منداڵی
هارو هاج و ئیزعاج كێ یه؟
- ناتوانین هه‌ر
منداڵێك كه جوڵایه‌وه یان له‌كاتی یاری كردن له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی هاواری زۆر كرد
یان ّژاوه ّژاوی نایه‌وه پێ‌ی بڵێین ئه‌م منداڵه ئیزعاجه, ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به
ده‌نگی به‌رز و هاوار قسه بكا یان یاریه‌كانی براده‌ره‌كانی به‌رێت یان له
براكه‌شی بدات, به‌ڵام ئه‌و منداڵه‌ی كه هۆكاری دروست كردنی ئیزعاجی‌یه ئه‌و
منداڵایه كه كه‌س ناتوانێت مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكات یان زۆر زه‌حمه‌ته هه‌ڵس
وكه‌وتی له‌گه‌ڵ دا بكرێ, بۆیه هه‌میشه مامۆستا و هاوڕێكانی و دراوسێكانی و
خزمه‌كانی و ته‌نانه‌ت دایك و باوكیشی هاوار ودادو بێ دادیانه له ده‌ستی.
كه ده‌بێته هۆی
توڕه‌بوونی كه‌سانی ده‌وروپشتی به‌تایبه‌تی دایك و باوكی له ماڵه‌وه و
مامۆستاكه‌ی له قوتابخانه, به‌جۆرێك كه وا له ما مامۆستاكه‌ی ده‌كا هێز
به‌كاربهێنێت بۆ ئه‌وه‌ی هاوڕێكانی هه‌راسان نه‌كا, كه هه‌ندێ جار ده‌بینن هێزیش
سودی له‌گه‌ڵیدا نی‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ئیزعاجیه‌ی ڕزگاریان بێت.
سیفه‌ته‌كانی:
وه‌سفی منداڵی
ئیزعاج به‌وه ده‌كرێ كه كه‌م دیقه‌ته, وه زۆر ده‌جوڵێته‌وه له‌و شوێنه‌ی كه
تێیدایه و هه‌رچی شتی ئه‌و ناوه‌یه په‌رش و بڵاوی ده‌كاته‌وه, ده‌بێته هۆی
ژاوه ژاو و ته‌شویش و ئاژاوه و شه‌ڕنانه‌وه, به‌ده‌نگی به‌رز و به‌خێرایی قسه
ده‌كا و زۆر بڵێ‌یه, هاره و پێش ئه‌وه‌ی پرسیاره‌كه‌ت ته‌وا بكه‌ی وه‌ڵامت
ده‌داته‌وه و قسه به‌خه‌ڵكی و كه‌سانی تر ده‌بڕێ و خۆی له چالاكی و كاره‌كانیان
ده‌باته پێشه‌وه و ته‌داخولیش ده‌كات, وه هه‌روه‌ها به خێرا گۆڕانی میزاج و
عاتیفه و سۆزی وه‌سف ده‌كرێ, له‌پڕ له باری خۆشی‌یه‌وه ده‌گۆڕێ بۆ ناخۆشی و به
پێچه‌وانه‌شه‌وه.
وه منداڵی
ئیزعاجی ڕاسته‌قینه ئه‌وانه‌ن كه ده‌بنه هۆی ئیزعاج و هه‌راسانی له ماڵ و كۆڵان
و مه‌كته‌ب و له هه‌ر شوێنێك كه لێ‌ی بن.
هه‌ندێ جار
ده‌بینین كه هه‌ڵس و كه‌وت و سلوكی منداڵێك له‌ناو ماڵ و له‌گه‌ڵ دایكی و باوكی
به هه‌راسان و بێزاركه‌ر ناو ده‌برێت, به‌ڵام له قوتابخانه هه‌ڵس و كه‌وتی به
جوانی و باش و چاك له مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی دا جیا ده‌كرێته‌وه.
هه‌روه‌ها
پێچه‌وانه‌ی ئه‌م باره‌ش ڕووده‌دات, كاتێك ده‌بینین منداڵێك له‌وانه‌یه ئیزعاج بێت
له قوتابخانه وه هاوڕێ و مامۆستاكانی داد و بێدادیان بێ له ده‌ستی, كه‌چی كاتێ
دایك و باوكی ئه‌مه ده‌بیستنه‌وه زۆریان پێ سه‌یره و له‌وانه‌شه باوه‌ڕ نه‌كه‌ن
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌بینن كه له ماڵه‌وه چه‌ند هێمن و له‌سه‌ر خۆیه.
بۆچی
منداڵ ده‌بێته كه‌سێكی ئیزعاج؟
زانایان و
پزیشكانی ده‌روون ناسی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه منداڵی ئیزعاج وه‌كو
بارێك یا دیارده‌یه‌كی نه‌خۆشی دانانرێ, به‌ڵكو هه‌ڵس‌وكه‌وت و سلوكێكه كه
به‌سه‌ر منداڵدا دێت وه ئه‌وه ده‌ر ده‌بڕێ كه ئه‌و منداڵه له شتێك ده‌ترسێ یا
ڕا ڕای ده‌كا یا بێ تاقه‌تی ده‌كا.
- له‌وانه‌یه
ئه‌م سلوكه هه‌راسانه‌ی منداڵه‌كه بگه‌ڕێته‌وه بۆ زۆرترسان له دایك و باوكی,
یان له یه‌كێكیان وه دڵ ڕه‌قیان له مامه‌ڵه‌كردن و هه‌میشه زیاده‌ڕه‌وی كردنیان
له سزادانی له‌سه‌ر هه‌موو شتێكی زل و بچوك, یان هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك كه منداڵه‌كه‌ی
تێی بكه‌وێ گه‌رچی بچوكیش بێت.
- له‌وانه‌یه
هه‌راسانی منداڵ بگه‌ڕێته‌وه بۆ ترسانی له قوتابخانه یا له مامۆستاكه‌ی چونكه
ته‌مه‌ڵه له خوێندندا وه حه‌ز ناكات خوێندن ته‌واو بكات.
- له‌وانه‌یه
بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و هه‌موو شه‌ڕ و ئاژاوه به‌رده‌وامه‌ی نێوان دایك و باوكی, وه
نه‌مانی كه‌شی سۆز‌و خۆشه‌ویستی و گه‌رم و گوڕی, وه منداڵه‌كه هه‌ست به نه‌بوونی
ئاسایش ده‌كات.
- وه هه‌ندێ جار
له‌وانه‌یه بگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و نازه له ڕاده‌به‌ده‌ر و زۆره‌ی كه دایك و
باوكی داویانه پێ ی و جێ به‌جێ كردنی هه‌موو داواكاریه‌كانی.
- وه له‌وانه‌یه
ئه‌م هه‌راسانی‌یه‌ی منداڵه‌كه بگه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ندێ كێشه‌ی ده‌روونی كه
منداڵه‌كه هه‌یه‌تی بۆ نمونه: هه‌ستی خۆبه‌كه‌م زانین, یان به چاوی كه‌م
سه‌یركردنی له لایه‌ن كه‌سانی تره‌وه, یان حه‌ز ده‌كات كه كه‌سایه‌تی و كیانی
خۆی بچه‌سپێنێت.
چاره‌سه‌ر:
- پێویسته كه‌ش و
بارێكی پڕ له خۆشه‌ویستی و سۆز و به‌زه‌یی و نه‌رمونیانی و هێمنی و جێگیری له
لایه‌ن دایك و باوكه‌وه بۆ ئه‌و منداڵه دابین بكرێ, بۆئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی
ڕاست و ڕێك نه‌شونما بكات, وه دایك و باوكی له‌به‌ر چاوی ئه‌و ده‌مه‌ده‌مێ
ونه‌كه‌ن و تووڕه‌نه‌بن, به‌ڵكو له پێش چاوی ئه‌و له‌م شتانه دووربكه‌ونه‌وه.
-
دووركه‌وتنه‌وه‌ی دایك و باوك له باسكردنی له پێش چاوی خه‌ڵكی به هارو هاج و بێ
ئه‌قڵ و ته‌مه‌ڵ و هه‌ر ووشه‌یه‌كی ناشیرینی تر بێ, بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه هه‌ست
به كه‌می و سوك سه‌یركردن و بێزاری نه‌كات.
- پێویسته له
كاتێك دا كه منداڵه‌كه هه‌ڵه‌یه‌ك یان كارێكی نادروست ئه‌نجام ده‌دات دایك و
باوكه‌كه خێرا توڕه‌نه‌بن و ئینجا لێشی نه‌ده‌ن, به‌ڵكو پێویسته به شێوه‌یه‌كی
جوان و نه‌رم و نیان هه‌ڵه‌كه‌ی بۆ ڕاست بكه‌نه‌وه و تووشی تۆقاندنی نه‌كه‌ن,
به‌ڵكو كه‌شێكی لێبورده‌یی له‌ناو ماڵه‌كه‌دا بۆ به‌ڕه‌خسێنن.
- یارمه‌تی
منداڵه‌كه بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ژیر و له‌سه‌رخۆ و هێمن بێت وه توانای خۆگرتن و ده‌ست
گرتن به‌سه‌ر هه‌ڵس و كه‌وته‌كانی بۆ دروست بێت, ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ی كۆمه‌ڵه
دانیشتنێكی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ پزیشكێكی ده‌روونی, یاخود ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ كه‌سێكیش
بێت كه شاره‌زای باشی هه‌بێت له بواری په‌روه‌رده‌كردنی منداڵدا, كه له‌م
ڕێگه‌یه‌وه منداڵه‌كه ڕاده‌هێنرێت له‌سه‌ر هێمنی و له‌سه‌ر خۆی و زاڵ بوون
به‌سه‌ر هه‌ڵس و كه‌وته‌كانی دا.
-
وه‌دووركه‌وتنه‌وه‌ی دایك و باوك له نازپێدانی زۆری منداڵ, وه هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر
هه‌رشتێكی داواكرد پێویست ناكات پێ یبدرێت, چونكه ئه‌مه وا له منداڵه‌كه ده‌كات
فێری گریان و وڕك و بیانوو گرتن بێت ئه‌گه‌ر داوای شتێكی كرد و نه‌درا پێ‌ی, جا
بۆیه ده‌بێت فێری ئه‌وه بكرێ كه هه‌رچی ووت و داوای كرد بۆی جێ به‌جێ ناكرێ
به‌ڵكو به پێ‌ی پێویست ئه‌م كاره ئه‌نجام ده‌درێ.
- هانی منداڵه‌كه
بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی كاتی بێ ئیشی یاری له‌گه‌ڵ هاوڕێ و براده‌ره‌كانی بكات, وه فێری
ئه‌وه بكرێ كه شت بدات به هاوڕێكانی و شتیشیان لێ وه‌ربگرێ له كاتی یاریكردن,
وه ڕێزی كه‌سانی تر بگرێ.
- وه به‌رده‌وام
چاودێری منداڵه‌كه بكرێ له لایه‌ن دایك و باوكی له ماڵه‌وه و هه‌روه‌ها
مامۆستاكه‌شی له قوتابخانه, بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی ڕوبه‌ڕو بوونه‌وه‌ی هه‌ر
كێشه‌یه‌ك له نێوان منداڵه‌كه و هاوڕێكانی خێرا به شێوه‌یه‌كی ژیر و دانایانه
چاره‌سه‌ر بكرێ, وه له‌سه‌رخۆ و هێمن له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه مامه‌ڵه بكرێ.
- پێویسته دایك و
باوك نه شه‌رم بكه‌ن و نه پێیان عه‌یب بێت ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌یان ببه‌ن بۆ لای
كه‌سێكی پسپۆڕ له بواری ده‌روونی منداڵدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م هه‌ڵس‌و كه‌وت و
سلوكه هه‌راسانه‌ی منداڵه‌كه‌یان .
داواكارین له
خوای گه‌وره كه منداڵی مسوڵمان دووربخاته‌وه له هه‌راسانی و بێزاری, وه هێمن و
له‌سه‌رخۆ و ژیر و دانایان بكات. ئامین