هه‌ست كردن به
ترس شتێكی ئاسایی‌یه هاوشان له‌گه‌ڵ قۆناغه جیاوازه‌كانی گه‌شه و
پێشكه‌وتنی جوڵه لای منداڵه‌كه ده‌ست پێ ده‌كات, هه‌ر قۆناغێك له قۆناغه‌كانی
گه‌شه كۆمه‌ڵێك هه‌ڵس‌وكه‌وتی ت
ازه
و شت فێربوونی نوێی منداڵه‌كه له‌خۆ ده‌گرێ, وه كاتێك منداڵه‌كه هه‌نگاوی
گه‌وره‌و خێرا ده‌نێت له كاتی گه‌شه‌ی دا به‌زۆری له‌م كاته‌دا ترس ده‌رده‌كه‌وێ,
وه زۆرێك له دایكان و باوكان پرسیاری چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م
ترسانه‌ی منداڵ ده‌كه‌ن, وه بۆ وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌مه هه‌وڵ ده‌ده‌ین تیشك
بخه‌ینه سه‌ر چه‌ند جۆرێكی ترس لای منداڵان كه به هیلاكیاندا ده‌با تا
گه‌وره ده‌بن, وه باس له چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كه كردن له‌گه‌ڵ ئه‌م حاڵه‌ته‌ش دا
ده‌كه‌ین.
یه‌كه‌م: منداڵی
تازه له دایك بوو تا 15 مانگی (ساڵێك و سێ مانگ)
به‌زۆری له
ده‌نگی به‌رز ده‌ترسێ, جا ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌نگه به‌رزه هاوار یا ده‌نگی به‌یه‌كا
دانی درگا یا ده‌نگی ته‌له‌فون یا هه‌ر ده‌نگێكی به‌رزی تر بێت.
دووه‌م: منداڵ له
ته‌مه‌نی (10 مانگی تا 3 ساڵی)
كه له‌م
ته‌مه‌نه‌دا ترسه‌كه‌ی ده‌گۆڕێ, چونكه زیاتر هه‌ست به شت ده‌كات له‌چاو بچوكیدا,
وه یه‌كێك له‌و شتانه‌ی لێ ی ده‌ترسێ تاریكی یه.
وه ئامۆژگاری
به‌خێوكار به‌م كارانه ده‌كرێ:
(1)
دووركه‌وتنه‌وه له گاڵته پێكردن و خۆتوڕه‌كردن له‌م ترسه‌ی منداڵه‌كه, چونكه
ئه‌م هه‌سته‌ی منداڵه‌كه ترسی ڕاسته‌قینه‌یه, بۆ نموونه: منداڵه‌كه وا
بیرده‌كاته‌وه كه له ژێر سیسه‌می ژووری نوستنه‌كه‌دا وه‌حشێكی گه‌وره‌ی لێیه و
خۆی شاردۆته‌وه, لێره‌دا پێویسته كه‌سێك منداڵه‌كه به شێوه‌یه‌كی نه‌رم و نیان
و له‌سه‌ر خۆ دڵنیا بكات, پاشان بیبه‌ن بۆ ژووره‌كه و گڵۆپه‌كه دا بگیرسێنن و
ئینجا به هێواشی و وورده وورده ژێر سیسه‌مه‌كه‌ی پێ نیشان بده‌ن كه هیچی تێدا
نی یه, تا منداڵه‌كه دڵنیا بێت و ترسه‌كه‌ی بڕه‌وێته‌وه, وه بۆ هه‌ر ترسێكی تری
له‌م جۆره كه تووشی منداڵ ده‌بێ, پێویسته ژیرانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێ نه‌ك
خۆ توڕه‌بكه‌یت و گاڵته‌ی پێ بكه‌یت.
(2) منداڵان به
زۆری له گیانداران ده‌ترسن, بۆیه پێویسته وورده وورده ئه‌م ترسه
بڕه‌وێنرێته‌وه, ئه‌مه‌ش به هه‌ڵبژاردنی كاتی گونجاو و ئینجا منداڵه‌كه به‌ریت
بۆلای پشیله یان ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ی كه دیویه‌تی و لێ ی ده‌ترسێ, پاشان وا له
منداڵه‌كه بكه‌یت كه ده‌ست بهێنێت به پشیله‌كه‌دا, به‌ڵام له‌م كاته‌دا ده‌بێ
ئاگادار بیت ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه نه‌یویست ده‌ست له پشیله‌كه بدات نابێ زۆری لێ
بكرێ.
سێیه‌م: منداڵ له
پێش چوونه قوتابخانه‌ی ( 3 ساڵی تا 5 ساڵی):
له‌م ئاسته‌ی
ته‌مه‌نی منداڵدا به‌زۆری له‌شه‌ودا به‌ده‌م ترس و گریانه‌وه خه‌به‌ریان
ده‌بێته‌وه, یان ده‌ترسن به‌ته‌نیا بچن بخه‌ون, یا هه‌ر شوێنێك تاریك بێت لێ ی
ده‌ترسن, وه له‌م ئاسته‌دا به‌زۆری شتێكی گرنگی ئه‌وتۆ له پشت ئه‌م ترسه‌ی
منداڵه‌كه‌وه نی یه, به‌جۆرێك هه‌ندێ جار منداڵه‌كه ده‌ترسێ كاتێك لێ ی ده‌پرسی
له چی ده‌ترسی خۆشی نازانێت و وه‌ڵامی نی یه, له‌وانه‌یه له مردن یا له نه‌خۆش
كه‌وتنی كه‌سانێكی تر بترسێ, یا له چوون بۆ دایه‌نگه یا باخچه‌ی منداڵان بترسێ,
بۆیه پێویسته بواری منداڵه‌كه بدرێ كه قسه بكات و باس له‌و شته بكات كه
هه‌ستی پێ ده‌كات, خۆ ئه‌گه‌ر ترسی منداڵه‌كه به‌هۆی خه‌وبینینی ناخۆشه‌وه بوو,
ئه‌وا منداڵه‌كه به‌ده‌م ترسه‌وه شه‌و خه‌به‌ری ده‌بێته‌وه, له‌م كاته‌دا
پێویسته باسی ئه‌و شتانه‌ی بۆبكرێ كه حه‌زی لێ یه‌تی و پێ ی خۆشه هه‌میشه بۆی
باس بكه‌ی وه ڕووناكیه‌كی كه‌م له ژووره‌كه‌ی دا دابگیرسێندرێت, وه یارمه‌تی
بدرێ بۆ ئه‌وی دڵنیا بێت و جارێكی تر بخه‌وێته‌وه.
لێره‌دا حه‌ز
ده‌كه‌ین كه دایكان و باوكان ئاگادار بكه‌ینه‌وه به‌وه‌ی پێویسته چاودێری ئه‌و
شتانه بكه‌ن كه منداڵه‌كه ده‌یبینێت له‌و فلیم كارتۆنانه‌ی كه سه‌یری ده‌كات,
چونكه هه‌ندێ جار ئه‌م كارتۆنانه شتی ترسناك و ده‌م و چاوی ناشیرین و زۆر شتی
ترسێنه‌ری تێدایه, كه له‌وانه‌یه هه‌ر ئه‌و شتانه بێت شه‌و دێنه خه‌وی
منداڵه‌كه و ده‌بنه هۆی ترسانی.
وه به‌زۆری
له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كات ئه‌م ترسه لای منداڵ نامێنێت, پێویسته دایك و باوك
خۆشه‌ویستی ته‌واو بۆ ئه‌و منداڵه دابین بكه‌ن, وه له ده‌روونی منداڵه‌كه‌دا
متمانه و دڵنیایی بڕوێنن و بیچه‌سپێنن, چونكه ئه‌مه زۆرترین ڕێژه یارمه‌تی
منداڵ ده‌دات بۆ زاڵ بوون به‌سه‌ر ئه‌م ترسه‌دا.
وه هه‌روه‌ها
به‌زۆری ئه‌م ترسه‌ی منداڵ به‌هۆی كه‌س و كاره‌كه‌یه‌وه له ده‌روونی دا ده‌ڕوێت,
چونكه زۆر جار دایك و باوكه‌كه‌ی منداڵه‌كه ده‌ترسێنن و وای لێ ده‌كه‌ن كه ترس
له دڵی دا دروست ببێت, بۆ نمونه: به‌زۆری هه‌ر له منداڵیه‌وه له سه‌گ و ده‌رزی
و شه‌وله‌بان و ئه‌م شتانه ده‌یان ترسێنن, به‌جۆرێك هه‌ر كه ناوی هێندرا ئیتر
منداڵه‌كه بێ ده‌نگ ده‌بێ و هه‌ست به ترس ده‌كات.
به‌شه‌كانی ترس:
ترس ده‌كرێ به
دوو به‌شه‌وه ئه‌وانیش:
1- ترسی پێشبینی
كرا‌و: ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی له‌گه‌ڵ مرۆڤ دا گه‌شه ناكات, به‌ڵكو هۆكاری
گه‌شه كردنی ئه‌و شته پێشبینی كراوانه‌یه كه كه‌سه‌كانی ده‌ورووپشتی منداڵه‌كه
ده‌یهێننه‌وه بۆ ترساندنی.
2- ترسی غه‌ریزی:
له‌و كاته‌وه ده‌ست پێ ده‌كا كه منداڵه‌كه ده‌كه‌وێته سه‌رپێ, كه له‌م كاته‌دا
زیاتر تووشی مه‌ترسی كه‌وتن و خۆ پیاكێشان ده‌بێ, كه ئه‌مه ترسێكی ڕاسته‌قینه
له ده‌روونی منداڵه‌كه‌دا دروست ده‌كات, كه ده‌بێته به‌ربه‌ست له به‌رده‌م
گه‌شه‌ی كه‌سایه‌تی و توانای زاتی منداڵه‌كه.
زۆر گرنگه كه
كه‌س و كاری منداڵ به گشتی و دایكان به‌تایبه‌تی: ئاگاداری هه‌ڵس و كه‌وته‌كانیان
بن له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیاندا وه گۆڕانكاری تێدا بكه‌ن, پێویسته ڕاستگۆبن
له‌گه‌ڵیان دا و ئه‌گه‌ر شتێك جێگه‌ی ترس نه‌بوو پێویست ناكات منداڵه‌كه‌ی لێ
بترسێنن به شتی خه‌یاڵی و وه‌همی (وه‌ك شه‌وله‌بان), چونكه منداڵ ئامانه‌تێكه
له گه‌ردنی كه‌س و كاری دا.
خۆ ئه‌گه‌ر كه‌سی
منداڵه‌كه شتێكیان بینی جێگه‌ی ترس و ئاگادار كردنه‌وه‌ی منداڵه‌كه بوو لێی
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و شته ئازاری ده‌دات (وه‌ك بینینی مێرویه‌كی زیان به‌خش, یان
ده‌ست دان له وایه‌ر و كاره‌بای ڕووت) پێویسته منداڵه‌كه ئاگادار بكه‌نه‌وه لێی
به‌شێوه‌یه‌كی زانستی و مه‌نتیقی و جوان, وه به‌جۆرێك كه دوور بێت له تۆقاندن
وه دووركه‌وتنه‌وه له زیاده‌ڕه‌وی و ناڕاستگۆیی, به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌ك كه
قه‌ناعه‌ت به منداڵه‌كه بكات ده‌ست له‌م شته نه‌دات چونكه ئازاری ده‌دات بێ
ئه‌وه‌ی بیتۆقێنێت لێی و بیكاته ترسێك له ده‌روونی دا.