ڕاهێنانی منداڵ له‌سه‌ر هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیارێتی و یارمه‌تی دانی
بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره زۆر گرنگه, چونكه هه‌ر سه‌ركه‌وتنێك كه له‌م بواره‌دا
به‌ده‌ستی بهێنێت پاڵنه‌ری ده‌بێت بۆ هه‌وڵی زیاتر و متمانه‌ی به خۆی زیاد
ده‌كات..
خوشكێكی ئازیز كه پزیشكی بواری منداڵانه ده‌ڵێت: منداڵ هه‌ر
ده‌بێ هه‌نگاو به‌هه‌نگاو مه‌سئولیه‌ت وه‌رگرێ, له‌سه‌ره‌تادا به فێربوونی له‌به‌ر
كردنی جله‌كانی ده‌ست پێ ده‌كات, یا به داماڵینی, دواتر فێری پابه‌ند بوون به
هه‌ندێ ئادابی دانیشتن له كۆبوونه‌وه‌ی گه‌وره‌كاندا ده‌بێت, وه پاشان به زاڵ
بوونی به‌سه‌ر هه‌ندێ هه‌ستی سۆز یا به‌زه‌یی یا توڕه‌یی و هه‌ڵچوونی ده‌بێ.
هه‌روه‌ها دواتر دانانی مه‌سئولیه‌ت له‌سه‌ر شانی منداڵ هه‌ر له
بچوكیه‌وه یارمه‌تی ده‌دات بۆ گه‌شه‌كردنی به‌شێوه‌یه‌كی چاكتر له‌ڕێگه‌ی
ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی شته قورس و گرانه‌كان و پاشان سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ری دا.
وه‌ك زانراوه ساڵی یه‌كه‌می ته‌مه‌نی منداڵ كۆمه‌ڵێك پێشكه‌وتنی
گه‌وره‌ی تێدا به‌دی ده‌كرێ له پیشاندانی هه‌سته جیاوازه‌كانی, جا ئه‌گه‌ر ترس
یان ناخۆشی یان دڵخۆشی بێت, وه ئه‌م هه‌سته پیشاندراوانه‌ی له مانگه‌كانی
سه‌ره‌تای ته‌مه‌نیدا به‌پێ ی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی بۆ توندی یا نه‌رمی تیدا
ده‌رده‌كه‌وێ.
به‌ڵام كاتێك ده‌گاته ته‌مه‌نی پێنج یا شه‌ش ساڵی ده‌بینین
هه‌وڵی شاردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ستانه‌ی ده‌دات, وه به هیچ كه‌سێك ناڵێ ته‌نها
ئه‌وانه نه‌بێت كه متمانه‌ی پێیه‌تی، جا ئه‌گه‌ر دایك یا باوك یا مامۆستاكه‌ی
بێت.
هه‌ر بۆیه ئه‌ركی سه‌رشانی په‌روه‌رده‌كارانه له یارمه‌تی دانی
منداڵه‌كه بۆ زاڵ بوونی به‌سه‌ر ئه‌و ترسه‌ی كه هه‌یه‌تی یان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی
هه‌ستی ترسان هه‌روه‌ها بۆی بسه‌لمێندرێ كه هیچ هۆیه‌كی ڕاستی له پشت ئه‌م
ترسانه‌یه‌وه نی یه, چونكه له‌وانه‌یه ئه‌و ترسه‌ی ته‌نها خه‌یاڵێك بێت كه به
مێشكی‌دا هاتبێ, یان به‌هه‌ڵه لێكدانه‌وه‌ی ڕووداوێك بێت كه له ماڵه‌وه یا له
قوتابخانه دیبێتی، (له به‌شی منداڵان سه‌باره‌ت به ترس لای منداڵان
بابه‌تێكی تایبه‌تمان داناوه.
كلیك لێره بكه
سه‌باره‌ت به دیارده‌ی سه‌ركووت كردنی هه‌ستی ناخی منداڵ،
پزیشكێكی ده‌رونناسی له زانكۆی ئه‌زهه‌ر له میسر ده‌ڵێت: ئه‌و عاده‌ته هه‌ڵانه‌ی
كه زۆربه‌ی خێزانه‌كان كاری پێ ده‌كه‌ن هۆكاری پشت ڕوودانی ئه‌م كێشانه‌یه له
منداڵدا, سه‌ركووت كردنی ئه‌و هه‌ستانه‌ی له ده‌روونی منداڵدایه وایان لێده‌كات
له گه‌وره‌ییشدا نه‌توانن باس له‌و كێشانه بكه‌ن كه له‌ناخیاندا ده‌سورِێته‌وه,
له بڵاوترینی ئه‌م عاده‌تانه‌ش: دایك و باوكه‌كه داوا له منداڵه‌كه ده‌كه‌ن كه
هه‌ڵچوون و هه‌ڵه‌شه‌یی و توڕه‌یی و گریان و هه‌ستی تری له‌م جۆره بشارێته‌وه و
پیشانی نه‌دات به بیانوی ئه‌وه‌ی ئه‌م كارانه جوان نی یه و جێگه‌ی عه‌یبه‌یه .
بێگومان خێزان هه‌ر وه‌ك پزیشكه‌كه ده‌ڵێ هه‌وڵی ڕێكخستن و
چاككردنی هه‌ڵسوكه‌وتی منداڵه‌كانی ده‌دات به‌ڵام شێوازی هه‌ڵه به‌كار ده‌هێنێت
له په‌روه‌رده‌كردنیاندا.
جا بۆ گه‌یشتن به ڕێگه‌یه‌كی نمونه‌یی بۆ ڕێكخستن و چاككردنی
هه‌ڵسوكه‌وتی منداڵه‌كان پێویسته شوێن ئه‌م خاڵانه بكه‌وین:
- دایكان و باوكان به‌رده‌وام به له‌هجه‌یه‌كی توند و تیژ و به
هه‌ڵچوونه‌وه قسه له‌گه‌ڵ منداڵه‌كاندا نه‌كه‌ن تا منداڵه‌كانیش له‌وانه‌وه فێری
ئه‌م شێوازه نه‌بن و لاساییان نه‌كه‌نه‌وه.
- زۆر هه‌ڵًه‌یه ئه‌گه‌ر باوكان وا لێكی بده‌نه‌وه كه باسكردنی
هه‌ستی ناخی منداڵه‌كه شێوازێكی خراپه, بۆ نمونه نابێ پیان بڵێ: مه‌گری یان بڵێ
عه‌یبه خۆ تۆ منداڵ نیت وه‌ك پیاو به, یان بڵێ عاقلًَ به ئه‌وا ده‌ڵێی شێتی, یان
قسه‌ی له‌م جۆرانه, چونكه ئه‌مانه له مێشكی‌دا ده‌زرنگێته‌وه پاشان وا
تێده‌گه‌ن كه باس كردن له سۆز و به‌زه‌یه‌كانیان جۆرێكه له لاوازییان و شتێكی
خراپه.
- زۆر گرنگه كه دایكان و باوكان هانی منداڵه‌كانیان بده‌ن بۆ
ده‌ربڕینی هه‌ستی سۆز و به‌زه‌ییان له شێوه‌ی نوسیندا بۆ نمونه نوسین و ناردنی
كارت له كاتی بۆنه‌كاندا وه پڕكردنه‌وه‌ی كارته‌كه به قسه‌ی نه‌رم و نیان له
بۆنه‌كانی وه‌ك ده‌رچوون له قوتابخانه یان نه‌خۆشی و جه‌ژنه‌كاندا.... .
- گاڵته نه‌كردن به منداڵ له كاتی ده‌ربڕینی هه‌سته‌كانیان دا,
جگه له‌وه‌ش نه‌گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و ڕووداوه‌ی به‌سه‌ر منداڵه‌كه‌دا هاتووه له پش
چاوی خه‌ڵكی, چونكه ئه‌مه ده‌بێته هۆی تێك چوون و دڵ ته‌نگی و ته‌ریق بوونه‌وه
و شه‌رم و ڕووشانی وه‌رامه‌تی منداڵه‌كه, هه‌روه‌ها گاڵته نه‌كردن به هه‌ستی
كه‌سانی تر له پێش چاوی منداڵه‌كه چونكه له‌مه‌یانه‌وه فێری گاڵته كردن به
خه‌ڵكی ده‌بێت.
له لایه‌كی تره‌وه له كتێبێك تایبه‌ت به ئه‌ده‌بی منداڵان
نوسه‌ره‌كه ده‌ڵێت: زانستی نوێ ی په‌روه‌رده هه‌موو لێدان و قسه‌ی ڕه‌ق پێ‌ووتن و
شاكاندنێكی منداڵ یان ئازاردانی ده‌روونی, ناوده‌نێت ئازاردانی منداڵ و تێكشكانی
تواناكانی, هه‌موو ئه‌مانه منداڵه‌كه به‌ره‌و تێك‌شكان و متمانه به‌خۆ نه‌كردن
ده‌بات, وه وای لێده‌كات كه ئاره‌زووی هاوكاری كه‌سانی تری نه‌بێت وه له
هه‌ڵگرتنی به‌رپرسیارێتیشدا, به پێچه‌وانه‌وه وای لێ ده‌كات كه ڕقاوی و هه‌ڵشه
بێت.
منداڵ ئه‌گه‌ر شێوازی لێدان و ئازاردانی ده‌روونیمان به‌رامبه‌ر
به‌كار هێنا وا هه‌ست ده‌كات ئه‌و كار و كرده‌وانه‌ی ئه‌نجامی ده‌دات به دڵی
گه‌وره‌كانی چوارده‌وری نییه.
كاتێك كه منداڵ زۆر گرنگی بدات به ڕازی كردنی دڵی گه‌وره‌كان
زۆر شتی پێویست هه‌یه له ده‌ستی ده‌دات كه گرنگن بۆ گه‌شه‌كردنی ژیری و ده‌روونی
و لاشه‌یی, ئه‌مه‌ش ده‌رئه‌نجامی شێوازی (وامه‌كه) و (به‌سه به‌سه) و ڕێگرییه,
كه گه‌وره‌كان له مامه‌ڵه‌كردنیان له‌گه‌ڵ منداڵدا په‌نای بۆ ده‌به‌ن.
گه‌شه‌ی لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی منداڵ به ڕاده‌یه‌كی زۆر له‌سه‌ر
ئه‌و هاندان و پاڵنان یا شكاندن و ڕێگریه وه‌ستاوه كه گه‌وره‌كان به‌رامبه‌ر
بچوكه‌كان كاری پێده‌كه‌ن, ئه‌و منداڵانه‌ی كه هاندان و ڕێخۆشكه‌ری و هاوكاری
زۆری به‌رامبه‌ر ده‌كرێ وای لێده‌كات به‌ره‌و پێش بڕوات و توانای زیاتر بێت, به
پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌و منداڵانه‌ی ڕێگری زۆریان لێده‌كرێ و پشت گوێ ده‌خرێن و سزا
ده‌درێن له هه‌موو ڕوویه‌كی گه‌شه‌وه ده‌پوكێنه‌وه.
هه‌ر بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌و شێوازی پرسیاركردن و حه‌زی شت زانینه‌ی
منداڵ به هاندان و هاوكاریه‌وه ڕووبه‌ڕووی بووینه‌وه, به‌هۆی ئه‌مه منداڵه‌كه
به‌جوانترین شێوه پێده‌گات و توانای تێگه‌یشتن و زانین و شاره‌زاییشی زیاد ده‌كات.
خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و حه‌زه‌ی به پشت گوێ خستن و گاڵته پێكردنه‌وه
ڕووبه‌ڕووی بینه‌وه ئه‌وا منداڵه‌كه واز له پرسیار كردن و حه‌زی شت زانین
ده‌هێنێ, ئه‌مه‌ش واتای پوكانه‌وه‌ی ئه‌قڵ و ژیری منداڵه‌كه‌یه له كار كردن
هه‌روه‌ها زیره‌كی و توانای ژیری منداڵه له گه‌شه ده‌وه‌ستێ.
به‌ڵام سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانی شێوازی لێدانێكی ووشك و بێ
به‌زه‌ییانه به‌رامبه‌ر به منداڵ, هه‌ندێ له دایكان و باوكان واده‌زانن ئه‌گه‌ر
منداڵه‌كانیان به لێدان ڕێك كرده‌وه ئه‌وا له ئاینده‌دا منداڵێكی ئاقڵ و
موئه‌ده‌بیان ده‌ست ده‌كه‌وێ, كه له ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵه ده‌ترسن هه‌ر بۆیه له
ترسا هه‌ڵه ناكه‌ن, كه ئه‌مه‌ش ڕاست نی یه چونكه به‌كارهێنانی لێدانی له‌م
شێوه‌یه ده‌بێته هۆی گۆڕینی كه‌سایه‌تی منداڵ, كاتێ كه گه‌وره ده‌بن ده‌روونیان
نه‌خۆشه و كه‌سایه‌تییه‌كی كه‌م ئه‌ندامن له ڕووی ده‌رونییه‌وه و كێشه‌كانیان
زۆر له‌وه قورستره كه به ئاسانی چاره‌سه‌ر بكرێ, چونكه مرۆڤ به‌زۆری به
ڕووداوه‌كانی منداڵی كاریگه‌ر ده‌بێ و به هه‌میشه‌ی له مێشكی‌دا ده‌مێنێته‌وه و
شوێنه‌واره خراپه‌كانیشی هه‌ر كاریگه‌ریان ده‌بێ له‌سه‌ر كه‌سایه‌تیان به
گه‌وره‌یی.
له‌وه ئاسان تر نی یه كه له منداڵێك بده‌ی چونكه
بێده‌سته‌ڵاته و توانای به‌رگری له‌خۆی نی یه, ئه‌مه هه‌موو مرۆڤێك له
توانایدایه, به‌ڵام گرنگ په‌روه‌رده‌ی چاك و ئارامگری ده‌روونی دایكان و باوكانه
له‌سه‌ر هه‌ڵه‌ی منداڵه‌كنیان, گومانیشی تێدا نی یه كه ئه‌و منداڵه‌ی لێی ده‌درێ
ته‌نها له كاتی وجوودی دایك و باوكی هێمن و له‌سه‌ر خۆ ده‌بێ چونكه لێیان
ده‌ترسێ, به‌ڵام له غیابی ئه‌واندا هه‌مان سلوك و هه‌ڵسوكه‌وت ئه‌نجام
ده‌داته‌وه.
ئه‌مه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌م كارانه به‌ره‌و نه‌مانی متمانه
به خۆی و ده‌روونی خۆی ده‌بات, هه‌ر بۆیه زۆربه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان جه‌ختیان
له‌سه‌ر هاندان و یارمه‌تی دانی منداڵ كردۆته‌وه بۆ زیادكردنی توانا ئه‌قڵی و
لاشه‌ییه‌كان و زیادكردنی متمانه‌ی به نه‌فسی خۆی.