كه‌للـه‌ڕه‌قی (عینادی) لای منداڵ دیارده‌یه‌كی بێزاركه‌ره هه‌ندێ خێزان
به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن كه به تێپه‌ڕبوونی كات به‌توندی كاریگه‌ری ده‌بێت
له‌سه‌ر هه‌ڵس و كه‌وتی منداڵ به‌تایبه‌ت له ساڵه‌كانی یه‌كه‌می ته‌مه‌نی دا، وه
ئه‌م دیارده‌یه به‌زۆر شێوه خۆی ده‌نوێنێت له‌وانه: نه‌خواردنی شتێك، یا هه‌ر هیچ
نان نه‌خواردن بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو، به مه‌به‌ستی سه‌رنج ڕاكێشانی
ده‌وروبه‌ر.
له‌وانه‌یه كه‌للـه‌ڕه‌قی له قۆناغه‌كانی گه‌شه‌ی دا شێوه‌ی دوژمنایه‌تی
وه‌ربگرێت، بۆنمونه: له‌وانه‌یه منداڵی عیناد له برا و خوشكه‌كانی بدات یا هه‌رچی
پێ بڵێن ئه‌م پێچه‌وانه‌كه‌ی بكات، یا هاوار و قیژه بكات، یا بگرێ، یا هه‌ڵبه‌زێ و
دابه‌زێ و هه‌ڵس و كه‌وتی سه‌یر و ناڕێك بكات، یا ماوه‌یه‌ك مان بگرێ و هیچ قسه
نه‌كات، له‌وانه‌شه هه‌ر به ئه‌نقه‌ست ئازاری خۆشی بدات وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌ری خۆی
به دیوارا بكێشێت یا خۆی با به زه‌ویدا.
هۆكاری عینادی له منداڵدا زۆره له‌وانه: نازداركردن و ناز پێدانی زۆری دایك و
باوك، یان زۆر ئیهمال و پشت گوێ خستنی منداڵ، یان شتی تر.
عینادی وه‌سیله‌یه‌كه به‌هۆیه‌وه منداڵ ده‌یه‌وێت كه‌سایه‌تی خۆی بسه‌پێنێت
به‌سه‌ر ده‌وروبه‌ریدا، له‌وانه‌یه لای ئه‌و منداڵانه‌ی زیره‌كن به ئاشكرا
ده‌ربكه‌وێت، له ڕێگه‌ی عینادیه‌وه منداڵ هه‌وڵ ده‌دات ته‌حه‌دای ده‌وروبه‌ر
بكات.
عینادی ڕۆنـه‌چوو قۆناغێكی سروشتی یه له قۆناغه‌كانی گه‌شه‌ی ده‌روونیی منداڵ،
یارمه‌تی منداڵ ده‌دات بۆ جێگیر بوون و دۆزینه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی خۆی، ئیراده‌یه‌كی
هه‌یه به‌ده‌ر له ئیراده‌ی گه‌وره‌كان، ئه‌م ئیراده‌یه‌ش ئازایه‌تی و سه‌ربه‌ستی
به‌ده‌ستی ده‌هێنیت.
به تێپه‌ڕبوونی كات ده‌رده‌كه‌وێت كه عینادی و به‌ربه‌ره‌كانی ڕێگه‌یه‌ك نین كه
منداڵ بیگرێته به‌ر، به‌ڵكو وه‌سیله‌یه‌كن بۆ به‌ده‌ست هێنانی مه‌به‌سته‌كانیان،
فێری داب و نه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌بێت هه‌ر له وه‌رگرتن هه‌تا به‌خشین،
وه بۆی ده‌رده‌كه‌وێت كه هاوكاری و لێك تێگه‌یشتن ڕێگه‌یه‌كی تازه‌ی بۆ
ده‌كاته‌وه بۆ فێربوونی شتی نوێ، به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر دایك و باوكان به‌شێوه‌یه‌كی
نه‌رم و نیان و لێك گه‌یشتن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ منداڵ بكه‌ن.
سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی كه‌للـه‌ڕه‌قی (عینادی):
هه‌ر له سه‌ره‌تای گه‌شه و له ته‌مه‌نی (ساڵ و نیو بۆ دوو ساڵ و نیو) زۆرێك له
دایكان هه‌ست به ڕه‌فتاری عینادی له منداڵه‌كانیاندا ده‌كه‌ن، كه له ڕاستیدا
منداڵ له‌م ته‌مه‌نه‌دا زۆر حه‌ز به عینادی و به‌ربه‌ره‌كانی ده‌كات به جۆرێك
هه‌تا دایكه‌كه هه‌وڵی چاكردنی بدات ئه‌م زیاتر كه‌للـه‌ڕه‌ق تر ده‌بێت، هه‌ر
بۆیه شاره‌زایانی بورای په‌روه‌رده‌یی منداڵ ئه‌م قۆناغه‌ی منداڵ به قۆناغێكی
سروشتی ده‌ناسێنن و ئامۆژگاری دایكان ده‌كه‌ن به‌وه‌ی زۆر بڵێی له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه
نه‌كه‌ن چونكه ئه‌م قۆناغه بێ گومان ماوه‌یه‌كه و منداڵه‌كه هه‌ر خۆی به‌جێ ی
ده‌هێڵێت.
به‌جێهێشتنی قۆناغی عینادی و ڕۆشتن بۆ قۆناغی جێگیربوونی ده‌روونی:
منداڵ له ته‌مه‌نی نێوان چوار بۆ شه‌ش ساڵی له قۆناغی عینادیه‌وه ده‌ڕوات
به‌ره‌و قۆناغی جێگیربوونی ده‌روونی و فێربوونی به‌خشین و وه‌رگرتن، هه‌تا دایك و
باوك زیاتر ئارامگربن و هاوكاری منداڵ بكه‌ن و له ده‌روونی منداڵه‌كه تێبگه‌ن،
ئه‌مانه هه‌مووی زیاتر یارمه‌تی منداڵه‌كه ده‌دات بۆ بڕینی ئه‌م قۆناغه،
پێچه‌وانه‌ش به پێچه‌وانه‌وه ده‌بێ.
له ڕاستی دا دایكان و باوكان خۆیان ڕۆده‌چن له ڕێك خستنی ئه‌م كاره و كۆتایی
هێنان پێ ی، كه هه‌ندێ جار وا له‌منداڵ ده‌كه‌ن خووی عینادی و به‌ربه‌ره‌كانی له
ده‌روونی خۆ‌یا بچه‌سپێنێت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سایه‌تی خۆی نیشان بدات، كه ئه‌مه
ده‌بێته ڕێگر له‌به‌رده‌م به‌ره‌وپێش چوون و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌ی تر بۆ چه‌سپاندنی
كه‌سایه‌تی، ده‌رئه‌نجامی ئه‌مه‌ش منداڵه‌كه واز له منداڵێتی خۆی دێنێت و وه‌ك
گه‌وره هه‌ڵس و كه‌وت ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێتی خۆی بچه‌سپێنێ و زاڵ بێت به‌سه‌ر
به‌رامبه‌ریدا.
هه‌ندێ له هۆكاره‌كانی عینادی منداڵ:
1- ئاره‌زووی منداڵ بۆ جه‌خت كردنه‌وه له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی خۆی كه ئه‌مه‌ش
به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر بوونی ته‌ندروستی ته‌واوی منداڵ.
2- گۆڕینی جوڵه‌ی منداڵ، وه ڕێگری له یاری كردنی یا ڕێگری له‌و شته‌ی حه‌ز ده‌كات
ئه‌نجامی بات.
3- چه‌سپاندنی هه‌ندێ ڕژێمی دیاری كرا‌و له مامه‌ڵه و نانخواردن و قسه‌كردن و ....
هتد
4- ده‌ست تێوه‌ردانی به‌رده‌وام له‌لایه‌ن دایك و باوكه‌وه بۆ ناو ژیانی منداڵ،
وه زۆر چاودێری كردنیان به مه‌به‌ستی سه‌لامه‌تی منداڵه‌كه.
5- به‌رزكردنه‌وه‌و به شان و باڵ هه‌ڵدانی یه‌كێك له منداڵه‌كان بێ ئه‌وه‌ی تر،
ئه‌مه‌ش وا له منداڵه پشت گوێ خراوه‌كه ده‌كات عینادی بكات بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی
ده‌وروبه‌ر بۆ لای خۆی ڕاكێشێت.
6- دووربوونی دایك یا باوك یا هه‌ردووكیان له منداڵه‌كه‌وه، ئه‌و منداڵانه‌ی هه‌ر
له‌منداڵی‌یه‌وه له دایك و باوكیان دوورن كه‌سێكی ده‌ست ناكه‌وێت كه قسه‌ی
له‌گه‌ڵ بكات و لێوه‌ی ژیان و جیهانی ده‌وروبه‌ری فێر بێت، كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری
له‌سه‌ر گه‌شه‌ی ده‌بێت.
هه‌ندێ ڕێنومایی بۆ چاره‌سه‌ر كردنی عینادی منداڵ:
1- دوركه‌وتنه‌وه له توندڕه‌وی باوكان له‌سه‌ر منداڵه‌كانیان وه خواردنه‌وه‌ی ڕق
و قینه‌ی دڵ له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵس و كه‌وتی ناشیرینی منداڵ، به‌ڵكو هه‌وڵی
سه‌رقاڵ كردنی منداڵ بده‌ن به شتێكه‌وه كه له‌گه‌ڵ توانایان دا ده‌گونجێ و
زیره‌كییان ده‌جوڵێنێ و به‌ره‌و پێشی ده‌بات.
2- نابێت هه‌رچی داواكرد بڵێیت به‌ڵێ باشه، به‌ڵكو به پێ ی پێویست، خۆ ئه‌گه‌ر
شتێكیش نه‌دا پێ یا داوایه‌كت بۆ جێ به‌جێ نه‌كرد هۆكاری ڕه‌ت كردنه‌وه‌كه‌ی بۆ باس
بكه تا قه‌ناعه‌ت ده‌هێنێت.
3- ئه‌گه‌ر یه‌كێك له دایك و باوكه‌كه داوایه‌كی منداڵیان ڕه‌ت كرده‌وه با ئه‌وی
تر هه‌ڵ نه‌ستێ به جی به‌جێ كردنی.
4- هه‌ستی ته‌نهایی له منداڵدا وای لێ ده‌كات عیناد بێت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی ده‌ورو
به‌ر ڕابكێشێت، جا بۆیه پێویسته ئاگاداری ئه‌م لایه‌نه‌ش بین.
5- عینادی و كه‌للـه‌ڕه‌قی ڕه‌فتاریكه له ده‌وروبه‌ره‌وه بۆ منداڵ
ده‌گوێزرێته‌وه به تایبه‌ت دایك یان باوك، چونكه زۆربه‌ی كاته‌كان منداڵ دایك و
باوكی ده‌كاته پێشه‌نگی خۆی و شتیان لێوه وه‌رده‌گرێت.
6- ڕێزگرتن له تایبه‌ت مه‌ندیه‌كانی منداڵ وه به‌رزنرخاندنی كاره‌كانی له ناو
خێزان و هاوڕێكانی دا مۆركی عینادی تێدا كه‌م ده‌كاته‌وه.