بنچینه‌ی حه‌وته‌م: چاودێری كردنی تایبه‌تی كچ و منداڵی هه‌تیو:
ئه‌مانه دوو نمونه‌ی نێو منداڵانن كه له منداڵانی دیكه زیاتر پێویستیان به
بنیاتنانی سۆزداری و ده‌روونی له به‌زه‌ی و دڵنه‌رمی و چاودێری هه‌یه, به‌هۆی
ئه‌وه‌ی كه زیاتر هه‌ست به لاوازی و نه‌بوون
ی
ڕه‌گه‌زه‌كانی هێز ده‌كه‌ن... وه‌له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لای خه‌ڵكی سوكتر له خه‌ڵكانی
دیكه سه‌یر ده‌كرێن, وه كۆمه‌ڵگا نه‌فامه‌كان له كۆن و نوێ دا مافه‌كانیان پێشێل
كردون, له هه‌ر كات و سه‌رده‌مێكدا كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك له گۆمه‌ڵگه‌كان یان گه‌لێك یان
خێزانێك له خێزانه‌كان دوور بكه‌ونه‌وه له به‌رنامه‌ی خوا و شه‌ریعه‌ته‌كه‌ی له
به‌جێهێنان و كارپێكردندا, زوڵم و سته‌م به‌رامبه‌ر به كچ و منداڵی هه‌تیوی لاواز
زیاتر بووه, نه‌فامیش هه‌ر نه‌فامیه و دووباره ده‌بێته‌وه, به‌ڵام به جل و
به‌رگی جیاواره‌وه, نه‌فامی كۆن به ئاشكرا ئاڵای سته‌م كردن به‌رامبه‌ر به كچیان
به‌رز كردبۆوه, به‌ڵام نه‌فامی ئه‌م سه‌رده‌مه سته‌مه‌كه‌ی خۆی به هه‌ندێ
مادده‌ی ده‌ستوری سه‌ركه‌ش ئارایشت كردوه و ده‌روازه‌ی سه‌ربه‌ستی ئه‌نجامدانی
ڕابواردن و كاری نابه‌جێی كردۆته‌وه, كه به‌م جۆره‌ش زوڵم و سته‌مه‌كه هه‌ر
به‌رده‌وامه.
به‌م جۆره ئه‌م دوو پێڕه لاوازه له‌م جۆره كۆمه‌ڵگا و خێزانانه‌دا له‌ده‌ست
چوون, ته‌نها ئیسلام له مه‌یداندا وه‌ك تاكه ده‌ربازكه‌ریان ماوه, كه به‌رگری
لێ ده‌كردن و هێرشی ده‌كرده سه‌ر هه‌ر كه‌سێك كه زوڵمی لێ بكات.
هه‌ندێ له‌و ئایه‌ته قورئانی و فه‌رمودانه‌ی پێغه‌مبه‌ریش كه له‌باره‌ی ئه‌و دوو
جۆره منداڵه بێ ده‌سته‌ڵاتانه هاتوون ئێستا باسیان لێوه ده‌كه‌ین, به‌ڵگه‌ن
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه وتمان ته‌نها ئیسلام مافه‌كانی پاراستون, هه‌روه‌ك پێغه‌مبه‌ر
(صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: له‌سه‌رتان حه‌رام ده‌كه‌م كه مافی ئه‌و دوو
بێ ده‌سته‌ڵاته پێشێل بكه‌ن: هه‌تیو و ئافره‌ت. (رواه الحاكم و البیهقی و امام
احمد و ابن حبان).
ماوه‌ته‌وه بپریسن ئه‌و ڕێسا و بنه‌مایانه چین كه داوامان لێكراوه جێبه‌جێ
بكه‌ین تا له‌گه‌ڵ ئه‌م دوو چینه بێ ده‌سته‌ڵاته‌دا باش بین؟
یه‌كه‌م: چاودێری په‌روه‌رده‌كردنی كچ:
دایك قوتابخانه‌یه‌كه گه‌ر ئاماده‌ی بكه‌ی گه‌لێكی خاوه‌ن ڕه‌وشتی باشت ئاماده
كردوه.
گرنگترین هۆكار له چاكسازی ماڵدا به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی فێربوونی ئافره‌تانمانه و
به‌پێی پێویست ئاین و خوڕه‌وشتیان پێ بدرێت و بواریان بۆ فراوان بكرێت له
به‌رنامه‌كانی خوێندنی كچان بۆ توێژینه‌وه‌ی ماڵداری.
وه نمونه‌ی ئافره‌تانی خاوه‌ن ڕه‌وشتی جوان و به‌رز زۆرن وه‌ك (نسیبه‌ی كچی كعب و
اسماء ی كچی ئه‌بوبه‌كر و خه‌وله‌ی كچی ئه‌زه‌ر و.........هتد
به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌ی خوێندن هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستای لای خۆمان بمێنێته‌وه
و گرنگی به جوانكاری و شتی زیان به‌خش بدات و واز له شته پێویست و به‌سوده‌كانی
بهێنێت, ئه‌وا ئه‌مه هه‌واڵی ژیانێكی خۆش نی یه بۆ تازه پێگه‌یشتوانی ئیسلام.
كچان له قوتابخانه وانه‌ی مۆسیقا و زمانی
بێگانه
و ئه‌ندازه‌ی بۆشایی و یاسا ده‌خوێنن, پاشان هیچ شتێك له باره‌ی په‌روه‌رده‌كرندی
منداڵ و دابینكردنی ته‌ندروستی و زانستی ده‌روونی و ئاین و ڕه‌وشت و ڕێكخستنی
ناوماڵ نازانێت, باشه ئه‌مه چ به‌رنامه و په‌یڕه‌وێكه و به چ ئامانجێك
ده‌گات؟!!!!
هه‌موو جامێك ئه‌وه‌ی لێ ده‌چۆڕێته‌وه كه تێیدایه, ئه‌گه‌ر دایكان به چاكی
كوڕه‌كانیان په‌روه‌رده كرد ئه‌وا پیاوی به‌رز و بڵندیان لێ ده‌رده‌چێت, كه ئه‌و
دایكه چاكه كچانی ئه‌مڕۆن
كه به چاكی په‌روه‌رده كراون و پێگه‌یه‌ندراون تا بونه‌ته هۆی دروست بوونی
كۆمه‌ڵگای چاك.
دایك مامۆستای جیهانه ئه‌و ئافره‌ته‌یه كه به ده‌ستی ڕاستی بێشكه ڕاده‌ژه‌نێت
و به ده‌ستی چه‌پیشی جیهان, جا بۆ ئه‌وه‌ی ماڵ چاك بكه‌ین پێویسته دایك چاك
بكه‌ین, هه‌ر كچانیشن ئه‌بنه دایك, بۆیه پێویسته بزانین ڕێسا سه‌ره‌كیه‌كانی
په‌روه‌رده‌كردنی كچان چین:
كه لێره‌دا ئاماژه به سێ ڕێسا ده‌كه‌ین:
ڕێسای یه‌كه‌م: قه‌ده‌غه‌كردنی ڕق لێ بوونی كچ:
قورئانی پیرۆز یه‌كه‌مجار دید و تێڕوانینی سه‌باره‌ت به كچان ڕاست كرده‌وه كه
له كۆنه‌وه تا ئێستاش له كۆمه‌ڵگا نه‌فامه‌كاندا هه‌ر بڵاوه, قورئان هات و
عه‌قڵه‌كانی ئاراسته كرد بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی تێڕوانینی بۆی, وه ڕاستكردنه‌وه‌ی
بۆچوون له‌باره‌یه‌وه, وای پیشان دا كه كچیش به‌دی هێنراوێكه و خوای گه‌وره
وه‌ك ته‌واوكاری پیاو له ژیاندا به‌دیهێناوه و ئه‌ویش مافی خۆی هه‌یه و ئه‌ركی
خۆشی له‌سه‌ر شانه.
به‌هۆی ڕاستكردنه‌وه‌ی تێڕوانینیشه‌وه ده‌روونی مرۆڤایه‌تی له‌سه‌ره‌تای ڕێگادا
ساز و ئاماده كرد بۆ چاك هه‌ڵس و كه‌وت كردن له‌گه‌ڵیدا و هه‌ستان به ئه‌ركی خۆی
به‌رامبه‌ری, له‌به‌ر ئه‌وه‌شه ئه‌م ئایه‌ته قورئانیه هات كه وێنه‌ی مێشكه
گه‌نیوه‌كان و ده‌روونه نه‌خۆشه‌كانی كێشاوه تا چاره‌سه‌ریان بكات, هه‌ر ئه‌وه‌ش
بوه هۆی كوده‌تایه‌كی نوێ له ژیانی مرۆڤانه‌ی ئافره‌تاندا و سه‌ره‌تای سه‌رده‌می
ڕووناكی بۆیان:
(وإذا بشر أحدهم بِالأُنثَى ظَلَّ وَجْهُهُ مُسْوَدًّا وَهُوَ كَظِيمٌ, يَتَوَارَى
مِنَ الْقَوْمِ مِن سُوءِ مَا بُشِّرَ بِهِ أَيُمْسِكُهُ عَلَى هُونٍ أَمْ
يَدُسُّهُ فِي التُّرَابِ أَلاَ سَاء مَا يَحْكُمُونَ) سورةتي النحل, ئايةتي 58-59,
واته: خۆ ئه‌گه‌ر موژده‌ی بوونی كچ بدرێت به یه‌كێك له‌و نه‌فامانه ڕووی گرژ و
تاڵ ده‌بێت و ڕه‌ش داده‌گیرسێت و سینه‌ی پڕ ده‌بێت له غه‌م و په‌ژاره, له داخ و
خه‌فه‌تی ئه‌و مژده ناخۆشه خۆی له خه‌ڵكی ده‌دزێته‌وه و به‌ته‌نها
بیرده‌كاته‌وه ئایا بیهێڵێته‌وه به زه‌لیلی و سوكی و بێ نرخی, یاخود زینده
به‌چاڵی بكا و بیخاته توێی خاكه‌وه, ئای كه چه‌ند بڕیارێكی ناڕێك و
سته‌مكارانه‌یه !!!
پاشان ده‌روونی مرۆڤایه‌تی هه‌ژان و پرسیاری له ویژدانی كرد, تا له‌و نه‌فامیه‌ی
بێ‌دار بێته‌وه:
(وَإِذَا الْمَوْؤُودَةُ سُئِلَتْ, بِأَيِّ ذَنبٍ قُتِلَتْ) سوره‌تی التكویر,
ئایه‌تی 8-9. واته: كاتێ كچێ زینده‌به‌چاڵ كرا و پرسیاری لێ كرا, به چ گوناهێك و
به چ تۆمه‌تێك كوژراوه؟
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (إن الله كَرَه لَكُم ثَلاثاً: عقوق
الاُمهات و وأد البنات و من‌ع هات) رواه/ الطبراني. واته: خوای گه‌وره سێ كاری لێ
قه‌ده‌غه كردون و حه‌ز ناكات بیكه‌ن: دڵ ڕه‌نجاندنی دایكان و زینده‌به‌چاڵ كردنی
كچان و داواكردنی به‌ناهه‌ق و نه‌دانی حه‌ق.
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: لا تَكرهوا البَنات فَإنهن
المؤنسات الغاليات) رواه/ أحمد و الطبراني, كه له عه‌قه‌به‌ی كوڕی عامره‌وه
گێڕاویانه‌ته‌وه,واته: ڕقتان له كچان نه‌بێت, چونكه ئه‌وان هاوده‌م و دڵنه‌وای
به‌نرخ و خاوه‌ن به‌هان.
كه‌واته ڕێسای یه‌كه‌م كورت ده‌بێته‌وه له لابردنی دید و تێڕوانینی خراپ و
گه‌نده‌ڵ سه‌باره‌ت به كچان و ڕق لێ بوونه‌وه‌یان, له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستی ده‌ربڕین
به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی كه خوای گه‌وره خۆشی ویستووه و به‌خشیویه‌تی به دایكان و
باوكان و خێریش له‌وه‌دایه كه خوای گه‌وره هه‌ڵی ده‌بژێرێت بۆ به‌نده‌كه‌ی نه‌ك
ئه‌وه‌ی كه به‌نده بۆ خۆی هه‌ڵیبژێرێت.
ڕێسای دووه‌م: یه‌كسانی له نێوان منداڵی نێر و
مێ
دا و جیاوازی نه‌كردنیان:
هه‌تا گه‌ر خوای گه‌وره منداڵی كوڕ و كچیشی دا به دایكان و باوكان, دید و
تێڕوانینی ئیسلامیانه هاتوه كه چۆنیه‌تی هه‌ڵس كه‌وت كردن له‌گه‌ڵیاندا فێر
ده‌كات, ئه‌وه‌ش به به‌دی هێنانی یه‌كسانی له نێوانیاندا, هه‌تا پێغه‌مبه‌ر (صلى
الله علیه وسلم) كردویه‌تیه یه‌كێك له هۆكاره‌كانی چوونه به‌هه‌شت, وه‌ك (ابو
داود) له ابن عباسه‌وه (خوا لێیان ڕازی بێت) گێڕاویانه‌ته‌وه كه ده‌ڵێت:
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (مَن كانَت له أنثى فلم يئدها, ولم
يهنها, ولم يؤثر ولده يعني: الذكور عليها, أدخله الله الجنة), واته: هه‌ركه‌سێك
له ئێوه كچێكی هه‌بو, زینده به‌چاڵی نه‌كرد و سوكایه‌تی پێنه‌كرد و كوڕه‌كه‌ی
زاڵ نه‌كرد به‌سه‌ری دا, خوای گه‌وره به‌هۆیه‌وه ده‌یخاته به‌هه‌شته‌وه.
به‌ڵێ, به‌ڵكو ده‌بێت له خۆشه‌ویستی پێدان و به‌خشین یه‌كسان بن, وه له ماڵ و
ڕۆشنبیركردن و داواكردنی زانست و زانیاری وه‌ك یه‌ك بن, وه له هه‌ڵس و كه‌وت و
هه‌تا له ماچ كردنیشدا وه‌ك یه‌ك بن.
بزاریش له ئه‌نه‌سه‌وه (خوا لێیان ڕازی بێت) گێڕاویه‌تیه‌وه كه پیاوێك له
خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) دانیشتبوو, كوڕێكی هات له‌سه‌ر ڕانی داینا,
پاشان كچێكی هات له‌به‌رده‌م خۆیدا داینا, پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم)
فه‌رمووی: (ألا سویتَ بینهم) واته: بۆ یه‌كسانیت له نێوانیاندا نه‌نواند؟
به‌ڵێ به‌م شێوه‌یه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ورد بین بووه له هه‌ڵس و
كه‌وتكردن له نێوان كوڕ و كچ دا بۆ ئه‌وه‌ی باری ده‌روونی منداڵه‌كان ته‌واو دروست
بێت.
ڕێسای سێهه‌م: پاداشتی په‌روه‌رده‌كردن و چاك
بوون
و ئارامگرتن له‌سه‌ر كچان و به‌شودانیان:
شه‌ریعه‌تی ئیسلام ته‌نها به ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ده‌روونی مرۆڤایه‌تی نه‌وه‌ستا
تابیگۆڕێت و به‌س, به‌ڵكو تا په‌روه‌رده‌ی بكات و له به‌رامبه‌ر په‌روه‌رده‌كردنی
كچانیش دا پاداشتی گه‌وره هه‌یه, بۆ ئه‌وه‌ی هانی دایكان و باوكان بدات تا
كه‌مته‌ر خه‌م نه‌بن له‌م په‌روه‌رده‌كردنه‌دا و هه‌ست به گرنگی كاره‌كه‌یان
بكه‌ن.
(مسلم له‌م باره‌یه‌وه له ئه‌نه‌سه‌وه خوا لێیان ڕازی بێت) ده‌گێڕێته‌وه كه
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (من عال جاريتين -أي ابنتين- حتى
تبلغا, جا‌ء يوم القيامة أنا وهو كهاتين). واته: هه‌ر كه‌س دوو كچ به‌خێو بكات و
په‌روه‌رده‌یان بكات تا باڵغ ده‌بن, ئه‌وا ئه‌و كه‌سه له ڕۆژی قیامه‌ت دا دێت, من
و ئه‌و كه‌سه ئاواین (وه‌ك په‌نجه‌ی شایه‌تمان و ئه‌وه‌ی ته‌نیشتی).
هه‌روه‌ها (ابو داود و الترمژی له ئه‌بو سه‌عدی خودریه‌وه (خوا لێیان ڕازی بێت)
گێڕاویانه‌ته‌وه كه ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: (من
كان له ثلاث اخوات, أو بنتان و أوختان, فأحسن صحبتهن وأتقى الله فيهن فله الجنة).
واته: هه‌ر كه‌سێك سێ كچ یاخود سێ خوشكی هه‌بێت, یان دوو خوشك یا دوو كچی هه‌بێت,
به جوانی ئه‌ده‌بیان بدات و فێریان بكات و بۆیان باش بێت و پاشان به‌شوویان بدات,
ئه‌وا به‌هه‌شتی بۆ هه‌یه.
ئیمام ئه‌حمه‌دیش له ئه‌بو هریره‌وه (خوا لێیان ڕازی بێت) گێڕاویه‌تیه‌وه كه
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (من كان له ثلاث بنات فصبر على
لاوائهن وعلى ضرائهن دخل الجنة). واته: هه‌ركه‌سێ سێ كچی هه‌بێت و ئارام بگرێت
له‌سه‌ر میحنه‌ت و ناخۆشیان و له‌سه‌ر زیانه‌كانیان ده‌چێته به‌هه‌شته‌وه.
له پێشتریش دا باسمان له گرنگی ڕۆڵی په‌روه‌رده كردنی كچان كرد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
دایكی ئاینده‌یه, وه هه‌موو ئه‌م فه‌رمودانه‌ش ئاماژه به گه‌وره‌ی پاداشتی ئه‌و
دایك و باوكانه ده‌كه‌ن كه دوو كچ و سێ كچ و زیاتریان هه‌یه و ئارامگرن له‌سه‌ر
به‌خێو كردنی و باش په‌روه‌رده‌یان ده‌كه‌ن, كه موژده‌ی ئه‌وه‌یان پێ ده‌درێت
به‌هۆی ئه‌م كاره‌یانه‌وه به‌هه‌شتیان بۆ هه‌یه.
دووه‌م: په‌روه‌رده‌كردنی منداڵی كوڕ و كچی هه‌تیو:
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) قۆناغی هه‌تیوێتی به ته‌مه‌نی پێش باڵغ بوون
پێناسه ده‌كات گه‌ر باڵغ بوو ئه‌وا سیفه‌تی هه‌تیوێتی له‌سه‌ر ئه‌و منداڵه
لاده‌چێت.
ابو حه‌نیفه له مسنده‌كه‌یدا له ئه‌نه‌سه‌وه خوا لێیان ڕازی بێت
گێڕاویه‌تیه‌وه كه ووتوویه‌تی: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی:
(لا یتم بعد حلم) واته: له دوای باڵغ بوون هه‌تیو نابێت.
په‌روه‌رده‌كردنی هه‌تیو له سێ ڕێسادا كورت ده‌بێته‌وه ئه‌وانیش:
ڕێسای یه‌كه‌م: پاداشتی چاودێری كردنی
هه‌تیو
و په‌روه‌رده‌كردنی:
لێره‌دا چه‌ند فه‌رمووده‌یه‌كی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌هێنینه‌وه كه
ده‌روون ده‌هێنێته جۆش و خرۆش و بانگی لێ ده‌كه‌ن بۆ بایه‌خ پێدانی چاودێری كردنی
ئه‌و هه‌تیووه‌ی كه باوكی له ده‌ست داوه به‌ر له ته‌مه‌نی باڵغ بوون, ئه‌مه‌ش
به پێی فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) هه‌روه‌ك ابوداود
گێڕاویه‌تیه‌وه (لایتم بعد الاحتلام) ئه‌مه‌ش شایسته‌ی ئه‌وه‌یه كه به
په‌روه‌رده‌كردنی هه‌ستن, چونكه یه‌كێك له پایه سه‌ره‌كیه‌كانی په‌روه‌رده
وه‌رگرتنی له ده‌ست داوه.
(بخاری له سهل)ه‌وه هێناویه‌تی كه ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم)
ده‌فه‌رموێت: (أنا و كافل -القائم بأمور- الیتم فی الجنه هكذا), واته: من و
سه‌رپه‌رشتكاری هه‌تیوو له‌به‌هه‌شتدا ئاواین. (ئاماژه‌ی بۆ په‌نجه‌ی شایه‌تمان و
په‌نجه‌ی ناوه‌ڕاست كرد و لێكی كردنه‌وه.
به‌یهه‌قی له عومه‌ره‌وه (خوا لێیان ڕازی بێت) گێڕاویه‌تیه‌وه كه پێغه‌مبه‌ر
(صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (أحب بیوتكم الى الله بیت فیه یتیم مكرم).
واته: خۆشه‌ویسترین ماڵه‌كانتان لای خوا ماڵێكه كه هه‌تیوێكی ڕێزلێگیراوی
تێدایه.
(ابن ماجه له ئه‌بو هریره‌وه) خوا لێیان ڕازی بێت گێڕاویه‌تیه‌وه كه ده‌ڵێت,
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) فه‌رموویه‌تی: (خیر بیت في المسلمين بیت فیه یتیم
یحسن الیه, و شر بیت فی المسلمین بیت فیه یتیم یساء الیه, (أنا و كافل -القائم
بأمور- الیتم فی الجنه هكذا). واته: باشترین ماڵی نێو مسوڵمانان ئه‌و ماڵه‌یه
كه هه‌تیویێكی تێدایه و چاكن له‌گه‌ڵی دا, خراپترین ماڵی نێو مسوڵمانانیش ماڵێكه
كه هه‌تیوی تێدایه و خراپن له‌گه‌ڵیدا, من و سه‌رپه‌رشتكاری هه‌تیوو
له‌به‌هه‌شتدا ئاواین. (ئاماژه‌ی بۆ په‌نجه‌ی شایه‌تمان و په‌نجه‌ی ناوه‌ڕاست كرد و
لێكی كردنه‌وه.
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ڕێسایه‌كیش بۆ دڵڕه‌قه‌كان داده‌نێت تا هه‌ست به
به‌خششه‌كانی خوای گه‌وره به‌سه‌ریانه‌وه بكه‌ن, وه‌ك ده‌رمان و چاره‌سه‌رێكی
به‌سود كه بیهه‌ژێنێت.
(طبرانی)له ابوداوده‌وه گێڕاویه‌تیه‌وه كه پیاوێك هات بۆلای پێغه‌مبه‌ر (صلى
الله علیه وسلم) و سكاڵای دڵ ڕه‌قی خۆی كرد, پێغه‌مبه‌ریش (صلى الله علیه وسلم) پێ
ی فه‌رموو: (أتحب أن يلين قلبك و تدرك حاجتك؟ أرحم اليتيم و أمسح رأسه و أطعمه من
طعامك يلن قلبك و تدرك حاجتك). واته: حه‌ز ده‌كه‌یت كه دڵت نه‌رم بێت و به
پێویستی خۆت بگه‌یت؟ به‌زه‌یت به هه‌تیوودا بێته‌وه و ده‌ست بهێنه به‌سه‌ریدا و
له خواردنی خۆتی ده‌رخوارد بده, به‌وه دڵت نه‌رم ده‌بێت و به‌پێویستیه‌كانی خۆت
ده‌گه‌یت.
به‌ڵێ به‌م جۆره سه‌رپه‌رشتی كردنی هه‌تیو و ڕێزلێ گرتنی خێر و پاداشتێكی زۆر
گه‌وره‌ی له پشته‌وه‌یه و به‌ره‌كه‌ت و فه‌ریش ده‌خاته ماڵی مسوڵمانانه‌وه.
ڕێسای دووه‌م: پاراستنی سامانی هه‌تیو و
بازرگانی
كردن بۆی:
له عائیشه‌وه (خوا لێ ی ڕازی بێت) هێناویانه كه ده‌ڵێت: پیاوێك كچێكی هه‌تیوی
لابوو ماره‌ی كرد, دارخورمایه‌كی هه‌بوو, له دارخورماكه و له ماڵه‌كه‌یشدا
كچه‌كه له‌گه‌ڵی شه‌ریك بوو, له‌به‌ر ئه‌وه خواستی ئه‌گینا دڵی بۆی نه‌ده‌چوو, جا
ئه‌م ئایه‌ته هاته خواره‌وه:
(وَإِنْ خِفْتُمْ أَلاَّ تُقْسِطُواْ فِي الْيَتَامَى فَانكِحُواْ مَا طَابَ لَكُم
مِّنَ النِّسَاء مَثْنَى وَثُلاَثَ وَرُبَاعَ فَإِنْ خِفْتُمْ أَلاَّ تَعْدِلُواْ
فَوَاحِدَةً أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ ذَلِكَ أَدْنَى أَلاَّ تَعُولُواْ)
سوره‌تی النساء ئایه‌تی /3. واته: ئه‌گه‌ر ترسان له ئه‌نجام نه‌دانی دادپه‌روه‌ری
له‌گه‌ڵ كچه هه‌تیوه‌كاندا (ئه‌گه‌ر بیانكه‌نه هاوسه‌رتان, ئه‌وا واز له‌وانه
بێنن) له ئافره‌تانی تر چۆن بۆتان لوا ژن ماره بكه‌ن, دوان یان سیان یان چوار, خۆ
ئه‌گه‌ر ترسان له‌وه‌ی كه نه‌توانن دادپه‌روه‌ر بن با هه‌ر یه‌ك هاوسه‌رتان هه‌بێت
یان ئه‌و كه‌نیزه‌كانه‌ی كه هه‌تانه, ئه‌مه دوا چاره بۆ ئه‌وه‌ی تووشی سته‌م
نه‌بن له خه‌رجی و مافه‌كانی تردا.
له گێڕانه‌وه‌یه‌كی تردا هاتوه كه عروه ده‌رباره‌ی ئه‌م فه‌رمایشته‌ی خوای
گه‌وره پرسیاری له پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) كرد, فه‌رمووی: ئه‌ی
خوشكه‌زام ! ئه‌و هه‌تیوه‌یه كه له‌لای به‌خێو كاره‌كه‌ی بێت, ئه‌ویش ئاره‌زووی
له جوانی و سامانه‌كه‌ی بێت و بیه‌وێت ماره‌یی كه‌م بداتێ, ئه‌وا قه‌ده‌غه كراوه
بۆی كه ماره‌ی كات, هه‌تا هه‌موو ماره‌ی نه‌دات, وه فه‌رمان كراوه كه له كه‌سی
دی كه ماره بكرێت.
له ابن عباسه‌وه ده‌گێڕنه‌وه كه ووتویه‌تی: كاتێ خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی
نارده خواره‌وه: (وَلاَ تَقْرَبُواْ مَالَ الْيَتِيمِ إِلاَّ بِالَّتِي هِيَ
أَحْسَنُ حَتَّى يَبْلُغَ أَشُدَّهُ) الاسرا‌ء /34. واته: (نه‌چن توخن ماڵی هه‌تیو
بكه‌ون, مه‌گه‌ر جۆرێ كه باشتر بێت, هه‌تا پێ ده‌گا و تێ ده‌گا).
هه‌روه‌ها خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (إِنَّ الَّذِينَ يَأْكُلُونَ أَمْوَالَ
الْيَتَامَى ظُلْمًا إِنَّمَا يَأْكُلُونَ فِي بُطُونِهِمْ نَارًا وَسَيَصْلَوْنَ
سَعِيرًا) النساء /10. واته: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به ناڕه‌وا دارایی هه‌تیوان
ده‌خۆن با بزانن كه ئاگرێ ده‌خه‌نه هه‌ناویانه‌وه و تووشی ئاگرێكی به هه‌ڵپه و
گڕ ده‌بن.
ده‌ڵێ: هه‌موو ئه‌وانه‌ی هه‌تیویان لابوو ڕۆشتن و خواردن و خواردنه‌وه‌ی هه‌تیویان
جیا كرده‌وه له هی خۆیان, و ئه‌و به‌شه‌ی له خواردنه‌كه‌ی هه‌تیوه‌كان
ده‌مایه‌وه بۆیان هه‌ڵده‌گرت, تا ده‌یخوارد و ته‌واوی ده‌كر یاخود خراپ ده‌بوو,
هه‌ر بۆیه چوونه لای پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) و بۆین باس كرد و تا
ئایه‌تی تر له‌و باره‌یه‌وه هاته خواره‌وه.
هه‌روه‌ها پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) بۆ بازرگانی كردن به شامانی
هه‌تیوه‌وه فه‌رموویه‌تی: بازرگانی بكه‌ن به ماڵی هه‌تیوه‌وه تا زه‌كات
نه‌یخوات.
هه‌روه‌ها فه‌رموویه‌تی: هه‌ر كه‌سێك به‌خێوكردنی هه‌تیوێكی كه‌وته لا كه سامانی
هه‌بوو, با بازرگانی بكات پێوه‌ی و نه‌یهێڵته‌وه زه‌كات بیخوات.
ڕێسای سێهه‌م: پاداشتی ئه‌و دایكه‌ی كه منداڵه
هه‌تیوه‌كانی
به‌خێو ده‌كات و شوو ناكاته‌وه:
ابوداود له ابو یعلی له عوفی كوڕی مالكه‌وه (خوا لێیان ڕازی بێت) ئه‌ویش له
پێغه‌مبه‌ره‌وه (صلى الله علیه وسلم) گێڕاویانه‌ته‌وه كه فه‌رموویه‌تی: : (أنا و
أمرأة سفعاء الخدين, امت من زوجها فصبرت على ولدها كهاتين في الجنة. واته: من و
ئه‌و ئافره‌ته‌ی له‌به‌ر زه‌حمه‌ت و ناخۆشی ڕومه‌ته‌كانی ڕه‌ش داگه‌ڕاوه و بێوه‌ژن
كه‌وتووه و شووناكاته‌وه و ئارام ده‌گرێت له‌سه‌ر منداڵه‌كه‌ی, وه‌ك ئه‌م دوو
په‌نجه‌یه واین له به‌هه‌شتدا.
به‌ڵێ به‌م جۆره گرنگی و بایه‌خی پێغه‌مبه‌ری خوامان (صلى الله علیه وسلم) بینی
به‌رامبه‌ر كچ و هه‌تیوی بێده‌سته‌ڵات, و خه‌ڵكی ئاراسته‌كرد بۆ زیاتر گرنگی دان
پێیان و ئاگاداربونیان و چاك بوون بۆیان, چونكه ئه‌وه ڕێزلێگیراوه.
**********************