
ئه‌مدا، وه‌كو هه‌ڵنانی منداڵێك به‌سه‌ر زیره‌كی ئه‌مدا، یان عاقڵی و خوو ڕه‌وشتی،
به‌تایبه‌ت له‌به‌رده‌م كه‌سانی تر، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی شكانده‌وه‌ی منداڵه‌كه‌و
هه‌ست كردن به دۆڕاندن و خۆبه‌كه‌م زانین، پاشان ده‌بێته هۆی هه‌ست كردنی به
شه‌رم.
5- توند‌و تیژی له سزادان:
وه‌كو سزادانی منداڵه‌كه ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌یه‌كی كردووه، یان كه‌م
وكوڕی هه‌یه له ئیشه‌كانی ماڵه‌وه، یان نمره‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی نزمه له
قوتابخانه...
6- كێشه‌ی تایبه‌تی:
وه‌كو كه‌م و كوڕی هه‌بێت له لاشه‌ی و كه‌م ئه‌ندام بێت، یان نه‌خۆشیه‌كی
به‌رده‌وامی هه‌بێت، یان عه‌یبێك له زمانی و قسه‌كردنی وه‌كو بچڕ بچڕ قسه بكات،
ئه‌مانه‌ش ده‌بنه هۆكار بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه هه‌ست بكات به خۆبه‌كه‌م زانین
له‌به‌رامبه‌ر براده‌ره‌كانی و ئیتر دوور ده‌كه‌وێته‌وه لێیان و تێكه‌ڵاوشیان
نابێت.
هه‌موو ئه‌م هۆكارانه ده‌بنه هۆی هه‌ست كردن به كه‌م و كوڕی یان خۆ به‌كه‌م
زانین.
ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا شه‌رمێكی نێگه‌تیڤه بۆ منداڵ كه پێویسته دایكان و باوكان
ئاگاداری بن وهه‌وڵی چاره‌سه‌ری بده‌ن.