بنچینه‌ی هه‌شته‌م: هاوسه‌نگی له خۆشه‌ویستی منداڵ به‌بێ زیاده‌ڕه‌وی و
كه‌مته‌رخه‌می:
شێخی پایه به‌رز (محمد الخضر حسین) له كاتێكدا ده‌رباره‌ی هاوسه‌نگی له
خۆشه‌ویستی منداڵدا ئاگادارمان ده‌كاته‌وه ده‌ڵێت:..... هه‌تا ئێستاش هه‌ندێ له
خاوه‌ن ماڵه‌كان و ئه‌وانه‌ی هه‌وڵ ده‌ده‌ن پێیان بگه‌ن له گرنگی په‌روه‌رده
شاره‌زا نه‌بوون, بۆیه زیاده‌ڕه‌وی ده‌كه‌ن له ڕۆیشتن له‌گه‌ڵ هه‌موو
ئاره‌زووه‌كانی منداڵدا, وه وازی لێ دێنن كه چی ئاره‌زوی لێ بێت بیكات,
له‌وانه‌شه له‌ناو كۆمه‌ڵێكی زۆر قه‌ره‌باڵغ دا پیای دا هه‌ڵده‌ن و شتی وای له
باره‌وه بڵێن كه له‌گه‌ڵ ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌ك ناگرێته‌وه,به‌ڕاستی خراپیان
به‌سه‌ر هێناوه ئه‌گه‌ر بزانن.
یاخود هه‌ندێ جار ده‌بینین كه دایكان زیاد له ماوه‌ی دیاری كرا‌و شیری مه‌مكیان
ده‌ده‌ن به منداڵ به جۆرێك منداڵه‌كه ده‌بێت به 4-5-6 ساڵان هه‌ر ده‌چێته
باوه‌شی دایكی و داوای مه‌مكی ده‌كات, وه دایكه‌كه‌ش به‌هۆی زیاده‌ڕه‌وی له
به‌زه‌ی و سۆزی بۆ منداڵه‌كه ڕێگه‌ی پێ ده‌دات كه به‌ڕاستی ئه‌مه كارێكی زیان
به‌خشه و وا له منداڵه‌كه ده‌كات نازدار بێت و زۆر شتی باش فێر نه‌بێت و گرینۆك
و به‌بیانو بێت به‌هۆی ئه‌و هه‌موو سۆزه‌وه كه پێی دراوه.
به‌م جۆره ده‌بینین كه به‌زه‌یی و سۆز و بنیاتنانی سۆزداری هه‌ر كاتێك هاوسه‌نگ
بێت له‌و بنیاتنانه نزیك ده‌بێته‌وه كه هه‌موو كاتێك به ئیزنی په‌روه‌ردگاری
به‌رهه‌م دار ده‌بێت.
وه ده‌توانرێت به‌زه‌یی و میهر بچوێنرێت (بشوبهێنرێت) به ژه‌مه خواردنێك, هه‌ر
وه‌ك چۆن زۆر خواردن و زیاده‌ڕه‌وی كردن له خواردندا سك تووشی ئازار ده‌كات و
ته‌ندروستی تێك ده‌دا, ئاوهاش زیاد كردنی سۆز زیانی ده‌بێت و نازداری ده‌كات.
لێره‌دا پرسیارێك هه‌یه ئایا ئه‌و به‌ند و به‌ستانه چین كه ئه‌و خۆشه‌ویستی و
سۆزه هاوسه‌نگ ده‌كات؟
بۆ وه‌ڵامی ئه‌وه‌ش سێ ڕێسا به‌دی ده‌كه‌ین ئه‌وانیش:
ڕێسای یه‌كه‌م: ده‌بێت خۆت و منداڵه‌كه‌ت پابه‌ندی شه‌ریعه‌تی خوای گه‌وره بن:
خۆشه‌ویستی منداڵ سنوری هه‌یه و خۆشه‌ویستی دایك و باوكیش هه‌ر سنوری هه‌یه و, بێ
گومان خۆشه‌ویستی خوا و پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) پێش هه‌ر خۆشه‌ویستیه‌كی
دیكه خراوه, لێره‌دا باوه‌ڕدار خێرا به‌ره و خۆشه‌ویستی خوا و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی
ده‌ڕوات و په‌له‌یتی بۆ به جێهێنانی فه‌رمانه‌كانی و دووركه‌وتنه‌وه له
قه‌ده‌غه لپكراوه‌كان.
(بخاری و مسلم) له ئه‌نه‌سه‌وه گێڕویانه‌ته‌وه كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه
وسلم) فه‌رموویه‌تی: (والذي نفسي بيده لايؤمن احدكم حتى أكون أحب إليه من والده و
ولده والناس أجمعين), واته:سوێند به‌و كه‌سه‌ی نه‌فسی منی به‌ده‌سته باوه‌ڕی
كه‌ستان ته‌واو دانامه‌زرێ هه‌تا منی له دایك و باوكی و منداڵه‌كانی و گشت خه‌ڵكی
خۆشتر نه‌وێت.
وه ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر علیه السلام به پێشخستنی فه‌رمانی خوا له سه‌ربڕینی
كوڕه‌كه‌ی و به‌ده‌مه‌وه چوونی كوڕه‌كه‌شی نمونه و پێشه‌نگێكی چاكه بۆ هه‌ر
كه‌سێك كه په‌ندپ لێ وه‌ربگرێت, و لێوه‌ی فێر ببێت كه خۆی و نه‌وه‌كه‌ی له‌سه‌ر
گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانی خوا جۆش بكه‌ن و خۆشه‌ویستی منداڵ وایان لێ نه‌كات كه
سه‌رپێچی خوا بكه‌ن و پێغه‌مبه‌ری خوایان (صلى الله علیه وسلم) له هه‌موو كه‌سێك
لا خۆشه‌ویستربێت.
ڕێسای دووه‌م: پێویسته میوان دۆستێكی به‌ڕێز و به‌خشنده و ئازا و زانست خواز بیت:
ئیمام ئه‌حمه‌د و ترمژیش له (خه‌وله‌ی كچی حه‌كیمه‌وه) (رضي الله عنهم)
گێڕاویانه‌ته‌وه كه پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) هاته ده‌ره‌وه یه‌كێك له
كوڕه‌كانی كچه‌كه‌ی له‌باوه‌ش كردبوو و ده‌یفه‌رمو: (والله إنكم لتبخلون وتجنبون
وتجهلون و إنكم لمن ريحان الله). واته: وه‌ڵاهی ئێوه هۆی رژدی و ترسنۆكی و
نه‌زانین, و هه‌ر ئێوه‌ش له ڕێحانه‌كانی خودان.
(زمخشری) ده‌ڵێ: ماناكه‌ی ئه‌وه‌یه منداڵ باوكی توشی ڕژدی (ده‌ست نوقاوی) ده‌كات
تا سامانه‌كه‌ی بۆ بمێنێته‌وه بۆ ئه‌و, وه نه‌زانیشی ده‌كات به‌هۆی سه‌رقاڵ
بونیه‌وه (به كار و كه‌سابه‌ت) له‌بری زانستخوازی, وه ترسنۆكی ده‌كات له ترسی
ئه‌وه‌ی كه نه‌وه‌ك بكوژرێت و دوای خۆی منداڵه‌كه‌ی بفه‌وتێن, و ده‌یخاته
غه‌مگینشه‌وه چونكه بۆ ئیش و كاره‌كانی ئه‌و غه‌م دایده‌گرێت,وه ووتنی ئوه‌ی
منداڵ له ڕه‌یحانه‌كانی خودان واتا ئه‌وان بۆن ده‌كرێن و ماچ ده‌كرێن, كه‌واته
ئه‌وان له كۆی ئه‌و ڕه‌یحانانه‌ن كه خوای گه‌وره ئینی كردون.
جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی منداڵ ڕژدكه‌ره‌و چاوچنۆكی له ده‌روونی دایك و باوك دا په‌یدا
ده‌كات ئه‌وه‌ش به‌هۆی زۆر خۆشه‌ویستی منداڵه‌كان و كۆكردنه‌وه‌ی ماڵ و
سامانه‌كانیان بۆیان, چاره‌سه‌ری ئه‌وه‌س به ڕێزگرتنی میوان ده‌بێت, هه‌روه‌ك
هاوه‌ڵان ده‌یانكرد و پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم) دڵ خۆش بوو پێیان و
خوای گه‌وره‌ش به‌و ڕێزگرتنه‌یان ڕازی بوو.
بوخاری و مسلم له ئه‌بو هریره‌وه (خوا لێیان ڕازی بێت) هێناویانه كه ده‌ڵێت:
پیاوێك هاته خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) و ووتی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر
برسیمه؟ پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ناردی بۆلای هه‌ندێ له خێزانه‌كانی,
یه‌كێك له خێزانه‌كانی ووتی: سوێند به‌وه‌ی تۆی به حه‌ق ناردوه جگه له ئاو
هیچم لا ده‌ست ناكه‌وێت, پاشن ناردی بۆ لای یه‌كێكی كه ئه‌ویش هه‌مان شتی ووت,
به‌و جۆه هه‌موو خێزانه‌كانی هه‌مان وه‌ڵامیان هه‌بوو, پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه
وسلم) فه‌رمووی: كێ میوانداری ده‌كات خوا ڕه‌حمی پێ بكات؟ پیاوێكی ئه‌نصاری
هه‌ستایه‌وه كه پێیان ده‌وت (ابو طلحة) ووتی: من میوانداری ئه‌كه‌م ئه‌ی
پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله علیه وسلم), جا بردیه‌وه بۆ ماڵه‌وه و به خێزانه‌كه‌ی
وت هیچت لا ده‌ست ده‌كه‌وتێ؟ خێزانه‌كه‌شی ووتی: نه‌خێر ته‌نها خوارددنی منداڵه‌كان
نه‌بێت, ئینجا پیاوه‌كه ووتی: به شتێكه‌وه منداڵه‌كان بخافڵێنه تا خه‌ویان لێ
ده‌كه‌وێت, گه‌ر میوانه‌كه هاته ژووره‌وه ئێمه وا خۆمان ده‌رده‌خه‌ین نان
ده‌خۆین, كه ده‌ستی برد نان بخوات هه‌سته بۆلای چراكه و به‌و نیازه‌ی چاكی
بكه‌یته‌وه بیكوژێنه‌وه, ئه‌ویش وای كرد, پاشان میوانه‌كه‌یان دانا و ئه‌ویش نانی
خوارد و خۆیان بێ شێو سه‌ریان نایه‌وه, كاتێك كه ڕۆژ بووه‌وه چووه خزمه‌ت
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) و ئه‌ویش پێ ی فه‌رموو: خوای گه‌وره ڕازی بوو یان
پێكه‌نینی به كرده‌وه‌ی فڵان پیا و فڵان ژن هات, پاشان ئه‌م ئایه‌ته هاته
خواره‌وه: (وَيُؤْثِرُونَ عَلَى أَنفُسِهِمْ وَلَوْ كَانَ بِهِمْ خَصَاصَةٌ) الحشر
/9 واته: خه‌ڵكی تر له خۆیان به پێشتر ده‌زانن هه‌رچه‌نده ده‌ست كورت و
هه‌ژاریش بن.
سه‌یری ئه‌م هاوسه‌نگی یه... و جوانی له ئه‌و نه‌خشه كێشانه له ڕێزگرتنی میوان
بكه, هه‌رچه‌نده منداڵه‌كانیان پێویستیان به‌و خواردنه هه‌بوو, به‌ڵام پێشكه‌شی
میوانه‌كه‌یان كرد.
جا با ئێمه‌ی دایكان و باوكان خۆمان هه‌ڵ بسه‌نگێنین و بزانین تا چ ڕاده‌یه‌ك
میواندۆست و به‌خشنده‌ین !
ڕێسای سێهه‌م: ئارامگرتن له‌سه‌ر نه‌خۆشی و مردنی منداڵ و چاوه‌ڕوانی پاداشتیان لای
خوای گه‌وره:
ترمذی له ئه‌بو هریره‌وه گێڕاویه‌تیه‌وه كه ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه
وسلم) فه‌رمووی: (به‌رده‌وام به‌ڵا و موسیبه‌ت ده‌بارێت به‌سه‌ر پیاو و ئافره‌تی
باوه‌ڕدار له خۆی و ماڵ و سامان و منداڵی دا, هه‌تا كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆلای خوا
هیچ گوناهێكی پێوه نامێنێت.
واتا: به‌رده‌وام باوه‌ڕداران زیانیان لێ ده‌كه‌وێت له خۆیان و ماڵ و منداڵیان جا
ئه‌گه‌ر به نه‌خۆش كه‌وتنی منداڵ بێت, یان زه‌ره‌ركردن بێت له كار و كه‌سابه‌ت
یان به هه‌ر شێوه‌یه‌كی تر بێت, زیانیان لێ ده‌كه‌وتێ تا وای لێ دێت به‌هۆی ئه‌و
هه‌موو موسیبه‌ته‌ی كه به‌سه‌ریان هاتوه هیچ گوناهیان پێوه نامێنێت.
هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئارامگرتن و پاداشت وه‌رگرتنی ئیماندار له كاتی مردنی منداڵی دا
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علیه وسلم) ده‌فه‌رموێت: هه‌ر كه‌سێ سێ منداڵی بمرێت كه
نه‌گه‌یشتبنه ته‌مه‌نی بلوغ ئه‌وا خوای گه‌وره به فه‌زڵی خۆی و له‌به‌ر ئه‌و
منداڵانه ده‌یخاته به‌هه‌شته‌وه) رواه/ مسلم و البخاری.
**********************