بنچینه‌ی دووه‌م: یاری و گاڵته و گه‌پ كردن له‌گه‌ڵ منداڵان:
لێره‌دا له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم)
ده‌گوزه‌رێین, كه په‌ند وانه‌ی كرداری لێیانه‌وه وه‌رده‌گرین له یـاری كردن
له‌گه‌ڵ منداڵان جارێك به‌ڕاكردن و جارێكی دیكه به‌هه‌ڵگرتن و جاری دیكه به
بچوكردنه‌وه‌ی ناوی و جارێكی تر به پێكه‌نین ......... و شتی دیكه.
ئه‌م كارانه گه‌ر دایكان و باوكان پێ ی هه‌ڵنه‌ستان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌ركێكی
په‌وه‌رده‌ی‌یه ئه‌وا خۆ ئه‌وان داوایان لێ كراوه كه شوێنی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله
علیه وسلم) بكه‌ون.
(طبرانی) له (جابر) ه‌وه خوا لێیان ڕازی بێت ده‌گێڕێته‌وه كه ووتوویه‌تی:
له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) بانگ كراین بۆ نان خواردن, له‌ڕێگا
(حسین)مان دیت له‌گه‌ڵ منداڵان یاری ده‌كرد, پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) خێرا
به‌به‌ر چاوی خه‌ڵكه‌وه ڕۆشت بۆلای و ده‌ستی بۆ كرده‌وه و ئه‌ویش به‌م لاو به‌و
لای دا ڕای ده‌كرد و پێغه‌مبه‌ریش له‌گه‌ڵی پێ ده‌كه‌نی, هه‌تا گرتی, ده‌ستێكی
خسته لا ملی و ئه‌وی تری خسته نێوان گوێ و سه‌ری و ماچی كرد و پاشان فه‌رمووی:
حسن له منه و منیش له‌وم, خوا ئه‌و كه‌سه‌ی خۆش بوێت كه ئه‌وی خۆش ده‌وێت.
هه‌روه‌ها ئیمامی بخاری له (الادب المفرد) و (طبرانی) له ئه‌بو هریره‌وه خوا
لێیان ڕازی بێت هێناویانه كه ووتوویه‌تی: به‌م دوو گوێیه بیستم و به‌م دوو
چاوه‌شم بینیم كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) به هه‌ردوو ده‌ستی هه‌ردوو
له‌پی (حسن یا حسین)ی گرتبوو, ئه‌ویش هه‌ردوو پێ ی له‌سه‌ر پێی پێغه‌مبه‌ر (صلى
الله علیه وسلم) دانا بوو, ده‌یفه‌رموو (ارقه) سه‌ركه‌وه, ده‌ڵێ: كوڕه‌كه‌ش
سه‌ركه‌وت هه‌تا هه‌ردوو پێی خسته سه‌ر سینگی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم)
پاشان پێ ی فه‌رموو: ده‌مت بكه‌ره‌وه, و ئینجا ماچی كرد و فه‌رمووی:
(اللهم أحبه فإنی أحبه) واته: خوایه خۆشت بوێ چونكه من خۆشم ده‌وێ.
به‌ڵێ چه‌نده‌ها فه‌رمووده‌ی تریش به‌ڵگه‌ی كردارین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێغه‌مبه‌ر
(صلى الله علیه وسلم) یاری و گاڵته و گه‌پی له‌گه‌ڵ منداڵاندا كردوه, كه ئه‌مه‌ش
هۆیه‌كه بۆ دوور كه‌وتنه‌وه له لوت به‌رزی و خۆبه‌زل زانین, تا دایكان و باوكان
به تایبه‌تی ئه‌وه به كه‌م و بێ نرخ سه‌یر نه‌كه‌ن كه یاری و گاڵته و گه‌پ
له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان بكه‌ن, وه ئه‌مه‌ش هۆیه‌كه بۆ بنیات نانی بارێكی ده‌روونی
ڕێك و ته‌واو بۆ منداڵان.
**********************