بنچینه‌ی سێ یه‌م: دیاری به‌خشین به منداڵان:
دیاری كاریگه‌ری باشی هه‌یه له‌سه‌ر ده‌روونی مرۆڤایه‌تی به گشتی, له‌سه‌ر
ده‌روونی منداڵان به تایبه‌تی كاریگه‌ریه‌كه‌ی زیاتره و شوێنه‌واری گه‌وره‌تره,
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ڕێسایه‌كی داناوه بۆ خۆشه‌ویستی نێوان خه‌ڵك و
ئامۆژگاری ئوممه‌تی كردوه و فه‌رموویه‌تی: (تهادوا تحابوا) (رواه / الطبرانی),
واته دیاری ببه‌خشن به یه‌كدی لای یه‌كتری خۆشه‌ویست ده‌بن, ئه‌مه‌ش یاسایه‌كی
گشتی یه.
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) به كرده‌وه ئه‌م پایه به‌هێزه‌ی بنیاتنانی
سۆزداریی منداڵ و بزواندنی ڕێنموی كردنی په‌روه‌رده‌كردنی بۆ ڕوون كردوینه‌ته‌وه:
(مسلم له ئه‌بوهریره‌وه) خوا لێیان ڕازی بێت هێناویه‌تی كه ده‌ڵێت: یه‌كه‌م
به‌ری به‌رووبوومیان ده‌هێنایه لای پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ئه‌ویش
ده‌یفه‌رموو: اللهم بـارك لنا في مدینتنا, وفي مدننا, وفی صاعنا, بركة مع بركة.
واته: خوایه پیت و فه‌ڕ بخه‌ره شاره‌كه‌مان و به‌روبومه‌كانمان و كێش و
پێوانه‌كانمان, پیت و فه‌ڕ له‌سه‌ر پیت و فه‌ڕ.
ئینجا ده‌ی دا به بچوكترین منداڵ كه له‌نێوماندا هه‌بوو.
(ابن ابو دنیا) له حسن یا جابری كوڕی عبدالله ه‌وه (خوا لێیان ڕازی بێت)
گێڕاویه‌ته‌وه كه ووتویه‌تی: له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) نوێژی
نیوه‌ڕۆ یا عه‌سر بوو ئه‌نجامان ده‌دا, كاتێ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم)
سه‌لامی دایه‌وه پێ ی فه‌رمووین: له‌شوێنی خۆتان بمێننه‌وه, جا ده‌ڵێ:
گۆزه‌یه‌كیان هێنا كه حه‌ڵوای تێدا بوو, جا گێڕای به‌سه‌ر یه‌كه به یه‌كه‌ی ئه‌و
پیاوانه‌ی له‌وێ بوون, و ئه‌نگوستی تێ ده‌هاویشت و ده‌یدانێ, تا سه‌ره گه‌یشته من
كه ئه‌و كاته منداڵ بووم, ئه‌نگوستێ حه‌ڵوای دا پێم, فه‌رمووی: هێ تریشت بده‌مێ؟
ووتم: به‌ڵێ, ئه‌نگوستێكی تری دامێ, پشان فه‌رموو ی: هی تریشت بده‌مێ؟ ووتم: به‌ڵێ,
دیسان ئه‌نگوستێكی تری دامێ, ئه‌مه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بچوك بوو, جا پێغه‌مبه‌ر (صلى
الله علیه وسلم) به‌رده‌وام ئه‌م حه‌ڵوایه‌ی گێڕا هه‌تا دواكه‌س كه له‌وێ بوو.
به‌ڵێ دیاری به‌خشین جگه له‌وه‌ی سونه‌تێكی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم)
هه‌روه‌ها منداڵیش هان ده‌دات له‌سه‌ر گوێڕایه‌ڵی و ئه‌نجامدانی كاری باش, كاتێك
كه ده‌بینێت دایك و باوكی دیاری پێ ده‌به‌خشن.
**********************