بنچینه‌ی شه‌شه‌م: هه‌واڵ پرسینی بار و دۆخی منداڵ و پرسیار لێ كردنی:
زۆر جار منداڵ ته‌نها به ڕێگادا ده‌ڕوات و لێی تێك ده‌چێت و له‌سه‌ر شه‌قام ون
ده‌بێت, گه‌ر دایك و باوك گرنگیان به بارودۆخی منداڵه‌كه دابوایه ئه‌وا به
خێرای ئاگاداری ون بوونه‌كه‌ی ده‌بوون, وه شوێن
پێ ی منداڵه‌كه‌یان هه‌ڵده‌گرت و به‌زووترین كات ده‌یان دۆزیه‌وه, ئه‌و خێرایی
كردنه‌ش ڕۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌یه له‌سه‌ر منداڵ چونكه به دوا كه‌وتن له گه‌یشتن
به منداڵه‌كه ترس و ئازار و گریانی زیاتر ده‌كات و چه‌ند ماوه‌ی دواكه‌وتنه‌كه و
گه‌یشتنی یه‌كێك له دایك و باوكی پێی زیاتر بێت ئه‌وه‌نده ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌روونی
توند تر ده‌بێت, له‌به‌ر ئه‌وه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) په‌له‌ی كرد و
فه‌رمانی به هاوه‌ڵانی كرد كه هاوكاری بكه‌ن و به‌ڕێگاكاندا بڵاو ببنه‌وه تاكو
حسن و حسین بدۆزنه‌وه.
(طبرانی) له سه‌لمانه‌وه (خوا لێیان ڕازی بێت) گێڕاویه‌تیه‌وه كه ده‌ڵێت: له
ده‌وری پێغه‌مبه‌ری خوا بووین, ام ایمن هات و ووتی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری (صلى الله علیه
وسلم) حه‌سه‌ن و حوسین وون بوون, كاته‌كه كاتی نیوه‌ڕۆبوو, پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی:
هه‌ستن به‌دوای كوڕه‌كانمدا بگه‌ڕێن, هه‌ركه‌سه و به‌لایه‌كدا ڕۆشتن و منیش
له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ڕۆیشتم, ئه‌وه‌نده‌ی پێ نه‌چوو هه‌تا
گه‌یشتینه بناری چیاكه, دیتمان حه‌سه‌ن و حسین له ترساندا خۆیان له یه‌ك ئاڵاند
بوو, نێره مارێكیش له‌سه‌ر كلكی ڕاوه‌ستا بوو, پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم)
به په‌له چوو بۆ لایان, ماره‌كه‌ش سه‌رنجی پێغه‌مبه‌ری (صلى الله علیه وسلم) دا و
پاشان ڕۆیشت و خۆی كرد به كونه‌كاندا, ئینجا پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) چوو
بۆلایان و لێكی كردنه‌وه و ده‌ستی هێنا به ڕویاندا و فه‌رموی: دایك و باوكم به
قوربانتان بێت چه‌ند به‌ڕێزن لای خوا.
پاشان یه‌كێكی خسته سه‌ر شانی ڕاستی و ئه‌وی تریانی خسته سه‌ر شانی چه‌پی.
منیش ووتم: خۆشی له خۆتان, سواری چاكترینش بوون, پێغه‌مبه‌ری خوایش (صلى الله علیه
وسلم) فه‌رمووی: ئه‌وان چاكترین سوارن و باوكیشیان له خۆیان چاكتره.
لێره‌دا سه‌رنجی ئه‌و ترسه ده‌ده‌ین كه حه‌سه‌ن و حسین تێی كه‌وتبوون به‌هۆی وون
بوونه‌كه‌یان و ئه‌و ماره‌ی كه تووشیان ببوو, هه‌روه‌ها په‌له كردنی پێغه‌مبه‌ر
بۆ دۆزینه‌وه‌یان و پاشان لێك جوداكردنه‌وه‌یان و ده‌ست هێنان به‌ڕویاندا و پاشان
ڕێزلێنانیان به‌وه‌ی خستنیه سه‌ر شانی و پاشان به‌رز كردنه‌وه‌ی باری ده‌رونیان
به‌وه‌ی كه مه‌دحی كردون چاكن, كه به‌م كردارانه باری ده‌رونی منداڵه‌كه زۆر
به‌ره‌و باشی ده‌ڕوات و هاوسه‌نگ ده‌بێت.
**********************